لێیان گه‌رێن با ئازادبن
ڵێیان گه‌رێن با ئازادبن
منداڵ ئه‌و ئینسانه‌ی هه‌رده‌م ژیانی له خه‌ته‌ردایه
سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د
ئێمه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک دایک‌وباوک، مامۆستا، پۆلیس، دکتۆر، توێژه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی …. هتد، مه‌رج و پێویستیه‌کی گرنگه ئاگاداری مافه‌کانی منداڵ ببین و له‌هه‌مان کاتدا هه‌رده‌م به‌بیری منداڵانیان بهێنینه‌وه ئه‌و مافانه‌ی کامانه‌ن له کۆمه‌ڵگادا په‌سه‌ندکراون.
ئه‌و مافانه‌ی بنه‌مای گه‌شه و گه‌وره‌بوونی منداڵ پێکده‌هێنن و ده‌بنه قه‌ڵغانێک بۆ پاراستنیان.
هه‌ڵبه‌ت رێکخراوێکی وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1989 به زۆربه‌ی ده‌نگ ئه‌م مافانه‌ی په‌سه‌ندکرد. به‌م پێیه‌ش مه‌رجه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام په‌سه‌ندکردنی ئه‌م مافانه به‌هه‌ند بزانن و په‌یره‌وی جێبه‌جێکردنی بکه‌ن.
مافه‌کان زۆربه‌ی لایه‌نه گرنگه‌کانی ژیانی منداڵ ده‌گرنه‌وه. بۆیه لێره‌دا ئێمه ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نی پاراستنی منداڵ له ده‌ستدرێژی سێکسی و لاقه‌کردن ده‌که‌ینه‌وه.
لاقه‌کردن و ده‌ستدرێژی سێکسی منداڵ، ئه‌مرۆ دیارده‌یه‌کی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه و به‌رده‌وام منداڵ نقومی گۆمی ویست و ئاره‌زوی منداڵبازه‌کان (پادۆفایله‌کان) ده‌کرێن. ئه‌وه‌ی که زۆر ترسناک و جێگای داخه، بێ گوێدان و به‌روه‌وه‌نه‌چوونی ده‌وروپشته‌که‌یه، له‌کاتێکدا به‌به‌رچاویانه‌وه ده‌ستدرێژی و لاقه‌کردن رووده‌دات. وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رووداچوونه‌وه‌ی ئه‌م کاره پۆخه‌ڵه به خۆتێهه‌ڵقورتان و کێشه‌بۆخۆ دروستکردن داده‌نێن له کاتێکدا به‌رگری و پاراستنی منداڵ له هه‌موو لێدان و ده‌ستدرێژیه‌ک ئه‌رکی هه‌موو ئینسانێکه و پێویسته له‌سه‌ری بێته ده‌نگ. پێویسته هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێت. چونکه ده‌بێت ئه‌وه بزانین منداڵ موڵکی که‌س نییه و کاڵایه‌ک نییه به‌ئاره‌زوی خاوه‌نه‌که‌ی به‌کاربهێنرێت.
ده‌ستدرێژی و لاقه‌کردن، منداڵی ساوا ده‌گرێته‌وه هه‌تاده‌گاته گه‌وره‌منداڵ و له هه‌موو گروپه کۆمه‌ڵایه‌تێکاندا رووده‌دات بێ گوێدانه ئاین، ڕه‌گه‌ز و کولتور.
ژماره‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژی و لاقه‌کردنه که رۆژانه و زۆربه‌ی کات رووده‌دات نازانرێت چه‌نده و به‌ئامارکردنی زه‌حمه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌یان به‌هۆی ترس، هه‌ره‌شه یان داپۆشینی تاوانه‌که به حساب نه‌با ئابروی که‌سه‌که یان خێزانه‌که بچێت. ناگه‌یه‌نرێن به لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی وه‌ک پۆلیس و بنکه کۆمه‌ڵایه‌تێکان.
