لۆتی و هونه‌رمه‌ند لای دیاری قه‌ره‌داغی…..رزگار ره‌زا چوچانی
لۆتی و هونه‌رمه‌ند لای دیاری قه‌ره‌داغی
ئاخۆ ئه‌وانه‌ی گۆرانی ده‌كه‌نه مه‌زه‌ی شه‌وی سوری به‌رپرسه‌كان هونه‌رمه‌ندن یان لۆتی؟؟؟
رزگار ره‌زا چوچانی – ئۆسلۆ
rzgarchuchani@yahoo.com
"نامه‌یه‌ك بۆ دیاری قه‌ره‌داغی"له مێژ بوو چاوه‌ڕوان بووم وشه و بابه‌تێكی تۆم پێبگات كاكه دیاری، بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێنمه‌وه و پێم نه‌ده‌گه‌شت، چونكه كه تۆ ئه‌دوێی واده‌زانم خۆم ئه‌دوێم كه تۆ بۆ خه‌می هونه‌ری كورد قسه‌ت هه‌بوو هێنده نزیكیم هه‌بوو له تێگه‌شتن و له وشه‌كانت وامده‌زانی خۆمم و له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه قسه‌م هه‌یه، وه‌ك ئاماژه‌م پێدا به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه بابه‌ته‌كانت نابینم جانازانم ئه‌وه‌ی وایكردووه دروست ئه‌و بارودۆخه‌یه كه بۆ من هاته پێش و ماوه‌یه‌كه منی دابڕیوه له مه‌سه‌له‌كان، یان دروست تۆ بڕیاری گۆڕانێكی نه‌وعیت داوه له‌هه‌ڵوێست و وته جدییه‌كانی جارانت؟ من ئه‌م ماوه‌یه كه بابه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی دیاری قه‌ره‌داغیم نه‌ده‌بیست و دروست گه‌نجێكی رۆح توره‌بووم له‌و واقیعه‌ی ووڵاتی من پێیدا گوزه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ گۆرانی سه‌رۆكه‌كان و دیسان شه‌ڕی ده‌ست و ده‌ستم و نیشتیمانێك له‌گوڵ و بۆنی خاك و زۆری دیكه‌دا ده‌ژیام بێده‌نگی تۆشم بۆ سه‌رقاڵ بون به‌ژیانه‌وه ده‌گه‌ڕانده‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترساندومی ئه‌وه‌ی گومانێگی ترم له‌دیاری یه‌ك له‌هه‌ڵویست و دیاری یه‌ك له هونه‌ر و دیاری یه‌ك له په‌یام و دیاری یه‌ك له راستگۆیی و دیاری یه‌ك له فكر له‌بواری هونه‌ردا پێده‌دا ئه‌و وتاره‌ت بوو كه له‌ماڵپه‌ڕی "خه‌ون" بینیم جا له‌وه‌یان دڵنیا نیم ئاخۆ ئه‌وه وتاری ئه‌مرۆته یان دوێنێ یان ساتێك له‌مه‌و به‌ر و یان ساڵێك پێش ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه ووتاری تۆیه كه مایه‌ی سه‌رسوڕمانه بۆ من!!! دیاری وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك خۆی له‌ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه لابدات و وه‌ك هه‌ریه‌ك له گۆرانی بێژانی دی به‌شێوه‌یكی گشتی قسه بكات و هه‌مان ئه‌و قسانه دووباره بكاته‌وه كه ئه‌وانه‌ی پاره وه‌رگرتن خه‌نی كردوون ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێن مایه‌ی نیگه‌رانی یه چونكه ئه‌و جیاوازییه‌ی هه‌ت بوو جوانتری كردبوی.
هاورێ كاكه دیاری سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كه‌ت پرسیاره و ده‌ڵێیت"ئه‌رێ به‌ڕاست گۆرانی بێژ هونه‌رمه‌نده یان لۆتی" كه ئه‌م مانشێته‌م دیت به‌په‌له بابه‌ته‌كه‌تم خوێنده‌وه چونكه دڵنیابووم ئه‌گه‌ر خۆتت لێ لانه‌دایه تۆ له‌هه‌موو كه‌س باشتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت لابوو، تۆ ئه‌تتوانی ئه‌و دوو لایه‌نه لۆتی و هونه‌رمه‌ند بۆ خوێنه‌ر له‌یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه، چونكه تۆ ده‌زانی هونه‌رمه‌ند كامه‌یه و لۆتیش كامانه‌ن.
