ماڵ …. هاوكار ئیبراهیم
“بۆ تۆ كه ڕۆژێك دێت ده‌بیته هاو مه‌نفام “
ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه
ئه‌ی خۆشه‌ویستم ئه‌گه‌ڕینه‌وه
ئه‌بێ چی هه‌بێ خۆشتر له گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه
بۆ دانیشتن له ژێر ئه‌و دار تووه‌ی
كه هاوینانان به ده‌م باوه‌شێن كردنی یه‌كتری
له ژێریا دا ئه‌نیشتین و
جام له‌سه‌ر جام ئاوی ساردمان نوش ئه‌كرد
خۆشه‌ویستم ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ماڵه‌وه
ئه‌گه‌ڕینه‌وه و
ئه‌زانم له‌و ده‌مه‌دا كه له‌سه‌ری كۆڵانه‌وه ده‌رئه‌كه‌وین
كچه‌كانی ئازادی هاوڕێم، له‌گه‌ڵ قژ لووله‌كانی هاوڕێیانا خه‌ت خه‌تێن ئه‌كه‌ن
هه‌ر كه ئه‌مانبینن
یه‌كێكیان به‌ره‌و پیرمانه‌وه دێت و
به هه‌ناسه بڕكێوه جانتاكانمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵده‌گرێ
ئه‌وی تریشیان كه‌هه‌میشه له (شیش-لا) دا
پێیه‌كی له‌سه‌ر خه‌ته‌و
به‌و مناڵییه‌ی خۆیه‌وه هه‌زار سوێند ئه‌خوا كه (لا) نه‌بووه
ڕائه‌كات مژدانه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌مان ئه‌داته دایه
خۆشه‌ویستم
ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژی ئێمه‌یه
سبه‌ی به سواری فڕۆكه‌یه‌ك
كه ڕێك هه‌ر ئه‌ڵێی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یه
شه‌ماڵی گه‌زۆچی
وێنه‌كه‌ی دابوو له دیواری دوكانه‌كه‌ی و
ئێمه‌ی مناڵانی گه‌ڕه‌ك
به سه‌ر سوڕمانیه‌وه لێمان ئه‌ڕوانی
سبه‌ی ئا و به‌و فڕۆكه‌یه
ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ماڵه‌وه
ئه‌گه‌ڕینه‌وه‌و
ئه‌زانم دایكم وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو ڕۆژێكی
ته‌شتێك جلی داناوه
یه‌ك به‌دوای یه‌ك
به ته‌نافه گه‌وره‌كه‌ی حه‌وشه‌دا هه‌ڵیان ده‌خا
خۆشه‌ویستم
له ئێستا وه جانتاكانت بپێچه‌وه
چی ده‌فته‌ر و دیوان و نۆڤلێتت هه‌یه
كۆیان بكه‌وه
سبه‌ی پێش كه‌وتنی گزنگ
ماڵئاوایی له‌م ووڵاته ئه‌كه‌ین
كه له جاده قه‌ره‌باڵغ و پڕ ئیشه‌كانیا
شوێنێكمان نییه
تا هه‌ناسه‌یه‌كی به ئاسووده‌یی تیدا بده‌ین
كه له‌كۆڵان و شه‌قامه‌كانیا
ماڵێكمان نییه
تا ته‌نیایی تیدا دابه‌ش بكه‌ین
خۆشه‌ویستم ئه‌گه‌ڕینه‌وه و
وه‌ك جاران
كه خه‌م ده‌بێته میوانمان
سه‌رێك ئه‌ده‌ین له كۆڵان
له دوكانی سه‌ر سوچه‌كه
ساردی و پسكیتێك ئه‌خۆین
نوقڵیكی مینۆ ده‌خه‌ینه ده‌ممانه‌وه و
پاڵ به عه‌مودی به‌رده‌م دوكانه‌كه‌وه ئه‌ده‌ین
ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ماڵه‌وه
ئه‌ی خۆشه‌ویستم ئه‌گه‌ڕینه‌وه
ئه‌گه‌ڕینه‌وه و
به بینینمان دایه قوڕگی پڕ ئه‌بێ
له پێكه‌نین له گریان
به‌ده‌م بۆنكردنمانه‌وه ئه‌ڵێ
” له شه‌وه‌وه ئه‌و چاوه‌م ئه‌فڕێ
هه‌ر به‌وه‌دا زانیم ئه‌مڕۆ
میوانێ…
دۆستێ…
خۆشه‌ویستێمكم دێ…”
ئه‌گه‌ڕینه‌وه خۆشه‌ویستم ، ئه‌گه‌ڕینه‌وه
ئه‌گه‌ڕینه‌وه و
به‌ده‌م گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانمانه‌وه
هه‌موو دیواره‌كان ئه‌گرینه باوه‌ش
به‌ده‌م باس كردنی غه‌ریبیمانه‌وه
هه‌موو ماڵه‌كان ماچ ئه‌كه‌ین
ده‌ست ئه‌هێنین به قژی كۆڵانه هه‌یتوه‌كان
میوانمان بێت یان نا
به‌شی چاك و چۆنیه‌ك
سه‌رێك هه‌ر ئه‌ده‌ین له‌و مام حاجیه‌ی
كه هه‌ر له ئه‌وه‌ل ڕۆژه‌وه پێی گوتین
“ڕۆڵه‌كانم
ئێوه جاریك مناڵن
له دنیا ناگه‌ن
ئه‌م ووڵاته سیحری خۆی هه‌ی
تا دوور تر بڕۆی
زیاتر شه‌یداتر ده‌بی بۆی
مه‌ڕۆن ڕۆڵه‌كانم
چونكه تازه زۆر دره‌نگه
چه‌ند دوور بڕۆن
بۆ هه‌ركوێ بڕۆن
ناتوانن له سیحری ئه‌م ووڵاته ده‌رچن”
خۆشه‌ویستم…
من و تۆ
دوو عاشقی چیاین
كوا ئه‌توانین
له‌م گێژاوی ئه‌لیكترۆنیه‌دا سه‌وڵ لێبده‌ین
كوا ئه‌توانین
له ژێر ئه‌م هه‌موو ئاپارتمانه به‌رزانه‌دا هه‌ناسه بده‌ین
ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ماڵه‌وه و
هه‌ر وه‌ك جاران
له ژێر دارتووه‌كه‌ی حه‌وشه‌دا
چوار مشقی دائه‌نیشین و
ئازادانه هه‌ناسه ئه‌ده‌ین
21-7-2011