Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
ماچێک با جگەرەکەمی پێداگرسێنم …  ئارام ئەحمەد علی

ماچێک با جگەرەکەمی پێداگرسێنم … ئارام ئەحمەد علی

Closed
by April 19, 2012 هۆنراوە

پیرەدارێک لەبەرمدەکاو تۆیش ڕۆشن،
گاڤ بە گاڤ دەمچنێتەوە،
ئەم لەپەم هەمیشە شەفەق،
ئەم دارەم هەمیشە ڕاکردن،
                      خوێن فوارەی” تا”
” تا” هەرشوێنێ برین،برین دەمژێ.

لەرزی هاتۆتێ ڕاهیب،لەسەر ئەم سەهۆڵبەندانە
مەراق دەچنێتەوە،فیراق
پانتایترین سەڵتەنەتی مێژوو،
کەلەسەر فوارەی دانیشتن،دانیشتووە.

لەتێ ماچ لەوپەڕی لێوبەبار،لێوبەبارو
تاسەی شار،ئەشکبارو دیدەبار،
کە خەندەران فڕینی لێدەتکێ،
تۆ گوڵدان بڕوێنەو من چارەنووس،
من مۆسیقا دەچنم و تۆیش،
لەبەردەم دڵناسکیەکانی گریاندا خۆت گەرم کەرەوە.

لە شکانی ئاو دەترسم،لەو دەربەندە
کە” تا” بە ڕێژنە دەبارێ،تا چاو بڕ بکات پیردەبین،
بە هێوری هەڵوەرین دەچۆڕێتە ناو گوڵە کێویلەکان و
سەبارەت بەخوسانی باران لە ژێر ماچا،
ڕێ،ڕێ،ڕێدەکا،تا وچان.

 ئاوێنە سەیر دەکرێ،من بۆنی دەکەم
بۆ سووری گێلاس،وەک ژان دادەگرسێم،
تاجەکەت دانێ ئەی سەراب،
با ئەم شەق بوونی بەهەشتە کۆتایی بێ،با
ئەم نیلۆفەڕانە ڕدێنی خۆیان دابێنن.

لە ناو خەونێکی بە کوڵدا دانیشتووم،
جگەرەیەکی ئیرەمی بە دەستەوە،
بەدەم ئازاری شکانی ڕۆحمەوە دەڵێم،
ئەی یار،ئەی بە میهر گەڵا ڕێژ،
ئەی بێوەیترین نیگەرانی،
هیچ” نا” تەنها،تەنها ماچێ،
با جگەرەکەمی پێداگرسێنم.

ئارام ئەحمەد علی
مارسی 2010

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.