لاقه‌کردن و ده‌ستدرێژی سێکسی چییه؟
کاتێک گه‌وره‌یه‌ک یان منداڵێکی گه‌وره منداڵێک به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زه سێکسێکانی خۆی پێبره‌وێنێته‌وه ئه‌م کاره پێیده‌گوترێت لاقه‌کردن یان ده‌ستدرێژی سێکسی. په‌یوه‌ندی فیزیکی وه‌ک: ده‌ستێوه‌دانی ئه‌ندامی سێکسی منداڵ یان گه‌وره‌که، سنگ و مه‌مک گرتن، باسی سێکسی و ده‌ستدان له ئه‌ندامی سێکسی یان کۆمی منداڵه‌که.
په‌یوه‌ندی نافیزیکی، وه‌ک ئه‌وه‌ی منداڵه‌که ناچاربکرێت سه‌یری ئه‌ندامی سێکسی که‌سێک بکات، یان منداڵه‌که ناچاربکرێت ئه‌ندامی سێکسی خۆی نیشانبدات. قسه‌کردن به‌شێوه‌یه‌کی سێکسی بۆ منداڵ. به‌دزێوه سه‌یرکردنی منداڵ له کاتی خۆشتن یان خۆگۆریندا. یاخود منداڵ ناچاربکرێت سه‌یری کتێب، وێنه یان فلیمی روت بکات.
ئه‌مانه و به‌کارهێنانی وێنه و فلیمی منداڵ له بواری سێکسیدا هه‌رهه‌مووی وه‌ک لاقه‌کردن ده‌ژمێردرێت.
هه‌ڵبه‌ت قۆستنه‌وه‌ی منداڵ له‌بواری سێکسیدا هه‌رده‌م (به‌زۆر)ی تێدایه. واته منداڵه‌که زۆرلێده‌کرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ خاوه‌نی هه‌ڵبژاردن و بریاردان نییه. هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی منداڵ کارێکی ئاسانه له‌لایه‌ن گه‌وره یان منداڵی گه‌وره‌تر. ئه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی لای گه‌وره هه‌یه لای منداڵ نییه. مه‌رجیش نییه زۆرلێکردنه‌که هه‌ر فیزیکی یان له‌شی بێت به‌ڵکو زۆرجار به‌شێوه‌یه‌کی سایکۆلۆژیانه به‌رجه‌سته ده‌کرێت.
لاقه‌که‌ر نه‌شاره‌زایی و که‌می زانیاری منداڵه‌که ده‌قۆزێته‌وه، یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و ئازاردانی. زۆر جاریش لاقه‌که‌ر حه‌زی منداڵه‌که ده‌قۆزێته‌وه و به‌کاری ده‌هێنێت بۆ مه‌به‌سته سێکسێکانی خۆی. بۆنمونه له‌رێگای کرینی نوقڵ و شیره‌مه‌نی بۆ منداڵ، پاسکیل لێخورین، دانی کۆتر و په‌له‌وه‌ر پێی… ده‌کرێت منداڵه‌ک هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت.
پاشان هه‌ره‌شه‌کردن له‌منداڵ له ئاشکرانه‌کردنی روداوه‌که و مه‌ترسی ده‌رئه‌نجامه‌کانی بۆ سه‌ر خودی منداڵه‌که.
کێیه لاقه‌که‌ر و ده‌ستدرێژکه‌ر؟
زۆربه‌ی کات خزمێکی منداڵه‌که یان یه‌کێک له دایک‌وباوکی هه‌ڵده‌ستن به‌م کاره. له زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی منداڵ لاقه‌ده‌کرێت، منداڵه‌که لاقه‌که‌ر یان ده‌ستدرێژکه‌ری له‌وه‌وپێش ناسیوه. واته رێکه‌وت رۆڵی که‌می هه‌یه له‌م بواره‌دا. ئه‌وه‌شمان له‌یادنه‌چێت که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری (بگره سه‌دی نه‌وه‌د)ی لاقه‌که‌ر\ده‌ستدرێژکه‌ر توخمی نێره واته پیاوه.
ده‌کرێت تاوانبار، منداڵێکی گه‌وره‌تربێت. له‌نێوان منداڵاندا، منداڵانی هاوته‌مه‌ن، ئاساییه یاری و لاسایی سێکسی کردن. به‌ڵام روده‌دات منداڵێکی به‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌تر ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه و بیکاته لاقه‌کردن یان ده‌ستدرێژی سێکسی. ئه‌م منداڵه گه‌ورانه‌ش، زۆربه‌یان بۆخۆیان رۆژێک له رۆژان لاقه‌کراون. به‌م کاره‌شیان شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن.
