Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
موسڵ ……  شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن

موسڵ …… شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن

Closed
by May 28, 2008 گشتی

  شارى موێل لەكۆنەوە تاكو ئێستا ناوەندێكى گەورە و گرنگ و پڕبایەخى ئابورى و سیاسى عێراق بووە .بەتایبەت لە سەردەمى دامەزراندنى دەولەتى نوێى عێراق لە1921 ,چونكە ئەم شارە كەناوەندى ویلایەتەكى گرنگى دەولەتى عوسمانى بوو پاش بینە و بەردەو چەندین ڕێكەوتنى ژێربەژێرى ئینگلیز و توركیا و فەڕەنسا ئینجا خرایەوە سەر دەولەتى نوێى عێراق ,ئەم شارە ئەگەرچى لەسەردەمى كۆن چەندین ناو دەورى بینیوە هەردەمەى نەتەوەیەكى جیاواز تێدا نیشتە جآ بووە .بەلام لەدواى هاتنى ئیسلامەكان ووردە ووردە عەرەب بوونە زۆرینە تێدا .كەچى سەرەڕاى ئەوەش نەتەوەو ئاین و ئاینزاكانى تریش بوونیان هەبووە لەم شارە كورد بەنەتەوە دووەم دێت لەناو ئەم شارە ,پێش ئەوەى پارێزگاى دهۆك لەسالى 1969 دروست بكرێت ,كورد زۆرینەى ئەم پارێزگایەى پێكدەهێنا .موێل ئێستا دووەم شارى عێراقە لەڕووى زۆرى دانیشتوانەوە .تاكو ڕووخانى ڕژێمى بە عس كۆلەگەى ڕاگرتن و درێژە پێدەرى ڕژێمى بەعس بوون هێزى سوپاى عێراق زۆرینەى ئەفسەرە پلە هەمەجۆرەكانى لە خەلكى موێل پێكهاتبوون .بەدەگمەن خەلكى دژى ڕژێمەكەى ێدام حسێن لەم شارە هەبوو بەتەواوى نەتەوەكانیەوە.كوردى موێل گەربەراوردى بكەى بە كوردى شارەكانى تر بەگشتى و كەركوك بەتایبەتى كەمترین خەلكیان بەشدارى بزووتنەوەى ڕزگارى خوازى كوردستانى كردوە ,كوردى موێل زیاترى وابەستەى چەند عەشیرەتێكن یاخود پەیوەندى عەشایرى لەناویاندا زۆر بەهێزە .لەدواى ڕووخانى ڕژێم شارى موێل یەكەم جار لەلایەن هێزى پێشمەرگەى كوردستانەوە كۆنترۆل كرا, تاكو ئەم ساتە وەختەش حزبەكوردیەكان دەورى كاریگەریان هەیە لەم شارەدا ,ئەنجومەنى پارێزگاكەش زۆرینەى هى لیستى هاوپەیمانى كوردستانە .ئەوەى مەبەستە لەم بابەتەدا باس بكرآ ئەوەیە شارى موێل لەدواى پڕۆسەى ئازادیەوە بۆتە گەورەترین ناوەندى چالاكیەكانى ڕێكخراوى ئەلقاعیدە و گروپە تەكفیرى و پاشماوەكانى بەعس ,زۆرترین كارى تیرۆرستى تێدا ئەنجام دراوە بەشێوەیەك هەرچى مەسیحى و ئێزیدى و زۆرینەى كوردیش لەشارەكەدا لە ژێركاریگەرى و هەڕەشەو گوڕەشەى گروپە تیرۆرستیەكاندا شارەكەیان جێهێشتوە .ئەوەى بۆدەرەوەى ولات ئەوى تر بۆ ناوچەكانى دەشتى نەینەواو و هەرێمى كوردستان كۆچیان كردوە .ماوەى چەند هەفتەیەكە پڕۆسەیەكى ئەمنى گەورە لەشارەكەدا بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى نورى مالیكى سەرۆك وەزیران دەستى پێكردوە ,بەپێى سەرچاوە زانیاریەكان گروپە تیرۆرستیەكان خۆیان ناگرن و بەئاسانى دەگیرێن یاخود خۆیان بەدەستەوە دەدەن .خەلكى سڤیلى شارەكە هەتا ڕادەیەك ماندوو بوونە و پێیان خۆشە ئەم پڕۆسەیە بەردەوام بێت و سەر بگرآ .بەلام هاوكاریەكى ئەوتۆى هێزەكەى حكومەت ناكەن لەترسى ئەوەى كاتآ ئەم هێزە دەگەڕێنەوە دووبارە گروپە تیرۆرستیەكان دێنەوە گیانیان .پڕۆسەى ئەمنى موێل ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندى بە كورد و هەرێمى كوردستانەوە هەیە .