Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
مژده‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

مژده‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

 

خه‌ونی (مه‌له‌ك شا)

به‌دی هـــــێنراوه‌

كــــــاوه‌ ده‌بینم

سه‌ربه‌سـت وه‌ستاوه‌

@@@

له‌ تــــه‌رمیناڵی

 ســـــنه‌دا ده‌ڵێ

بۆ ســـــلێمانی،

كێ‌ له‌گه‌ڵــم دێ‌

@@@

پۆلێك منـــداڵی

وه‌ك ئێوه‌ دڵپــاك

گــــۆرانی ده‌ڵێن

بۆ ئــازادی خاك

@@@

له‌ (ئاویــه‌ر) ه‌وه‌

ده‌نگێ‌ دێته‌ گوێم

ده‌ڵێ‌ ڕاوه‌ســـتن 

ئێستا منیش دێم

@@@

په‌یامی قـــازی

ده‌ده‌م به‌ كه‌ركوك

ســــڵاو ده‌نێرێ

بۆ گه‌وره‌ و بچوك

@@@

ده‌ڵێ‌ بـه‌ كۆمــه‌ڵ

بكــــه‌وینــه‌ ڕێ‌

خۆری ئــــازادی 

له‌ (ئامه‌د) هه‌ڵدێ‌

@@@

24/3/2013

•     (مه‌له‌ك شا) شاعیرێكی دیاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌.

 ئه‌مین محه‌مه‌د/ سلێمانی


 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.