لێكۆڵینه‌وه‌ی رسته‌ی شیعری …. ئیسماعیل محمد أمین
(یه‌كه‌م)
شیعر ئاوه ،كومه‌ڵێك شه‌پۆلی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه له ڕه‌شه بارانی عه‌ده‌م ده‌مانپارێزێت ، گه‌ڕانه به‌دوای ڕاستی له‌سه‌ر ته‌وه‌ره نوستووه‌كانی بوونی دووباره‌وه بوو، هه‌وڵدانێكه بۆ ده‌رچوون له‌بازنه‌ی داخراوی (بون)ه سۆسیۆلۆژیه دووباره بووه‌كه‌ی (بوون) ، لێره‌وه زۆر توله رێی باریك و پێچاو پێچ به‌ره‌و جیهانی شیعرمان ده‌گه‌یه‌نێت ، شیعر كۆمه‌ڵێك روانینی به‌ریه‌ك كه‌وتویی شوشه‌ییمان ده‌رباره‌ی جیهان نیشان ده‌دات ، ده‌قی شیعری زیندو هه‌ڵوێسته‌یه‌كه به‌رامبه‌ر تیكچرژانی شته‌كان ،له‌م خاڵه‌وه له‌فه‌لسه‌فه نزیك ده‌كه‌وێته‌وه زۆر جاریش چه‌ند هه‌نگاوێك لێی دور ده‌كه‌وێته‌وه ،په‌یوه‌ندییه‌كی دڵه راوكێی به‌فه‌لسه‌فه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر هات و فه‌لسه‌فه هه‌وڵ بدات جیهان بینی خۆی له‌سه‌ر بنچینه‌كانی شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی و گه‌ڕانه به‌رده‌وامه نه‌مریه‌كه‌ی به‌دوای شیوه و ناواخنی شته‌كان و دروست كردنه‌وه‌یه‌كی نوێی روانین بێت بۆ جیهان ، ئه‌وا ئه‌ده‌ب و شیعریش له‌م چوار چێوه‌یه‌دا هه‌ڵسوڕاندنێكی هارمونی تری هه‌یه له‌ناو شته‌كاندا له‌جیهانی شته‌كان نزیك ده‌بێته‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵێك هه‌ڵماتی شوشه‌یی یاری ده‌كات به‌ڵام زۆر جار روانینێكی سه‌یری بڵاوه‌یی پێك ده‌هێنێت كه له‌زۆنگاوه دوره‌كانی فه‌لسه‌فه‌وه هاتبێت به‌ڵام ته‌نها شنه‌بای سه‌ر گومه نهینییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌بێت ،ئاماده‌بوونی شیعر له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا له‌م خاڵه (نزیك بوونه-دوور كه‌وتنه‌وه)ده‌ست پێده‌كات، كێشه‌ی بوون (أنتۆلۆژیا) ئه‌و بواره‌یه لێی نزیك ده‌بینه‌وه‌و دوور ده‌كه‌وینه‌وه فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ره مه‌زنه‌كانیه‌تی ئه‌و گه‌ڕانه ئه‌نتۆلۆژه‌یه به‌رده‌وامه نهێنی ئاشكرایه ڕاده‌گه‌یه‌نێت (من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م) چارنیه ده‌بێًت به‌رامبه‌ر كۆجیتۆی دیكارت ببینه‌وه له‌م خاڵه‌وه سوڕانه‌وه‌ی هێڵه‌كانی فه‌لسه‌فه‌و شیعر ده‌ست پێده‌كات مێژوی فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌ب له‌م خاڵه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه جیاده‌بنه‌وه (من هه‌م) ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی له‌خوده‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ ئه‌ستێره‌كانی گه‌ردون گه‌ڕانی سه‌ره‌تای به‌دوای(من – أنا – Ego) له‌شیعردا سه‌ره‌تاكانی خۆی به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت (میرلوبونتی) به‌م شێوه‌یه خۆی له‌پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌دات (بۆتیمێكی قسه كه‌ره له‌ناوه‌وه‌ی مانا ده‌ڕبڕینێكی كه‌ڕانه‌ی خوده 21-179 ) له‌گه‌ڵ (میرلۆبونتی) دا مێژویه‌كی فه‌لسه‌فه دیاری ده‌كه‌ین له‌ڕووانینی (من- أنا) خودی قسه كه‌ره‌وه ده‌ستمان پێكرد یه‌كه‌م هه‌وڵدانی شعریش بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنه‌مای خوده‌كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی جیهانه نه‌ستیه‌كه‌ی (بنه‌مای ئه‌وه – بنیه هو td) دامه‌زراوه به‌م شێوه‌یه گه‌ڕانه‌كه‌ی ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه له‌سه‌ره‌تا نه‌ستی و تێر نه‌بوه كه‌ی ڕه‌مه‌كایه‌تی وسۆزو پاڵپێوه‌نه‌ره‌كانی مرۆ دروست بووه به‌تێكه‌ڵ بونی دا له‌گه‌ڵ سروشت و جیهان .