هیچ کاتێک تاوانی منداڵ نییه
ده‌کرێت منداڵ شێوه‌یه‌کی سێکسی تیادابێت، له هه‌لسوکه‌وتیا، له‌شی یان له قسه‌کردنیدا که ببێته جێگای سه‌رنجی به‌رانبه‌ره‌که‌ی. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئیدی ئه‌و منداڵه بۆ مه‌به‌ستی لاقه‌کردن و ده‌ستدرێژی سێکسی به‌کاربهێنرێت. زۆر جاریش تاوانبار پاساوی ئه‌وه ده‌هێنه‌ێته‌وه که منداڵه‌که بۆخۆی ویستویه‌تی یان حه‌زیکردووه. به‌ڵام ئه‌مانه هیچ له گه‌وریی ئه‌و تاوانه که‌مناکه‌نه‌وه که ده‌رهه‌ق به‌و منداڵه کراوه یان ده‌کرێت.
ده‌بێت منداڵان فێربکرێن و تێبگه‌یه‌نرێن که له‌شیان موڵکی خۆیانه و هیچ که‌سێک بۆی نییه توخنیان بکه‌وێت و ده‌ستی بۆیان درێژکات بێ ویستی خۆیان.
پێویسته ئه‌م زانیاریانه له‌لایه‌ن باوکودایک و فێرگه‌وه هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه به منداڵ بگه‌ینرێت. خوێندن و پێداچوونه‌وه‌ی مافه‌کانی منداڵ ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یه راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به منداڵه‌وه هه‌یه و کار له‌ته‌ک منداڵدا ده‌که‌ن.
زه‌حمه‌تی ده‌ربرین لای منداڵ
زۆربه‌ی جار منداڵ ناتوانێت کاره‌ساته‌که باس‌بکات یان بیگێرێته‌وه. ترس، شوره‌یی و هه‌ست به‌تاوان زۆربه‌ی جار رێگرن له به‌رده‌م منداڵێک بۆ ئاشکراکردنی رووداوه‌کان.
به‌ڵام ده‌کرێت هه‌ندێک جار منداڵه‌که هه‌وڵی باسکردن بدات به‌ڵام ده‌شێت گه‌وره‌که یان لێی تێنه‌گات یاخود باسه‌که به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت. ره‌نگه شێوه‌ی ده‌ربرینه‌که زۆر روون نه‌بێت. یان ترسی تاوانباره‌که وایلێبکات به شێوه‌یه‌کی نارێکوپێک ده‌ریببرێت. بۆ نموونه منداڵه‌که به گه‌وره‌کانی بڵێت که حه‌زنه‌کات به‌ته‌نها له‌ته‌ک ئه‌و که‌سه‌دابێت، یان هاموشۆی بکات.
براده‌رێکم کاتی خۆی بۆمی گێرایه‌وه که منداڵ بووه، هه‌موو جارێک که له‌به‌رده‌م مه‌عمیله سه‌رتاشه‌که‌یان دانیشتووه بۆ سه‌رتاشین، کابرا مامه‌ڵه‌ی سێکسی له‌ته‌کداکردووه. ده‌یگوت هه‌موو سه‌ره‌ی سه‌رتاشینێکم چوون بۆ جه‌هه‌ننه‌مێک بوو. له‌کاتێکیشدا که ناره‌زایی لای باوکی ده‌ربریوه بۆ ئه‌وه‌ی چیدی نه‌چێته‌لای ئه‌و سه‌رتاشه بۆ سه‌رتاشین، نه‌یوێراوه راستێکه‌ی بۆ بدرکێنێ. هه‌ر بۆیه باوکیشی هه‌موو نۆره سه‌رتاشینێکی راپێچی به‌رده‌می ئه‌و پادۆفیله‌ی کردووه.
لێره‌دا گرنگی نزیکبوونه‌وه‌ی گه‌وه‌رکان له منداڵ ده‌رده‌که‌وێت. گوێگرتن لێی، دروستکردنی متمانه‌بوون و دڵنیایی لای منداڵ.
