له ژێر په‌رده‌ی ژنهێنان و شووکردندا هۆمۆسێکسوالیتی ده‌شارنه‌وه*
ویست‌و و خۆشه‌ویستی و مه‌یلی لاوێک بۆ لاوێکی دی، یان ئه‌شقی کچێک بۆ کچێکی دی له زۆربه‌ی کۆمه‌لگادا بابه‌تێکی هه‌ستیار و حه‌رامکراوه. ئه‌م بابه‌ته نه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناسروشتی و نائاساییه، بگره کردارێکه قێزه‌ون و نه‌فره‌تلێکراوه، پراکتیزه‌کردنی شکاندنی به‌های کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و که‌لتووری ده‌گرێته‌خۆ . هه‌ر چه‌نده دیارده‌که قه‌ده‌غه‌کراوه‌و ڕێگای پێ‌نادرێت ، که‌چی له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئه‌مڕۆش له هه‌موو کات و شوێنێکدا ، له ناو هه‌موو چین و توێژدا هه‌ر ده‌کرێ و له وهشبترازێت له سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤه‌وه به به‌رده‌وامی بوونی هه‌بوه. زۆربه‌مان ئه‌و ڕووداو به‌سه‌رهاتانه‌ی نێوان مه‌لاو فه‌قێ، که‌شیش و قه‌شه، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز، سوڵتان و کۆیله و هه‌تیوی لووس بیستوه، ئه‌و داستانانه‌ی له مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی‌دا ڕه‌نگیان داوته‌وه . پێمان ده‌ڵی چ جۆره به‌ندێک و خۆشه‌ویستیه‌ک له نێوان ره‌گه‌زی نێردا دروستبووه.
نمونه‌ش له به‌شێکی کتێبی گڵستانی ( سه‌عدی شیرازی) باس له ئه‌شق و خۆشه‌وسیتی سوڵتان مه‌حمود بۆ لاوێک به ناوی ئه‌یاز ده‌کات * که گوایه له حه‌سه‌ن مه‌مه‌ندی ده‌پرسن که سوڵتان مه‌حمود، کۆیله‌ی قۆز و قه‌شه‌نگی زۆر له ده‌وروبه‌ره، به‌لام بۆ سوڵتان مه‌حمود له ناو هه‌مویاندا هه‌ر چاوی له سه‌ر ئهیازه و زیاتر بایه‌خ به ئه‌یازی لاو ده‌دات ، به مهرجیکیش ئه‌یاز ئه‌و قۆزهش نیه وه‌ک ئه‌وانی تر ، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵی :" ئه‌وه‌ی بچێته دڵ ، له چاویشدا جوانه". له ڕۆژی ئه‌مرۆماندا هاوره‌گه‌زبازی، جا چ په‌یوه‌ندی نێوان کوڕ‌و کوڕ، یاخود په‌یوه‌ندی له نێوان کچ و کچدا، له‌کۆڵان و کوچه و په‌ناو شوێنی پریڤات و گه‌رماودا ڕووده‌دات، تا ئه‌و کاته‌ی له به‌ر چاو نیه ، کێشه نیه، به‌لام کاتێ که‌سه‌که ته‌وقی ئه‌و حه‌رامکراوه بشکێنیت و ئاره‌زو مه‌یلی ئاشکرا بکات، ئیدی کێشه‌ی گه‌وره‌و سزای لێ ده‌که‌وێته‌وه. گه‌لێ جار که‌سه‌که به ناوی شه‌ره‌فه‌وه ده‌کوژرێت ، یان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به نوکه شه‌قی پێڵاو و قامچی و تێڵا و چاوترسان ڕوبه‌ڕوی سوکایه‌تی و لێدان و هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه . له هه‌ندێک حاڵه‌تدا ژن بۆ کوڕه‌ی هۆمۆسێکسول ده‌هێننین، ئیتر جا کوڕه ژن ده‌هێننێت له ژێر فشاری کۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ر و خێزانی، یاخود کوڕه خۆی ژن ده‌هێنیت