Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
لە نێوان دەسەڵات و رەخنەدا …..هه‌ڵۆ نوری

لە نێوان دەسەڵات و رەخنەدا …..هه‌ڵۆ نوری

Closed
by January 18, 2009 گشتی

 لە نێوان دەسەڵات و رەخنەدا رەخنەدا

 من نازانم ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ ئه‌وه‌نده‌ له‌ ره‌خنه‌ ده‌ترسێت و بۆ ئاماده‌ نیه‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان بداته‌وه‌, بۆ ئاماده‌ نیه‌ به‌و ره‌خنانه‌دا چاو بخشێنێته‌وه‌ كه‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌یگرن, بۆ رۆژێك ناڵێت ده‌شێت ئه‌وانه‌ راست بكه‌ن و له‌م وڵاته‌دا گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌, ئه‌و هه‌میشه‌ پشتیوانی له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ خۆی دایناون له‌ پۆسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا, ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ كه‌ركوك حكومه‌تی كوردی ده‌سه‌ڵاتدارا نیه‌, خۆ له‌ سلێمانی و هه‌وڵێر ده‌سه‌ڵاتن, ئه‌ی بۆ كارێك ناكه‌ن بۆ لابردن و دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی متمانه‌ی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكیان پێ دراوه‌و كه‌چی گه‌نده‌ڵن و ناتوانن به‌ ئه‌ندازه‌ی پۆسته‌كانیان كار بكه‌ن و خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی بكه‌ن, نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو كه‌س نازانێت سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی وڵات بۆ كوێ ده‌چێت, ده‌چێته‌ كام ژماره‌ حیسابی بانكه‌وه‌.
 من لێره‌وه‌ یه‌ك قسه‌م هه‌یه‌و ده‌یڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ .. له‌ كه‌ركوك له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان به‌ میوان ده‌زانن كێشه‌ نیه‌, هه‌رچی گه‌نده‌ڵی و نادادی هه‌یه‌ ده‌یبینی له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی, به‌ڵام خۆ شاره‌كانی دیكه‌ ئێوه‌ حاكمن و ده‌سه‌لات هی ئێوه‌یه‌ بۆ له‌وێش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌؟ !!! .
 من ده‌پرسم به‌راستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێكی كوردستان ئاگایان له‌و شاڵاوی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی كه‌ركوكه‌ نیه‌؟ كه‌ شه‌وانه‌ كه‌س نازانێت چۆن ده‌یبه‌ن و كێ رێگه‌یان بۆ خۆش ده‌كات .. ئاخر ئه‌گه‌ر ه‌ێوه‌ دڵتان به‌ شاره‌كه‌مان ناسوتێت ئه‌وه‌ ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك پێمان خۆش نیه‌ وا له‌ شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانی به‌ هه‌ده‌ر ده‌چێت.
 ده‌شێت ئێوه‌ دڵتان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان خۆش نه‌بێت .. به‌ڵام ئێمه‌ دڵمان به‌ شاره‌كه‌مان خۆشه‌و پێمان ناخۆشه‌ كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كاری تیادا بكرێت, كه‌ به‌ڕاستی وامان لێ هاتوه‌ رقمان له‌ وشه‌ی ده‌سه‌لات ببێته‌وه‌, چونكه‌ن ده‌سه‌لات ده‌بێت هه‌ڵگری بنه‌ماكانی قانون بێت نه‌وه‌ك پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات خه‌ریكی كاری ناقانونی بن, هه‌ر بۆیه‌ هه‌قی خۆمانه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌سه‌ڵاتێك وابێت .. نه‌بێت باشتره‌, ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت واتا قانون و سیستم .. كه‌ قانون و سیستم نه‌بوو یانی ده‌بێت به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌, به‌ڵام چۆن به‌ خۆیدا ده‌چێته‌وه‌ كاتێك ئه‌وانه‌ی له‌ نێو كایه‌كانی ده‌سه‌لاتدان, سه‌رجه‌میان كه‌سانی نزیكی خۆیانن.
 هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات ناتوانێت خۆی و پیاوه‌كانی چاك بكاته‌وه‌ رێگه‌ بدات ئێمه‌ به‌ ره‌خنه‌كانمان چاكی بكه‌حنه‌وه‌, ئه‌وان نه‌خۆشن و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌, له‌م كاته‌دا ره‌خنه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وان.
 
 
 هه‌ڵۆ نوری
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.