Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
مردن تەنیا ئەوانە دەبات کە خۆیان دەدەنە دەستی

مردن تەنیا ئەوانە دەبات کە خۆیان دەدەنە دەستی

Closed
by June 4, 2012 ئەدەب

 

بە دەزویەک دڵم دەدورمەوە
تا لە دوای جیابونەوەمان
ئاشنا بم بە ژنی ژێر باران و
مام تۆفیقی دەنگزل گەر تۆ دەیناسیت
نەتوانێت خەونەکانم بدزێت
ئەو کۆپلە شعرە ناوی ئەو پێنج چیرۆکە بە چێژەیەی ئارامی کاکەی فەلاحە ساڵی ڕابردوو خوێنەرانی نوسەر پێی ئاشنا بون،  ئەم پەرتوکەی بەردەستمان تەنها کۆمەڵە چیرۆکێک نییە هەوڵدەین  بیخوێنینەوەو  بگەینە کۆتایی  ڕوداوەکان بەڵکو هەر یەکێک لە چیرۆکەکان بەشێوە تەکنیکێک نوسراوە نازانێت و بێ ئاگا دەگەیتە کۆتایەی چیرۆکەکە ئەمە جگە لەوەی تا دەگەیتە کۆتایی پەرتوکەکە چەندین جار پێدەکەنیت و چاوانت پڕ دەبن لە فرمێسک وەک ئەوەی سەیری کورتە فلمێک بکەیت. هەر یەکێک لە چیرۆکەکان تایبەندمەندی خۆی هەیە:
(مردن تەنیا ئەوانە دەبات کە خۆیان دەدەنە دەستی) چیرۆکی بەدەزویەک دڵم دەدورمەوە نوسەر ئاوا باسی مردن دەکات بێگومان لێرەدا مردنی جەستە مەبەست نیە لێی بەڵکو ئەو مردنییە روحییە  باس دەکات کە مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە بونەتە دیلی بێگومان گەر ئەم وێنەی مردنە بگەڕێنییەوە بۆ کوردستان دەبینێن زیاتر لە نیوەی مردوە وەک نوسەر لەو دیمانەی لەم پەرتوکەدا باسی کردوە دەڵێت هاوڕێیەتی مەرگ ئاسانترە وەک لە هاوڕێیەتی کچ و کوڕێک….مەرگ زۆر نازداترە لە خۆشەویستی بۆ ئەوەی لە ئامێزی خۆشەویستدا ئارام بگریت، مردن زۆر نزیکترە لە ئارامی. ئەم چیرۆکە باسی جوانی نیگاکانی تێدایە   تێدایە هەمێشە مرۆڤەکانی ئەو وڵاتە بە چاو حوکم دەکەن و هەر بە چاوش حوکم دەدەن،بێدەنگی مام تەنیا لەم چێرۆکەدا بەدی دەکرێت ئەگین نەوەیەک پەروەردە بوە تەنیا دەتوانێت بڵێت و بۆ ساتێکش لە ئاوێنەدا ناتوانێت بەرامبەر بە خودی خۆی ئارام بێت و گوێ بگرێت. ئەم چیرۆکە باسی هەمو ئەو خەونانە دەکات کە نەوەی کورد لێی بێبەشە.
(باسی کەسانێک دەکەم کە غەدرێکی گەورەیان لێ کراوە و لە بیرکراون) چیرۆکی مام تۆفیقی دەنگ زل بۆ ئەوە نوسراوە تا ئەم کەسێتیە دەنگ ناسازە لە بیر نەکرێت،هۆنینەوەی ئەم چیرۆکە و باس کردنی ژیانی خوێندکارانی زانکۆ و کچە قەرەجە فاڵگرەوەکان چۆن بۆ ساتێک دنیایەک خەونت بۆ دێنێتە دی بەڵام تا ئەو ڕۆژەی دەمرن خەو بەو وتانەوە دەبینن و هەرگیز نابن بە ڕاست،خۆشەویستی سەرە داوی سەرەکییە کاتێک دەبینن مام تۆفیق چەند ساڵە بەو دەنگە زلەی هەمو هاوسێکانی پەرێشان کردوە چارەیەکی نییە پزیشک پێی وتوە لە خورپەیەکەوە چاک دەبیتەوە کاتێ ژنەکەی کۆچ دەکات نە سەدا دەمێنێت و نە ئارەزویەک بۆ ژیان کردن لە ناو یادگارییەکان دا مام تۆفیق پێمان دەڵێت تەنیا خۆشەویستی دەمان گەڕێنێتەوە ناو خۆمان.
جیابونەوە گەر لە دوتوێی ڕۆمانێک دا باس بکرایە هێندەی ئەم چیرۆکە کورتە پڕ مانا نەدەبو بەشێوەیەک کاری لەسەر کراوە کێشە وردەکانی ژن و مێردی ڕۆژهەڵاتی بە دیار دەخات،درۆ کردن،ئستغلال کردن، بێ ڕێزی کردن و جنێودان… زۆری تر لەو کێشانە هەن لەئەنجامی نەبونی ڕۆشنیرییەوە ڕوبەڕوی خێزانی ڕۆژهەڵاتی دەبێتەوە،لێرەدا دەبینین ئەم دو هاوسەرە ئەوە نەشیاوە بەرامبەر بەیەک کردویانە بەڵام لەبەردەم خەڵک دا لە دوای جیابونەوەش خۆیان وا نیشان دەدەن کە زۆر نمونەین،باسکردنی چینی ڕۆشنبیران لە کۆڕ و دەنشتنەکان دا چی دەڵێن و لە ناو ماڵی خۆیان دا چ دەگوزەرێت، گاڵتەکردن بە کەمیەکانی یەکتر و بەکارهێنانی بۆ مەرامی خۆمان یەکێکە لە هەرە ناشریترین کردەکانی کۆمڵگەی ڕۆژهەڵاتی، یاری کردن بە خۆشەویستی بۆ مەرامی مادی یان بۆ گەشتن بە وڵاتێکی تری دنیا…لەم چیرۆکەدا دەست خراوەتە سەر زۆرینەی برینە هاوسەگیرییەکان.
ژنی ژێرباران ناوی ئەو خانمە بە تەمەنەیە فەیسبوکەکەی بەو ناوە ناو ناوە ئەمە یەکەم کێشەی خانمانی ڕۆژهەڵاتین کاتێ ناتوانن کەسێتی خۆیان لە ناو تەکنەلۆژیادا بە دروستی دەربخەن لە ترسی نێرینەکان.
خەمی بە ساڵاچووەکان چ ژن چ پیاو کە بەر لە مردن ئەوان دەمرێنرێن تەنیایی دەیان خوات نوسەر لێرەدا لە ڕێی فەیسبوکەوە خۆشەویستی و گەنجێتی بۆ ئەوانش دەگەڕێنێتەوە ئەوانش لەگەڵ خۆشەویستی ئاشت دەکاتەوە چیرۆکێکی زۆر ناسکە و خەیاڵێکی جوانە.
هەرچی چیرۆکی دزینی خەونەکانە کارێکی نوییە وەک چیرۆکنوس ئاماژەی پێ داوە ئەم هونەری نوسینە لە ڕۆمان دا بەکاردە‌هێنرێت بەڵام بۆ چیرۆکش دەبێت و زۆر جوان دێتەوە لەگەڵی.
کۆی هەر پێنج چیرۆکەکە کارێکی نوێیەو سەلیقەی چیرۆکنۆس وات لێدەکات بە تام چێژەوە چیرۆکەکان بخوێنیتەوە.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.