میزانیه‌ت له بووندا وه‌ك مرۆڤ …1
به‌شی یه‌كه‌م
میزانیه‌ت له بووندا وه‌ك مرۆڤ ، بریتیه له میزانیه‌ت یاخود هاوسه‌نگی مرۆڤ له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی ژیانی چه‌ند ساڵه‌ی مرۆڤ ، كه هه‌ر هه‌وڵدان و فێربوونێكی په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌یه ، وه‌ك ده‌زانین ئاڵۆزی مرۆڤ سنووری نیه
جا له هه‌ر شتێكیه‌وه هه‌بێ ، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه كه پێویسته هاوسه‌نگی بكات له نێوانیاندا ،ئه‌مانه‌ش له كاتی هه‌ڵسوكه‌وتكردنی كه‌سی به‌رامبه‌ری دیارده‌كه‌وێت ، چونكه تاكه شتێك كه مرۆڤ ده‌ناسێت مرۆڤ خۆیه‌تی ، بۆیه گرنگیدان به هه‌ر لایه‌نێكی مرۆڤ ، وه‌ك فیكر ، جه‌سته ، ڕۆح ، پێویستیه‌كه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی مرۆڤ ، ئه‌م لایه‌نانه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته بزانرێ كه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و ژیانی ته‌نیایی بۆی شتێك نیه جگه له بێ مانایی ،
مه‌به‌ست له هاوسه‌نگی كردنی بوونی مرۆڤ ، هاوسه‌نگی كردنه له نێوان ئه‌م بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ، كه ئه‌گه‌ر بێتوو مرۆڤ له هه‌ر لایه‌نێك له‌وانه زۆر گرنگی پێبدات به شێوه‌یه‌ك لایه‌نه‌كانی تر پشنگوێ بخات ، ده‌بێته هۆی درووستبوونی بۆشاییه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وت و جوڵانه‌وه‌ی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی نا ئاسایی ، چۆن؟
بۆ نموونه زۆر گرنگیدان به لایه‌نی فیكری مرۆڤ ، به شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی كاته‌كانت به شتانێك خه‌ریك بی كه په‌یوه‌ندی به به‌هێزكردنی لایه‌تی فیكری هه‌یه ، بۆ نموونه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه فكریه‌كان ، ڕاسته پێشكه‌وتنێكی گه‌وره له ڕۆشنبیربوون و به‌هێزبوونی لایه‌نی فكریت به ده‌ست ده‌هێنی ، به‌ڵام ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی گرنگیدان به لایه‌نه‌كانی تر ، ئێمه زۆرێك له‌و كه‌سانه ده‌بینین كه گوێمان لێده‌بێت ده‌ڵێن فلان كه‌س نووسه‌رێكی لێهاتووه له بواری فیكری ، یان ئه‌وه‌یتر وتاربێژێكی زیره‌كه له بابه‌ته فیكریه‌كان ، ڕاسته ئه‌وانه سه‌ركه‌وتوون ، به‌ڵام چ سه‌ركه‌وتوویه‌ك وه له چی؟؟! ، سه‌ركه‌وتوو بوون له لایه‌نێكی تایبه‌تی مرۆڤ ، واناكات كه ئه‌و مرۆڤه له مرۆڤی تر به‌سوودتره یاخوود سه‌ركه‌وتووتره ، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندن ، به‌ڵكو ئه‌و كه زیره‌ك و لێهاتووه له‌م بواره وایه ، ئایه ئێمه ده‌زانین ژیانی چۆن ده‌گوزه‌رێ له بواره‌كانی تری ژیانی ؟! نه‌خێر ، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ ناتوانێت له بواری تر سه‌ركه‌وتوو بێت ،
چونكه ،
