Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
لەسەرووبەندی كۆنفرانسی جیهانی سەبارەت بە عێراق لە سوید

لەسەرووبەندی كۆنفرانسی جیهانی سەبارەت بە عێراق لە سوید

Closed
by June 1, 2008 ژنان


 دەعوەتكردنی هلالە رافع وەك هەلسوراوێكی ژنان لەلایەن Fredrik Reinfeldt    سەرۆك وەزیرانی سویدەوە لەگەل نوینەرانی دەولەتی دەولەتی عێراق سەبارەت بە كۆنفرانسەكە. 
 
 رێكخراوی داكۆكی لە مافەكانی ژنان لە عێراق دەعوەتكرا بۆ كۆبونەوەیەك لە پیش كۆنفرانسەكە لەگەل نوینەرانی هەیئەی بەریوەبەرانی كۆنفرانس لە وەزارەتی دەرەوەی سوید سەبارت بە روونكردنەوەی چۆنیەتی بەستنی كۆنفرانسەكەو ناوەرۆك وە ئامانجەكانی لەلایەن بەریوەبەرانی كۆنفرانسەوە. وە هەروەها هەلالە رافع  سكرتیری رَیكخراو وەك یەكێك لە هەلسوراوانی ژنانی عیرَاقی لەسوید كەلەلایەن سەرۆك وەزیرانی سوید دەعوەتكرا و لەویدا لەگەل چەند كەسایەتیەكی تری عیراقی چاویان بە نوینەرانی كۆنفرانس كەوت.
 دەولەتی سوید ئەم كۆنفرانسەی لەسەر داوای نەتەوەیەكگرتوەكان وە دەولەتی ئەمریكا لە 29/5/2008  سەبارەت بە عیراق لە ئەستۆی خۆی گرت. ناوەرۆكی كۆنفرانسەكە سەبارەت بە دووبارە بنیاتنانەوەو سازدانەوەی  كۆمەلگای عیراق بوو لە بواری ئابووری وە داسەپاندنی دیموكراسیەتدا. عێراق وولاتێكی دەولەمەندە  وە دبیت پشتیوانەبكریت بۆ بەگەرخستنەوەی سەروەتو سامانی، وە هەنگاوبنریت بۆ  چارەسەركردنی ئەمنیەت و ئاسایش تیایدا.
  سەرنج و روونكردنەوەكانی هلالە رافع وەك نوینەری رێكخراوو لە كۆبونەوەكان وە رادیۆی كەنالی یەكی سەرتاسەری سوید و دەزگاكانی تری راگەیاندن سەبارەت بە كۆنفرانس وە باروودۆخی عیراق.
 یەكیك لە خالە درەخشانەكانی كۆمەلگای ئەمرۆی عیراق هێزی رادیكال و ئینسان دۆستە كە جێگەی خۆشحالی بیت وە پشتی پی ببەستری كە لەو كۆنفرانسەدا جێگەی نەكراوەتەوە. بەلام بەداخەوە داسەپاندنی شەرو داگیركاری دەولەتی ئەمریكا كوشتار، تیرۆر، ئاوارەی وە وونبونی هەویەتی ئینسانی بەدوای خۆیدا هیناوە. وە هەنگاوی یەكەم بۆ گۆرانكاری لە كۆمەلگای عیراقدا چونەدەرەوەی هیزی ئەمریكایە، وە چونەدەرەوەی ئەوان بە مانای نەهیشتنی فاكتۆری یەكەمی كوشتار وە ئاوارەی وە بی مافیە، وە لە هەمان كاتدا پشتیوانی كردنی هێزی عیلمانی و پێشكەوتنخوازی عێراق لەلایەن وولاتانی ئەوروپاوە رۆلێكی كاریگەری دەبێت بۆ بەرقەرار بوونی ئاسایش وە گۆرانكاری لە بنەما سیاسی كۆمەلایەتی وە ئابوریەكان لە عیرقدا.
 بیگومان كاریكی باشە كە باروودۆخی عیراق وە ئایندەی ئەو كۆمەلگایە گرنگی پیبدریت لەلایەن وولاتانی ئەوروپاوە وە بخریتە بەرباس ولیكۆلینەوە لەو جۆرە كۆنفرانسانەدا، بەلام كێشەكە لەوەدایە كە  خودی نوێنەرانی كۆنفرانس  لە نوێنەرانی ئایین، میللەت وە عەشیرەتە جیاوازەكانن نەك نوینەرانی دەولەتێكی ئاسای و هەموو كۆمەلگای عێراق، كە كێشەی دەمارگیری و دابەشكردنی كۆمەلگای عیراق هەر لەوانەوە سەرچاوەی گرتوە.
 بەداخەوە لەم كۆنفرانسەدا نوینەرانی راستەقینەی خەلك جێگەیان نیە، وە رێگا بە دەنگی یەكسانیخوازی ژنان نەدراوە. وە هەموومان دەزانین كە بەرقەراربوونی یەكسان وە ئازادو دیموكراتی مەحالە ئەگەر بزووتنەوەی جەماوەری وە ژنان رۆلی راستەقینەی خۆیان لەو  پرۆسەیەدا نەبینن وە ریگایان پینەدری. ئیمە سەبارەت بەمە نامەیەكمان ناردوە بۆ سەرۆكی وەزیرانی سوید.
 
 رێكخراوی داكۆكی لە مافەكانی ژنان لە عێراق
 30 /5/200
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.