Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
مژدە مژدە .. لەماڵی ( بورهان مەجید ) دا نەوت دۆزرایەوە

مژدە مژدە .. لەماڵی ( بورهان مەجید ) دا نەوت دۆزرایەوە

Closed
by September 21, 2012 گشتی

 

 

چەند مانگێک بوو یەکێک لەدرەختەکانی،ناو باخچەی ماڵەکەمان،ووشک بو بوو،دەمێک بوو بیرم لێدەکردەوە، کە درەختێکی تازە بکڕم و لەجێی درەختە ووشک بووەکە بیڕوێنم،من یەکێکم لەو مرۆڤانەی کە هەمیشە هۆگری سەوزایم و گەر بۆم بلوێ هەموو شۆستەکانی شار دەکەم بە سەوزایی،من لەجوانی ڕەووشتی دایکمەوە هەمیشە و بەردەوام خولیای خزمەتکردنی گوڵ و درەختم،شەوێک لەشەوان دەستم کرد بەهەڵکەندنی درەختە ووشک بووەکە،وورد وورد درەختەکەم بە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکەند، چاڵەکەم بە جۆرێکی باش قووڵ کرد بۆ ئەوەی درەختە تازەکە بڕوێنم،کەچی لەپڕێکدا تووشی شتێکی سەیر بووم،لەناو چاڵەکەدا،هەستمکرد ئەم بۆنە بۆنێکی ئاسایی نییە و خەریکە هەناسەم تووند دەبێت،بیرم کەوتەوە کەجارێک لە سەفەرێکمدا بۆ دەرەوەی سلێمانی بە ڕێکەوت چەند تەنکەرێکم بینی کە هەمان بۆنی لێ دەهات،برادەرەکەی هاو سەفەرم پێی ووتم ئەمە بۆنی نەوتی خامە،بۆنی ئەو سامانە سروشتییە کە سەدان ساڵە کورد لێی بێ بەشەو خاوەنی نییە.پاشان بۆم دەرکەوت ئەمە نەوتە،کەوتمە گومانێکی زۆرەوە و لەبەر خۆمەوە ووتم: تۆ بڵێی مناڵەکانم نەوتیان کردبێتە ژێر ئەم درەختە؟ ئەم درەختە بەرامبەر پەنجەرەی ژووری منالەکانم بوو، جارێکیتر لەبەر خۆمەوە ووتم: تۆ بڵێی مناڵەکانیشم وەکو ئەو دوکاندارە بێ وویژدانانەی کە دوژمنی سەوزایی و جوانی نیشتمانن، نەوت دەکەنە ژێر ئەو درەختانەی کەخەڵکی خێرخوای ئەم شارە دەیان ساڵە لەسەر شۆستەکانی ئەم شارە بۆ جوانکردنی شار  چاندویانە،بەڵام دوکاندارەکان بە بیانووی ئەوەی کە بەردەمی دوکانەکانیان گرتوون ووشکیان دەکەن.لەعەزرەتا زۆر تووڕە بووم مندالەکانم بانگ کرد پێم ووتن: شکم لەئیوەیە کە نەوتان کردبێتە ژێر ئەم درەختە؟ منالەکانیش بە ترسەوە وەڵامیان دامەوەو ووتیان: بڕوا بکە ئێمە ئاگامان لێێ نییە و لەبەر خاتری خۆشەویستی تۆ ئێمەش درەختەکانمان خۆشدەوێت و چۆن ئێمە دڵمان دێت ئەم کارە بکەین.یەکێک لە مناڵەکان رووی تێ کردم و ووتی: بابە گیان خۆت دەزانی چەند مانگێکە ئەم درەختە ووشک بووە،منیش کەمێک ئارام بوومەوەو زانیم کە منداڵەکان ئەو کارەیان نەکردووە،لەدوای مشت و مڕی نێوان من و مناڵەکان،جارێکیتر دەستم کردەوە بە هەڵکەندنی چاڵەکە و لەپڕێکدا ئاوێکی خەست کە ڕەنگی ڕەش بوو، هەموو چاڵەکەی پڕکرد،ئینجا زانیم ئەمە نەوتی ئاسایی نییەو ڕەنگە بیری نەوت بێت! ئیتر کە مناڵەکان بەم هەواڵە خۆشەیان زانی،کردیان بە هاوار و هاوار و ووتیان بیری نەوتمان دۆزییەوە،لەپاش کەمێک چەند لێپرساوێک و لەگەڵ کۆمەڵێک چەکدار بەشپرەزەییەوە ڕوویان کردە ماڵی ئێمە،منیش لەبەر خۆمەوە ووتم: باشە ئەم چاوچنۆکانە چۆن زانیان،خۆ هێشتا ڕۆژ نەبۆتەوە و کورد ووتەنی: مەگەر چۆلەکەکانیان بۆیان گێرابێتنەوە،منیش چەند هەنگاوێک چوومە پێشەوەو لێم پرسین چۆن ئەمەتان زانی؟ ووتیان خەمت نەبێت ئێمە ئاگامان لەخشەی مار و مێروە لەم وڵاتەدا،جا کوڕی باش تۆ بیری نەوت بدۆزیتەوە و ئێمەش نەیزانین و شەریکە بەشت نەبین؟  منیش بە توورەیەکی زۆرەوە بە دەنگی بەرز هاورام کرد بەسەریاندا و  لەوەڵامدا پێم ووتن: ئەمە خوا کردوویەتی و ڕێوی بە پیری میللەتی کوردە هاتووە.پێتان دەڵێم هیچ کەس خاوەنی ئەم بیرە نەوتە نییە،بەڵکو هەرچی دەستکەوتی ئەم بیرە هەیە دەیخەمە خزمەتی گەل و نیشتمانەکەم ،وە هەرچی پێم بکرێ دەیکەم بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەژار و بێکاری وڵاتەکەم،وە پەیمان بێت بە پەیمانی مرۆڤایەتی و کوردایەتی ،ئەم دەستکەوتە دوور بێت لە خزمەتکردنی خۆم و خێزان و بنەماڵەکەم،لەدواینی قسەکانمدا بە ئاشکرا پێم ووتن، من وەک ئێوە نیم و وەک ئێوەش ناکەم ،وەهەروەها مەسئولەکانیش وەڵامیان دامەوە ووتیان،تکایە ئاگاداری خۆتبە دار و دیوار گویی هەیە و هێمنەبە و دەنگ بەرز مەکەرەوە و با خەڵکمان لێ کۆنەبێتەوەو با وەکو ئێمەت بەسەر نەیەت،خۆت دەزانی کاکە بورهان بە چ خەبات و شەونخونی و تێکۆشان و فیداکاری چەند بیرە نەوتێکمان دەست کەوتوە،ئەو خەڵکە نایەڵن بە ئیسراحەت بیخۆین و بەتامان ببن بە شەریکە بەشمان،بۆیە پێت دەڵێین ئارامبە و ئێمە لە ئێستەوە برای تۆین، خۆشت دەزانی ئێمە چەند ئیمکانێتمان زۆرەوە و چەند بە دەسەڵاتین،لەماوەی چەند ڕۆژێکیتردا کۆمپانیای زۆر ناودار و گەورە دەهێنین بۆ ماڵەکەت و زۆر بە خێرایی نەوتەکە دەردەهێنین و ئەو کاتەش هەروەکو برا دەیکەین بە سێ بەشەوەو ئەمەش لەکیس خۆت مەدە وەکو ئەو هەموو بەرژەوەندیانەی کەدەتوانی بە هۆی گۆرانیەکانتەوە دەستت بکەوێ، بەڵام تۆ هەر لەسەر قسەی خۆت سوور بویت و بەکەلەڕەقی خۆت شەقت لەهەموو خێرەکانی خۆتدا،هاوڕێکانت لەدوای چەندی  سال دوای تۆش هاتن و بەبێدەنگی و بەئارامی وە بەزەوقی ئێمە گۆرانی خۆیان ووت و هەندێکیان چەند گۆرانیەکی تورکیان بۆ هێناین و لەدوای ئەم کارە بوونە خاوەنی ڕیزە شوقە و سەرمایەکی زۆر،وە هەیانبوو هەر لەمیسر چەند گۆرانیی و میلۆدی عەرەبیسکیان کردە دیاری بۆ خزمەتکردنی ئەوان، ئێستا ئەو مرۆڤە ڕاوێژکاری هونەری موزیکی کوردییە،تکایە ئەم جارەش پێت دەڵێینەوە و دەنگ بەرز مەکەرەوە باخەڵک بەم بیرە نەوتە نەزانێ ،بەخودا هەمووی بدەیت بە خەڵک سوپاست ناکەن،جارێکیتریش دەێڵێینەوە وەک برا دەیکەین بەسێ بەشەوەو بۆ خۆت و بنەماڵەکەت هەتا هەتایە دەکەونە نازو نیعمەتەوە وەکو ئێمە،جارێکیتر خراپتر تووڕە بوومەوە، پێم ووتن: چیم ووتوە هەر ئەویە و تکایە دوور کەونەوە. لەدەنگە دەنگی نێوان من و ئەوان و لەهەوار هاواری مناڵەکانم کە دەیان ووت هەستە بابە لەخەو درەنگە بۆ دوکان، خەبەرم بۆوەو بە هێواشی سەیرێکی ئەملاو ئەولای خۆم کردو زانیم کە ئەمە هەمووی خەوەو لەبەر خۆمەوە ووتم 

(بەختێک لەئەزل سیا چارەبێت 

 دەستی لێ مەدەن با ئاوارە بێت)

ئەوە بەختی کوردی کڵۆڵ نییە بورهان مەجید ببێتە خاوەنی بیرە نەوت!

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.