مرۆڤ خوو به شتێك ده‌گرێت كه ده‌بینێ خه‌ڵكی سه‌رسامن پێی له‌و شته ، وه دابینكردنی زۆربه‌ی كاتی ڕۆژانه‌ت له‌م بواره یاخود لایه‌نه ، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی لایه‌نه‌كانی تری ، نامه‌وێ خوێنه‌ر به هه‌ڵه تێ‌بگا ، له هه‌مان كاتدا مرۆڤ ده‌توانێت له زۆر بواری تر سه‌ركه‌وتوو بێت ، بۆ نموونه زۆرانێك هه‌ن هه‌م بیرمه‌ندن هه‌م هه‌م وێنه‌كێش ، ئه‌مه شتێكی تره ، باسی ئێمه شتێكی تر ، بۆیه لێره وه‌ك نموونه‌یه‌ك : سه‌یری زۆرێك له‌وانه بكه كه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ن ، به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانیان گۆشه‌گیرن ، چونكه فێری ئه‌وه نه‌بوون پره به لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بده‌ن ، به شێوه‌یه‌ك بتوانن ته‌نانه‌ت هاوڕێیه‌كیان هه‌بێت ، گه‌ر هه‌شبێت له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردنه یان هاوبه‌ش بوون له فیكر ، نه‌وه‌ك ئه‌و بنه‌مایانه‌ی هاوڕێی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ری درووست ده‌بێت ، چونكه هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی هێنده‌ی ئه‌وه فێربووه كه بزانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر بكات ، وه نهێنیه‌كانی هه‌ستی بخوێنێته‌وه ، تا ئه‌و خاڵانه بپێكێت كه ده‌بنه هۆی خۆشویستنی ، ئیتر ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی تره
گرنگ له‌وه‌دایه مرۆڤ گه‌ر بیرمه‌ندیش بوو ، هیچ نه‌بێ با هاوسه‌نگ بێ له لایه‌نه‌كانی تریشی ، وه ده‌شتوانێت وابێت ، كێشه‌و باسه‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه ئه‌وان كه وانین ، له كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكیش سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن ، خه‌ڵكیش كه لایه‌نێكی ئه‌ویان به‌دڵ بوو ناتوانن بڵێن كه به‌ڕێزت له‌و لایه‌نه باش نیت یان لاوازی ، بۆیه ئه‌و ناتوانێ لاوازی ئه‌و خاڵانه ببینێ له‌خۆیدا ،
زۆرێكیتر دێن ، به شانازیه‌وه سه‌یرت ده‌كه‌ن و به لووتبه‌رزیه‌وه له خه‌ڵكی ده‌ڕوانن ، باشه بۆچی؟ ، ده‌بێ خاوه‌نی چیبن خه‌ڵكی نیانه؟! ئاخۆ چیانكردووه بۆ وڵات و سه‌رۆك یان چ پێشكه‌وتنێكیان كردووه نه‌مانزانیوه ؟! ، ئه‌وانه ئه‌م جۆره مرۆڤانه‌ن كه له لایه‌نی جه‌سته‌یی له لوتكه‌ن و خه‌ڵكیش ناویان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیان ده‌كوتن و شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، جا ئه‌وانه یان هونه‌رمه‌ندن یان یاریزانێكی ناوداری تۆپی پێ ، یاخود ئه‌كته‌رێكی فیلمی سینه‌مایی ، ئه‌وانه زۆربه‌یان به شێوه‌یه‌ك له فیكردا دابڕاون ، زۆربه‌یان بێگومان هه‌مووی نا ، كه ده‌گه‌نه ئه‌و پله‌یه‌ی خۆیان لێ بگۆڕی و به گه‌وره‌تر له مرۆڤ سه‌یری خۆیان بكه‌ن ، باشه بۆچی؟
