لیستی كراوه زامنی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیه……پارێزه‌ر : چێنه‌ر عومه‌ر
لیستی كراوه زامنی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیه
مافی هه‌ڵبژاردن وه‌ك مافێكی سیاسی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو تاكێك (به بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان) له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه سیسته‌می حكومڕانییه‌كه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتییه كه هاوڵاتیه‌كان به ئیراده‌یه‌كی ئازاد‌و بێ هیچ سانسۆرێك هه‌ڵده‌ستن به دیاری كردنی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت نوێنه‌ریان بن له ناوه‌نده ته‌شریعی و ته‌نفیزییه‌كاندا . ده‌نگ ده‌ران ده‌نگ ده‌ده‌ن به كاندیدكراوه‌كانی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به شێوه‌ی تاكه كه‌س یاخود لیست. لیسته‌كانیش به چه‌ند شێوه‌یه‌كه وه‌ك لیستی كراوه (مفتوح كلیاً), لیستی داخراو (مغلق كلیاً) ,و نیمچه كراوه (شبه المفتوح),كه هه‌ر یه‌كێك له‌م لیستانه به‌پێی ئاستی دیموكراسی و راده‌ی ڕۆشنبیری هاوڵاتیان له ده‌وڵه‌تێكه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی تر جیاوازه, وه به‌پێی یاساش جۆری ئه‌و لیسته دیاری ده‌كرێت كه ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌یڕه‌و بكرێت وه‌هه‌ر شێوازێك له‌م لیستانه كۆمه‌لێك لایه‌نی پۆزه‌تیف و نێگه‌تیف له خۆ ده‌گرێت .
وه‌ك ده‌زانرێت له لیستی كراوه‌دا ده‌نگده‌ر هه‌ڵده‌ستێت به دروست كردنی لیستێكی نوێ له كاندیده‌كانی لیسته‌كان واته ده‌نگده‌ر ئازاده له‌وه‌ی هه‌ر پاڵێوراوێك هه‌ڵده‌بژێرێت به‌پێی لێهاتوویی وشیاوی پاڵێوراو بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه پاڵێوراو له كام لیسته‌یه . له‌م شێوازه‌دا ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر له ئاستێكی به‌رزدایه‌و ئاستی ڕۆشنبیری ده‌نگده‌ر و كۆمه‌ڵگه ڕۆڵێكی ئه‌كتیڤ ده‌گێڕێت له‌م پڕۆسه‌یه . به پێی بۆچونی پسپۆڕان ئه‌م جۆره لیسته باشترینه‌و له‌و ده‌وڵه‌تانه‌شدا زیاتر ده‌بینرێت كه دیموكراتی له ئاستێكی به‌رزدایه, به‌ڵام له لیستێكی داخراودا (مغلق كلیاً), به پێچه‌وانه‌ی لیستی كراوه ده‌نگده‌ر ئازادییه‌كه‌ی مقیده و ناتوانین به ئاره‌زووی خۆی كاندیده‌كان هه‌ڵبژێریت, به‌ڵكو ئازادیه‌كه‌یی كۆتایی پێ دێت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لیسته‌ی كه مه‌به‌ستیه‌تی, بێ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی هه‌بێت له دیاری كردنی كاندیده‌كانی لیسته‌كه , به‌ڵكو ئه‌و پارته یاخود ئه‌و لایه‌نه خۆی هه‌ڵده‌ستێت به دیاری كردنی كاندیده‌كانی ئه‌و لیسته‌ی كه ده‌نگده‌ران ده‌نگیان پێ داوه ئه‌مه‌ش زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كان و لێهاتووی و شیاوی پاڵێوراو ناتوانرێت له لایه‌ن ده‌نگده‌ره‌وه ڕه‌چاو بكرێت, له‌به‌ر ئه‌وه زۆرجار كه‌سانێك ده‌گه‌نه ئه‌و ناوه‌ندانه كه شیاو نین . له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق پاش ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مین جار له عێراقدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به شێوه‌یه‌كی ئازاد به‌ڕێوه‌چوو لیستی داخراو پیاده كرا كه له لایه‌ن سوڵته‌ی ئیتیلافه‌وه فه‌رمانێك ده‌رچوو له ساڵی 2004 ژماره 96 كه بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به لیستی داخراو بێت پاشانیش كه یاسای هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌رچوو هه‌ڵبژاردن به لیستی داخراو وه‌ك خۆی مایه‌وه .
جۆری سێیه‌م كه لیستی نیمچه كراوه‌یه (شبه المفتوح), كه تیایدا ده‌نگده‌ر ئازاده له هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی ئه‌و لیسته‌ی كه ده‌نگی پێده‌دات, واته ئازادییه‌كه‌ی ته‌نها له پاڵێوراوه‌كانی ناو یه‌ك لیستدایه كه ده‌توانرێت ریز به‌ندی كاندیده‌كانی ئه‌و لیسته بگۆڕێت ئه‌مه‌ش له لیستی داخراو باشتره له‌وه‌دا كه ده‌نگده‌ر تاكو ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت ڕه‌چاوی توانا‌و لێهاتووی پاڵێوراوانی ناو ئه‌و لیسته بكات كه ئاره‌زوومه‌نده له ده‌نگدان به‌و لیسته, له‌م لیسته‌دا پارته سیاسییه‌كان زیاتر رێزی ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانی خۆیان ده‌گرن به‌وه‌ی پابه‌ندبن به‌و ڕیزبه‌ندیه‌ی كه هه‌وادارانی خۆیان له كاندیدی لیسته‌كه‌یاندا دیاری ده‌كه‌ن ئه‌م شێوازه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا په‌یڕه‌و كرا كه له (كانونی دووه‌م ساڵی 2009) ئه‌نجامدرا. كه ئه‌مه‌ش به خاڵێكی وه‌چه‌رخان داده‌نرێت له مێژووی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا , ئه‌وه‌ی كه جێگای باس و خواسه ئه‌وه‌یه به‌هۆی بوونی كێشه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا هه‌نوكه ئه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه كه ئایا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به لیستی داخراو ده‌مێنێته‌وه یاخود گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت .پارێزه‌ر : چێنه‌ر عومه‌ر
Chenar-@Hotmail.com