له به ر ئاوینه ی تاڤگه دا
1-
شنه شه رمی
لێ هه ڵگیرا..
وه ک شێت که وته ڕاموسانی
خه تا له تاڤگه بوو ئاوی روت کرده وه
2-
هه میشه به
سیحری جوانی ده یلاوێنێ
تاڤگه هه رگیز
خه یاڵی ئاو ناڕوشێنێ
3-
تاڤگه نه با
فێری مه له نه ده بوو ئاو
4-
ئاو ویستی خۆی
ئینتیحارکا
تاڤگه توند باوه شی پیا کرد
5-
حه ز به شیکی و جوانی ده کا
که تاریکی دێته تاڤگه
بریسکانه وه ی خه یاڵی ئاو
ده کاته به ر
6-
شه وانه مانگ
به پێدزکه دێته گژ ئه لبومی تاڤگه
به چاوی زیتی تریفه
تێر له وێنه روته کانی
ئاو ئه ڕوانێ
7-
تا نه هاته نێو تاڤگه وه
تورتی مه مکی ئاو ده رنه که وت
8-
چاو هه ڵنابڕێ
له سه ر تاڤگه
ماندوبون نازانێ هه تاو
تومه ز وێنه ی په لکه زێڕینه ئه کێشێ
له سه ر سینه ی زیوینی ئاو
9-
ئایه ته کانی جوانی ئاو
به هه ڵه لێک مه ده نه وه
با تاڤگه ته فسیریان بکا
10-
دیار بوو له به ر
ئاوێنه ی تاڤگه وه ستابوو
که به باڵای خۆی دا ڕوانی
جوانی باڵی لێرسکابوو