ئه‌وجا هه‌ر له‌و بابه‌ته‌تدا وه‌ك به‌دێڕێك ئاماژه‌ت به‌خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی موسه‌قه‌فه‌كان داوه دواتریش بیرت هێناوینه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌رجیانه له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵوێستت هه‌بووه ده‌پرسیت بۆ گوناحه پاره بۆ هونه‌رمه‌ندخه‌رج بكرێت؟ كه ئه‌مه‌شیان دیسان خۆ لادانه له‌راستی چونكی تۆ ده‌زانی ئه‌وانه‌ی پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت زۆرینه‌یان له كامانه‌یانن، لۆتییه‌كان؟ یان هونه‌رمه‌ندان؟ هاورێ تۆ ناتوانی دیارییه‌كی تر پێشان به‌خه‌ڵك بده‌یت چونكه خه‌ڵك دیاری به‌راستگۆییه‌وه ده‌ناسێت و هه‌رچی جیاواز له‌مه‌ش كه بیڵێیت و بینوسیت وه‌ك ئه‌وه وایه به‌ده‌ستی خۆت جامێك ژه‌هر بخه‌یته سه‌ر لێوت!!!
بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خۆت بده‌یته‌وه له بابه‌تێكی تردا، كه‌من و ئه‌وانه‌شی دیاری وه‌كو خۆی ده‌ناسن چاوه‌ڕوانی زیاتر رونكردنه‌وه‌ت لێده‌كه‌ن، من چه‌ند پرسیارێكت له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند و لۆتی و قسه‌كانی خۆته‌وه لێ ده‌كه‌م.
هاوڕێ هونه‌ر لای تۆ چییه هه‌ر كه‌س زانی گۆرانی بڵێت هونه‌رمه‌نده؟؟
هه‌ركه‌س زانی ئامێرێك بژه‌نێت و به‌ده‌ستییه‌وه بگرێت هونه‌رمه‌نده؟
له دیاری قه‌ره‌داغی پێش ئه‌و نوسینه نا به‌ڵكو له دیاری قه‌ره‌داغی دوای ئه‌و نوسینه ده‌پرسم به‌بڕوای تۆ هه‌ر كه‌س له‌وانه‌ی گۆرانی ده‌ڵێن و ئامێرێك ده‌ژه‌نن ئه‌گه‌ر رۆح و تێگه‌شتنێكی رۆحی و فكری له‌پشت كاره‌كانیانه‌وه نه‌بێت ئه‌وه ته‌كنیك كاره یان هونه‌رمه‌ند؟
ئاخر دروسته ناوی ته‌كنیك و هونه‌ر وه‌كو یه‌كن و زۆركات بۆیه‌كیش به‌كار دێن به‌ڵام له‌مانا و له ئه‌ركدا زۆر له‌یه‌ك دورن تۆ باشتر ئه‌توانی جیاوازی ته‌كنیك و هونه‌ر له‌یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر هونه‌ر گۆرانی گوتن و ئاله‌ت ژه‌نین و نواندن و .. بێت ته‌كنیك سیاقه‌ت و نه‌خشه‌سازی و كۆمپیوته‌ر و فیته‌ری و كاره‌بایی و وایه‌رمه‌نی و ئاسنگه‌ری و دارتاشی و زۆری تریش ئه‌گرێته‌وه ئه‌ی تۆ رازی ده‌بێت به هه‌موو ئه‌وانه له به‌كار هێنانی ده‌نگ و ژه‌نینی ئاله‌تێكدا ته‌كنیك كارن و هیچ تێگه‌شتنێكیان نییه بۆ هونه‌ر، بوترێت هونه‌رمه‌ند و به دیارییه‌كیش كه له‌گه‌ڵ گریانی هه‌رمنداڵێك و هه‌ر ئازارێكی نیشتیمان‌دا گریانی بێت بڵێن هونه‌رمه‌ند؟
*هاورێی هونه‌رمه‌ند كاك دیاری لێت ده‌پرسم كێن ئه‌وانه‌ی وایان كردووه له زۆركاتێًك ناوی لۆتی كاڵایه‌ك بێت پڕ به‌باڵای گۆرانی بێژ‌و له‌وێشه‌وه بكرێته پێناسه‌یه‌ك بۆ هه‌مووتان؟
به‌بڕوای تۆ هۆی دروست بونی ئه‌و ناوه و به‌رده‌وامی ئه‌و ناوه چییه؟
ئه‌ی تۆ هاوڕانیت له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی كه گه‌عده ده‌كه‌ن؟ حه‌زده‌كه‌م وه‌ڵامت هه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوڕانیت بۆ له‌نوسینه‌كه‌دا ئاشكرای ده‌كه‌یت كه بریندار ده‌بێت به‌وه‌ی كه‌سێك بڵێت گه‌عده‌مان هه‌یه و وه‌ره دوو گۆرانی بڵێ؟