ئه‌م( من)ه سه‌ر لی شێواوه هه‌ست به‌كه‌مێتی ده‌كات ، بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌سته مۆكردنی جیهان و شته‌كان هه‌وڵده‌دات له‌سنوره‌كانیان بچێته ئه‌ودیو بونیانه‌وه ئه‌م (من)ه وه‌كو دیكارت ده‌ڵێت : بیر ده‌كاته‌وه (من بیرده‌كه‌مه‌وه) هه‌وڵدانێكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ست كردن به‌كه‌م و كوڕی كاتێك به‌رامبه‌ر سروشتی تێك چڕژاوی شته‌كان ده‌بێته‌وه وه بۆ ده‌رچوون له‌حاڵه‌تی بازنه‌ی سه‌ر سوڕمان كرداری دروست كردنه‌وه و تێك شكاندن له‌بیردا ده‌ست پێده‌كات به‌م حاڵه‌ته خه‌ڵق كردن و داهێنان گلگامێشیه‌تی مرۆڤایه‌تیه بۆ گه‌ڕانی به‌دوای نه‌مری بۆ دۆزینه‌وه‌ی بوون ، بوونێكی به‌رده‌وام ، هه‌نگاو نان دوور له دووباره بوونه‌وه‌ی كافكایی ، خه‌ڵق كردنی له‌منی بیركردنه‌وه دا ده‌ست پێ ده‌كات … چونكه (خه‌ڵق كردن له‌هه‌مان كاتدا كامل بوونی بوونه1-179).. لێره‌وه شیعریش وه‌ك فه‌لسه‌فه به‌دوای منی خوی‌دا ده‌گه‌ڕێ، خۆی له‌ناو كۆجیتۆی دیكارتیدا ده‌بینێته‌وه (من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م) هه‌ربۆیه (فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ر به‌رهه‌می زۆر داری جیهانی رۆحی یا ڕۆشنبیری نین به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرداری خه‌ڵق كردنن 21- 198).
كه‌واته جیهان بینی شیعر‌و ڕوانینی بۆ شته‌كان (شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب ، تۆماركردنی بونه … 21/198) . ده‌قه زیندوه‌كانیشی بونه‌یه‌تی خۆیان ون ناكه‌ن ، تۆماركردنی بوون و كێشه سه‌ره‌كیه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌یه ، ئه‌م ده‌قانه پرسیاره ئه‌نتۆلۆژی و پێكهاتنه‌وه‌ی جیهان ده‌گرنه‌وه ئه‌ستۆ ..
((دووه‌م))
(گه‌ردونیش ته‌نیا هه‌ڵماته شوشه‌ی سۆزانیه‌كه ، له‌به‌ر تریشقه‌ی قامچی شه‌وه‌یه یا، بروسكه‌ی هه‌زار چیرۆكی نووسی ). له (جه‌نگی جیهانی سفر).
