له 8 مارسدا سته‌مكاری كۆمه‌ڵایه‌تی دژ به ژنان به‌رده‌وامه!
ئه‌وه‌ی كه من زۆربه‌ی كات ده‌یبینم و سرنجی ده‌ده‌مێ له‌و ماوه دورو درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستان زۆربه‌ی سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان و به‌رپرسه‌كان كه باس له ئازادی و مافه‌كانی ژن ده‌كرێت یه‌كسه‌ر ڕسته‌یه‌كی باو هه‌یه له زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه به جۆرێك ده‌وترێته‌وه ئه‌و ڕسته‌یه وه‌كو په‌ندێكی لێهاتووه ، هه‌میشه پرسی ژنان و مافه‌كانی هاته سه‌ر مێزی بابه‌تی قسه كردن یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن ((ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن)) . به‌ڵام ئیتر ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك كۆك و هاوڕان له گه‌ڵ به دیهێنانی ماف و ئازادیه‌كانی ژنان و به‌هره‌مه‌ند بوون له‌و مافانه به هاوتای پیاوان له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا ، كاتێك ئه‌وان ده‌دوێنیت یه‌كسه‌ر ڕاستیه‌كانت بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه ؟؟ كه كه‌وتیته دیالۆك و مشت‌ومڕ كردن له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه سه‌باره‌ت به پرسی ژنان یه‌كسه‌ر ئه‌و تێزه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه گوفتارو ڕه‌فتاریان به قه‌د ئاسمان و ڕێسمان له یه‌كه‌وه دووره !! هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌نگیزه‌ی پیاو سالاری خۆیان له ڕێی به‌هانه‌ی كۆنسه‌رفاتیزمانه‌وه بسه‌پێنن و ئه‌و باوه‌ڕه له لای مرۆڤ جێگیركه‌ن كه هۆشیاری كۆمه‌ڵگای ئێمه له ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كاندا نییه تا ژنان به‌و مافانه شاد بێت !! یان ده‌ڵێن كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی ئایینیه !! بیریان چووه ئایین كارێكی تایبه‌تی تاكه‌كانه‌و ئۆرپاش زۆر له ئێمه ئایینی ترن و هه‌روه‌ها ئایین بۆی نییه ده‌ست بخاته نێو ماف و ئازادیه‌كانی ژنانه‌وه ! یان ده‌ڵێن هێشتا نه‌گه‌یوشینه‌ته قۆناغێكی دیمۆكراسی گرنگ تا ژنان مافه‌كانی به ته‌واوی به ده‌ست بێنێت . هه‌ندێك جاریش وه‌كو مه‌كره‌مه‌یه‌كی سیاسی خۆیان ده‌یده‌نه‌وه به ڕوی ژناندا!! ده‌ڵێن ژنانی ئێمه به براورد له گه‌ڵ ژنانی ده‌رو دراوسێكانمان هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان بڕیوه له به ده‌ست هێنانی ماف و ئازادیه‌كانی . به‌ڵام ئه‌وه‌یان بیر چووه ئه‌گه‌ر ژنان هه‌نگاوێك ڕۆیشت بێته پێشه‌وه مه‌كره‌مه‌ی ئه‌وانی پیاوسالاری نییه ، به‌ڵكو فشاری خه‌بات و ماندوو بوونی نه‌پساوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و فمینیزم و كه‌سایه‌تیه ئازادی خوازه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه له كوردستاندا كه ساڵه‌های ساڵه كۆششی بۆ ده‌كه‌ن . له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌و نه‌نگیه!! ئه‌گه‌ر ژنانی كوردستان براورد بكرێت له گه‌ڵ ژنانی ((ئێران و عێراق و سوریا)) چونكه له‌و وڵاتانه له ژێر هه‌ژموونی یاسای ئایینی‌دا ژنان وه‌كو كاڵا مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كرێت و ، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له‌و وڵاتانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست كه ژن وه‌كو ((كه‌نیزه‌ك)) سرنجی ده‌درێتێ و له هه‌موو بواره جیاجیانی ژیاندا خراوه‌ته په‌راوێزه‌وه . ده‌بێت ئه‌و لۆژیكه‌ش بزانین پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌نده به پێشكه‌وتنی ژنان و به‌هره‌مه‌ند بوونیان له ماف و ئازادیه‌كانی له هه‌موو بواره جیاجیاكانی ژیانی سیاسی و ئیداری هۆشیاری و ڕۆشنبیری و ئابووری و …..هتد .
ئێمه ڕۆژانه له میدیاكانه‌وه ده‌بینین ژنان سته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕاده‌به‌ده‌ری لێده‌كرێت و به ده‌یان و بگره به سه‌دان هه‌واڵ و داتا سه‌باره‌ت به خۆكوشتن و سوتاندن و سته‌مكاری دژ به ژنان بڵاو ده‌كرێته‌وه ، تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و یاسایانه بگۆڕدریت كه ژنان وه‌كو هاوڵاتی پله دوو له دادگا‌و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كرێت ، چونكه یاساكان ئاوێته‌ن به تێكستی ئایینی . تا ئێستا نه‌توانراوه یاسایه‌كی سیكۆلارانه بۆ پاراستنی مافه‌كانی ژنان پیاده بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی سته‌مكاری دژ به ژنان ده‌كه‌ن به توند ترین شێوه سزا بدرێت . تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بوار بۆ ژنان نه‌ڕه‌خساوه له داموده‌زگا هه‌ستیاریه‌كانی ئیداری و دادوه‌ری ده‌ست به‌كار بن . ئه‌وه‌یشی كرابێت ته‌نها په‌یامی حزب و ئامۆژگاریه‌كانی عه‌قڵی سیاسیه‌كانی پیاو سالاری پیاده ده‌كات ، وه‌كو ژنێك ناجوڵێت له ئه‌ركه‌كانیدا ! به‌ڵكو كوپی ڕه‌فتارو په‌یامی پیاوانه ده‌نه‌خشێنێت . كه‌واته تا ئێستا سته‌مكاری كۆمه‌ڵایه‌تی دژ به ژنان به ڕێوه ده‌ڕوات و ، كه له عه‌قڵێكی پتریاركی نێر سالارانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، ئه‌و ڕسته‌یه‌ش به درۆ ده‌خاته‌وه كه هه‌میشه بۆته شعری سه‌ر زاره‌كی هه‌ندێك سیاسی و كه‌سایه‌تی به‌رپرسی وڵات و به به‌رده‌وامی ده‌یڵێنه‌وه ((ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن)) له ڕاستیدا ئه‌م تێزه‌یان وه‌كو بوونه‌وه‌رێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر پێ قبووڵه ، به‌ڵام كه بێنه سه‌ر ماف و ئازادیه‌كانیان كۆنسه‌رفاتیسمانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و ده‌یان به‌هانه‌ی بۆ دێننه‌وه !!
یاسین له‌تیف