مژده و ئاوات … عـــــــــــــــــه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
مامه پیره:
مژده‌م پێ یه زۆر خۆشه
بۆ ئێوه‌ی جگه‌ر گـــۆشه
ده‌ی نـزیك ببنه‌وه لێم
هــــه‌تاكو پێتان بڵێم
منداڵێك:
مامه پیره ده‌ی فــه‌رموو
ئه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌موو
چی یه ئه‌و مژده خۆشـــه
بۆ ئێمه‌ی جگه‌رگۆشـــــه
ڕووخۆش و لێو به‌خه‌نده‌ی
ســــــه‌رنجی ئێمه ده‌ده‌ی
مامه‌پیره:
مژده بێت ڕۆڵـــــــــه‌كانم
ئێستاكه شــــــــــادومانم
دڵخۆشم وا ڕووخــــــــۆشن
بۆ مژده‌م به په‌رۆشـــــــن
مـــــــژده‌ی منیش بۆ ئێوه
هه‌وێنی خـــــه‌نده‌ی لێوه
گوێ شل كه‌ن ڕۆڵه‌كــــانم
بێ ده‌نگ بۆ قســـــه‌كانم
ســــــاڵی خوێندن گه‌ڕاوه
قوتابخانه كـــــــــــراوه
بۆ ئێوه‌ی بچــــــــــكۆلانه
بڕۆن بۆ قــــــــوتابخانه
خـــوێندنی ئه‌مساڵ جیایــه
خـــــــــۆشــی زۆری تێدایه
له ژێر ئاڵای كــــــوردستان
ده‌خـــــوێنن ئێوه‌ی جـــــــوان
هــــــیوای دێرینی كـــــــورده
خۆزگــــــه‌ی درشــــــت و ورده
منیش هاته دی خۆزگــــــــه‌م
با یه‌ك با یه‌ك ماچتان بكه‌م
له دڵما نه‌مێنێت خــــــــــه‌م
به ئاواتی خۆم بگـــــــــــه‌م
28/8/2003