له ژێر فشاری ده‌رونی خۆی. ژیانی هاوسه‌رگیری پێکده‌هێنێت که به ڕووکه‌ش خێزان ده‌نوێنیت، به‌ڵام له ڕاستییدا خێزانه‌که له قاوغێکی پووچ هیچی تر نیه ، په‌یوه‌ندیه‌که له به‌ندی ڕۆحی خاڵییه و ئه‌ندامانی خێزان وابه‌سته‌ی یه‌کتر نین و بێبه‌شن له سۆز و خۆشه‌ویستی و بایه‌خپێدان ، لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سه‌که له ژێر په‌رده‌ی ژن هێنانیدا، هۆمۆسێکوالیتی خۆی و کرداری بشارێته‌وه، له لایه‌کی تره‌وه، به‌خێوکردن و گه‌شه‌کردنی منداڵیش بۆ خۆی له‌و جۆره خێزانهنادا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه ، منداڵ له ژیانێکی نائارامی و نائاسایشدایه، ده‌که‌وێته ئاڵۆزییه‌وه ، نازانێت لایه‌نی دایک هه‌ڵبژێریت که بێبه‌شه له سۆز و خۆشه‌ویستی باوکی ، یان لایه‌نی باوکی هه‌لبژێرێت که به‌به‌رده‌وامی غائبه و ئاگای له چاودێریی منداڵ و ژنی نیه. ئاخ‌و ژن یان منداڵ چاوه‌ڕوانی چ ژیانێک بن به‌رامبه‌ر که‌سێک که به به‌رده‌وامی ئاگای له خێزانی نیه و دڵی سه‌ڕه‌ڕۆیه !
کۆمپۆنیستی گه‌وره‌ی روسیTsjaikovski، چایکۆڤسکی،((1840-1893 که ژیانی به ته‌نیا یی و گۆشه‌گیری و خه‌مۆکی ته‌نرابوو ، له نامه‌یه‌کدا بۆ براکه‌ی مۆدێست ، که ئه‌ویش وه‌ک چایکۆفسکی هۆمۆسێکسیوهل بووه ، ده‌نوسێت : " ئاره‌زوو مه‌یلمان دیوار‌و به‌ربه‌ستێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆشی و ئاسوده‌یی له ژیاندا، ده‌بێت له دژی سروشتی خۆمان بجه‌نگین" ، هه‌ر بۆیه له ته‌مه‌نی 37 دا ئه‌م کۆمپۆنیسته ژن ده‌هێنێت به مه‌رجێکیش ئه‌م داهێنه‌ره گه‌وره‌یه، هیچ مه‌یلی بۆ ژن نه‌بووه، به‌لام ژیانی هاوسه‌رگیری چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت و هه‌ر زو به جیابوونه‌وه کۆتایی دێت ! کچێکی کورد ، له هۆله‌ندا ، له دانیشتنێکی تایبه‌تدا باسی کرد:" هه‌ر له ته‌مه‌نی 5 ساڵیمه‌وه پێم خۆش نه‌بووه جلی کچانه له به‌ر بکه‌م ، هه‌میشه رهفزمکردوه یاری به بووکه شوشه بکه‌م ، تا ئێستاش ره‌فزی پێڵاوی به‌رزو مکیاج و جلی کچانه‌م کردوه ، هه‌ست و ئاره‌زوم، جیا بووه له کچه هاوته‌مه‌نه‌کانی خزم و درواسێم . هه‌ست و ئاره‌زوم به پێچه‌وانه‌ی روخسارمه‌وه بووه. به ڕوخسار و جه‌سته مێینه‌م، به‌لام به حه‌زو مه‌یل ڕه‌گه‌زێکی ترم" . ئه‌م ژنه که ته‌مه‌نی له ژیر چل ساڵیه‌وه‌یه ده‌ڵێ کاتێ له کوردستان بووم، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له گه‌ڵ کچێک هه‌بووه‌و چه‌ند ساڵێکی خایاندووه، دوایی ماڵی باوکی کچه‌که ، کچه‌که به زۆر به شو ده‌ده‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی له منی دوور بخه‌نه‌وه، پاش ماوه‌یه‌کی کورت ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌و ژنه‌ش تێکده‌چێت. ئنجا که‌سوکاری ئه‌م کچهیتر فشاری