ململانێی نه‌وه‌كان … داستان بەرزان
(ئه‌نتوان چیخه‌ف) شانۆنامه‌نووسی ڕووسی له شانۆنامه‌ی (مه‌لی ده‌ریا)دا ململانێی نه‌وه‌كان ده‌خاته ڕوو، به‌وه‌ی دایك و كوڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له بواری شانۆدا ئیش ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هۆی دیدی جیاوازیانه‌وه بۆ هونه‌ری شانۆ، تووشی ململانێی سه‌خت ده‌بن و ئه‌مه‌ش تا ئاستێك هه‌ڵده‌كشێت كه كاریگه‌ریی خراپ له په‌یوه‌ندییان ده‌كات.
غه‌مبارییه‌كانی (ترێبلێف) له‌به‌رامبه‌ر دڵقره‌قییه‌كانی دایكی‌دا واده‌كات چاوبه‌گریان له به‌رامبه‌ر بینه‌رانی نمایشێكیدا بانگه‌شه‌ی دیدگای نوێی هونه‌ر بكات، كه خۆی یه‌كێكه له‌وانه‌ی خه‌ون به گۆڕانكارییه هونه‌رییه‌كانه‌وه ده‌بینێت، پێی وایه كاتی ئه‌وه هاتووه شانۆ به جۆر و ده‌ربڕینی نوێ نیشان بدرێت.
بۆیه ئاسایی نییه گه‌نجێك بێته بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه و بیه‌وێت به هه‌مان ئه‌و دونیابینییه‌وه كار بكات كه نه‌وه‌كانی پێشوو كاریان پێكردووه، له‌وه‌ش نائاسایتر ئه‌وه‌یه پێی وابێت ئه‌وه‌ی ده‌یكات نوێگه‌رییه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ناڵێین هه‌وڵی وه‌لانانی نه‌وه‌كانی پێشوو بدات، چونكه بیرۆكه‌یه‌كی وه‌ها، وه‌ك ئه‌وه وایه بمانه‌وێت له ڕێگه‌ی كوشتنی ئه‌وانیتره‌وه ژیانێكی خۆش بۆ خۆمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، به پێچه‌وانه‌وه كایه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر وه‌كچۆن ئه‌ڵقه‌كانی ڕیزێك زنجیر هه‌مووان له‌دوای یه‌ك یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌و چه‌شنه له ده‌سپێكی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه هه‌تاكو ئێستا درێژه پێده‌ری یه‌كترین، واته ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌گه‌ر (بابه‌تاهیر و حاجی قادر و نالی و مه‌حوی و گۆرانی…) نه‌بووایه ئه‌وا نه‌وه‌كانی دوای ئه‌وان بنه‌مایه‌ك نه‌ده‌بوو خۆیانی له‌سه‌ر خۆیان بونیاد بنێن.
(بێرگمان) ده‌رهێنه‌ری سوێدیی له فیلمی (كریس)دا له ساتێك‌دا به ڕوونی كاری له‌سه‌ر بابه‌تی ململانێی نه‌وه‌كان كردووه، به‌وه‌ی ده‌بینین له شوێنێكدا هه‌مووان دانیشتوون گوێیان بۆ موزیك و ئۆپێرایه‌كی كلاسیك ڕادێراوه، به‌ڵام له پشته‌وه كۆمه‌ڵێك كوڕ و كچی گه‌نج كۆده‌بنه‌وه و ده‌چنه شوێنێكیتر و له ڕێگه‌ی پیانۆ و ئامێرێكی ئیقاعییه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به جۆرێك له موزیك و سه‌مای نوێ، جیاواز له‌وه‌ی به ته‌مه‌نه‌كان نمایشی ده‌كه‌ن و چه‌شه‌ی ده‌كه‌ن.
یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌نج، چێژبردنه له بابه‌تی نوێ، ده‌كرێت گه‌نجێك ئه‌و چێژه‌ی له شیعرێكی (مه‌وله‌وی، وه‌فایی، بێسارانی، …) ده‌بات له شیعرێكی (شێركۆبێكه‌س، كه‌ریم ده‌شتی، هاشم سه‌راج…)ی نه‌بات، به‌ڵام ناكرێت پێی وابێت له ئێستادا و پاش ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر دونیادا هاتووه، پێی وابێت پێویسته شاعیران وه‌كو (مه‌وله‌وی، وه‌فایی، بێسارانی…) بنووسن، چونكه ئه‌گه‌ر (مه‌وله‌وی و هه‌ر شاعیرێكی دیكه‌ی كلاسیك…) له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژیابایه، بێگومان به فۆڕم و ته‌كنیك و ده‌ربڕینی نوێ ده‌ینووسی.
ململانێ له نێوان نه‌وه‌كاندا دیارده‌یه‌كی سروشتییه، ته‌نانه‌ت له نێوان تاكه‌كانی یه‌ك نه‌وه‌شدا ده‌كرێت هه‌بێت و له ئه‌نجامی ئه‌م ململانێیه‌شه‌وه بگه‌ینه ده‌ره‌نجامی به سوود، به‌ڵام سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانیتر له پێناو دیاركه‌وتنی خۆتدا، كرده‌یه‌كی ترسناكه، كه زۆر جار ئه‌نجامه‌كه‌ی به زیانی بكه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌م ئاسمانه شینه‌ی له ژێریداین بۆ هه‌مووانه و هه‌مووان به شێوه و ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه ده‌توانین به‌رده‌وام بین، له هه‌موو قۆناغێكیشدا بیری ڕاسته‌قینه ماونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه كه‌نار كه‌وتووه.
تێبینی: ئه‌م نووسینه یه‌كێكه له نووسینه‌كانی گۆشه‌ی (كۆمێنت) له هه‌فته‌نامه‌ی (نسێ).