جیهان لێره‌دا بازنه‌یه‌كی گه‌مارۆ دراوی ئاماده بوو بۆ هه‌ره‌س هێنان له خۆده‌گرێ ، بیركردنه‌وه‌ی شیعر خۆی له شێوه‌ی توند‌و تیژی وێنه‌دا ده‌بینێنه‌وه ، هه‌ست به‌ئاماده‌بوونی (من – أنا) ناكه‌ین من نیوه‌یه‌كی گه‌ردونی هه‌یه ، باوه‌شی كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ش بۆ من بكاته‌وه له وردبوونی منه‌وه منی نووسه‌ر مردوه له‌م خاڵه‌وه ته‌نیا ئه‌فسانه‌ی نوسین ده‌ست پێ ده‌كات به هه‌موو دوریه‌كانییه‌وه (دال ) ێكی جوڵاوه بۆ كۆمه‌ڵی (مه‌دلول) كه له ڕه‌گه دوره‌كانی گه‌ردون دا درێژ بوبێته‌وه ، هه‌وڵدانێكه له ده‌قه‌وه بۆ جیهانی ده‌ره‌وه وه بۆ سه‌ره‌و نگومكردنی مدلولی باو ده‌رباره‌ی جیهان و گه‌ردوون ، كۆجیتۆی شیعر بو ته‌واوكردنی خۆی ده‌رباره‌ی جیهان و گه‌ردون كۆجیتۆی شیعر بۆ ته‌واو كردنی خۆی ده‌رباره‌ی گه‌ردون ده‌خاته سه‌رمێزی شی كردنه‌وه‌ی جوڵاوه‌كان ، بیركردنه‌وه‌ی شیعر ئه‌گه‌ر وه‌ك (دال )وه‌ری بگرین كۆمه‌ڵی شی كردنه‌وی جوڵاومان له‌ناو بنه‌مای یه‌كه‌مدا بۆ ده‌رده‌خات چه‌مكی یه‌كه‌م (مه‌دلول) ده‌رباره‌ی گه‌ردون دیار‌و ئاشكرایه ، به‌ڵام بنه‌ما ئاشكراكه بۆ چه‌ند بارێكی تری ناو وێنه‌كه‌مان ده‌بات گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ بیری سه‌ره‌تایی چاكتر وایه بڵێین: بۆ باری ده‌رونی سه‌ر سوڕماو به‌رامبه‌ر به‌گه‌ردون ، گه‌ردون ده‌بێته هه‌ڵمات وله ژیر قامچی شه‌وه‌یا به‌ره‌و بێ كۆتایی له‌ناو تاریكایی دا ون ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ (نه‌ستی كۆمه‌كی – اللاشعور الجمعی) بۆ په‌یوه‌ندی یه سیحریه‌كانی نێوان شته‌كان بۆ نمونه سه‌ره‌تاییه‌كانی ناو بیری مرۆڤایه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی بوون به‌چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی نا ئالوده‌و سه‌یر،دروست كردنه‌وه‌یه‌كی جیهانه به رژێمێكی پێش لۆجێك به‌مانای ڕژێمی سیحری له‌بنه‌مای سه‌ره‌تایی بیری كۆمه‌كی نزیكمان ده‌خاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتو شته‌كان له وێنه سیحرییه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر شته‌كان بێت بۆ شیكردنه‌وه‌ی فنیۆمۆلۆژیای گه‌ردون ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ره‌مه‌كی و نه‌ستی نالوژیكی به‌دی ده‌كه‌ین ، ئه‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌یه‌كی سیحرییه (سیحر ده‌كه‌یته ناو رژێمی پێش لۆجیك ، روانین بۆ شته‌كان بیر كردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی شته‌كان و دیارده‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستن …. 9.2.) با تێبینی په‌یوه‌ندی نێوان شته‌كان بكه‌ین كه‌له رژێمێكی سیحریدا په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌یرو نالوجیكی ده‌یانبه‌ستیت به‌یه‌كه‌وه.
