مامۆستا بۆ مۆزه‌خانه … سلام ناوخۆش
پرۆسه‌ی فێركردن زۆر زه‌حمه‌ته , هه‌موو كه‌س شیانی ئه‌وه‌ی نییه ببێته مامۆستا!پرۆسه‌كه چه‌نده‌ها ڕێگه‌ی هه‌یه ,له‌وه‌ش زیاتر فێربوون چه‌نده‌ها ستراتیژیه‌تی هه‌یه .ئه‌و كه‌سه‌ی كۆنترۆكۆلكردنی ئه‌و ستراتیژیه‌تانه نه‌كات , ناتوانێ ببێته مامۆستایه‌كی سه‌ركه‌وتووكاریگه‌ریی له سه‌ر فێرخواز به‌جێبهێڵێ .
كاری مامۆستا ئه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی فێركردن پله یه‌ك بێ و بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆلی زه‌ین و هزری قوتابی بكات .
له فێركردن هه‌ر تاوانی ته‌مبه‌لی ده‌خرێته سه‌ر قوتابی ! مامۆستا له‌و پرۆسه‌یه یان دادگایه بێبه‌ری ده‌كرێ .ده‌مه‌وێ به‌وپه‌ڕی وێرانه‌وه وه‌ك مامۆستایه‌ك قورسایی تاوان له سه‌ر شانی قوتابی سووك بكه‌م و هه‌ندێك له تاوانی ته‌مبه‌لی بخه‌مه ئه‌ستۆی مامۆستاوه.
هه‌ندێك مامۆستای باخچه‌ی ساوایان هه‌یه وا هه‌ڵس و كه‌وت له گه‌ڵ منداڵان ده‌كه‌ن وه‌ك بڵێی ئه‌و منداڵانه گه‌وره‌ن ! ئه‌و جۆره مامۆستایه ئه‌وه‌نده‌ی وا هزر ده‌كه‌ن كه فه‌رمانبه‌رن هه‌ست ناكه‌ن پێگه‌یه‌نه‌ری منداڵی دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ن! ئه‌و جۆره فه‌رمانبه‌ره هه‌ر به‌وه‌ناستێ هه‌ر له بواری په‌روه‌رده وه‌ك مۆرانه‌یه‌ك ته‌نیا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بروخێنێت ,به‌لكو كار بۆ ئه‌وه ده‌كات پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆش برۆخێنێت!!
ئه‌ز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام , پرۆسه‌ی شه‌هاده‌دار له پرۆسه‌ی خوێندنی زانكۆیی دوور بكرێته‌وه و شكۆیی فێركردن له‌و مامۆستایانه پاكبكرێته‌وه كه هه‌ر بۆ مۆزه‌خانه باشن ,نه‌ك پرۆسه‌ی خوێندن.به‌و جۆره‌ش فێركردن قورسایی وه‌رده‌گرێته‌وه , خوێندن چی تر نابێته مه‌یدانی فه‌رمانبه‌ری معاشخۆر به‌لكو مه‌ڵبه‌ندی مامۆستای داهێنه‌ر!