زۆر جار بچوکی منداڵه‌که کاره‌که هێنده‌ی دی زه‌حمه‌ت ده‌کات. زۆر منداڵ له به‌ر بچوکیان توانای ده‌ربرین و باسکردنیان نییه.
بێ ئومێدی منداڵ له گه‌وره‌کانی ده‌شێت هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بێت له باسنه‌کردنی کێشه‌که. ئه‌م بێ ئومێدیه‌ش کاتێک دروستده‌بێت که منداڵ هه‌ستده‌کات پشتگوێ خراوه، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی نادرێته‌وه، گوێی لێناگیرێ و هه‌رده‌م قسه‌ی پێده‌بررێت.
نیشانه‌کان لای منداڵ
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کامانه‌ن ئه‌و منداڵانه‌ی توشی لاقه‌کردن و ده‌ستدرێژی سێکسی بوون، گرنگه ئه‌و منداڵانه‌ی شکی ئه‌و کاره‌یان لێده‌کرێت هه‌وڵبدرێت بدوێنرێن و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ی ژیان و هه‌لسوکه‌وتی ده‌وروپشت و خێزانه‌کانیان بکرێت.
ده‌شێت ئه‌و نیشانانه‌ی له منداڵه‌که‌دا به‌دی ده‌کرێت هۆکاری جاواز جیاوازی هه‌بێت. ره‌نگه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر خۆیان نیشانبده‌ن بۆیه مه‌رجه به وردی و له‌سه‌رخۆ بچینه بنجوبناوانی هۆکاره‌کان و ده‌وروپشته‌که‌ی شیبکرێته‌وه و لێیبکۆڵرێته‌وه بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی راستی.
ئه‌گه‌ر شکت هه‌یه له ده‌ستدرێژیه‌ک بۆ سه‌ر منداڵ
گوێگرتن له منداڵ باشترین خاڵی ده‌ستپێکه. ئه‌گه‌ر دوودڵیش بیت له‌وه‌ی منداڵ ده‌یڵێت و باسی ده‌کات به‌ڵام وای دابنێ که منداڵ هه‌رده‌م راستیمان پێده‌ڵێت. زۆر که‌م رووده‌دات منداڵ درۆمان له‌ته‌کدا بکات سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی سێکسی و لاقه‌کردن.
هه‌وڵبده متمانه لای منداڵ دروستبکه‌یت و پارستنی له ده‌ستدرێژکه‌ر مسۆگه‌رکه. به‌م کاره ده‌رگای باسکردن و روونکردنه‌وه‌کان لای منداڵ ده‌خه‌یته سه‌رپشت. دڵنیایی له‌لا دروستده‌که‌یت و به‌مه‌ش کارئاسانی لای منداڵ دروستده‌بێت بۆ ده‌رچوون له‌و باره قورسه ئاسان ده‌بێت بۆی. نیشانی بده که تۆ دڵشادیت به‌وه‌ی منداڵ باست بۆده‌کات و ده‌یگێرێته‌وه. بۆی ده‌ربخه و روونیبکه‌ره‌وه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تاوانی ئه‌وی تێدانییه و ئه‌و بێتاوانه له‌و کاره‌دا چونکه زۆر منداڵ له‌م باره‌دا خۆیان به تاوانبار و هه‌ڵگری به‌رپرسی ده‌زانن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی روویداوه.
منداڵ بدوێنه و بۆی شیکه‌ره‌وه جیاوازی نێوان نهێنیه‌کی باش و نهێنیه‌کی خراپ. بۆی باسکه نهێنی باش هه‌رده‌م دڵخۆشکه‌ر و شادی هێنه و سه‌رنجراکێشه. به‌پێچه‌وانه‌وه نهێنی خراپ وه‌ک بارێکی قورس وایه هه‌ڵگرتنی زه‌حمه‌ته و هه‌رده‌م به خراپی ده‌شکێته‌وه.