هه‌ڵماتی شوشه سۆزانی
تریشقه‌ی قامچی شه‌وه
بروســكــــــــــــه چیرۆك
ئه‌م شتانه به هه‌موویان په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ره‌مه‌كی له دوورگه دووره‌كانی (نه‌ست – الشعور)وه هاتووه ، به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه ستێته‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێت به چه‌نده‌ها مه‌دلولی ده‌رباره‌ی سروشتی شته‌كان ، تێكرا په‌یوه‌ندیان هه‌یه به دیارده گه‌وره‌كه‌وه ئه‌ویش گه‌ردوونه ، گه‌ردوون له‌نێوان شته‌كاندا په‌رت ده‌بێته‌وه په‌یوه‌ندی نێوان شته‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی سیحری یه چونكه خۆی له قه‌ره‌ی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌دات ، هه‌ڵقوڵاوی ره‌گه كۆنه‌كانی نه‌ستی كۆمه‌ڵه له‌په‌یوه‌ندییه پێش لۆجیكه‌كانیه‌وه ئاماده‌یه خۆی نیشان ده‌دا. لێره‌دا گه‌ردوون له‌ناو په‌یوه‌ندی شته‌كاندا توایه‌وه ، بابزانین سروشتی یه په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سێ ئاسته‌وه هێرش ده‌هێنێته سه‌ر وێنه‌كه كۆدیتای ئه‌بستمولۆژی خۆیان ده‌ست پێ ده‌كات سێ په‌یوه‌ندی به‌ره‌و چه‌ند چه‌مكێكی دوور‌و ئاراسته كرا‌و بۆ پێك هاته‌ی بیری مرۆڤایه‌تی دیاری ده‌كه‌ن.
(په‌یوه‌ندی یه‌كه‌م)
په‌یوه‌ندیه‌كی جیهانی جوڵه‌یه به‌جیهانی سۆزه و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ دڵه ڕاوكێ و حاڵه‌ته جیاجیاكانی قۆناغی پێگه‌یشتن په‌یوه‌ندیه‌كی دولایه‌نه (پنائیه) په‌یوه‌ندی نێوان قه‌واره‌یه‌كی ڕه‌ق و بێ‌گیان به‌چوارچێوه‌یه‌كی زیندوی زاخاو دراو به‌كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بازیاتر له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه بڕۆین په‌یوه‌ندی نێوان (هه‌ڵماته شووشه) به (سۆزانی یه) وه پاشان په‌یوه‌ندی به‌دیارده گه‌وره‌كه‌و له مه‌داری شیكردنه‌وه‌ی جیهان و گه‌ردون داتێ بگه‌ین ره‌گه سایكولوژی یه‌كانی (هه‌ڵماته شووشه) شوڕبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ یاری منداڵی و ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوه به‌مانای سه‌ره‌تاكانی چونه ناو زمانی كومه‌ڵه‌وه ، من لێره‌دا زمانی كۆمه‌ڵ به‌رانبه‌ر ( منی باڵا Super Ego )ی به‌كاردێنم گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ ترس و دڵه راوكێی منداڵی به‌رامبه‌ر به جیهانی گه‌وره ، به‌رامبه‌ر هێزه مه‌عریفیه سۆسێۆلۆژییه‌كانی سه‌ره‌تاكانی ده‌رچونه له (من -Ego)به‌ره‌و جیهانی قه‌ده‌غه‌و په‌یوه‌ندییه تازه‌كان كه به‌رامبه‌ر منی منداڵ ده‌بێته‌وه هه‌ڵماته شوشه له حاڵه‌تی سایكۆلۆژییه‌كانی سه‌ره‌تای دروست بوونی زمانه ، حه‌زكردن له تێگه‌یشتن له جیهانی سه‌ره‌تایی چونه ناو جیهانی زمان و بیره‌وه ، ده‌قه‌كه له‌م بواره‌دا خۆی له حاڵه‌تی ترس و سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه ، هه‌ڵماته شوشه له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی جوڵه‌یه لێره‌دا عه‌قڵی ده‌ق له‌و دیو حه‌زه‌وه هاتووه حه‌زكردن له جوڵه، حه‌ز ئه‌گه‌ر هات و به‌رامبه‌ر وزه سیكسیه‌كه دایبنێن ئه‌وا هه‌ڵماته شووشه به پێی جووڵه‌كانی حه‌زو هه‌وره‌كانی مه‌عریفه‌وه، په‌یوه‌ندی هه‌ڵماته شووشه به‌م شێوه‌یه چه‌ند ده‌ورێكی سێمۆلۆژی وه‌رگرت .
