Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
موَسیقای مەرگی ناوەختە و پەڕینەوە بوَ شاكاری نوێ

موَسیقای مەرگی ناوەختە و پەڕینەوە بوَ شاكاری نوێ

Closed
by October 24, 2008 ئەدەب

 موَسیقای مەرگی ناوەختە و پەڕینەوە بوَ شاكاری نوێ
                          ئاوات عوسمان عەلی
 لە نیگەرانى بوونەوە بۆ ڕامان بەرامبەر هەندێك وشەو دان نان بە خۆبونى ڕۆمانى (مۆسیقاى مەرگى ناوەختە لە ئێرەى لەوىَ ونبوندا ..) ڕۆمانى مۆسیقاى مەرگى ناوەختە یەكێكە لەو شاكارە نوێیانەى كە نوسەرى كورد (ێلاح جلال) نوسیوییەتى كە چەند مانگێك لەمەو بەر كەوتە بەر دیدەى خوێنەران ..
 كاتێك دەمانەوێت بگەڕینەوە بۆ ناو خودو سەربەستى تەواو بدەین بە جەستە ئەوا لە چركە ساتى مردنیشدا گومان دەكەین لە چاو داخستن و دوچارى سەفەر بەرەو عەدەمیەت و خۆ دورخستنەوە لە واقیع دەبین . لێرەوە كێشەى خۆهەڵزنان بە هەندێك یاساو ڕێساى ڕۆمان نوسیى تازە دەست پێدەكات و نوسەر توشى بازدان دەبێت لەو نوسینە تەقلیدیانەى پێشتر هەنگاوى بۆ نراون ، واتە بونى كەسێتى زەق لە ڕۆماندا (مەرگى ناوەختە ).. لەم ساتە وەختەى ئێمەدا دەبێتە سانسۆرىَ بەسەر خودى خوێنەر بۆ بەگەڕخستنەوەى هەستى شاراوە لە ناوەوەى مرۆ و بیرخستنەوەى مێژویەك بە هەندێك پەڵەوە .. بە هەندێك زەردەخەنەوە .. ئەو مێژوەمان وەبر دەهێنێتەوە كە ئازارى داوین و مەزنى كردوین و لە دوایشدا پەكى خستوین ..
 نوسەر لە زیندە خەون ڕامان دەچڵەكێنىَ و هەندىَ روداوى نەبینراو و نادیارمان بۆ ئاشكرا دەكات و بە زمانێكى ئەدەبى زۆر ناسك ئیش لەسەر لاشعورى خوێنەر دەكات بەڵكو جێ خەوتنێكى چەند چركەیى دەمانخەوێنىَ بە تەكنێكى جوان و دابڕ لە شعورى كەسى ئیرادەگەرى ئیستاتیكى فۆڕمەڵەى ئەكاتەوە دیسانەوە دەمانخاتەوە پرسیار لەخۆ كردن .. و خوڵقاندنى گومان وە چۆن (شاڵ سپى ) گومان لە شاڵ سەوز دەكات لە سەفەرى دنیایى و ڕۆچونى بۆناو دورگەكانى عەدەم .. لێرەوە دەتوانین گومان بكەینە  ڕێچكەى باس و حەزى لێكۆڵینەوە .. نوسەر توانیویەتى .. تەنها لە ڕێى جەستەیەكى مردووەوە ڕابردویەكى پڕ شۆڕش و چەند كەسایەتیەكى ونبوو لە مێژودا زیند و لاى نوسەرمان بۆ بخاتە ڕوو بە شكڵێكى ئاڵۆز ڕاكرد و بێت لەو چەمكە نوسینە سادانەى كە پێشتر لە محاوەلەكانى تردا بەرچاومان كەوتوون .. واتە خوێنەر دەبێتە پاڵەوانێك و شان بەشانى كەسایەتى ناو ڕۆمانەكە هیلاكى دەچێژىَ .
 زمانى نوسین هەر ئەو زمانەیە كە كەسێكى ئاسایى پێى ئەدوىَ ، بەڵام لە هەمان كاتدا گەورە كردنى پانتایى خەیاڵ و بچوككردنەوەى شتە قەبەكان و گەورە كردنى شتە ئاساییەكان بە چەشنێك كە لە مێشكدا وەكو ڕواڵەتێكى نا ئاسایى خۆیان دەنوێنن .. كە ئەویش بەرهەم هاتوى چەند كارتێكەرێكى یەك لە دواى یەك نییە .. بەڵكو بە شێوەیەكى ڕاستەوخۆ هەستى پێدەكرىَ ، دەتوانین لە لایەنى ناوەڕۆكەوە بۆ لاى كەسێتییە وەهمییەكان بچین و بكەوینە دایەلۆگەوە لە ڕێى زمانەوە لە یەكتر بگەین وەك ڕوانگەیەكى ئایدۆلۆژى بۆ ژیان و لە ڕابردوو ئێستا و تێڕوانین بۆ داهاتو كە ئەمەیان بە شێوەیەكى نادیار دەمێنێتەوە لە ڕۆمانەكەدا ..
