من گەریلام …لەقەندیل بم یا لە پاریس
Closed
١
چار نە بوو …دەبوو بێم
لەپاریسەوە هاوارکەم و بڵێم
لەهەرکوێ بم
من گەریلام …
سروودی ئەیڕەقیب و
کچی قەندیل و ئاگرو
خۆێنم ….
٢
ئاوایە دڵی گەریلاکان..
ئاوایە هیوای شازادە چیاییەکان …
سنوورەکان دەبرین …
بەسەر چیاکان بەرز ، بەرز دەفرین ،
لەنێو تەڵەی چاوی پیسی سوڵتانەکان و درکەڵانی مێشکی بۆگەنی مەلاکان و
حەسرەتی دزوجەردەوجادوکەرە پێ پەتیەکان …
لەمەیدانین …
بەرخۆدانین ..
هێزی گەلین …
لەهەرکوێ بین ..
هەتاماوین …گەریلا ین
و نابەزین و نابەزین و نابەزین ….
مالمۆ
رۆژی تیرۆرکردنی سێ شازادەی قەندیل لە پاریس
شەماڵ عادل سەلیم
www.shamal.dk