منداڵی (سه‌ره‌تاكانی چونه ناو زمانی كۆمه‌ڵ)
هه‌ڵماته شووشه حه‌ز ( له وزه زایه‌ندیه‌كه‌وه هه‌ڵقوڵاوه)
ترس (له زمانی كۆمه‌ڵ ـ له مه‌عریفه )
گه‌ردوون له‌م باره‌دا له خاڵی منداڵی و حه‌زو ترسه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات له (دال) یكه‌وه بۆ چه‌ند (مه‌دلول – چه‌مك) یكی تر (وه‌كو دوسوسیر دیاری كردووه كاریگه‌ری سایكۆلۆژی وێنه‌كه‌یه / دو سوسیر علم اللغه العام / پروسیسی خوێندنه‌وه‌مان دوریه سه‌ره‌تاكانی په‌یوه‌ندییه‌كه ، سروشتی په‌یوه‌ندی یه‌كه‌مان زیاتر لا روون ده‌كاته‌وه له‌م سه‌ری په‌یوه‌ندی یه‌كه سۆزانی یه‌ك راوه‌ستاوه گه‌ردونیش هه‌ڵماته شوشه‌ییه‌كانی ئه‌ون ، چوار چێوه‌ی جه‌سته‌یی و رۆحی سۆزانی یه‌كه گه‌ردون لێره‌دا له نیو ره‌گه‌زی مێینه‌دا به جوڵانه‌وه‌ی په‌رش ده‌بێته‌وه ،هه‌ڵماته شوشه كه خۆی ئاماده ده‌كات ده‌ق لێره‌دا خاوه‌نی هه‌سته په‌نگ خواردووه‌كانی خۆیه‌تی به‌رامبه‌ر به جیهان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵماته شوشه‌كان له منداڵانی ئه‌و سۆزانیه هاتبێته ده‌ره‌وه جیهانیان پێك هێنابێت … پێوه‌لكانی خیانه‌ت و سوزانی بۆ ره‌گه‌زه مێینه‌كه‌ی گه‌ردون له حاڵه‌تێكی هاملیتیانه * نزیكمان ده‌خاته‌وه په‌یوه‌ندی یه‌كه به ته‌واوه‌تی بنه‌ماكانی خۆی ئاشكرا ده‌كات به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵی ده‌ق له دوا شیكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی یه‌كه‌م دا خۆی ده‌رده‌خات گه‌ردون به‌گه‌وره‌یی وپان و پۆڕی و مه‌زنیه‌وه ئاماژه‌یه بۆ هێزی باوك، سۆزانی وه‌ك له ده‌قه‌كه‌دا لكاوه به‌ره‌گه‌زی مێینه ده‌ربڕینه له هه‌ست كردنی منداڵ به‌وه‌ی دایك سۆزی خۆی ده‌دا به‌كه‌سێكی تر‌و یه‌كێكی تر هه‌یه به‌شداره‌و حاڵه‌تێكی رق په‌یدا بووه به‌رامبه‌ر به‌دایك و حه‌زكردن به‌لابردنی ره‌گه‌زی باوك (گه‌ردون) به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندییه نه‌ستییه‌كه په‌یوه‌ندی زوران بازی نێوان باوك و منداڵه ، په‌یوه‌ندییه ئۆدیبیه‌كه سه‌رجه‌می ته‌واو كاری شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمات و سۆزانی داگیر ده‌كات ، ده‌توانین به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ (لاكان) ئه‌م په‌یوه‌ندی یه له‌م شێوه‌یه‌دا خۆی ده‌ربخات :
په‌یوه‌ندی یه‌كی نه‌ستی
(……………………….)
گه‌ردوون باوك
منداڵ هه‌ڵماته شووشه سوزانی دایك
به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندی زۆران بازییه ئودیبییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ستدا له نێوان كوڕ‌و باوكه ، له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه پڕ له دڵ راوكێكه‌ی هه‌ڵماته شوشه‌و گه‌ردونه ، به‌م شێوه‌یه بنه‌ما ئودیبییه‌كه له قوڵایی ده‌قه‌كه‌وه دێته سه‌ر ئاستی هه‌ست پێكراو .