 ژێر دێڕى ڕستەكانى مانایەكى ورود و قوڵ یان زیاتر لە یەك مانامان پێشكەش دەكات .. ئەو مانا جۆراو جۆرانەش دیسانەوە خوێنەر ئەخاتەوە گومان بۆ نوسینەوەى ڕۆمانێكى نوىَ لاى خۆی و بەدەر لەو ڕۆمانەى كە بەرجەستە دەكرىَ و لە بەر دەستیایەتى .
 (شاڵ سەوز) بەسەر تەختەى حەوانەوە لە زیندە مەرگ دەكەوێتە (مۆنۆلۆژێكى) یۆتۆبی و بە هێمنى یاخى لە بێشەى ژیان و هەتا مردنیش دەست پێدەكات (70) ساڵ لە عومرى پڕ یەئس و تروسكەى پڕ هیوا و مرۆڤى پڕ هەڵوێست و … هتد .
 تاواى لێدێت لەگەڵ كەسایەتى دووەمدا دیالۆگى شاراوە دروست دەبىَ كە كەسێتییە تازەكانی ناو روَمانەكەمان بوَ دەخەنە بوَشاییەكى چڕەوە و خۆمان شیتاڵى دەكەین و دەیان ناسین .. لە ڕێى تەكنیكیەوە پەیوەندى سۆز و شعور و ئیرادە و بڕواى نێوان كەسێتییە نوێكانمان بۆ دەردەخات و ئەو تەرزە مەعریفەیە لە پشت كەسایەتیەكانەوە بە وردى كارى خۆى دەكات و هزر دەبێتە پاڵپشتى نوسەر بۆ وردە كارى لەو ڕۆچونەى كە هەندىَ جار هەستى پىَ دەكرىَ ، كە توشی پێكپرژان بوین و دەریایەك لە چەقۆ و زەمەنێكى بىَ میل لە نێوان ئێمە و ڕۆمانەكەدایە ، بەڵام نوسەر چارەسەرێكى مەعریفى بۆ دۆزیوەتەوە و هەنگاوەكانمان بۆ كورت دەكاتەوە و بەبىَ بازدان دەمانگەیەنێتە مەبەست .
 چركەى زەمەنى ماتماتیكى تا ڕادەیەك لە ناو ڕۆمانەكەدا بەرە و بزر بون دەچىَ مەگەر لە ڕێى دیاریكردن یان گفتوگۆى نێوان كەسایەتیەكان زەمەن خۆى بە دەردەخاتەوە دەنا ون بون دەبینرىَ .
 
 لێرەوە ئیشی خوێنەر دەست پێ دەكات كە خوَی دەبێتە سزادەرێك لەسەر زەمەن و سانسوَرێك بەسەر خوَیەوە دەتوانین بڵێین : نوسەر تا رادەیەك پشتی بەستوە بە واقیع و بەبێ  كارتێكردنی مێتوَلوَژیا بەڵكو هەندێك جار دەبێت بە كارتێكەرێك لەسەر مێتوَلوَژیا نەك بە پێچەوانەوە واتە دەتوانین بڵێین روداوەكان لە واقیعەوە هەڵهێنجراون و خوَیان ممارەسەی شەرعی خوَیان دەكەن و كەسێتی یەكان دەكەونە ئەزمونگەی تاقی كردنەوەى ڕۆمانەكە خۆیەوە ..
 هەندىَ جار دەكەونە ژێر گرێى میتا سایكۆلۆژى و بۆیە هیچیان ناگەنە كامڵ بوون و باڵا بون لە گەیاندن بە خوێنەر بەڵام نوسەر نێرەرێك و ئەو ڕۆڵى بكەر وەردەگرێت و كە سێتیەكانیش دەبنە بەركار .. بە بارمتەى پسوڵەى بە پاڵەوانێتى بوون چونكە كەسێتیە سەرەكییەكەمان  كەسێتیەكی وەهمییە و لە زیندە مەرگدا مێژومان وەبیر دەهێنێتەوە و ڕۆمانەكە دەخاتە سەر سكەى فلاش باك و كاتێكیش مەرگی راستەقینە میوانداری دەكات ئێمەش بەرەو كوَتا دەچین و داپچڕان دروست دەبێت لە نێوان ئێمە و ئەوانی ناو روَمانەكە.تاكە نهێنی بوَ سیحری ئەو سەعادەتەی كە مێژو بونیادی روَحی و عەقڵی پێمان دەبەخشێتەوە لە زیندە خەونێكی لە چاو دور و لە جەستە دور و لە نەستا جێگیر پێمان دەڵێ : مردن و غوربەت و دابڕان هەیە با ئارەزو ئازادیمان مومارەسە بكەین لە چركە زەمەنی واقیعدا .. ئەو عەدەمەی كە ئینسان سەفەری بوَ دەكات و هیچ هیوایەك نامێنێ لەوێشەوە ململانێ و ناسروشتی بون و پەناهندە بون بەدی دەكرێتەوە بوَیە بەهای روَح لە بەخەو بونی شاڵ سەوزدا بەنرخ دەبێ و دەست