Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
منداڵ وڤیستیڤاڵ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

منداڵ وڤیستیڤاڵ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

 

 مامه‌ پیره‌:

هه‌ی هه‌ی منداڵان وا ڤیستیڤاڵه‌

خۆشترین ڕۆژی ئێــوه‌ی مـــنداڵه‌

 كۆرس:

مامه‌ پیره‌ گیان ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌

خۆشترین ڕۆژی ئێمه‌ی منــــداڵه‌

 مامه‌ پیره‌:

ده‌ی ده‌ی هه‌مووتان به‌ ئاره‌زووی دڵ

تێكه‌ڵ یه‌كتر بن وه‌ك په‌پووله‌ و گوڵ

 كۆرس:

وا هاتین هه‌موو به‌ ئــــاره‌زووی دڵ

تا تێكه‌ڵ یه‌كبین وه‌ك په‌پووله‌ وگول

 مامه‌ پیره‌:

بیكه‌ن به‌ چه‌پڵه‌ و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ‌

ئێوه‌ی منداڵان له‌ شـــــــــــار و له‌ دێ‌

 كۆرس:

ده‌یكه‌ین به‌ چه‌پڵه‌و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ‌

ئێمه‌ی مـــــــــــــندڵان له‌ شار وله‌ دێ‌

 

 مامه‌ پیره‌:

خۆشی بچێژن له‌سه‌ر شانۆی ژیــــــــــن

بگاته‌ ئاســـــــــــمان قاقای پێكه‌نین

 كۆرس:

خۆشی ده‌چێژین له‌ســــــه‌ر شانۆی ژین

بگاته‌ ئاســـــــــمان قاقــای پێكه‌نین

 مامه‌ پیره‌:

گــوێ‌ له‌گـــــــــۆرانی ومۆسیقا بگرن

وه‌كـــو مــــنداڵانی وڵاتان بــــــژین

 كۆرس:

گــــوێ‌ له‌ گـــۆرانی ومۆسیقا ده‌گرین

هــــه‌روه‌ك منداڵی وڵاتــــان ده‌ژین

 مامه‌ پیره‌ :

به‌ده‌نگی به‌رز وخۆشـــــترین ئاواز

گۆرانی بڵێن ئێوه‌ی ئاشــــــتی خواز

 كۆرس:

به‌ ده‌نگی به‌رز و خۆشــــــترین ئاواز

گـــــۆرانی ده‌ڵێین ئێمه‌ی ئاشــتی خواز

 

 

 مامه‌ پیره‌:

ڤیستیڤاڵ خۆشی وجه‌ژن وئاهه‌نگه‌

هه‌ر بۆیه‌ منداڵ وا ڕه‌نگاو ڕه‌نــــگه‌

 كۆرس:

ڤیستیڤاڵ خۆشی وجه‌ژن وئاهه‌نگه‌

هه‌ر بۆیه‌ منداڵ وا ڕه‌نگــــــاو ڕه‌نگه‌

 مامه‌ پیره‌:

ده‌زانم دڵتان پڕ له‌ خــــــۆشی یه‌

خولیای ئێوه‌ی جوان ســـنوری نی یه‌

 كۆرس:

ئای چه‌نده‌ دڵمان پڕ له‌ خۆشـــی یه‌

چونكه‌ خولیامان ســــــــنوری نی یه‌

 مامه‌ پیره‌:

ئه‌مڕۆ له‌ خۆشی ئه‌م ڤیســــتیڤاڵه‌

جیهانه‌كه‌تان پڕ گـــــــــوڵی ئاڵه‌

 كۆرس:

ئه‌مڕۆ له‌ خۆشی ئه‌م ڤیســــتیڤاڵه‌

جیهانه‌كه‌مان پڕ گـــــــــوڵی ئـاڵه‌

 

************************

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.