په‌یوه‌ندی دووه‌م …
په‌یوه‌ندی یه‌كی نێوان سروشت وجیهانی خۆرافه‌یه، ئێمه به‌رامبه‌ری دوولایه‌نی په‌یوه‌ندی یه‌كه ده‌بین . تریشقه ( دیارده‌یه‌كی سروشتی بته‌وه (بنه‌مای خورافی) ئه‌گه‌ر تێبینی هه‌وره تریشقه بكه‌یت خۆی له خۆی دا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی مه‌عرفییه بۆ قوناغه سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆڤایه‌تی زاخاو دراوه به‌و ترس و دڵه راوكی و پرسیاری ده‌رباره‌ی دیارده‌كانی سروشت كراون .
2-ژیانی له‌سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه نزیك كردوته‌وه، پاشان بۆته پرسیار، پاشان چه‌نده‌ها چیرۆكی خۆرافی ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی دیارده‌كان دروست بووه ، ئه‌م قۆناغه پێش قۆناغی فه‌لسه‌فه‌یه ، قۆناغی بیری خۆرافی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌یه كه شته‌كان له چه‌ند رژێمێكی پێش لۆجیك دا رێك ده‌خه‌ن لێره‌دا ده‌ق بی لایه‌نی خۆی ده‌رباره‌ی دیاره‌ده‌كان ده‌رناخات به‌ڵكو ده‌ربرینێكی مه‌عریفی سه‌ره‌تایی یه به‌رامبه‌ر به دیارده‌كان ، حه‌زكردنێكی نه‌ستی یه بۆ گه‌رانه‌وه، بۆ نمونه و وێنه سه‌ره‌تایی و هه‌سته په‌نگ خواردووه‌كان ، به‌مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كه بۆ نه‌ستی كۆمه‌كی ، هه‌روه‌ها هه‌سته منداڵییه‌كه‌ی ده‌قیش خۆی نیشان ده‌دات به‌و ترسه‌ی كه دیارده‌ی بروسكه دروست ده‌كات یان ده‌بێت حه‌زكردنه له قوشمه‌ڵه بوونێكی منداڵانه له ناو بیری سه‌ره‌تایی وێنه و ئه‌فسانه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌دا به ده‌قه كه‌شه‌وه له چیرۆكه‌كاندا ره‌گه‌زی میینه‌یه به ئافره‌تێك له سۆزی دایكایه‌تی وبێ منداڵی بێ به‌ری، له كاتێك كه مه‌لوته‌كه‌كان له دایك ده‌بن ئه‌وه‌نده‌یان ماچ ده‌كات و له ئامێزی ده‌گرێت تاوه‌كو منداڵه‌كه ده‌مرێت ، به‌م شێوه‌یه بنه‌مای شه‌وه دوو لایه‌نییه‌كی له خۆ گرتووه له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌كه‌وه بنه‌مای مردن به‌شێكه كه چیرۆكی ، شه‌وه چونكه له ژیانه‌وه به‌ره‌و مردن شۆڕ ده‌بێته‌وه ، به‌م شێوه‌یه .