ئه‌دی ئه‌گه‌ر دروست ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی گه‌عده‌كانن و گۆرانی ده‌ڵێن له‌ناودا ده‌بێت جیاواز بن له ئێوه مانان بۆ باست له هۆكاری دروست بونی ناوی لۆتی یان به‌رده‌وامی ئه‌و ناسناوه نه‌كردووه؟
عه‌زیزم كامه هونه‌ره ئه‌وه هونه‌ره كه مایكێك بگرێت به‌ده‌ستییه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌وانه گۆرانی بڵێت كه وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت خوا پێداون و پێكی سوری شه‌و هه‌ڵده‌ده‌ن, پرسیار ده‌كه‌م گۆرانی بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌نادییه‌كان ده‌خۆنه و موزیك ژه‌نین بۆ ئه‌وان كه ئاگایان له‌م دنیایه نه‌ماوه هونه‌ره؟ یان هونه‌ر به‌مه‌زه كردنه؟ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خوا پێداوان مه‌ست بكه‌ن؟
من له‌تۆ ده‌پرسم به‌كه‌سێك ده‌ڵێی هونه‌رمه‌ند شه‌وو رۆژ له چاوه‌ڕوانی به‌رپرسێكدا بێت كه‌ی خوانێكی مه‌شروب خواردنه‌وه بخولقێنێت بۆ میوانه خوا پێداوه‌كانی تا ئه‌و بانگێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی‌یان بۆ بكاته مه‌ززه؟
لێت ده‌پرسم دانیشتنی به‌ند بێژه‌كان كه له‌به‌رانبه‌ر هه‌زار دیناری چاپدا منداڵ و گه‌وره و حه‌شیش چی و هه‌تا دوایی به به‌ند ده‌كه‌نه مه‌ردێكی خانه‌دان هونه‌ره كه دواتریش به‌ناوی به‌رهه‌م و ئه‌لبومی هونه‌رییه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه؟
تكایه نه‌ڵێی ئه‌وه‌ش رێتمی خێرا‌و شاییه و هه‌ڵپه‌ڕكێش هونه‌ره ئه‌وه ده‌زانم و مه‌به‌ستم ئه‌و تاڵان فرۆشییه‌یه كه به‌هونه‌ره‌وه ده‌یكه‌ن و به پێنج سه‌د دیناری چاپ گۆرانی ده‌ڵێن.
ئاخر كام مه‌سئول تۆ‌و نه‌ریمان بابان و خالید ره‌شیدی بانگ كرد كه له‌دانیشتنێكی شه‌وانه‌ی ئه‌واندا به‌رانبه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌كه‌یان گۆرانی بڵێن؟ ئه‌و سێیه‌تان كامتان جورئه‌تی قبوڵكردنی ئه‌و گه‌عدانه‌ی هه‌یه كه خۆت باستكردووه، تۆ رێگا به‌خۆت ده‌ده‌یت ئا وابیت؟؟
دڵنیام ڕێگا ناده‌یت، ئه‌گه‌ر ڕێگا ناده‌یت ده‌بوو تۆ ره‌خنه‌ت له‌وه هه‌بوایه كه هه‌مووتان به لۆتی ناو ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر دروست وایه ئه‌دی بۆ تۆ له بابه‌ته‌كه‌تدا خۆت و هاو بیره‌كانی خۆت له‌هونه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌ژمار ده‌كه‌یت كه به‌كاره‌كانیان ره‌وایه‌تی به‌و پێناسه‌یه ده‌ده‌ن؟
راستگۆ به هاورێ پێگه‌ی ئێوه و ئه‌وانه یه‌ك پێگه‌یه كه گۆرانی و مۆسیقاكه‌یان كردۆته مه‌زه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سامانی میلله‌تێك به‌تاڵان ده‌به‌ن؟ ئه‌ی رازیت یه‌ك ناسنامه‌تان هه‌بێت؟
