لێره وه تا به‌رزه‌خ……… سه‌فه‌ر
لێره وه تا به‌رزه‌خ……… سه‌فه‌ر
پێشكه‌شه به خاتوو "به‌یان"، ئه‌و كچه خوێندكاره‌ی زانكۆی سلیمانی، كه‌به‌یانییه‌ك ده‌یوست بچێت بۆ زانكۆ، به‌ڵام مه‌رگ رێگه‌ی نه‌داو، بوو به ژێر تایه‌ی سه‌یاره‌یه‌كه‌وه
تۆ له‌وێیت‌و
به‌دیار گوێگرتن
له گۆرانییه‌كی سیسه‌وه دانیشتوویت
ده‌مێك ده‌ڕوانیته ته‌مه‌ن‌و
ساتێك به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵیت:
سپێده‌ی رۆژه‌كانی وه‌رینی په‌پوله‌تان باش،تۆ له‌وێیت‌و
سپی‌تر له ڕه‌نگی فریشته‌كانی فیرده‌وس
به‌رگی ته‌نیاییت پۆشیوه
سه‌رت ده‌خه‌یته
سه‌ر شانی هه‌ورێكی عاجزو
ده‌ست ده‌خه‌یته ناو دڵی شینی ئاسمانه‌وه‌و
له‌سه‌ر ئیقاعێكی تازه‌و
به ده‌نگێكی تره‌وه
گوێم لێیه ده‌ڵێیت:
دێمه‌وه‌و
له‌پاڵ كراسه كرودییه‌كه‌ی دایكمدا
ته‌لارێك له‌په‌ڕ
دروست ده‌كه‌مه‌وه بۆ ژیان
لێره‌وه تا به‌رزه‌خ
سه‌فه‌ر……………..
سه‌فه‌ر به‌ره‌و دوا خوێندنه‌وه‌ی
شیعرێكی ناسكی
ئێواره‌كانی حوزن‌و
سه‌فه‌ر ……………….
تا گه‌یشتنه‌وه به عه‌شق
تا توانه‌وه له‌ناو سڵاِوی هاڕێییه‌ك
تا كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌خت‌و
تا گه‌یشتن به ماچێكی غه‌ریب‌و
تا به‌رده‌م سوژده‌بردنی سۆفیه‌ك بۆ خودا‌و
تا گێڕانه‌وه‌ی
حیكایه‌تێكی ته‌واو نه‌كراو……سهفهرتۆ له‌وێیت‌و
به‌ده‌م هه‌ناسه هه‌ڵكێشانێكه‌وه
وه‌نه‌زی خه‌وێكی قووڵ ده‌تباته‌وه
بارینی خۆتت
له‌سه‌ر شه‌قامێكی ناموراد جێهێشتووه‌و
بێ ئه‌وه‌ی ئاورێك بده‌یته‌وه
خه‌ریكی چنینی به‌یانییه‌كی
بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت
ئومێدت داوه‌ته ده‌ست
شۆسته‌یه‌كی بێعار‌و
وه‌رده .. ورده
خلۆر ده‌بیته‌وه بۆ قه‌ده‌ر
له ده‌ستی چه‌پدا سێوێكی سوور‌و
له‌ده‌ستی ڕاستتدا قه‌ڵه‌مێك
پێموابێ ده‌ته‌وێت نامه‌یه‌ك بنوسیت
وه‌لێ نازانم بۆ كێ
ڕه‌نگه له داڵغه‌ی ئه‌وه‌دا بیت
بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆت بنووسیته‌وه‌و
به"با"دا بۆ كه‌سێكی پۆست بكهیتلهوێیت
تۆ له‌وێیت‌و
ئولفه‌تت به گێڕانه‌وه‌وه گرتووه
له‌ناو نۆته‌ی ئاوازێكدا
سه‌ری دنیات لێهاتۆته‌وه یه‌ك‌و
دژواری ئه‌م گه‌ردوونه‌ت پێحونجه ناكرێت
به په‌نجه زه‌وی شیده‌كایته‌وه‌و
ده‌ڵێیت:
وه‌رن با تۆزێك
خۆڵه په‌تانێ بكهینلهوێیتو ده‌ڵێیت:
ژیان ماڵه باجێنه‌یه‌كه
له‌سه‌ر سووچی كۆڵانێكی غه‌مبار‌و
مه‌نجه‌ڵێك یاپراخی تێدا ده‌خورێ
له‌دوای ئه‌وه
هه‌ر یه‌كه‌مان
بۆ ماڵی هه‌میشه‌یی خۆی‌و
هه‌ر یه‌كه‌مان
لێره‌وه تا ئه‌وێ
سه‌فه‌ر ێكی سڕ‌و
ئیدی یه‌كتر ناناسینه‌وه