بۆ كورد ئەوەیە كەوا كورد لەشارەكەدا هاوبەشە و لەكۆنەوە ناوەندێكى گرنگى بازرگانى و ئابورى كوردستانە ,گەر هێمنایەتى بەخۆیەوە ببینى كوردەكانى ئەم شارە دەتوانن بەهێمنى و بآ كێشە بژین و دەركراوەكانیش بگەڕێنەوە .بۆ هەرێمى كوردستان لەڕووى ئەمنیەوە زۆر باشە ,چونكە زۆربەى كارە تیرۆرستیەكانى كەلەشارەكانى هەرێم ئەنجام دراون لە موێلەوە نەخشەیان بۆداڕێژراوە بۆیە ئارامى موێل واتە زۆرتر ئارام بوونى هەرێمى كوردستانە بەتایبەت هەولێرى پایتەخت .بەلام ڕاستیەك هەیە ئەویش ئێستا كۆمەلێك عەرەبى شۆڤینى لەبابەتى ئوسامە نەجێفى ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەیەوآ شەڕى دژى كورد لەشارەكە بە پۆلیس و حكومەتى عێراقى هەلبگیرسێنى بەوەى هێزى پێشمەرگە و حزبەكوردیەكان دەستیان بەسەر شارى موێلدا گرتووە و دەیانەوآ بەكوردى بكەن .ئەم بۆچوونە زۆر ترسناكە و لەداهاتوو لەوانەیە سەرئێشەى زیاتر بۆ كورد و سەركردایەتیەكەى دروست بكات .ئەوەى قاعیدە و گروپە تەكفیریەكان بۆیان نەكرا ئەوان كەوا لەبەرگى شەرعیەتدا نوێنەرایەتیان دەكەن بۆیان بچێتەسەر و شەڕى نێوان كورد و عەرەب هەلگیرسێنن.
 لــــــــــێرەدا:ماوەى پێنج سالە كورد و هیزى كورد لەموێلە كەچى زۆرترین ڕێژەى كورد تێدا كوژراوە و دەركراوە .هۆكارچیە كورد نەى توانى هیچ هەنگاوێك بنآ بەئاراستەى كۆنترۆلكردنى بارى ئەمنى شارەكە, لەكاتێكدا ئەنجومەنى پارێزگا بەدەست لیستى هاوپەیمانى كوردستانەوەیە ,ئەو هێزە سەربازیەى لەوآ و دەوروبەریەتى زۆرینەى كوردەو سەربەسەركردایەتى سیاسى كوردە .گەر بلێین ڕەوشى ئەمنى موێل چەندى خراپ بێت لەقازانجى كوردە و لەزیانى بەرامبەرەكانمانە باوەڕناكرآ سیاسەتێكى ڕاست بێت ،چونكە لەسەر ئەرزى واقع كورد زیاتر كوژراوە و شارەكەى جێهێشتووە .بۆیە دەبوایە هەرلەسەرەتاوە هێزى كوردى هەولى خۆى بخستایەتە گەڕو بارى ئەمنى موێل لەسەر دەستى ئەوان چاكبكرایە نەوەك هێزى سەربازى عێراق كەوا زۆرینەى شیعە مەزهەبن و لەباشورەوە هێنراون ,بێگومان ئێستا ئەم پڕۆسە سەربازیەى موێل هیچ دەورێكى ئەوتۆى هێزەكانى كوردى تێدا نیە ,بۆیە شۆڤینیەكان دەیانەوآ لەم پڕۆسەیەدا كورد لە هاوكێشەى موێلدا گەرتەواو سفریشى نەكەن ئەوەندە بچوكى بكەنەوەو دەریكەن كەوا ئەوەندە لێدوانى لەسەر نەدەن.هەرچەندە لێرەدا ڕاستیەك هەیەو نابآ بەسەرى دا بازبدەین ئەویش ئەوەیە زۆربەى بەرپرسیارەتیە ئیدارى و سەربازیەكانى موێل و دەوروبەرى لەدەست پارتیدایە ,كۆمەلێك هۆكار و ڕووداوى مێژووى وایكردوە زۆر لەسەرانى كوردى موێل ئەگەرچى لەگەل ڕژێمیش بوونە نەیەنەوە بەرەى كوردى بەلكوبەردەوام لەبەرەى دژدابن لەگەل شۆڤینیەكانى عەرەب و تورك بۆ دژایەتى كردنى ئەزمونى كوردستان .پارتى و خودى سەرۆكى هەرێم نەك ئەمانەى قبول نەكرد بەلكو لێنەگەرا یەكێتیش بیانگرێتە خۆى .هەرچەندە لێرەدا بەرگرى كردن نیە لەوانە ,بەلام لەبەرەى میللەتى خۆیان بونایە باشتر بوو .گەر حیسابى جاش و خائنیش بێت هى زۆر لەوانە جاش و خائینتر وا پارەى خەلكى كوردستان دەخواو و بەرپرسیشە .بۆیە لە ئەنجامدا دەگەینە ئەو ڕاستیەى كەوا كورد لەئەنجامى ئەوەندە بیركردنەوە و جولانەوە بەدیدى حزبیانەى تەسك لەناوچە تازە ئازادكراوەكانى دواى پڕۆسە زیانى گەورەى لە كێشەكەمان داوە گەرنەگۆڕدرآ زیانى زیاتریشى لێدەدات .
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.