مێزگردێک سەبارەت بە ئەزموونی یەکێتی بێکاران لە کوردستان …6
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی شەشەم:
هه‌ژماری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و ڕێكخراوه چه‌نده بوو، ئه‌ی چۆن ڕێكخرابووبوون و چۆنیه‌تی به‌شدارییان له كاروبار و چالاكی و بڕیاره‌كاندا؟
سیروان عەلی :
ڕاستێكه‌ی یه‌كێتی بێكاران وه‌ك هه‌ر ڕێكخراوه‌یه‌كی تر خاوه‌نی جۆرێك له په‌یڕەوی ناوخۆی خۆی بوو، كه له چه‌ندین بڕگە پێكهاتبوو، یەكێك له‌و برگانه بنه‌ماكانی ڕێكخراو‌ی بێكاران بوو. دیاره یه‌كێتی بێكاران له هه‌وڵه سه‌رتاییەكه‌یه‌وه له‌سه‌ر فۆرمی شورایی دامه‌زرا و یەكێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییەكانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بوو، ھەرەھا كۆبوونەوەی گشتی كرایه یه‌كه‌م ئۆرگانی دەسەڵاتی ته‌شریعی و دا‌مه‌زرێنه‌ر. به‌ڵام وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، به هۆی زاڵبوونی حزبی كۆمونیست و كردنی یه‌كێتی بێكاران به ئۆرگانێكی حزبی، ئیتر ترسی زۆر گه‌وره‌یان لێنشت، كه ئه‌گه‌ر كۆبوونەوەی گشتی بكرێت، له‌وانەیه یه‌كێتی و پارتی ئه‌ندامه‌كانیان بنێرن و ئه‌م ڕێكخراوه داگیربكه‌ن و له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مان ده‌ربچێت. بۆیه دواتر لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بێكاران تووشی لێكدابڕانێكی گەو‌ره بوو و دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر كۆبوونەوەی ئه‌نجامدەد‌ا، كه بڕیاربوو هه‌ر ٦ مانگ جارێك ئه‌نجامیبدایه. به‌نسبه‌ت ڕێكخستنی ئه‌ندامانی بێكاران له ڕێگه‌ی نانووسكردنێكی ئاسایی و فۆرمێكی تایبه‌تی ڕێكخرابوونەوە بوو. بێكاران بۆ په‌یوه‌ندیگرتن لەگەڵ لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌بووایه سه‌ردانی بنكه تاقانه‌كانی بێكارانیان لەنێو شار و شارۆچكه‌كان بكردایە .ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه یه‌كێتی بێكاران له هه‌ولێر بێجگه له بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه له ناو جه‌رگه‌ی شار بوو، بنكه‌یه‌كی تایبه‌تشی له گه‌ڕه‌كی كوران كرده‌وه بۆ سه‌رپەرشتی كاره‌كانی، هه‌روه‌ها هه‌ڵسوڕانی لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕوانی شارۆچكه‌كان له هه‌وڵی جدیدا بوون بۆ كردنه‌وه بنكه‌كان له شارۆچه‌كه‌كاندا، لێبڕاوانه ئه‌و پرۆسه‌ی زۆر بە زیندوویی و هه‌مه‌لایانه ده‌برده پێشه‌وه، بۆ نموونە له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، یه‌كێتی بێكاران چه‌ندین بنكه‌ی دیكه‌ی هه‌بوو وه‌ك بنكه‌ی (طوبزاوه،بنصڵاوه ، داره‌توو ..هتد) بێجگه له بوونی هیئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی، كه له هه‌ندێك شوێن هه‌یبوو، به‌ڵام به هۆی بێئیمكانی نه‌یده‌توانی بنكه بكاته‌وه، وه‌ك هیئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی (شاخۆران ، به‌حركه، سیاویش، كۆیه، كه‌سنه‌زان ..