منداڵ بۆ شکات رووبکاته کوێ؟
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا زۆربه یاسا په‌یره‌وبکات و ملکه‌چی بریاره‌کانی دادگابن، ئاساییه منداڵ یان به‌رپرسانی منداڵ بۆ به‌ده‌نگهاتنه‌وه‌ی کاری ده‌ستدرێژی سێکسی و لاقه‌کردن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پۆلیس بۆ لێکۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی کاره‌ساته‌که و پاشان ده‌خرێته به‌ر ده‌م دادگا‌و ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت به بریای سزادانی تاوانبار. له‌به‌رانبه‌ردا شێوه و جۆری یارمه‌تی و کارکردن له‌ته‌ک منداڵه‌که‌دا ده‌ستنیشانده‌کرێت و پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی باری ژیانی منداڵه‌که بۆ سه‌ر دۆخێکی ئاسایی. ئه‌مه له‌کاتێکدا که هه‌موو ده‌وروپشت و به‌رپرسه کۆمه‌ڵایتی و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی وه‌ک فێرگه و خێزان و که‌سانی نزیکی منداڵه‌که هه‌ر یه‌ک له ئاست خۆیه‌وه و به شێوه‌ی جیاواز پشتگیری و هاریکاری خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ر.
ئه‌م رستانه. ره‌نگه داڕشتن و هۆنینه‌وه‌یان کارێکی زه‌حمه‌ت نه‌بێت و به ئاسانی بنووسرێنه‌وه به‌ڵام واقعی ئه‌مرۆی کۆمه‌ڵه‌که‌مان شێوه و وێنه‌یه‌کی دیمان نیشانده‌دات.
یه‌که‌م که‌س که منداڵ یان مرۆڤ په‌نای بۆده‌بات له کاتی ته‌نگانه و ده‌ستدرێژی، ده‌بێت پۆلیس بێت. ئه‌مه نکولی لێنارکرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه، ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌کی کتێبی (ئۆقیانووسێک له تاوان) ی نووسه‌ر (خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا سه‌رپاچ) وێنه‌یه‌کی رێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رستانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان نیشان ده‌دات. ده‌ڵێم به‌داخه‌وه چوونکه هه‌موو باسه‌کانی خه‌ندان خان پشت به به‌ڵگه و دۆکۆمێنت نیشانمان ده‌دات.
له وڵاتێک‌دا سسته‌مێک هه‌بێت بۆ پاراستن و پشتگیری مافخوراو و بێ‌تاوان ده‌بێت یه‌که‌م که‌س رووی تێبکه‌یت، پۆلیس بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. به‌ڵام ئه‌وه‌تا وێنه‌کان نیشانمان ده‌دات، دوای تاوانبار، پۆلیسه ده‌ستپێکه‌ری ده‌ستدرێژی سێکسی و لاقه‌کردن و به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌که.
خه‌ڵکی هانا ده‌باته به‌ر به‌رپرسان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی مافخوراوان، که‌چی لای ئێمه ئه‌وانن له ریزی لاقه‌کردن و ده‌ستدرێژی سێکسدا به چه‌کداره‌کانیانه‌وه وه‌ستاون.
ئینسان، ئه‌و ئینسانه‌ی مافی خوراوه و سومعه‌ی شکێنراوه، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن شه‌ره‌فی روشێنراوه، تاکه که‌س هیوا و ئاواتی پێبێت بۆ به‌رگری و به‌ده‌نگهاتنی، دادوه‌ره. ئه‌و که‌سه‌ی نه که‌سایه‌تی نه پله‌وپایه نه پاره و ده‌سه‌ڵات و نه هه‌ڕه‌شه تۆسقاڵێک، مه‌رجه، کاری تێنه‌کات بۆ لاسه‌نگکردنی ته‌رازوی داد. که‌چی ئه‌وه‌تا لای ئێمه چاوه‌روانی ده‌ستی ده‌ڵاڵێکی سێکسه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمۆرێکی بۆ دابینبکات.
