مانایه‌ك بۆ تۆ نادۆزمه‌وه … ستار ئه‌حمه‌د
گه‌لای قه‌سیده‌یه‌ك
له‌خوینما هه‌ڵوه‌ری
جه‌سته‌م بۆنی هه‌ناسه‌و
په‌رچه‌می تۆی گردووه
گوڵدانی خۆزگه‌م و
خوناوكه‌ی وشه
دێڕی عومرم ده‌نوسێته‌وه
به‌هاران به‌سه‌ر خاك و
نیگای بارانا ده‌ڕژێم
گڵ به‌ته‌م ده‌مشواته‌وه
شووشه‌ی به‌رامه‌م ورد‌و خاش ده‌بی
ده‌بمه شه‌هیدی هه‌ناسه
گوڵه هه‌ناری خوێن
له‌جه‌رگما ده‌ڕوێ
بولبول ده‌گرێ
هێلانه به‌رده‌بێته‌وه
ئاوازی سوور
به‌سته‌ی سیا ده‌گرێنێ
گۆرانی عیشق
بۆ مه‌رگی من
په رچه‌م ده‌ڕنێ
تاریكی داگیرمده‌كات
ده‌سووتێم
دۆزه‌خێك له عیشق
ده‌مخنكێنێ
شۆڕده‌بمه‌وه به‌نێو گوناهه‌كانا
له‌شێوه‌ی تۆ‌و خۆم
كچانی نێو شیعره‌كانم
به‌بێداری و سره‌وتنه‌وه
ته‌نها له‌خۆم ده‌نواڕم
ده‌ستێكم رۆحی رووناكی هه‌ڵگردووه‌ه
ئه‌ویدیكه‌م له‌تۆ ده‌گه‌ڕێ
دڵوپێ باران شیده‌كه‌مه‌وه
تیشك به جا‌و ده‌پێوم
له‌گلێنه‌ی پرسیاردا ده‌توێمه‌وه
مانایه‌ك بۆ نامۆییت
وه‌ڵامێك بۆ نه‌مانت نادۆزمه‌وه
ده‌گه‌ڕێم به‌دوای هێلانه‌ی كه‌ناریا
ته‌لبه‌ندی گڕ ده‌مته‌نێ
لاسكی گه‌ڵا ده‌نه‌خشێنم
خه‌زان ده‌مپۆشێ
له‌رۆحی روناكیا ورد‌و خاشده‌بم
نابیته مۆمیك
له ته‌نیایتدا بتوێمه‌وه
له باڵای هه‌ور ده‌ئاڵێم
پرشنگی نیگایه‌كت
گیانم به به‌را ناكا
له‌كوێیت
له‌وه‌تی بوویته سێبه‌ر
دووی خۆت كه‌وتی
منت له تاریكیا واڵا كرد
رۆحمت دوورییه‌وه
زامه‌كانمت پڕ گه‌ڵا كرد