دەكات بە گەشت كردن بەرە و دنیای هاوبەش .. بەند بون و تێكەڵ بەخەون و گەڕانەوە بوَ واقیع و گەیاندنەوەی بوَ جاری دوەم بە ئێمە.. خەونەكان و گرنگی بون و فراوان بونی جیهانی واقیعی لەو روَمانەدا بوَتە مێتوَدێك و لە رێی گێڕەرەوەی خەیاڵیەكە كە روداو لەناو روداودا توشی تێكهەڵكێشان بوە و گێڕەرەوەش دەبێتە رێكخەرێك و لەڕێی خەیاڵی روَمان بە تایبەت بونی خوَیەوە لە یەك زەمەندا كەسێكی سێبەر ئاسا دەتوانێ كوَنتڕوَڵی هەمو ئەو لاسایی كردنەوانە بكات كە لە ژیانەوە وەرگیراون كاتێكیش بەرەو كوَتا بون دەڕوَین ژیان لاسایی كردنەوەی خوَی دەردەبڕێت لەناو روَماندا . لەو ئەتیكا جیاواز بوەی كە بوَتە خروَشاندنێك لای خوێنەر. تا ویژدان دەبێتە سانسوَر بەسەر خودی نوسەرەوە و كەسایەتیەكان لە عەزاب رزگار دەكات و بەرە و دەریای دڵنیایی دەیان بات بوَیە ئەشتوانین بڵێین : پێداهەڵدانێكی درێژ ئامێزی واقیعە لە رێی دەربڕینێكی ئەدەبیەوە..نوسەر وەك كەسێكی سوَسیوَلوَژی لە كێشە كوَمەڵایەتیەكان نزیكدەبێتەوە و كروَكگەری وێنەیەكی  گرنگی پێكهاتەی گێرانەوەش دەبێت لەبەر ئەوە روَڵێكی گرنگی دەبێت بوَ یاری كردنی بەڕوداوو رێخستنی ئەو ئوَرگانە پەروەردەییەی كە زوَرجار توشی پیانان دەبێ لەڕ وَمانەكەدا ..
 هەموو گوَڕانكاری و بازدان و تێكەڵچون و گەڕا نەوە و پێشخستن هەمویان دەچنە خزمەتی روَمانەكەوە .. نەك روَمانكە بچێتە خزمەتی ئەوانەوە ..سیستەمی گێرانەوەش لەسەر ئاستێكی شیعری خوَی بەدەردەخات و زوَر جاریش لە پشت زمانەوە ئیشی خوَی دەبینێتەوە . پراكێتیكی سیكسی لای پروَسەكە هێندە پێوستی بەنهێنی كاری نابێ چونكە َسانسوَری سزا ئەو شێوە توندەی مێژوی مەدەنیەت وەرناگرێ
 لەبەر ئەوەی جەستە پێداویستی  بە مروَیی یەكانی خوَی لە ڕوَمانەكەدا بانگەشە دەكات ..پەیوەندی هەیە لەگەلأ ئەقلأ و گەشەكردنی تێهەڵكێشانی بەكوَی مێتوَدە جەستەییەكان .. لای كەسایەتی یەكان تری ناو روَمانەكە .. ئاشكراش دەبێت لای نوسەر  مروَ ڤی هوَشمەند چاودێری عەقڵ و بوَچونە ناوەكیەكانی دەكات كە ئەویش دەبێتە هوَشیاركەرەوە كە بوَ ئاگاداری دەرەوە لەسەر خود..یان بە زوَری ژیانی جنسی مروَیی بە پاڵپشتی خەیالأ پراكتیكە ئاسانكراوەكەی ئەنجامدەنێ بەهوَی تەحویلەوە (یان بە خەون لە چمنی خەیاڵ دا ) بەهوَی گێڕەرەوە وەك لەوەی بە واقیعێكی بایوَلوَجی پراكتیزە بكات لای (شالأ سەوز)دەبینین لە چركەی مردنیدا دوچاری عەمەلیەی سێكسی دەبێت كە ئەمەیان گومانە ئایا خەونە یان خەیالأ یان نزیك بونەوە لە عالەمی تەسەوف و جوت بون لەگەلأ فریشتە و حوَری و …هتد كە لە دیندا بەهرەداریت پێ دەبەخشنەوە.
 كە ئاماژەی پێ دەدرێ لە روَمانەكەدا كە (69) كچ ئاو پرژێنی جەستە شەكەتەكەی شالأ سەوز دەكەن كە تەنها كفن پوَشیشە جەستە مردوەكەی لەو لیخن پوَشیە رزگار دەكات و دەیشواتەوە كەواتە بە گشت بونێك لە خوَ دەگرێت لە ئیفلیج بوندا.
 *بە دو ژمارەی روَژنامەی هەرێم بڵاوبوَتەوە لە ژمارە –120-لە 7—8—1997+ژمارە  121 – لە 14—8— 1997 دا.
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.