كه وابوو قسه بكه چی له پێناسه‌ی لۆتی بۆ ئه‌وانه باشتره كه ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه به‌هونه‌ر ده‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه ناو‌و ناوبانگ و كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند له به‌رده‌م پێكی سوری به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و دزو قه‌حپه‌چییه‌كانی وڵاته‌كه‌تدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكی سه‌ماكاری عه‌ره‌ب تێكوپێك ده‌شكێنن؟؟
ئه‌گه‌ر وشه‌ی لۆتیش له‌مێژه له نێو ئه‌م میلله‌ته‌دا بونی هه‌یه كێن ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك زیاتر سور ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناوه دروسته بۆ ئه‌وانه‌ی له گۆرانی مۆسیقادا كار ده‌كه‌ن؟؟
هاوڕێ به‌داخه‌وه له جێیه‌كی تری نوسینه‌كه‌تدا، ناراسته‌وخۆ به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی جارانته‌وه خه‌ریكی ره‌وایه‌تی به‌و هه‌موو خه‌رجییه‌ی وه‌زاره‌تی مه‌عریفه ده‌ده‌یت و ده‌ڵێیت هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی خه‌رج ده‌كرێت و كراوه ناكاته خه‌رجی هه‌ڵه‌ی دروستكردنی زێرابێك!! كاكی برا تۆ ئه‌زانی لێره‌دا چیت گوتوه؟ ئه‌ته‌وێ بڵێت مادام هه‌موو شته‌كان به‌هه‌ڵه له‌م وڵاته‌دا ده‌ڕوات ئاساییه ئه‌و هه‌موو پاره‌ش خه‌رجكرا بێت بۆ گۆرانی بێژ، من له‌تۆ ده‌پرسم ئه‌گه‌ر تۆ وه‌زیر بویتایه به‌و شێوه‌یه پاره‌ت خه‌رج ده‌كرد یان هه‌وڵت ده‌دا هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه بۆ داوه‌ت و ئوتێل گرتن خه‌رج ده‌كرێن ژێرخانی هونه‌ری ئه‌م وڵاته بێ ژێرخانه‌ت پێ بنیات بنایه؟؟ پێت وایه مادام وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كاره‌كانی هه‌ڵه‌ی تێدایه، مادام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته‌كانی تریش واكارده‌كه‌ن مادام حزبه‌كان كاریان به پێشمه‌رگه نه‌ماوه شه‌ڕی ده‌سته‌و ده‌ستی پێ بكه‌ن و پاره‌یان ناده‌نێ، ئاساییه ئه‌و هه‌موو خه‌رجییه بێ به‌رنامه‌یه‌ش بۆ هونه‌ر هه‌بێت؟
دیاری گیان له جێی ئه‌مه تۆ چۆن بۆ ئه‌نفال ده‌گرییه‌یت ده‌بوو بۆ ئه‌و هه‌موو پاره به‌هه‌ده‌ر دراوانه‌ش وه‌ك رابردوو هاوارت بكردایه، چونكه تۆ له‌من باشتر ده‌زانی به‌و پاره‌یه چی بۆ هونه‌ر ده‌كرا و چی پێ ئه‌نجام ده‌درا.
لێت ده‌پرسم خه‌ڵك حه‌قی خۆیان نییه بێزار بن له‌و هه‌موو گۆرانییه كه خۆت ده‌زانی كامانه‌ن تۆش هاوڕانیت له راگه‌یاندنه‌كانی كوردستانه‌وه له‌جێی په‌خشی ئه‌و گۆرانیانه‌ی دروست كاری هونه‌ری جدین جڕت و چه‌قه‌نه و هه‌ڵپه‌ڕكێ پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه؟
ده‌پرسم ئه‌و هه‌موو كاره جوانه‌ی تۆ و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر كردوتانه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی دی كه هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی له‌گه‌ڵه چه‌ند جار داده‌به‌زێت؟ تۆ كه گۆرانییه‌كانی خۆت ده‌بینی عه‌رزی بكه‌ن وانازانی شتێك رویدا بێت ئه‌گه‌رنا خۆ له‌به‌ر جڕت و چه‌قه‌نه رێ به په‌خشی گۆرانی ئێوه‌مانان ناده‌ن ئه‌ی ئه‌وكاته ئه‌و حه‌قه به‌خه‌ڵك ناده‌یت بێزار بێت؟؟
