Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
ململانێى بوون و نەبوون!!!

ململانێى بوون و نەبوون!!!

Closed
by April 30, 2008 گشتی

  بەختیارجاف……

 لەوەتەى مرۆڤایەتى هەیە ململانێش هەیە، ڕەنگە شێوەو شێوازى جیاجیاى هەبێت بەلام بەگشتى زۆركات ئاڕاستەكانى زیندەگى پێچەوانە بوونە، ئەویش بۆئەوەى بەرداوامی هەبێت لەم ململانێیەدا، بۆیەش گەردیقەت دەین مرۆ بۆمانەوەى خۆى و داكۆكى كردنى لەبوونى لەتەواوى زەمیندا بەردەوام بەرنگاربۆتەوە بەتایبەت لەئاست ئەوانەى هەستى كردووە هەڕەشەن لەسەربوونى و بەئاڕاستەى نەبوونى سەریانهەڵداوە، یان بەواتا بۆ لەناوچوونى هاتونەتنە كایەوە، بێگومان لەگەڵ تێپەڕى سەردەم و قۆناغە جیاجیاكانیش لە زندەگیدا شێوە و شێوازى ململانىَ و جێشمەكێشەكانى ژینیش بێگومان گۆڕانى زۆرى بەسەرداهاتووە و هێڵەكانى بیركردنەوەو تێفكرینیش لە ڕۆح و ناخى مرۆڤ جیاوازبوونەو هەموولایەنەكانیش وەك یەك بەئاڕاستەیەكدانەچوونە، چونكە دەبێت دژەئاڕاستەش هەبێت بۆئەوەى ململانێى بوون هەبێت و نەبوونیش شەڕى خۆى لەهەمبەریدا بكات، ئالێرەوەیەوەو لەئاكامى درككردنە بەم ململانێیەیە كە مرۆڤ هەست بەحیكمەتى بوون و نەبوونى خۆى دەكات، بەواتا ئەوكاتەى هەڕەشەیەكى مەترسیدار ڕوو لەو دەكات ئەوسا قووڵ دەبێتەوە بەناخى خۆیداو تێدەفكرێت بۆئەوەى دەرەنجامى مەبەست و مەرامەكانى بۆدەركەوێت و جیاكان لەیەكتر جودابكاتەوەو ئاڕاستەكان وەك ئەوەى لاى ئەو مەبەستە بیخاتەوە سەرهەمان هێڵى تەریبى زندەگى، لەوحاڵەتشدا پێچەوانەى بوون نیە لەنێوان تۆیەك و ئەوانى دیكەشدا!چونكى هەموومان واین، لەتەنگەتاویا بەحیكەمتى بوون دادەچینەوە و بىَ ئەوەى هەستى پێبكەین ڕامانمان لا دروست دەكات بۆئاراستەكانى ململانێكان، كەوایە لەبووندا ئەگەر ئەمە نەبووایە بەهەق ژیانیش هیچ ماناو مەغزایەكى نەدەبوو و بەردەوامیەتیشى بێواتاترین واتادەبوو. كەوایە حیكمەتى بوون ئالێرە دایە؟ كاتێك دەپرسیت ئاخۆدەبێت ئەوململانیە هەبێت بۆئەوەى بەردەوامیەتى بوونت هەبێت، یائەوەتا دەستەو ئەژنۆ بەرامبەربوونى دیكە ڕامێنین كاتێك لەلایەن ئەوانەوە پێشێلكارى لەبەرامبەردا دەكرێت و هەوڵى سڕینەوەى دەدرێت تۆش ناتوانیت ململانێیان لەتەكدابكەیت، یان تەواوهەست بەوچەشن و شێوەو شێوازە جیاجیانە دەكەیت كەبۆ لەكەدارو تێكشكاندنت لەئارادان، یاخود بەبەردەوامى حاڵەتى بێزاریكەرت بۆدروست دەكرێت و وا