Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
لەبار ناچێ  …. یوسف خەلیل

لەبار ناچێ …. یوسف خەلیل

Closed
by November 23, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

 

لەم چەرخەدا سات ببووە…دووڕییانی شانۆیەكی هات و نەهات…بێ پۆشاك و ڕووتەڵە…لانەكان هەوور ئاسا یەك لەدوای یەك…جێ گۆڕكێیان بوو..ئەم بۆ مۆڵگای ئەو..ئەوان بۆ میراتی خوود… هۆكار ببووە ناكۆكیەكی دێریینە…

لەمێژبوو زەمەن خەونی بۆ ساتێك دەخواست كە تۆفان بەرۆكی پێ نەگرتایە…بەڵام باڕێژەو هەورو هەڵا…سیمای میهرو جوانی ئاسمانیان سات لەدوای كات…دەهێنایە جۆش و تروسكەو خۆزگەی خۆرییان دەمراند…

بەهار وون ببوو…

پاییز بۆ نەوبووكی وەرزەكان…. وێڵ ببوو….

ئەسریین و زریان…خەونێكی شەونخونی لەیادنەچوو بوون !…

ژینۆچكەی بیستیش…لەتاو شەهووەتی زامەكانی،هێڵنجی دەدا !…هەمیشە بۆ ساتێ‌ هەڵمژیینی هەوای ئاسوودە !…بەڵام هیوا…هەر لەدایك نەبوو…!! مرۆڤایەتی لەوساتە سڵیان دەكرد…كە خوانەكردە…خەونەكانیان خەفەكرێ و شادییان لەباربچێ !…باشە گەر بێتوو خۆری هیوا گیرا…؟! دەبێ ڕوو لە چ هەوارگەیێ كەیین،كە زووخاوی هەناوی تیا مۆمیاكەیین و لەڤایرۆسی نەزۆكی بپارێزیین !… نا…نا..هەرگیز نا…

گەر بێتوو زەمەن سەرەو ژێر بكرێ و ئاسمان لەمۆڵگای خۆی نەمێنێ !…هەرگیزاو هەرگیز كانیلەی ژووانی عاشق…لەیادناچێ…بەڵكو بەنمایشكردنی…هەمیشە هیوا…بناغە بنیات دەنێ !…

واتە هەرگیز هیوا نامرێ و خۆری ئاوات…سات لەدوای كات…دەشنێتەوەو بۆنی وەنەوشەی جیهان لەئامێز دەگرێ و مرۆ هان دەدا…بزاڤی ڕێڕەو واڵاكا !…تا تروسكەی هیوا…بۆنەوە …دیاری كا..!..

 

Yousif_kazh@yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.