هتد) هه‌روه‌ها له‌م جێگایا‌نەدا به‌گشتی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی سازده‌درا و له كه‌شێكی جه‌ماوه‌ریانه هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران ده‌كرا و ئه‌و كۆبوونه‌وه گشتیانه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نوێنه‌ریه‌تی شاری هه‌ولێر سه‌رپرشتی ده‌كران، بۆ نموونە كۆبونه‌وه‌ی گشتی دامه‌زراندنی یه‌كێتی بێكارانی شارۆچكه‌ی داره‌توو، ئەم هاوڕێیانە بەشدارییان تێداكرد (گۆران عبداڵله، عەبدولڕەحمان مەولوود، ڕیاض كاكه شین، ڕێبوار میدحەت، سۆران كەریم، ھیوا كەریم، مامە كەریم و ئاكۆ محمد، و من و چه‌ند هاوڕێیەكی دیكه، سەرپەرشتیكرا و بەڕێوە چوو. كۆبونه‌وه‌ی گشتی شارۆچكه‌ی شاخۆران له لایه‌ن هاوڕیان (جاسم ، سیروان علی) سه‌رپه‌رشتی كرا، وه چه‌ندین نموونە‌ی دیكه كه هه‌ندێكیانم له یاد نیه ڕه‌نگه هاوڕی گۆران وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌رشیفی بیكاران له لای پارێزراوه زانیاری زیاتری له لا بێت له‌و باره‌وه .دیاره به نیسبه‌ت په‌یوه‌ند گرتن به ناوه‌ندی شار به‌م جۆره بوو نوێنه‌رانی هه‌یئه‌ته‌كانی شار‌و شرۆچكه‌كان هه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی بوون .ئه‌وه‌ی به ئه‌سته‌می مایه‌وه ئه‌وه بوو كه په‌یوه‌ندگرتنی ئه‌ندامانی بێكاران خۆیانیش په‌یوه‌ندیه‌كی خه‌باتكارانه نه‌بوو، لەبەرئەوەی ئه‌وان وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی خیرخواز چاویان له بنكه‌كه‌ی خۆیان ده‌كرد و سه‌ردانیان ده‌كرد. لەبەرئەوەی بێكاران له ڕێگه‌ی خه‌بات و هیچ شێوه‌یه‌ك له خۆپیشاندان یان مانگرتن ده‌سكه‌وتیان به‌ده‌ستنه‌هێنا بەتایبه‌ت دوای ١٩/٦/١٩٩٣ ئیتر بێكارانیش چاو له ده‌سه‌تی نوێنەره هه‌ڵبژیداروه‌كنیان ده‌كرد، كه شتێكیان بۆ بكه‌ن..كه 91\6 وه‌رچررخانێكی گورچك بڕ نه‌ك به ته‌نها له میژووی خه‌باتی یه‌كێتی بێكاران بەڵكو له خه‌باتی به‌ره‌ی چه‌پ له كۆمه‌ڵگادا.به‌ڵام ڕابه‌رایه‌تی چی یه‌كێتی بێكاران‌و چی ڕیكخراوه سیاسێكانی چه‌پیش ده‌ركیان به‌م گرفته نه‌كرد تا وه‌رده ورده یكێتی بێكاران ده‌ردی پووكانەوەی كه‌وته به‌ر پێ. له ناو یه‌كێتی بێكاراندا و له ناو ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تیدا ده‌نگێكی نوێ و بیرێك تازه هاتبوه ئاره‌وه به‌ڵام بێهوده ڕێكخراوه سیاسێكان سه‌ریان كردبووه یه‌كدی و له‌سه‌ر تاپۆ كردنی ئه‌م ڕێكخراوه شه‌ڕیان بوو. كه له‌دوا قۆناغه‌كانیدا زیاتر بووبوو به ئۆرگانێكی حزبی و به‌پێی ویستی ئه‌و حزبه ده‌برایه شه‌ڕه‌كانه‌وه. به‌ڵام پێشتر ده‌كرێت بوترێت تێكه‌ڵه‌یه‌ك له سونه‌تی شورایی وسەندیكای بوو. بۆ چالاكی هه‌ڵسوڕانه‌كان به‌س ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نوێنەرایه‌تی ماندوو نه‌ناسانه به خۆیان و ماڵ خێزانیان ڕۆژیان ده‌خسته سه‌ر شه‌و به بێكاری و به برسێتی چالاكیان ئه‌نجامده‌دا. به‌ڵام به‌داخه‌وه به ڕه‌وتێكی هه‌ڵه.