پیشانبدەدرێت كە نەبوونت لەهەبوونت باشترە، ئەمانە هەمووى بەیەكەوە دەچنەخانەى ئەو مەهزەلەیەى كە ئەمڕۆ لەدروستبوونى واقیعێكى سیقە بەخۆنەبوون و تێكشكانى بوونى مرۆڤەكانى كۆمەڵگاى ئێمەدا هەیە كە دەركەوتەى شكانەوەى بوونەكانە و بەزەقى هەستى پێدەكرێت و دەكارێت زۆرجدیانە كارى لەسەربكرێت و مەنتقى بڕوا بەخۆبوونیش لەبوونى تاكەكاندا بەرجەستە بكرێتەوە، بۆیە تاكى كۆمەڵگاى ئێمە بەهەق پێویستى بە بونیات نانەوەى ناوخنى خۆیەتى و هیچ دەرفەتێكى دیكەشى لەبەردەمدانیە جگە لەوەى دەبێت شەڕى هەبوونى یانەبوونى خۆى بكات و دەركەوتەو دەرەنجامەكانى لەناوخودى خۆیدا یەكلایى بكاتەوە، ئەم شەڕەو ململانێیەش ئاوابەئاسان ناكرێت و دەبێت خود بگاتە ئەم قۆناغە تا دەستى پێبكات، بەواتا تێفكرین و قولبوونەوەى ناخ و خوێندنەوەى ڕابردوو و ئیستاو ئایندەى دەستنیشانى ئەم ململانێیەى دەكات و دەرفەتى دۆزینەوەى ئەم حیكمەتەى بۆدەسازێنىَ، وەك ئەوەى دەزانىَ شەڕكە لەكوێوە دەست پێدەكات و خاڵى سەرەتا لەكوێوەیە، بابەگریمانێك پتر ڕوونى كەینەوە، وەك ئەوەى باهەریەكەمان لەلاى خۆمانەوە دەست بەشیكارەكانى حیكمەتى بوونى كەسێتیمان بكەین و خودخوێندنەوەیەكى ڕاستگۆیانەش فەراهەم بكەین و لەڕۆحەوە دیقەتى بوونى خۆمان بدەین، بۆنموونە: ئێمە بۆهەین؟ چى وادەكات منێك هەبم؟ مەبەست لەبوونى مندا چیە؟ تێرامان و ووردبوونەوەى چواردەر بۆمن چیەو چۆنە؟ هتد……….  هەمووئەمانەو چەندان پرسیارى دیكەى شۆڕبوونەوەى ناخ، حیكمەتى بوون و نەبوونت بۆدەردەخن و لە تێكشكاوى تاكەكەسێتیت دەربازت دەكات، ئەم پرسە بەهەند وەرگرە، كەم نیە دەسەڵاتێك سى و پێنچ سالى ڕەبەقَ كارى لەسەر تێكشكانى تۆیەك كردووەو بەهەمووماناو مەغزاكانى بوون… نەبوونى تۆى لا مەبەست بووە، بۆ هەمیشە بەپێى سیاسەتە دژەكانى كارى لەسەرتۆ و سڕینەوەى ئێمەكردووە بەبىَ جیاوازى، بۆیە لەحاڵەتى ئێستاى ژیاندا هەست بەزیادەكى بوون دەكەین و هەمیشەش لەهەمبەرى بەرامبەردا خۆمان بە بێتواناو بێهێزدەزانین و زاتى ڕووبەڕووبوونەوە ناكەین، چونكە قەناعەتى بوونمان لاوازە بۆیە هەمیشە هەست بەمەترسى دەكەین لەبوونماندا، كەواتە دەرەنجام و دەسپێك لێرەدا ئەوەیە تۆیەك و منێك و ئەوانیش حیكمەتى بوونى خۆمان بزانین و لەهەمبەرى نەبوونماندا لەجەنگەڵستان و ململانێى ژیاندا قوت ببینەوە.
 
 
bextyarjaf@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.