Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
لەبارەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانەوە ؟!

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانەوە ؟!

Closed
by December 19, 2012 گشتی

 

 

ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە وەک دەبینین خۆڕسکانە نیە ؟! بەڵکو دەربرینی ناڕەزای و سکاڵایەکی شەرعیە لەحکومەتێک کە لەدوای ٢١ ساڵ کارکردنی ھێشتا بەبێ پلان درێژە بەمانەوەی سیستەمە پرلە خەوشەکەی خۆی ئەدات .

ئەگەر ئامارھەبێت ئەوا حکومەت و وەزارەتی وەرپەروەدە بەوە دەزانێت کە چەند قوتابی ئامادەیە لەقۆناغی یەکەمی بنەڕەتیەوە دەست بەفێربون بکات , کەئامار ھەبوو دەزانێت چەند قوتابخانەت پێویستە و ئیتر قەیرانی کەمی بینای خوێندنت نابێت و ئەوەی پێدەورترێت سیستەمی سویدی توشی لەکەداری نابێت و لەتەنھا پۆلێکدا ٤٠ قوتابی نابینیت ؟!

کەئـــڕمار نەبوو, نـــــــــــــازانی ئەو ھەموو دەرچوانەی زانکۆ و پەیمانگاکان چی لێبکەیت , بێگومان کە کارگەو کارخانەو وەرشەی فێربونی سەنعەت کاریت نەبوو , ئەوا دەبێت سود لەتوانای ئەو دەرچوانە تەنھا لەنێوان چەند وەزارتێک و چەندین فەرمانگەدا سنورداربکەی ؟! واتە دەبێت ھەموساڵێک فەرمانبەر دروستبکەیت و لەکۆتایدا تەواوی کۆمەڵگا دەبێتە فەرمانبەری حکومەت و ئیتر تەواوی جومگەو کایەکانی تر فەرامۆش ئەکرێـت و قوتی خەڵکی دەکەوێتەلای حیزب .

کاتێک قسە لەسەر چۆنێتی بەرێوەبردنی یاخود ئەنجامدانی گردبونەوەو خۆپیشاندان دەکرێت , ئەبێت ئەوەمان لەیاد بێت کە داواکاری لەکێ ئەکەین و لەبەرامبەر چی ھێزێکی پۆلیس یان چالاکی مەدەنیدا ڕوبەڕو ئەبینەوە ؟! بێگومان بۆکوردستان لەم کاتەدا تەواو پێچەوانەی ئەو سیستەمەیە کە ناویی لێنراوە دیموکرسی لەکاتێکدا لەناخی خۆیدا ھەڵگری کلتورێکی پرلە ڕق و توندو تیژیە .

ئەوەی لەکوردستان و شاری دەربەندیخان ڕوئەدەن داواکاری نەوەیەکە کە ترسی لەدەست دانی ئایندەی ھەیە , لەکاتێکدا تەواوی ١٨ ساڵ و ٢٠ ساڵ و زیاتر بەرگەی ھەموو ناخۆشی و کۆسپەکانی گرتوەو ھەمو توانایەکی خۆی بەخشیوە تەنھا بۆئەوەی بڕوانامەیەک بخاتە گیرفانی و بتوانێت لەکۆتایدا لەشوێنکدا کاربکات و بژێی ڕۆژانەی وەدەستبخات , لەئەنجامی داواکاری و بەردەوام بونیان بۆدیاری کردنی چارەنوسیان کەلەدەست کەسانێکدایە تەمەنێکە حکومداری ئەکەن و ھێشتا  نازانن چۆن وەڵامی شلگیرانەی ئەو نەوەیە بدەنەوە , کە ئەگەر ئەنەوەیە  یەکگرتوانە کاربکەن دورنیە ھەرەس بەو ھەمو تموحە دەسڵات سالاریەی پارتی و یەکێتی  نەھێنن کە سەردەمێکە پایەکانی دەسەڵاتیان  لەسەر قوتی خەڵک و بەخشینەوەی موژدەی وەھمی ڕاگرتوە ؟!

ھەمیشە سەردەمیانەترە ئامانجی خۆپیشاندان دیاری بکرێت بۆئەوەی میدیاو خەڵکیش لەوە بەئاگابن کە ھۆکارەکان چیەو داواکاریەکان کامانەن , تابۆئەوەی لە ئەگەری ھەر پێشێلکاریەکدا لەلاین دەسەڵاتەوە , کۆدەنگی و پاڵپشتی جەماوەری و گروپ گەرای بەدەستبھێنرێت لەبەرامبەر جەبری ھێزە ئەمنیەکاندا کە دواھەمیشن پێشلێکارییان پەلاماردانی خوێندکارە ناڕازیەکانی دەربەدیخان  بو بە ئامێرگەلێک کە تەنھا خەڵکی ” چەقاوەسو ”  لەگیرفانیان دەنێت.

 

پێشڕەوحەمید

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.