لێم زویر مه‌به خانمی باران!
كه لێم زویر ئه‌بی،
باڵی په‌پووله‌ی زمانم ئه‌شكێ و
ئه‌چمه‌وه نێو قۆزاخه‌ی بێده‌نگی
ده‌ستێك توند توند دڵم ئه‌گوشێ‌و
هێنده ناسك ئه‌بمه‌وه گریانم دێ
كه لێم زویر ئه‌بی،
چركه‌ساته‌كانم دره‌نگتر تێئه‌په‌ڕن‌و
رووخسارم زووتر پیرئه‌بێ
كه لێم زویر ئه‌بی،
ته‌مێكی ره‌ش ده‌روونم دائه‌گرێ
خه‌مێكی قووڵا رۆحم دائه‌پۆشێ
په‌نجه‌ره‌ی هه‌ستم بێده‌نگ ئه‌شكێ‌و
ئاوێنه‌ی روانینم ژه‌نگ ئه‌یگرێ
كه لێم زویر ئه‌بی،
ژووره‌كه‌م وه‌ك زیندانی لێدێ
كۆڵانه‌كه‌مان ته‌سك ئه‌بێته‌وه
چی شه‌قامی دونیا هه‌یه
فریای هه‌نگاوم ناكه‌وێ
كه‌لێم زویر ئه‌بی،
گه‌ڵا گه‌ڵا هه‌ڵئه‌وه‌رێم
هه‌نسك هه‌نسك دائه‌بارێم
دڵۆپ دڵۆپ ئه‌توێمه‌وه
كه لێم زویر ئه‌بی،
باوه‌ش باوه‌ش به‌تاڵا ئه‌بمه‌وه
وشه وشه كاڵا ئه‌بمه‌وه
نیگا نیگا دوور ئه‌كه‌ومه‌وه
كه‌لێم زویر ئه‌بی،
مه‌رگی هێواشی خه‌ونه‌كانم ده‌ستپێئه‌كا
ئیدی دونیا له‌لای من،
به كۆتایی خۆی ئه‌گا
كه لێم زویر ئه‌بی…