تۆ له خۆت مه‌ڕوانه هاورێ هونه‌رمه‌ندێك بێ ئه‌وه‌ی كارێكی ئه‌و تۆی هونه‌ری هه‌بێت دوو خانوی له‌گوندی ئینگلیزی هه‌بێت و 1000 هه‌زار مه‌تر زه‌ویش وه‌ربگرێت هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ش ریسوا بێت بۆ ته‌نها یه‌ك ژوور و هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ش ماڵ و منداڵه‌كه‌ی له ژوری قوتابخانه‌یه‌كدا بژین و به‌ناوی هونه‌ریشه‌وه بازرگانی به‌دایكی ئه‌نفاله‌كانه‌وه بكرێت كه دواتر به‌نده ئه‌و بازرگانیه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات حه‌ق به‌خه‌ڵك ناده‌ی بێزاربێت و وابزانێت هونه‌رمه‌ند دنیای خواردووه؟
به هه‌رحاڵ چاوه‌ڕوانم تۆ له‌دوای ئه‌م وه‌ڵامه راستكردنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ئه‌و وتاره‌ت بكه‌یت كه له‌وتاری تۆ ناچێت ده‌بێت تۆ خۆت بزانیت كێ واده‌كات پێناسه‌ی لۆتی له‌یه‌خه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد نه‌بێته‌وه و به‌رده‌وام ره‌ونقدار تریشی ده‌كات؟ ده‌بێت تۆ رونی بكه‌یته‌وه مه‌به‌ستت چییه؟ تۆش گه‌شتیته ئه‌و رایه‌یی كه هه‌موتان تۆ نه‌ریمان و خالید و ئه‌وانه‌ی تریش كه له‌مانای هونه‌ر ده‌گه‌ن و له‌شه‌وی سوری به‌رپرسه‌كاندا خۆتان و هونه‌ره‌كه‌تان ناكه‌نه مه‌زه‌ی مێزه‌كانیان یه‌ك ناو‌و یه‌ك پێگه و یه‌ك پێناسه‌تان هه‌یه؟
ده‌بێت تۆ رونكردنه‌وه بده‌یت كه ئاخۆ هه‌ڵه‌یه‌ك له بواری هونه‌ردا یه‌كسانه به هه‌ڵه‌ی مقاولێك كه ته‌نها پاره له‌كه‌له‌و عه‌قڵیدایه؟
ئه‌وه‌ش ئاشكراكه‌ی ته‌كنیك له‌وتن له‌ژه‌نین لای تۆ یه‌كسانه به‌هونه‌ر و كارێكی هونه‌ری، كه باكگراوه‌نده‌كه‌ی عه‌قڵ و مه‌عریفه بێت؟؟ ئێمه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین تا تێبگه‌ین چییه ئه‌و بڕوایه‌شی لای تۆ خولقاند؟.
ده‌بێت له‌هۆكاری بێزاربونی خه‌ڵك له‌گۆرانی داواكراو و عه‌رزی گۆرانی له راگه‌یاندنه‌كان قسه‌ت هه‌بێت؟
وه‌ڵامت بۆ ئه‌وه‌ش هه‌بێت كێن ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌رپرسه‌كان به‌ده‌ست پانكردنه‌وه ناسنامه‌ی سواڵكه‌ر به‌هه‌مووتان ده‌به‌خشن؟ چونكه تۆ له‌هه‌مووان باشتر له‌و شتانه ده‌گه‌یت بێده‌نگ مه‌به.
تێبینی/ كه "ده‌بێت" به‌كار دێنم مانای ئه‌مر نییه به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه دیاری به‌ناوو تێگه‌شتنێكی تر ناسراوه و پێویسته ئه‌و متمانه‌یه بۆ خۆی بهێڵێته‌وه.
* ده‌كرا ئه‌م پرسیارانه له‌خودی دیاری به‌ڕێگایه‌كی تایبه‌ت بكه‌م به‌ڵام وتاره‌كه‌ی ئه‌و بۆ رای گشتی بوو چونكه نوسینه‌و بڵاو كراوه‌ته‌وه و قسه‌ی مه‌جلیسێك نییه من و ئه‌وانه‌شی له دیاری گه‌شتوین، ده‌زانین ئه‌مه یان گۆڕانی هه‌ڵوێست و تێگه‌شتنی دیارییه له هونه‌ر یان له ئه‌نجامی په‌له‌كردن و له‌كۆڵ خۆكردنه‌وه‌ی نوسینێك رویداوه یان ئێمه‌مانان به‌هه‌ڵه له تێگه‌شتن و تێڕوانینی رابردووی ئه‌و تێگه‌شتوین.