برینه‌کان سارێژکرێت
ده‌ستدرێژی و لاقه‌کردنی منداڵ په‌شێوی لای منداڵه‌که دروستده‌کات و هه‌موو ژیانی گه‌نجێتی و گه‌وره‌یی به‌هۆیه‌وه له‌ده‌ستده‌دات. بۆیه پێویستده‌کات هه‌وڵبدرێت منداڵه‌که بدوێنرێت و گوێ بۆ داستانه پر خه‌م و ئازاره‌کانی بگیرێت. بواری پێویستی بۆ بره‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ژینگه‌یه‌کی هێمن و له‌به‌رده‌م که‌سانێکی باوه‌رپێکراو ده‌رگاداخراوه‌کانی ده‌روونی بخاته سه‌رپشت. ئه‌و خه‌م و په‌ژاره که‌ڵه‌که‌بووه‌ی ئه‌و ماوه‌ی ده‌ستدرێژییه له رێگای وتووێژ و باسکردنه‌وه بره‌وێته‌وه و دوارۆژی بکڕێته‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌رێکی ده‌روونی و ده‌رمانی درێژ هه‌یه بۆ بیماری زامه‌کانیان پرۆسه‌ی پان و به‌رینی گه‌ره‌که. خه‌ڵکانێکی شاره‌زا به‌ته‌نگیه‌وه بێن و بتوانن به‌هه‌موو ره‌وره‌وه‌ی ژیانی بخه‌نه‌وه سه‌ر رێگا ئاساییه‌که‌ی خۆی.
گرنگه و زۆر پێویسته بۆ منداڵ باسبکرێت که له‌شیان موڵکی خۆیانه و که‌س بۆی نییه ده‌ستیان تێوه‌بات بێ ره‌زامه‌ندی خۆیان. پێیانبگوترێت منداڵ بۆی هه‌یه بڵێت (نا). ئه‌گه‌رچی ده‌ستدرێژیکه‌ر که‌سێکی نزیکی خۆی بێت و خۆشیبوێت.
بۆ منداڵ باسبکرێت کامه ده‌ستێوه‌دان باشه و کامانه خراپن و به‌ره‌نگاریان بکات. به‌رانبه‌ر پێشنیازی سه‌یر و پشی پشی گه‌وره‌کان بوه‌ستێته‌وه و به‌راشکاوی پێیان بڵێت نا.
منداڵ فێربکرێت بڕوابوون به‌خۆی به‌هێزبێت، بروا به هه‌سته‌کانی خۆی بکات. فێری به‌ره‌نگاربوونه‌وه بکرێت له‌کاتی پێوست و تاهلوکه‌دا. بۆ منداڵ باسبکرێت له‌خۆیه‌وه و بێ پرسی دایک‌وباوک نه‌چێت به‌ملاوئه‌ولادا، فێربێت به‌رله‌وه‌ی رووبکاته شوێنێک یان دوای که‌سێک بکه‌وێت ره‌زامه‌ندی دایک‌وباوکی وه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی گه‌وره هه‌ر له سه‌ره‌تایه‌کی زووه‌وه بتوانین له رێگه‌ی ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتمانه‌وه له‌ته‌ک منداڵدا جۆرێک له متمانه دروستبکه‌ین، په‌یوه‌ندیه‌کی هاورێیانه به‌رپابکه‌ین، به‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێکی باش ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. منداڵ ده‌توانێت له‌رێگای ئه‌م متمانه‌یه‌وه رێگا بۆ باسکردنی نهێنیه‌کانی خۆشکات و پتر لێمان نزیکبکه‌وێته‌وه. نهێنیه خراپه‌کان حه‌شارنه‌دات.
له کۆمه‌ڵگا پێگه‌شتووه‌کاندا چه‌ندین لایه‌ن دروستبوون بۆ به‌هاناچوونی منداڵه‌وه. بۆ نموونه:
– پۆلیس. کاتێک باسی ئه‌م ده‌زگایه ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان ده‌زگایه‌کی مۆدێرنه. له سه‌ربنه‌مای فێرکردن و خوێندنی به‌رز په‌روه‌رده‌کرابن. پۆلیسێک شاره‌زای بنه‌ما دیموکراسی و مرۆڤانه‌یی مامه‌ڵه‌ی منداڵ بێت.