ژیان
(4-29)
مردن
زاڵ بوونی ترس له‌شه‌وه په‌یوه‌ندی داره به‌ترس له مردنی مه‌لۆتكه‌وه كه‌مێتی خۆی له چوار چێوه‌ی كرده‌ی له دایك بوون دا ده‌بینێته‌وه، ترسه له‌زه‌وت كردنی ئه‌و ده‌سكه‌وته مه‌عریفیه تازه‌یه به‌م شێوه‌یه حاڵه‌تی منداڵی و هه‌ست كردن به ترس له دیارده‌كان و زه‌وت كردنی ئه‌و ده‌سكه‌وته مه‌عریفیه په‌یوه‌ندی نیوان سروشت و خۆرافه‌یه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی رسته شیعریه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ستی دروست كردبێت له نێوان دیارده‌كان و سه‌ره‌تاكانی په‌یدا بوونی مه‌عریفه جارێكی دی ده‌توانێت بۆ مه‌به‌ستی زیاتر نزیك بوونه‌وه له پێك هاته‌ی عه‌قڵی رسته شیعرییه‌كه چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك بكێشین :
نه‌خشه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به هێڵكاری و چه‌مه‌كه‌كانی بروسكه‌یه
ترس
نه‌سته‌كی كۆمه‌كی تریشقه
بیری سه‌ره‌تایی
نه‌خشه‌ی دووه‌م هێڵكاری مه‌دلول وچه‌مكه‌كانی شه‌وه‌یه
خورافه (گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغه سه‌ره‌تایی یه‌كان)
شه‌وه دایكایه‌تی
مردن
له دوو شیكردنه‌وه‌ماندا به‌م شێوه‌یه گه‌ردونمان لاده‌ست گیر ده‌بێ
(باوك)
گه‌ردوون
ترس
تریشقه شه‌وه مردن
نه‌ستی ( منداڵ) (دایك ) دایكایه‌تی
كۆمه‌كی خورافه
خۆرافه
به‌م شێوه‌یه گه‌ردون له‌و په‌ڕی به‌هێزی خۆیدا بروسكه به‌رامبه‌ر عه‌قلی سه‌ره‌تایی داده‌نێت ، بروسكه‌كه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ستی هه‌یه به شه‌وه كه چه‌مكی سوزو دایكایه‌تی وترس له خۆ ده‌گرن ، به‌م شێوه‌یه ده‌بینین هه‌وره بوسكه و شه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بن له ناو هێزه گه‌وره‌كه‌دا كه گه‌ردوونه ، تریشقه له ناو په‌یوه‌ندی دایكایه‌تی شه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بێت به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندی نه‌ستی نێوان دایك و منداڵ به‌سه‌ر رسته شیعریه‌كه‌دا زاڵ ده‌بێت دوا جار وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی سروشتی په‌یوه‌ندییه نه‌ستیه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
باوك + گه‌ردوون
تریشقه + منداڵ شه‌وه + دایك
په‌یوه‌ندی سییه‌م :-
دوا جار په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ئاسۆیی شی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه بنه‌ما جێگره‌كانی ئه‌بستمولوژیا كه ده‌قی له‌سه‌ر دروست بووه , په‌یوه‌ندی سییه‌م ، په‌یوه‌ندی نێوان بروسكه‌و چیرۆكه، بروسكه هه‌روه‌كو له‌وه‌و پێش له دوا شیكردنه‌وه‌ماندا تیگه‌یشتین (دال) ه بۆ حاڵه‌تی منداڵی و نوێنه‌ری منداڵه لێره‌دا منداڵ وچیرۆك یه‌ك ده‌گرنه‌وه چیرۆك ناوه‌ندی دروست بوونه‌و رووخاندنه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌و وورد بینی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت له‌چیرۆك دا هه‌ست به‌ده‌نگ ده‌كه‌ین ، ده‌نگێك كه‌باسی گه‌ردون و تیك شكاندن و خۆشه‌ویستی وزۆرانبازییه‌كانمان بۆ بكات ، منداڵ و چیرۆك له په‌یوه‌ندی (دال و مه‌دلول)ی بروسكه و چیرۆك دا خۆی ده‌بینێته‌وه ، به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندی سێیه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزی گه‌رمی دایك و لابردنی و جێ پێ لێژكردنی باوك، به‌ڵام له شێوه‌ی ناوه‌ندیكی گه‌وره‌ی ده‌رونی ره‌گه‌زی گێرانه‌وه خۆی ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ك بیه‌وێت ئه‌وهێمنایه‌تی یه بخاته دڵه ڕاوكێوه وه‌ك قه‌ده‌ر له‌گه‌ڵ منداڵدا ڕه‌وت بكات ، ده‌توانین له‌م نه‌خشه‌یه‌دا زیاتر له‌سروشت وبنامه‌كه نزیك بكه‌یته‌وه .
بروسكه (منداڵ) دایك (چیرۆك)
به‌ڵام ڕه‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌كه له‌هه‌موو چیرۆكێكدا هه‌یه به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌وه ده‌وه‌ستێت .
