Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
لە بارەی رۆمانی (راپۆرتی مەرگێکی پێشوەخت راگەیەندراو) ی   (گابریل گارسیا مارکیز)

لە بارەی رۆمانی (راپۆرتی مەرگێکی پێشوەخت راگەیەندراو) ی (گابریل گارسیا مارکیز)

Closed
by January 3, 2014 ئەدەب

 

 

 

 

(راپۆرتی مەرگێکی پێشوەخت راگەیەندراو) رۆمانێکی تری مارکیزە. جوانییەکەی لەو تەکنیکەیە کە بە کۆمەڵێ وردەکاریی رۆمانێکی گەورە دروست دەکات. مارکیز لە زۆربەی نووسیەنکانیدا هەمیشە بە وردەکارییەکان قوڵ رۆدەچێتە نێو رووداو و کەسێیت کارئەکتەرەکاندا. لەگەڵ خوێندنەوەی رۆمانەک بیرم لەوە دەکردەوە بۆ نەدەکرد منیش ئەو رووداوەم کردبا رۆمانێک؟ بەڵێ دەکرا چونکە بابەتەکە سادە و ساکارە و پێویستی بە بیرکردنەوە و فەلسەفاندن و خەرج کردنی بیرکردنەوەیەکەی زۆر نییە بۆ ئەوەی بتوانی هەڵیبأێریت. وەلێ ئەوەی قورسە و ناکرێت مرۆڤ بیکات ئەو تەکنیک و شیوازی گێڕانەوەی رووداوەکەیە، لەگەڵ ئەو هەموو لایەنە جوایەز و دوورانەی کەسەکان هەیانە و مارکیز دەیانکاتە قسە و نووسین. هێزی رۆمانەکە لە گێرانەوەکەیە. لە تەکنیکەکەیە.

مارکیز هەمیشە لە شتێکی سادە دەست پێ دەکات و لە قوڵترین پنتدا دەوەستێت، ئەویش لە رێی وەسفی رووخسار و ناوەوەی کارئەکتەر و رووداوەکان. وەسفەکەش تنێ وشە ریز کردن نییە بەڵکو تێگەیشتنە لە رووداو و کەسێیتی و ژیان و دنیا. ئەو تێگەیشتنە توانیویەتی روودوەکانی دەوروبەر و دنیای لاتینۆس بکاتە بابەتی زیندوو و بزێو و پڕ ژیان بۆ نووسین و بۆ ئەدەب. بە مانایەک ژیانێک خۆی لە خۆیدا بە رووداو و کەسێیتییەکانی دەبێتە بەشێک لە ئەدەب. شتەکان بێ مەسرەف خۆیان دە ئەدەبدا دەبیننەوە، یان بە پێچەوانەوەش، ئەدەبێک لە خودی رووداو و کەسەکاندا هەیە و مارکیز تەنیا بەتەکنیک کە ئی خۆیەتی شتەکان دەنووسێتەوە، ئەگەر نا، دنیای لاتینیۆس و ئەدەبی لاتینۆس لەوێن و مارکیز تەنێ بە تەکنیک دەیانهێنێتە نێو نووسین.

لەو رۆمانەدا، گەنجینەی دەوڵەمەند و روانینە جوایەزەکانی مارکیز دەبینینەوە سەبارەت بە رووداوێکی سادە کە مارکیز جوانی و قوڵایی پێ دەبەخشێت. واتە لەو رۆمانەدا ئەوەی هەیە تەکنیک و دنیای مارکیزە کە گەمارۆی رووداو و شت و کەسەکان دەدات و هەموویان دەخاتە قالبێکەوە. کە ئەگەر لەوێ نەبن نابنە دنیای مارکیز! دنیای مارکیز قوڵایی  شمەکە سادەکان و سادەیی قوڵایی مرۆڤەکانە! 

 

 

(راپۆرتی مەرگێکی پێشوەخت راگەیەندراو) 

(گابریل گارسیا مارکیز) 

وەرگێڕانی (حەمە قادر)

هۆشەنگ شێخمحەمەد

٢٧/٠٤/٢٠١٣

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.