له ڕژێمێكی نا ته‌ندروستدا دادگاش ده‌بێته به‌شێك له سته‌مكاری !!
مێژووی سیسته‌مه تۆتالیتار‌و سته‌مكاره‌كانی جیهان مێژوویه‌ك بووه پڕ له خوێن ڕشتن و كوشتن و سته‌مكاری و نا دادوه‌ری به‌رامبه‌ر هاو نیشتمانیه‌كانی خۆی . ئه‌م جۆره سیسته‌مانه كۆشش ده‌كه‌ن له ڕێی زوڵم و زۆره‌وه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێده‌نگ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بداته ده‌سه‌ڵاته ناڕه‌واو دكتاتۆره‌كه‌ی . له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا سیسته‌مه تۆتالیتاره‌كان پیشه‌سازیه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و سینارۆیه‌كی مه‌هزه‌له ده‌خوڵقێنن . ئه‌ویش به كار هێنانی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریه به ناوی سه‌روه‌ر كردنی یاساوه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی سیاسی یان داواكاری مافه سه‌ره‌تایه‌كانی خۆیان و به‌رگری كردن له ئازادی ئینسان و دیمۆكراسی . به‌ڵام له ڕاستیدا دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌وه كه بۆی دروست كراوه به كار ده‌هێندرێت ، ده‌كرێته ئامێرێكی سه‌ركوت كردن بۆ داپڵۆسینی هاو نیشتمانیان و له زیندان ئاخنینی چالاكوانی سیاسی و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان وه‌كو باقی ئه‌و دامه‌زراوه ئایدۆلۆژیاكانی تۆقاندن و له خشته بردن كه له بن ده‌ستی سیسته‌مه تۆتالیتاره‌كانه !! نه‌ك سه‌روه‌ری یاسا كه خۆیان هه‌میشه باسی لێوه ده‌كه‌ن به به‌رده‌وامی !! ، ئه‌گه‌ر سرنجێكی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و جۆره سیسته‌مانه بده‌ین ده‌بینین له ڕێی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریه‌وه هه‌وڵی ده‌م كوت كردن و پاكتاو كردنی ئۆپۆزسیۆن و ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران دراوه به ناوی دادگا‌و سه‌روه‌ری یاساوه . كه‌واته دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری له باتی ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سه‌ڵاتی سێهه‌م و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له پشتیوانی كردنی سته‌م لێكراوان و ماف خۆران ، خۆی ده‌بێته ئامرازێكی تۆقاندن و بره‌ودان به نادادوه‌ری به تایبه‌تی له سیسته‌مه تۆتالیتاره‌كان . دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی ووته‌یه‌كی هه‌یه ده‌ڵێت : ((در یه‌ك نڤام غلگ حاكم دروست معنای ندارد)) ئه‌م گوته‌یه‌ی دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی زۆر ڕاسته و لۆژیكیه ، ڕژێمێك تا سه‌ر ئێسقان نا ته‌ندروست بێت ، بێگومان بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو بێ لایه‌ن به ناوی دادگاوه تێیدا كه بتوانێت وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی سێهه‌م پارێزگاری له حورمه‌ت و كرامه‌ت و به‌های ئازادی ئینسان بكات خه‌ون و خه‌یاڵ و پووچه . جگه له ده‌سه‌ڵاته كۆن و كلاسیكه‌كان تا سه‌رده‌می نوێ هه‌ر له سیسته‌می فاشی ئیتالیای موسیلینی و نازیزمی هه‌تله‌رو مباره‌ك و سه‌دام و قه‌زافی و تا ڕژێمی كۆماری خوێن ڕێژی ئیسلامی ئێران ده‌بینین چۆن ده‌سته ده‌سته گه‌نجان و چالاكوانی سیاسی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی وڵاته‌كانیان له‌و قه‌ساوخانانه كه ناوی دادگایان لێ نا بوو به ده‌ستی هه‌ندێك ئینسان كوژو مافیاوه به ناوی دادوه‌ره‌وه تاڵاوی مه‌رگیان به سه‌ردا ده‌سه‌پاند و له ناویان ده‌بردن . ئێمه شاهید حاڵی ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بووین جۆن ئینسان كوژێكی وه‌كو ((خه‌ڵخاڵی)) له ئێران ڕۆژانه به ناوی دادگا‌و دادوه‌ره‌وه ڕۆژی سه‌دان گه‌نجی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ڕه‌وانه‌ی حوكمی سێداره‌دان ده‌كران . ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕه‌وشه تا ئێستاش به‌رده‌وامه ته‌نها له سه‌ر داواكردنی مافێكی سه‌رتایی كه ئه‌ویش ئازادی ئینسانه . ئه‌گه‌ر به ووردی سرنج بده‌ینه دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری و دادگا له كوردستان نه‌یتوانیوه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی سێهه‌م ئه‌ركه‌كه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات ئه‌ویش پیاده كردن و سه‌روه‌ری یاسایه به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه‌و دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌حزاب و به‌رپرسان . ئێمه له میدیاكانه‌وه ڕۆژانه ڕاسته‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینین كه دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری وه‌كو ئه‌و دامه‌زراوه ئایدۆلۆژی و هه‌ژموونگه‌رایه‌كانی حزب و ده‌سه‌ڵات ، ڕه‌وشێكی ترسناك به ڕێوه ده‌به‌ن كه ئامانجیان سه‌ركوت كردنی بیروڕای ئازاد‌و قه‌ده‌غه كردنی ووشه‌ی ئازاده له كوردستان به ناوی یاساوه ، دیاره ئه‌وه‌ش به خواستی حزب و ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام ده‌درێت ڕۆژانه چالاكوانانی بواری میدیا‌و ڕۆژنامه نووسان له سه‌ر نوسینێكی ئاسایی ده‌هێندرینه به‌ر دادگا‌و زیندانی ده‌كرێن یان غرامه‌ی مالی ده‌كرێن . كه چی له‌ولاشه‌وه ده‌یان تاوانبار و ته‌قه كه‌ران و ئینسان كوژه‌كانی ((17)) شوبات به به‌ر چاوی هاو نیشتمانانی كوردستان ده‌سوڕێنه‌وه و دادگا لێی بێ ده‌نگ و بێ ده‌ربه‌سه . ڕه‌نگه دادگا‌و دادوه‌ره‌كان به‌هانه‌یان بۆ ئه‌و بێده‌نگی و بێ ده‌ربه‌سه‌یه‌یان ئه‌وه بێت و وای لێك بده‌نه‌وه ئه‌وان هێزیان به ده‌سته‌وه نییه تا تاوانباران ڕاكێشنه به‌ر دادگا و یاسایان به سه‌ردا بسه‌پێنن ؟!! ، ده‌ی خۆ ده‌كرێت هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رده‌م میدیاكان ڕوون بكه‌نه‌وه بۆ ڕای گشتی و ده‌ست له كاره‌كانیان بكێشنه‌وه و ئه‌جندای حزب پیاده نه‌كه‌ن و ئه‌وانیش نه‌بنه به‌شێك له سته‌مكاری ؟؟!! یان ئه‌و كاره‌یان ئاراسته كراوه‌و پێیان سپێردراوه‌و چوار چێوه‌یه‌كی دیاریكراویان بۆ داڕێژراوه ، كه هه‌رگیز ناتوانن تێپه‌ڕێنن وه‌كو هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه ئایدۆلۆژی و دسپلین و قه‌مته‌ر كردنه‌كانی ده‌سه‌ڵات دژ به ئازادی و دیمۆكراسی ؟ له سیسته‌مێكی سیاسی‌دا دادگا بێ ئه‌رزش كرا‌و بوو به ئامێری ئایدۆلۆژی و سه‌ركوت كردن به ده‌ستی دكتاتۆره‌كانه‌وه پایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سیسته‌مێكی سه‌رتاپاگیرو تۆتالیتاره . ده‌سه‌ڵات له كوردستان به‌و ئاقاره‌دا تێده‌په‌ڕێت و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وه‌همێكی ترسناكی تۆتالیتارانه‌ی له پشته‌وه‌یه ، به‌ڵگه‌ی ڕاستی بۆ قسه‌كه‌شمان هه‌موو ئه‌و سه‌ركوت و پێشێل كاریانه‌یه كه ده‌سه‌ڵات دژ به ئازادی و ڕه‌خنه گردن و ڕۆژنامه نووسان به ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ،ته‌نانه‌ت ڕێخراوی هیومان رایس ۆۆچ ڕاپۆرتی تێر‌و ته‌سه‌لی له سه‌ر ئه‌و پێشێل كاریانه‌ی ده‌سه‌ڵات له كوردستان بڵاو كرده‌وه . كه‌واته دادگا له سیسته‌مێكی له‌و چه‌شنه‌دا بێمانایی و نه‌بوونی دادوه‌ری خۆی ده‌سه‌لمێنێت و ده‌بێته به‌شێك له چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان .