Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
لە ٨ ی ئادار شەهید ( خەچی باوە ) لە بیر مەکەن!

لە ٨ ی ئادار شەهید ( خەچی باوە ) لە بیر مەکەن!

Closed
by March 8, 2012 ژنان

               
بەیانی کە ٨ ی ئادارەو رۆژی ژنانی جیهانە، هاوکاتە ، لەگەڵ راپەڕینەکانی رزگارکردنی شارو شارٶچکەکانی کوردستان، دیارە کە ژنان لە بەگژاجونەوەی پێگەکانی رژێم داستانی نەمریان تۆمار کردییە، ژنانی شارو لادێش مەینەتی زۆریان بینیوەو قوربانیانی بەرچاویانداوە،چونکە بەشێک لە ئەرکە قوڕسەکەی شۆڕش لە ئەستۆی ئەواندا بوە ، کە ئەمڕۆشی لەگەڵدابێ، بەشێکی فراوانی ژنان لە ماف وئازادییەکانی ژیان بێبەشن و تەنانەت هەڕەشەش لەسەر ژیانیان دبەردەوامە، جگە لەوەی بێمافی و بێڕێزی بەرانبەر کەسایەتیان وەک کولتورێکی پاشکەوتو  درێژەی هەیە. ئەوەی من لێرە دەمەوێ ، لە سالێادی جەژنی ژنانی جیهان و ساڵوەگەردی راپەڕینەکانی هەولێر قسەی لێوە بکەم، وەبیر هێنانەوەی یەکێ لە شێرەژنانەیە، کە لە راپەڕینی رزگارکردنی شاری هەولێر ، وەک سەرکردەو رابەر دەرکەوت و  خۆی کردە قوربانی خاک و نەتەوەکەی، ئەویش ژنە شەهیدی راپەڕین ( شەهید خەجێ باوە ) یە، کە لە یەکەم رۆژی رزگارکردنی شاری هەولێر، دوای ئەوەی رقئەستورانە هێرش دەکاتە سەر بپێگەکانی رژێمی بەعس، سەد مخابن ئەو شێرە ژنە لەکاتی هێرشبردنی چاونەترسانەی بۆ سەر پێگەکانی ئەمن شەهید دەبێ ، جارێکی دیکە مێژوی سەربەرزی و نەمری بۆ نەتەوەکەی ، دواتر بۆ بنەماڵەکەی و شارەکەی تۆمار دەکات، جێگای وەبیر هێنانەوەیە، کە شەهید لەگەڵ گزنگی بەرەبەیانی ١١ی ئاداری ١٩٩١، لە ماڵ دەردەکەوێ و پەلاماری مۆلگەکانی ئەمن و جاشەکان دەدا، پێیان دەڵی ئەی خۆفرۆشینە وەرنە دەرەوە،سەرەتا سەر لەبەیانییەکە لەبەردەم کارگەی مافورو مەرکەز شەبابی سێتاقان نزیک ماڵەکەیان لە گەڕەکی شەهیدان بریندار دەبێت، هەر خۆی برینەکەی دەستی دەپێچیتەوە، بەڵام رقی ئەستوری ناسرەوێ، ئەمجارەیان بە چەکەوە روو لە دائیرەی ئەمنی هەولێر دەکات، دوبارە بریندار دەبێ و بە هۆی قورسی برینەکەیەوە،بۆ دواچار دڵە گەورەکەی دەوەستێ وجاوی پڕ لە هیوای لێکدەنێتەوە، ئەوە کەرنەفاڵی ئازادی شارە، یان مەرگەساتی ژنێکی گەورەیە، کەوا بە پێوە ئاوزینگ دەدا، باڵای لە قەڵاو منارە دەئاڵێنێێ .
    لە دوای راپەڕیندا ، لەو جادەیەی کە تێیدا ، گیانی خۆی لە دژی داگیرکەری کردە قوربانی ، پەیکەرە کەی شەهید خەچی باوە ، سەربەرزانە دەینوڕییە خەڵکی شارەکەی، وەڵی ئەوەیان پێرەوا نەبینی و پەیکەرەکەیان شکاند و جارێکی دیکە شەهیدیان کردەوە!
خەجێ باوە نەک هەر شەهیدی راپەڕینی شاری هەولێرە ، بەڵکو سمبولی ئازادی وڵات و مافی ژنانیشە.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.