ده‌خه‌نه سه‌ر که شوو بکات ، ئه‌ویش ده‌ده‌ن به شوو، ساڵێک ژیانی هاوسه‌رگیری ناخایه‌نێت، جیاده‌بێته‌وه‌و له پاشاندا هه‌نده‌ران به تاکه چاره‌سه‌ر ده‌زانێت . شایانی باسه له هۆله‌ندا هه‌ر وه‌ک چۆن کوڕی کوردی هۆمۆسێکسێول هه‌یه و تێکه‌ڵ به شوێنه گشتیه‌کان نابن ، به هه‌مان شێوه کچی کورد و عێراقی و فارس و تورک هه‌ن که لیزبیسن واته له گه‌ڵ ژنی هاوڕێیان پێکه‌وه ده‌ژین و ژیان ده‌به‌نه سه‌ر . تێکه‌ڵ به شوێنه گشتیه‌کان نابن ، سه‌ردانی شوێنه تایبه‌تیه‌کانی وه‌ک باڕو نادی هۆمۆکان ده‌که‌ن. هامانکات لێره‌و له‌وێ ده‌بیسترێت که ژنی خاوه‌ن هاوسه‌ریش ، له‌وانه کوردیش، که په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له گه‌ڵ ژن‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئامارێکی زانستی نیه که پیشانی بدات ، ئایا ئه‌م ژنانه له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌یل و ئارهوزیان بۆ هاوره‌گه‌زی خۆیان هه‌یه چونکه خۆیان له بوونیهتدا هاورهگهزبازن ، یاخود مه‌یل و ئارهوزیان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که هه‌یه، واته بیسێکسیوهیلن، یان له پشت مێرده‌وه عاشقبازی ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ژن‌دا دروستده‌که‌ن ، هه‌روه‌ک پێداوستیهکی جه‌سته‌یی، سێکسی، چونکه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌وه بێ بایه‌خ و پشتگوێ خراون ، ئه‌وانیش په‌نا ده‌به‌نه ره‌گه‌زه‌که‌ی خۆیان .
ئه‌وه‌ی سه‌یره له وڵاتێکی ئیسلامی بۆ نمونه مه‌غریب له‌ش فرۆشتن له لایه‌ن کوڕه‌وه ، بازاڕیکی گه‌رمی هه‌یه و ڕۆژانه چه‌نده‌ها گه‌نج و پیاو سه‌ردانی ئه‌و شوێنه تایبه‌تیانه ده‌که‌ن بۆ کڕێنی سێکس، به بڕێک پاره، سێکس له گه‌ڵ کوڕدا له ته‌مه‌نی جیاجیادا ، له نادی و بار‌و شوێنه تایبه‌تیه‌کان ده‌ستده‌که‌وێت ، ئه‌مه له کاتێکیشدا ده‌سه‌ڵاتداران ، سایسهتمهنداران ئاگاداری ئه‌و بازرگانییه‌ن ، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر کوڕێکی هۆمۆسێکسویل یان کچێکی لێزبیس ئاشکرا بێت، ئیدی کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه ، ڕوبه‌روی سزا یان کوشتن ده‌بنه‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا هۆکه‌ی چییه سێکس کردنی ره‌گه‌زی نێرینه له گه‌ڵ یه‌کدا به‌رامبه‌ر برێ پاره له ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نابێته هه‌روا تاڕاده‌یه‌ک ریگای پێدراوه ، به‌لام خۆ ئه‌گه‌ر کوڕێک به ئاشکرا خۆشه‌ویستی له گه‌ڵ کوڕێکدا بکات، یان کچێک له گه‌ل کچێکی دی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بێت ، حه‌رام و قه‌ده‌غه کراوه؟ که‌سه‌که تاوانباره بۆ هه‌موو ژیانی سزا ده‌درێت و به چه‌شنێک لکه‌دار ده‌کرێت ، بۆ دیارده‌یه‌ک که خۆی له فیزیۆلۆژی و بوونیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆیدا تاوانی نیه . ئایا بۆ ده‌بێت ڕقمان له که‌سانێک بێت که هه‌ست و هه‌ڵسوکه‌وتیان وابه‌سته‌ی پێدرواێکی سروشتین ، ژیانێک هه‌ڵده‌بژێرن، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی نۆرمه باوه‌کان بێت ، که کۆمه‌ڵگا به لاده‌رو قێزه‌ون سه‌یریان ده‌کات ؟
لایه‌کی تره‌وه له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، ئایا بۆ ده‌بێت به چاوێکی سوک سه‌یری ئه‌و که‌سانه بکرێت که ڕۆڵی پاسیڤ ده‌بینن؟ بۆ ده‌بێت هه‌تا ماون سه‌رشۆر و لکهداربن ،په‌راوێز ده‌خرێن و بێ‌ڕێزیان پێده‌کرێت، به مانایه‌کی دی ناوبانگی به شێوه‌یه‌کی خراپی ده‌ڕوات ،ئه‌مه له کاتێکدا که‌سی ده‌ستپێشخه‌ر ، واته" بکه‌ر" ، به که‌سێکی جوامێر و پیاوه‌تی ده‌خرێته پاڵ ، به چه‌شنێک به نێری خۆیه‌وه ده‌نازێت که پیاوه‌و سیمبۆڵی هێزه، ئه‌مه‌ش بۆچوونێکی هه‌ڵه‌یه ، چونکه هاورهگهزبای ، جا که‌سه‌که له سه‌ره‌وه بێت یان له ژێره‌وه ، وه‌رگره یاخود بکه‌ره ئه‌ویش ده‌چێته خانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی و جیاوازی نیه.
دیاره نه نوکه شه‌قی پێڵاوی پۆلیس و نه قامچی و نه تێڵا و نه چاوترسان و نه‌کوشتن، نه ژنهێنان و نه به شودان، چاره‌ی کێشه‌کانن، به‌ڵکو گۆڕینی بیروبۆچوونی خۆمان له سه‌ر دیارده‌کان ، چاره‌سه‌ره‌ن ، لێره‌وه قسه‌یه‌کی ئهپیکتهتس دێته‌وه یاد که ده‌ڵێت :" ئه‌وه ڕوداوه‌کان نین که کێشه دروست ده‌که‌ن، به‌ڵکو بیروبۆچوونه‌کانی خۆمان له سه‌ر ڕوداوه‌کانن".
ئه‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش ده‌ستنیشان بکه‌ین ، که ئه‌م کێشه‌یه ته‌نها کێشه‌ی هۆمۆکان نیه ، به‌ڵکو تێکرا کێشه‌ی کۆمه‌ڵگایه ، کۆمه‌ڵگایه‌ک که زه‌مینه خۆشکه‌ری دیارده‌کانی ئێستایه ، هه‌ر کۆمه‌ڵگا خۆشه‌یه‌تی مه‌حکومی ڕه‌قی تاکه‌کانی خۆی ده‌دا.
هه‌ر بۆیه ئازادکردنی هۆمۆیهک له کۆمه‌ڵگا ، ئازادکردنی ژن و مناڵ‌یش ده‌گریته خۆ. باوکی نوسه‌ری گه‌وره‌ی روسی ڤلادمیر ناباکۆڤ که رۆژنامه‌س و یاساناس و وه‌زیر بوو، له وتارێکدا جهختدهخاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت نابێت ده‌ست بخاته ژیانی پرهیڤهی خه‌ڵکه‌وه، هه‌ر که‌سه ئازاده چ په‌یوه‌ندییه‌ک و چ ژیانێک دروست ده‌کات . ئێمه‌ش گه‌ر بڕوامان به مافی مرۆڤ و شارستانیه‌ت هه‌بێت، ده‌بێت ڕێزی بڕیار و هه‌ڵبژارادنی که‌سی به‌رامبه‌ر بگرین ، دووربین له ده‌ستتێوه‌ردانی ژیانی ئه‌ویدی. دیاره هۆمۆ بوون هه‌ر کوژانه‌وه‌ی هه‌سته ئاگرینییه‌کان نیه به‌ڵکو خۆشه‌ویستیشه . ئه‌م ووتاره‌م بابه‌تی کۆنفره‌نسێک بوو که له 23-5-2009 ، له ده‌نهاخ بۆ پرۆفیشۆنالهکان ئه‌نجامدرا
Saadi, De Rozentuin
ئه‌م ووتاره له 28-7-2009 له ئاوێنه بڵاوکرایه‌وهa