منبوون، واته مه‌رگ ته‌نها نییه!
ئه‌ی لاقه‌كراوترین بونی ژیان، ئه‌ی حه‌قیقه‌ت
تائه‌وه‌ی گوڵ تێ‌بگا سه‌فه‌ری من بۆ ناسكی ئه‌وبووه
له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م سه‌ده دڕكاوییه‌دا!
تائه‌وه‌ی شه‌ونمه‌كان تێبگه‌ن
كه‌سێك هه‌یه له‌به‌ر توانه‌وه‌یان بونی خۆی ده‌سڕێته‌وه!
تائه‌وه‌ی باران هه‌ستبكات له‌پاش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی
كه‌سێك هه‌یه…
خۆی له‌و باڵه‌خانه به‌رزانه‌وه فڕێده‌داته باوه‌شییه‌وه!
تائه‌وه‌ی مه‌رگ هه‌ست به‌غه‌ریبی خۆی نه‌كات و
تێبگات نائارمترین ڕۆح خۆشیده‌وێت!
من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ڵمبوون.
ئه‌ی دیوه په‌راوێزه‌كه‌ی ژیان، ئه‌ی حه‌قیقه‌ت
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رگیز ناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاده‌مییه ئارایشتانه‌دا بگونجێم.
له‌به‌رئه‌وه‌ی چركه‌یه‌ك بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه ببمه دۆست له‌گه‌ڵ
ئه‌م ڕه‌نگه‌جادویانه‌ی ڕۆژگاردا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌م هه‌موو جوانیمه‌وه بۆ ژیان هێشتا
له‌ژێرپێی ئه‌و نابوتیانه‌دام كه گشت گه‌مه‌كان ده‌به‌نه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌هێڵه‌كان تێبگه‌ن تووڕه‌بونیان هیچ شتێك زیادناكات..
تێبگه‌ن به‌و هه‌موو هێزه‌یانه‌وه ناتوانن قوڕی شه‌قامه‌كان نه‌هێڵن!
من خۆمه‌كوژم.
ئه‌ی ترسناكترین چه‌مكی ژیان، ئه‌ی حه‌قیقه‌ت
ئاخر حه‌قیقه‌ت به‌م ناسكییه‌وه ناگاته ئه‌نجام!
ئاخر ناسكی ته‌می په‌نجه‌ره و
ڕوخۆشی ئه‌م خانووه چۆڵانه‌ی وه‌هم
هیچ زیادناكه‌ن بۆئه‌م مه‌نفایه‌ی دڵ!
ئاخر هێنده گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ پاكیزه‌یی منداڵی
ئه‌ویش ده‌یوت به‌م غه‌مگینیه‌ته‌وه بتبینم خۆمده‌كوژم!
ئاخر هێنده به كوچه‌كانی شه‌ودا گه‌ڕاوم و
نه‌متوانیوه بروسكه‌یه‌ك بكه‌م به یه‌خه‌یه‌ی كۆڵانێكییه‌وه
ئه‌ویش ده‌یوت گه‌ربتبینمه‌وه به‌م جلكه ڕه‌شانه‌ته‌وه
ئه‌وا له‌تاریكی خه‌ونه‌كانی تۆدا خۆم به‌داردا ده‌كه‌م!
بۆیه پێویسته بڕۆم… بڕۆم!
ئه‌ی غه‌مگینترین چاوه‌كانی گشت سه‌ده‌كان، ئه‌ی حه‌قیقه‌ت
تا ژیان تێبگات له‌و هاوارانه‌م
كه بۆ دواینجار له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ده‌نگه‌ژێ كانمه‌وه
وه‌ك ورچێكی بریندار ده‌نه‌ڕێنم و ده‌ڵێم
بڕۆ هه‌ر بێباكبه…
بڕۆ تائه‌و جێیه‌ی جوانییه جادوییه‌كانت ده‌بینیه‌وه!
تاله‌به‌ر ئاوێنه درۆزنه‌كانی كۆمه‌ڵگادا وه‌ك دزێك بناسرێم!
تاگشت دونیا گۆرانی بۆ خه‌ونه یاخییه‌كانم بڵێنه‌وه و
له‌ژێر هاواره‌كانی ده‌نگیانه‌وه گوێیان له‌گریانه شه‌رمنه‌كانی من بێت!
من دواهه‌مین پیاسه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ نامه‌كانی كافكادا ده‌كه‌م و
بۆئه‌به‌د ده‌نوم!
ئه‌ی به‌ڕه‌ونه‌قترین پۆشاكی په‌راوێزبووی هه‌موو چاخه‌كان، ئه‌ی حه‌قیقه‌ت
نه‌كا له‌ناكاودا بكه‌ومه فریوی چێژی ئه‌م بریسكه پوچانه‌وه!
نه‌كا له‌پڕ له‌جوانی سۆزانییه‌كی ئه‌م زه‌مه‌نه له‌شفرۆشه‌دا عه‌شق ببینمه‌وه!
نه‌كا وه‌ك گه‌ڕیده‌یه‌كی شه‌كه‌ت باوه‌شبكه‌م به سێبه‌ری ئه‌م دار سێوه كرمۆڵانه‌دا!
نه‌كا له‌ته‌نیشت خه‌ونه‌كانی دایكمه‌وه بیر له پاكی خوشكێكی شه‌یتان كه‌مه‌وه!
بۆیه ده‌ڕۆم و له‌گه‌ڵ ئاوازه نامۆكانی ژیاندا خۆم ده‌ته‌قێنمه‌وه
ئه‌ی حه‌قیقه‌ت، ئه‌ی نه‌خۆشییه خۆشه‌ویسته‌كه‌م
به‌رله‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و نامانه بناسرێم،
كه‌به‌ر له خوێندنه‌وه‌یان هه‌نجن هه‌نجن كراون.
به‌رله‌وه‌ی وه‌ك پشیله‌یه‌كی چاوشین
هه‌وڵ بۆ ئه‌و پله گۆشتانه‌به‌م
كه له‌چوارچێوه‌ی شوشه ئه‌به‌دییه‌كاندا به‌ندكراون.
به‌رله‌وه‌ی گوێبیستی ئه‌و میوزه‌كه‌بم
كه فریوی سه‌رابه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یان خواردووه.
ئه‌وا له‌ژوره‌كه‌ی خۆمدا و
به‌ده‌م گریانه بێده‌نگ و ته‌نهاكانمه‌وه
خۆمده‌ده‌م له‌په‌تی سه‌رابی چاوه‌كانی ئه‌میرم!
ئه‌م شیعره له هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ ژماره (531) بڵاوبۆته‌وه.