ئاكۆ محەمەد :
بەداخەوە وەك پێشتر وتم، ڕێكخراوەكە خاوەنی پەیكەرەی ڕێكخستن نەبوو و تەنیا بنكەیەك و لێژنەی باڵای ڕێكخراو لە شارەكاندا و بڵاوكراوەیەك (ئۆرگانێك) و لیستێكی ئەندامانی چاوەڕوان، ئەمەش دەقاودەق ڕێكخراو‌ی سەندیكایی لەسەر سوونەتی سۆشیال-دێمكراسییە، وەك هەر ڕێكخراوەیەكی دیكەی پاشكۆ (چ پاشكۆی دەسەڵات و چ پاشكۆی پارتەكان) بوو و خۆڕێكخستن و خۆكارابوونی ئەندامان واتە بێكاران ئامانجی زۆرینەی چالاكانی یا بڕیاردەرانی نەبوو، نەك لەبەرئەوەی كە نەیاندەویست، بەڵكو لەبەر پابەندبوونیان بە پاشكۆیی ریكخراوەیی و ڕامیارئاماجییان. بۆ ڕێكخراوە چەپە پاشەكشێكردووەكانی نێوڕاپەڕین و پاش ڕاپەڕین، تەنیا وەك ئەڵتەرناتیڤی بنكە داخراو و چۆلكراوەكانیان دەبینی و بۆ كەسانی یەكێتیگەرا (ئیتیحادییەی) چوارچێوەیەك بۆ خۆنواندنی خواست و حەزە ئۆرۆستۆكراتییەكان و هەندێك جاریش بۆ خۆسەلماندن لەبەرامبەر ئەوەی كە ڕێكخراوە چەپەكان لە ئۆرگانەكانیاندا ئەو پێگەیان بەو كەسانە ڕەوا نەبینبوو. دەمایەوە كەمایەتییەك كە چاوی لە بنكەی جەماوەری بڕیبوو و تەنیا تروسكاییەك كە بۆ مانەوە و داهاتووی ڕێكخراوەكە دەیانبینی، كۆمەڵایەتییبوونەوەی خەباتی بێكاران و خۆجێییبوونەوەی ڕێكخراوەكە بوو لە گەڕەكە هەژارنشینەكان و لە ئوردووگە و گوندەكاندا.
گۆران عەبدوڵڵا :
ناوێكی زۆر لە بنكەكانی بێكاران لە شار‌و شارۆچكەكانی سلێمانی و هەولێر تۆمار كرابوو، لە (٢٠٠٠٠) هەزار ناو تێپەریكردبوو. نوێنەری بنكە جیاوازەكان پەیوەندییان بە سەنتەرەوە دەكرد، واتە بنكەی سەرەكی لە سلێمانی و هەولێر. بە شێوەیەكی گشتی بەشدارییەكە لاوازبوو.
ئه‌م ڕێكخراوه وه‌ك به ناوه‌كه‌یدا دیاره (یه‌كێتی بێكاران له كوردستان) له ئا‌ستی هه‌رێمیدا سه‌رتاسه‌ری بووه، بۆچی «له كوردستان» بۆ (یه‌كێتی بێكارانی كوردستان) نا، ئایا جیاوازییه‌كه‌یان له چیدایه؟
سیروان عەلی :
كاتی خۆی له شاری هه‌ولێر مه‌سه‌له‌ی ناو كێشه‌ی زۆری نەنا‌یه‌وه، به‌ڵام له شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شورای بێكاران بێت یان یه‌كێتی بێكاران، بۆ ماوه‌یه‌ك جێگه‌ی مشت‌ومڕ بوو . به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌ی بۆ بێكاران له كوردستان بوو په‌یوندی به جغرافیای كاركردنی ئه‌و ڕێكخراوه هه‌بوو.