گیرانه‌وه = ده‌نگ ده‌نگیش ڕه‌گه‌زی له‌رینه‌وه و به‌رزو نزمی له‌خۆ ده‌گرێت حاڵه تێكه له‌دڵه راوكی و ترسه‌وه نزیكه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌پان و پۆری گه‌ردون و ترس له‌دیارده‌كانیدا هه‌یه ، هه‌روه‌ها نزیكه له‌و ڕه‌گه‌زی دڵه راوكێیه‌ی كه‌منداڵ والێده‌كات هه‌ست به‌زه‌وت كردنی سۆزی دایك بكات به‌م شێوه‌یه ده‌نگ به‌رامبه‌ر ، باوكــی ده‌بێته‌وه ، باوك به‌و سیفه‌ته‌ی كه‌هێزه‌و گه‌ردونه به‌هـــــۆی په‌یوه‌ندی دایكه‌وه منداڵ له هاوكێشه‌كه‌دا لاكه‌ت و به‌ته‌نیا به‌رامبه‌ر جیهان بووه‌وه هه‌وڵ ده‌دات له‌په‌یوه‌ندییه ئودیبیه‌كه ڕزگاری بێت و خۆی به‌رامبه‌ر بۆشایی یه‌كی تازه‌و دروست بوونه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌بینیته‌وه / به‌م جۆره منداڵ له هاوكێشه‌ی ئودیبه‌كه ڕزگاری ده‌بێت ، له‌و زورانبازی یه نه‌ستیه به‌ره‌و قوناغێكی تر هه‌نگاو ده‌نیت له‌بازنه‌ی ده‌مارگیری به‌ره‌و نه‌ش و نوما هه‌ڵده‌كشێ ، له‌دوا جاردا په‌یوه‌ندی سێیه‌م رزگار بونه له گرێی ئۆدیب بۆ زیاتر رونكردنه‌وه سه‌یری ئه‌م هێڵكاری یه ده‌كه‌ین
باوك
منداڵ
دایك
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ستونی په‌یوه‌ندییه‌كان لێك بده‌ینه‌وه ئه‌وا ئه‌مانه (دال) ن بۆ (مه‌دلول) ی منداڵ و دایك
منداڵ دایك
هه‌لماته شوشه سوزانی
تریشقه شه‌وه
بروسكه چیرۆك
ئه‌م دوو په‌یوه‌ندیه‌ی یه ستونی یه به‌ستونی به‌ره‌و باوك له گه‌ردوونه‌وه ئاراسته كراوه.
گه‌ردوون
هه‌ڵماته شوشه سوزانی
بروسكه شه‌وه
تریشقه چیرۆك
دواجار له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسۆییدا منداڵ جیا ده‌بێته‌وه و له‌گرێی ئۆدیب ڕزگاری ده‌كات ، كه ئه‌مه‌ش سیفه‌تی ده‌قی زیندوه .
باوك – گه‌ردوون = ده‌نگ = گیرانه‌وه
منداڵ دایك
هه‌ڵماته شوشه سوزانی
بروسكه شه‌وه
تریشقه چیرۆك
هه‌روه‌ك له‌شیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان دایك و باوك دایه (سه‌یری نه‌خشه‌كان بكه) ته‌واو باوك ده‌خاته به‌ره‌یه‌ك و منداڵێتی له‌زۆرنبازییه ئودیبی كه‌وه ده‌ر ده‌چێت و ده‌ق ده‌گاته دوا شیكردنه‌وه‌ی خۆی فه‌لسه‌فه‌ی خۆی بینا ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌جیهان .
*جه‌نگی جیهانی سفر كۆمه‌ڵه شیعرێكی شاعیر صلاح جلاله 1991 بلاوبۆته‌وه و جارێكی تر له شارای شیعری (كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گه‌ردون)دا بلاوبۆته‌وه.
به دو ژماره ی رۆژنامه‌ی برایه‌تی (1635 له21ی5ی1993 و =1650له 3ی5ی1993 دا بڵاو بۆته‌وه.به‌شی سێیه‌می وه‌ستا.
له ژماره 87 ی گوڤاری گزنك له 1/1/2012 بڵاوبۆته‌وه.