Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
مۆسیقا … ئه‌مین محه‌مه‌د

مۆسیقا … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

 

خۆشـــه‌ویســـترین هاوڕێم

ئامــــێری مۆســـــــــیقایه‌

مـــرۆڤ به‌ بێ مۆســـــــیقا

وا هــــه‌ســت ئه‌كا ته‌نیایه‌

پێكــــه‌نین و گـــــــریانیش

نۆته‌ی مـــۆســــیقای تیایه‌

هه‌رچه‌ند بۆ خه‌م و شــــادی

ئاوازه‌كـــــــــانیان جـــیایه‌

به‌ڵام لای كه‌مانچـــــه‌كــه‌م

هـــــــه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك وایه‌

بۆیه‌ منیش هــــــه‌میشـــــــه‌

مۆســــــــــیقا له‌ دڵمــــــایه‌

چـــــونكه‌ ئه‌گــــه‌ر ئه‌و نه‌بێ

ژیان كــــــوا چێژی تیـــــایه‌؟

***

 

گوێ‌ بگره‌ له‌ هاژه‌ی ئاو

جریووه‌ جریووی به‌یانی

ئه‌ویش هــه‌ر مۆسیقایه‌

تێكه‌ڵ بووه‌ به‌ جـــوانی

*** 13/5/2009

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.