– به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌م لایه‌نه بۆخۆی رۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت بۆ لێکۆلینه‌وه و به‌دواچوونی کێشه‌کانی منداڵ به‌گشتی و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و رۆشنبیری له‌سه‌ر مافه‌کانی منداڵ و مامه‌له‌کردن له‌ته‌ک منداڵدا هه‌م له ئاستی خێزاندا و هه‌م له شوێنه گشتیه‌کانی وه‌ک فێرگا و نه‌خۆشخانه و ته‌نانه‌ت دادگا. بۆیه پێویستی به کادری لێهاتوو و گونجاو قاڵبوو هه‌یه. که‌سانێک شاره‌زای کێشه‌کان بن و له‌لایه‌ن ده‌رونیه‌کانی منداڵدا قووڵبووبنه‌وه.
– فێرگه، به‌تایبه‌ت مامۆستا که ماوه‌یه‌کی زۆری رۆژانه‌ی منداڵ له‌تکیدا ده‌ژی. بۆیه شاره‌زایی مامۆستا له بواری پێداگۆکی منداڵدا بنه‌مای فێرکردن و نزیکبوونه‌وه‌یه له منداڵ. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت مامۆستا له رێی شاره‌زایی و زانینی خۆیه‌وه متمانه لای منداڵ دروستبکات بۆئه‌وه‌ی بتوانێت بواری گفتوگۆ و له‌یه‌ک نزیکبوونه‌وه مه‌یسه‌ر بکات. هه‌ر ته‌نها مامۆستا ئه‌و رۆڵه نابینێت، به‌ڵکو به‌شی ته‌ندروستی له فێرگه‌دا ده‌توانن بۆ منداڵ کاری زۆربکه‌ن. وه‌ک ئه‌وه‌ی زانیاری تازه بڵاوبکه‌نه‌وه، کاتی تایه‌به‌تی بۆ منداڵ دیاربکه‌ن بۆ گفتۆگۆ و پشکنینی له‌شی.
– کۆمه‌ڵه و رێکخراوه‌کان
له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌تدا، بوار بۆ کۆمه‌ڵه و گروپی میللی و خێرخواز فراوان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵی خۆیان له بواره جۆراوجۆره‌کاندا ببینن. ده‌بینین ئه‌مڕۆ له وڵاتانی ئه‌وروپادا رێکخراوه‌کانی وه‌ک خاچی سور و منداڵ پارێز چ رۆڵێکی گرنگ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌بینن. به‌تایبه‌تی منداڵ پارێز ئه‌مرۆ خاوه‌نی مه‌لاین ئه‌ندامه و به پاڵپشت و پیتاکی هه‌مووان پرۆسه‌ی گه‌وه‌ره گه‌وه‌ره به‌ئه‌نجام ده‌هێنێت. کتێبخانه‌ی منداڵ پارێز به یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌نترین کتێبخانه‌کانی ئه‌ورپا ده‌ژمێردرێت له لایه‌نی ژماره‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی له‌سه‌ر بواره جۆراوجۆره‌کانی منداڵ نووسراون که خاوه‌نه‌کانیان قاڵبووی کێشه‌ی منداڵن. هه‌ر له په‌روه‌رده، پێداگۆکی، ده‌روناسی و نه‌خۆشیه‌کانی منداڵ هه‌تا ده‌گاته چه‌نده‌ها لێکۆلینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به گرفته جۆراوجۆره‌کانی منداڵ له دونیای ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا.
به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون، ئه‌وه‌تا له‌رێگای ئه‌م کۆمه‌ڵه و رێکخراوانه‌وه ته‌له‌فونی ئێشکگریان دامه‌زراندووه که شه‌و و رۆژ له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی خۆبه‌خشه‌وه ده‌برێت به‌رێوه. بۆ گوێگرتن له‌و منداڵانه‌ی له رێگای ئه‌و ته‌له‌فونانه‌وه کێشه‌کانیان ئاشکراده‌که‌ن. به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت به‌زوویی به‌فریای ئه‌و منداڵانه بکه‌ون و رێگه‌چاره‌یان له رێگای پسپۆر و شاره‌زاکانه‌وه بۆ بدۆزنه‌وه.
بۆیه بواردان به هاتنه‌کایه‌ی ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵه و رێکخراوانه، به‌رفراوانی ده‌دات به شاره‌زایی په‌یداکردن و پتر پاراستنی منداڵ له زه‌بروزه‌نگ و لاقه‌کردن.
سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د
سوید
samadkader@hotmail.com