چونكه ، كاتێك ده‌بینێ كه به هه‌زار و ملیۆنان كه‌س هواری ناوی ده‌كه‌ن له كۆنسێرتێكدا ، یان به هه‌زاران كه‌س خۆیان به قوربانی ده‌كه‌ن ، ئه‌م شتانه ده‌بێته گه‌وره‌ترین هۆكار بۆ بیرنه‌كردنه‌وه له لایه‌نه‌كانی تر و هه‌ستكردن به گه‌وره‌بوون زیاتر له پێستی مرۆڤ ، ته‌نانه‌ت گه‌ر كه‌سێكیش پێیانبڵێت كه ئه‌وان مێشكیان لاوازه و نا ڕۆشنبیر و نه‌زانن ، ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێن به بێ بایه‌خ سه‌یری ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن ، جگه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش هه‌رگیز شتی وایان نایێنه بیر ، بۆ نموونه ، گۆرانیبێژێكی ئه‌م وڵاته‌ی خۆمان له كه‌ناڵێك به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بوو ، له‌گه‌ڵ براده‌رێكه سه‌یرمان ده‌كرد ، له دوای پرسینی چه‌ند پرسیارێك له لایه‌ن پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌وه ، هونه‌رمه‌نده وه‌ڵامی ده‌داوه به شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌توانی باسی خۆشی بكات به جوانی تا ئه‌و خه‌ڵكه تێبگه‌ن ، براده‌ركه‌م سه‌یری سوڕما و وتی من وامده‌زانی ئه‌م كابرایه فه‌یله‌سوفه و زانایه هه‌ی له‌وه ،
ئیتر ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه به‌هره‌مه‌ند بوون له شتانێك مانای ته‌واو بوون (كامل) نادات ، به‌ڵكو مرۆڤ پێویسته هاوسه‌نگ بێت له هه‌ر لایه‌نێك له‌وانه ، چونكه لاوازبوون له لایه‌نێك و له لوتكه بوون له لایه‌نێكی تر زۆر مه‌ترسیداره ، وۆرێك هه‌بوون و هه‌ن له‌وانه‌ی بیرمه‌ندی گه‌وره بوون و خاوه‌نی چه‌نده‌ها كتێب بوون له بواره جیایاكان ، به‌ڵام لاوازبوون له لایه‌نێكیان ، بووه هۆی دۆڕانی كه‌سایه‌تیان ، شتێكی تر كه گرنگه باس بكرێ ، لایه‌نی ڕۆحی مرۆڤه ، كه به‌ڕاستی خۆراكی پێویسته ، وه گرنگیدانی پێویسته ، نموونه با به كه‌س نه‌هێنینه‌وه ، ته‌نها دیل كارنجی ،
بیرمه‌ندی گه‌وره و نووسه‌ری به‌توانا ، به‌ڵام كه‌س ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ژیان و مردنی زانی ؟! ، ئه‌و ته‌نیا بوو ، ته‌نیا بوون له نه‌بوونی خۆراكی لایه‌نی ڕۆحی ، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێ له كۆتاییدا ، ئه‌مه نه قسه‌ی منه و نه قسه‌ی كه‌سێكی ساده ، به‌ڵكه لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ئه‌و مرۆڤانه‌ی خاوه‌نی شتانێكی بچووكن به‌ڵام لایه‌نی ڕۆحیان به‌رزه ، زۆر به‌خته‌وه‌رتر و خۆشحاڵترن له‌وانه‌ی خاوه‌نی شتانێكی گه‌وره‌ن به‌ڵام لایه‌نی ڕۆحییان پشتگوێ خستوه ،
له كۆتاییدا حه‌زده‌كه‌م بڵێم ، هیچ مرۆڤێك با به‌هیچی خۆیه‌وه نه‌نازێ ، چونكه گه‌ر له هه‌موو بواره‌كان له لوتكه بیت ، كه وه‌نابێت ، هه‌میشه خه‌ڵكانێك هه‌ن له بواری تر له‌تۆ باشترن ، یان خاوه‌نی شتانێكن تۆ نیه‌تت ، وه گرنگترینیان لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه ، داوا له هه‌ر نووسه‌ر و به‌هره‌مه‌ندێك ده‌كه‌م ، گه‌ر هه‌موو لایه‌نێكیشیان پشتگوێ خست ، با لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی پشتگوێ نه‌خه‌ن ، چونكه ده‌رچوون له ڕێڕه‌وی مرۆڤ ، هیچ كاتێك سوودی نه‌بووه ، نه بۆخۆت ، نه بۆ ده‌وروبه‌رت ، بۆیه شارازابوون له چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌شداریكردنی ژیانیان ، شتانێكن پێویسته گرنگیپێبدرێ له ژیانی هه‌ر كه‌سێك.
– ئوسامه ئه‌نوه‌ر