مانای وشه‌ی موکریان چیه ؟
به ناوی کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
مانای وشه‌ی "موکریان" چیه ؟
لێره‌دا ده‌مه‌وێ کورته راڤهیهکتان سه‌باره‌ت به مانای وشه‌ی موکریان پێشکه‌ش بکه‌م ، که به هیوام به خشڵی سه‌رنجی خۆشهوتستانی هیژا بڕازێته‌وه ، هه‌رچه‌ند پێشکه‌ش کردنی ئه‌م راڤه‌یه به خوێنه‌رانی بیرمه‌ند وه‌ک ئه‌وه وایه ، ترێ ڕه‌شه به‌رم بۆ ئالانی سه‌رده‌شت ، مازو بۆ بانه یا به‌ڕو بۆ ئیلام .
مێژو نووسی ناوداری کورد ، ئه‌میر شه‌ره‌فخانی بتلیسی ده‌ڵێ : " وشه‌ی (موکریان ) ، له وشه‌ی( مه‌کره) ه‌وه رهگاژوی کردوه" . که وشه‌یه‌کی عاره‌بیه و به کوردی ئێستا پێی ده‌ڵێن رامیاری . به‌لگه‌ی میژوییش بۆ ئه‌م بۆچوونه ئه‌مه‌یه ، که سه‌روه‌ر ئه‌میر شه‌رف خان ، نووسه‌ری کتێبی شازی مێژویی شه‌ره‌فنامه ده‌نووسێ : " میر سه‌یفه‌ددین " که میر و فرمانڕه‌وای کوردی ئه‌و دهڤهرهبو ، زۆر رێبه‌رێکی رامیارو تێگه‌یشتو بو ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ناویان نابو میر سه‌یفه‌ددینی مه‌کری ، که واته میر سه‌یفه‌ددینی رامیار ( سیاسه‌تمه‌دار ) . بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی زمان ناسیش بۆ ئه‌وه بخه‌ینه به‌ر چاو ، به‌هه‌شتی شێخ مارفی نۆده‌یی ، له کتێبی فه‌رهه‌نگی عاره‌بی کوردی " ئه‌حمه‌دی" دا ، که به هۆنراوه نووسیویه‌تی ، سه‌باره‌ت به وشه‌ی "مه‌کر" ده‌ڵێ ( جه‌بین و جه‌بهه ته‌ویڵه ، "مه‌کر" و که‌ید و حیله فێڵه ) . جا، به م چه‌شنه ناوی موکریان هه‌ر له‌و وشه‌وه هاتوه ، هه‌ر وه‌ک وشه‌ی ئهدردهڵان له ناوی بابا ئهرهڵهوه هاتوه یا وشه‌ی بابان له وشه‌ی پادشایانی به‌به‌وه . یانی هه‌وه‌ڵ " مه‌کریان" بوه ، له پاشان کوردێنراوه و بوه‌ته " موکریان " . به‌م بنه ماڵهیهشیان وتوه میرانی موکریان ، که ده‌توانم بلێم ئه‌ستێره‌ی هه‌ره گه‌شی کاکه‌شانی ئه‌و میرانه‌ی موکریان ، بوداق سوڵتان یا سوڵتان بۆداق بوه ، که نزیکه‌ی 400 ساڵ پێش ، میری موکریان بوه و ئێستا گڵکۆکی پیرۆزی له شاری مه‌هاباده .
له باری جینووسی ( جوغڕافیا) وه ، ده‌کرێ بڵێین زۆربه‌ی خاکی موکریان هه‌ر ئه‌و دهڤهریه ، که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی کۆماری دێموکڕاتیکی کوردستان دا بوه . به‌ڵام ، ئه‌و به‌شانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له باکووری مه‌ڵبه‌ندی موکریان هه‌ڵکه‌وتوون و به بن زاراوه‌گه‌لی کرمانجی ده‌دوێن ، وه‌ک شکاکی و هتد ، ئه‌وانیش هه‌ر له ژیڕ ده‌سته‌ڵاتی کۆمار دا بوون ، که‌چی له باری زمان ناسیه‌وه ، به بن زاراوه‌ی سۆرانی دانانرێن ، به‌ڵام خودی بن زاراوه‌ی موکریانی ، یه‌کێک له بن زاراوه‌گه‌لی زاراوه‌ی سۆرانیه . پێویسته به‌مه‌ش ئاماژه بکه‌م ، که مرۆڤگه‌لی زۆربه ناوبانگ له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ڵکه‌وتوون : که به پێی رێکه‌وتی مێژو ، وه‌ک مشتێک له گشتێک ناوی چه‌ند که‌سیان لێره دا ده‌نووسم : رێزداران سه‌ردار عه‌زیزخان موکری ، نه‌مر سمکۆ ( له ناوچه‌ی شکاک) ، ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌یفی قازی ، میسباحهددیوان ئه‌ده‌ب ، نه‌مر پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ، سه‌ید حوسه‌ین حوزنی موکریانی ، گیو موکریانی ، هه‌ژار موکریانی ، هێمن موکریانی و زۆر که‌سانی ناوداری دیکه ، که له سه‌ر زۆریان پێویسته کتێب بنووسرێ .
به کورتی وشه‌ی موکریان ، له ناوی فرمانڕه‌وای کوردستان ، "میر سه‌یفه‌ددینی موکری "ه‌وه ره‌گاژۆی کردوه ، بوداق سوڵتان یا سوڵتان بوداقیش ، که مه‌هابادی کردوه به پێته‌خت، زۆر به ناوبانگه ، وه‌ک میرێکی کورد قۆشه‌ی لێداوه و کابینه و ده‌سته‌ڵاتی پته‌وی بوه ، له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وه . بۆ ئاگاداری پتر سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی میرانی موکریان و ئه‌و ده‌ڤه‌ره ، ده‌کرێ کتێبی ( مه‌شاهیری کورد ) ، نووسراوی میژوناسی که‌م وێنه‌ی کورد ، بابا مه‌ڕدووخ رۆحانی بخوێننه‌وه .