Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
لەپەراوێزی یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلولدا.

لەپەراوێزی یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلولدا.

Closed
by March 21, 2013 گشتی

 

 

 

لەم هەرێمە بە حیزب چێندراوەی ئێمەدا هەمو شتەکان ماناو روخسارێکی بەحیزیبی بونیان وەرگرتوە .

بەبڕوای {ئەدمۆنز}بیری نەتەوەیی لەناو کوردا پتر وەک درۆشمێک بەرزکراوەتەوە  نەک کۆششێکی دەستە جەمعی و بەمانیفیستۆ بونئ گەل لە چوارچیوەیەکی ناسیونالیستیدا .

لەڕووی تیۆرییەوە، بۆ ئەوەی مۆخی حیزبی کوردیی بەباشیی کاربکات و خۆی تەواو خەستوخۆڵ  بکاتەوە، پێویستە لای کەم وەک{ بێنەدیکت ئەندەرسن} کە لەسەر تیۆریی ناسیۆنالیزم پێیوایە، نەتەوەی تەندروست بەواتا سیاسییەکەی لە تاک و گرووپە وابەستەکانی ئەو نەتەوەیە پێک دێت کە ئینتیمایان بۆ یەک خاک و یادەوەریی هاوبەش و زمان هەیە.

یەکێک لەو خاڵە هاوبەشانەی کەم تا زۆر بەشێک لەنەتەوەی ئێمەی لەسەر کۆک بون یادەوەری شۆڕشی ئەیلول بوە.

پارتی لەهەڵپەیەکی نا سیاسیانەو دور لە مۆڕاڵی لەبەرجاو گرتنی غەمو مێژوە هاوبەشەکانی ئەو شۆڕشەو دابڕینی ئەو یادەوەریانە لەزهنیەت و خەیاڵدانی تاک وسڕینەوەی لە ڕەهەندە نەتەوەیی و  نیشتیمانیەکەی.  لە بۆنەیەکی یاد کردنەوەداو  تۆخ کردنەوەی ئەوشۆڕشەو گرێدانی بە خودی بەرەبابێکەوە.دواجار لە فۆرمێکی خێڵچێتیدا  لە میدیاکانیدا دایەوە بە گوێێ  میللەتدا.

شۆڕشی ئەیلول موڵکی نەتەوەیەک بو کە باو باپیرانی ئێمەی تێدا بەشدار بون نەک کردنی بە موڵکی بنەماڵەیەک یان بەرەبابێک.

وتاری بارزانی باوک {مەسعود} لە هەولێرو بارزانی کوڕ {مەسرور}لە سلێمانی وبارزانی برازا{نێچیر}لەدهۆک هیچ نیە جگە لە بە بنەماڵەیی کردنی خودی شۆڕشەکە.

ئەم تەسک کردنەوەیەی هێماو  مەودای شۆڕشەکە بۆ بنەماڵەیەک لە زیان گەیاندن بۆ خودی شۆڕشەکە و بێمانا کردنی ئەو مێژوەهیچی تری لێ سەوز نابێت.

ئەم ترس و فۆبیایەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بچوک بونەوەی دەسەڵاتی سیاسی و جیۆگرافی خۆی و لەنەبونی متمانە بەخۆی و چواردەوریەوە دێت .

لەدڵنیا بونی  رێژەی موجەخۆری بێ بەرهەم و مشەخۆری زیاتر لە دەنگ دەری .

بۆیەکەمین جارە لە مێژوی هاوچەرخ و مۆدێرنی کوردی باشوردا شۆڕشێک دێتە کایە لە زاخۆ تا خانەقین بە بێ جیاوازی خێڵ و ناوجەو زاراوەکانەوە پێک دێت.

بە نیشتیمانی کردنی ئەم شۆڕشە لەبەرژەوەندی خودی شۆڕشەکەو پارتی و کوردە، بە بەرەباب کردن و لۆکاڵ کردنیشی لێدانێکی خود نائاگایی سیاسیە کە لەدژی شۆڕشەکە دەکرێت بەناوی ڕێز لێنانی..

پارتی بەم مۆدێلەو بەم شێوازە لە یادکردنەوە خەتەرێکی تر سەرباری ئەوانی تر دەکات وەک تۆخ کردنەوەی ئەو دیدەی کە کورد لە کۆمەڵێک خێڵ و ئاین و کلتور و شیوەزاری جیاواز پێک هاتوە. دەڤەرەکانیشی هەرلەسەر ئەم بنەمایە دامەزراون و دابەشکراون .کەئەم جۆرە کۆنسێپت و ئەدائانە لەگەڵ {nation state definition{تەواو ناکۆکن و بە نەتەوەی مۆدێرن هەمان شت. بەڵکو ناکۆک و دژواریش لەگەڵ ستراکچەرەکانی  {National civil }ناشیوناڵیزمی مەدەنی ونەتەوەی نەتەوەی مۆدێرن کە بەهیچ شێوەیەک خێڵ ڕۆڵی تێدا نابینێت، چونکە دواجار ئەمە جیاکاری دروست دەکات لەنیوان هاوو وڵاتیان .یەکێکیش لە بنەما سەرەکیەکانی دەولەتی نەتەوە یەکسانی نێوان تاکەکانی نەتەوەیە .لە دونیای مۆدێرنەدا نەتەوە بە هەمو واتاکان جەمکێکی سیاسیەو پابەندە بە خودی دەوڵەتەوە .وەلی پارتی هەمو فشارەکانی چڕ دەکاتەوە لە پەیوەست بونی میللەت بە خودی بنەمالەو بەرەبابەوە.داماڵینی خودی شۆڕشەکە لە ڕەهەندە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی و هەڵکێشانی لە بەرگێکی حیزبی دا ئاماژەیەکە بەوەی حیزب لەم وڵاتەی ئێمە دەخوازێت هاوبەش و هاوژیانی کۆی بوارەکانی ژیانی ئێمە بێت ….

پارتی دیموکرات لەم پرۆسەو گۆشەنیگای  بە بنەماڵەیی کردنە لەهەوڵی ئەوەدایە خۆی لەگەل دنیای گڵۆباڵ و دنیای کۆمنیکاسیۆن بگونجێنێت، بەدروستکردنی ئەو فیگورەی ناوی (هاوڵاتی بچوکە). هاوڵاتی بچوک لەسادەترین پیناسەیدا تەنها لەنێو فۆرمی شتەکاندایە و جەوهەری مەسەلەکان فەرامۆشدەکات.

لە کەناڵێکی دیکەوە سیاسەتێکی تەواو پارادۆکسانە ئەنجام دەدات کە بەرهەم هێنانەوەو تۆخ کردنەوەو بە پیرۆز راگرتنی بەرەبابێک لەبەرامبەر  چەمکە گشتیە نیشتیمانیەکان.

دواجار پارتی درەنگ یان زو باجی  کۆمەلێک هەڵە ئەدات کە ئێستا کۆمەلێک غەم خۆرو خەڵکی نیشتیمان پەروەر ناراستەو خۆ ئاماۆژگاری دەکەن،و ئەویش لەبەر ئیگۆی خێڵەکی و غروری بازرگانی خۆی ئامادەیی گوێ گرتنی نیە . . 

 

 

نەژاد سیوەیلی /کەنەدا

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.