گۆران عەبدوڵڵا :
ئەو میتۆدە فكرییەی لە پشت ئەو(لە)یەوە وەستابوو، میتۆدێكی ماركسی بوو، وە لە ڕوانگەی چینایەتییەوە سەیری كێشەی بێكارانی دەكرد و بێكارانی كوردستانی وەك بەشێكی دانەبڕاو لە بێكارانی هەموو جیهان لە قەڵەم دەدا. ناوچە و شار لێرەدا پەیوەندییەكی بەهێزی نییە بە كەسایەتی بێكارەوە، ئەوەی هەیە هاوچینایەتی و هاوخەباتی بێكارانە لە شوێنە جیاجیاكان و شوناسی شوێن وەكو هەویەتی بێكار كاڵترە.
ئاكۆ محەمەد :
هەرچەندە ئەو كات لەلایەن هاوپەیمانانەوە هەرێمی كوردستان وەك ناوچەی نەفرێن لە خوارووی عیراق دابڕابوو و بەكردەوە لە عیراقدا دوو دەسەڵاتداریی و دوو هەرێم هەبوون، بەڵام یاساكان هەر هەمان یاسا و كارگێڕییەكان هەمانی سەردەمی بەعس بوون، ھەروەھا بەگشتی دانیشتوانی عیراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە لەژێر ئابڵۆقەیەكی ئابووریی جیھانی‌دا دەیناڵاند، بێكاران لەم ڕووەوە زۆرترین قورساییان لەسەر بوو. پرسی بێكارانی كوردستان لە پرسی بێكارانی خواروو جیا نەبوو و هەمان ئامانج و دەریسەری و گیروگرفتیان هەبوو. ھەروەھا هەرچەندە بەكردەوە یەكێتی بێكاران تەنیا لە هەرێمی كوردستاندا و لەوێش بە زۆری لە سلێمانی و هەولێر و هەندێك شارۆچكەی دەوروبەریان بنكە و چالاكانی هەبوون. بەڵام بێجگە لەمانەش، ھەم لە ڕووی زاڵی كۆمونیستەكان لە یەكێتی بێكاراندا كە حەزی سەرتاسەرییان ھەبوو و ھەم خەڵكی بەگشتی جیابوونەوەی یەكجاری لە عیراقی لە نەخشە و ڕامیاریی پارێزەرانی ناوچەی نەفڕیندا بەدینەدەكرد و ھەردەم نیشانەكانی مانەوەی عیراق وەك یەكەیەكی دەوڵەتی بەدیدەكران. ھەروەھا جۆرێك لە سڵكردنەوە لەوەی بە ناسیونالیسبوون تۆمەتباربكرێ، ھەبوو. ئەو كاتە قسەكەرانی كۆمونیزمی كرێكاری قسەكردنیشیان لەسەر پرسی ڕزگاربوون لە داگیركەر بە ناسیونالیستبوون تۆمەتباردەكرد، كەچی ئەمڕۆ سەد و ھەشتا پلە بایانداوەتەوە و لە كێبڕكێی ناسیونالیستبووندا سەرچۆپییان گرتووە!
په‌یوه‌ندی ئه‌م ڕێكخراوه له‌ته‌ك ڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات چۆن بوو؟ ئایا هیچ قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌تر كۆی ده‌كردنه‌وه؟ ئه‌ی په‌یوه‌ندی ڕێكخراوه‌كانی دیكە، كه به‌جۆرێك پاشكۆی پارته‌كانی ناوده‌سه‌ڵات یا لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات بوون، به‌رامبه‌ر بە ڕێكخراو‌ی یەكێتی بێكاران چۆن بوو؟
سیروان عەلی :
یەكێتی بێكاران هه‌ندێك ده‌سته‌خوشكی له جه‌شنی خۆی هه‌بوون؛ وه‌ك ( كۆمه‌ڵه‌ی ئاواوه‌ره‌كان ، ڕێكخراو‌ی سه‌ربه‌خۆی ژنان ،كرێكارانی كارگه ئه‌هلییەكان). دیاره له سه‌رتادا ئه‌م ڕێكخراوانه هه‌ر وه‌ك یەكێتی بێكاران ڕێكخراوه‌ی زۆر چالاك و خاون جه‌ماوه‌ر و خه‌باتكاربوون، به‌ڵام ئه‌وانیش زۆر به سانا‌یی له‌لایه‌ن حزبی كۆمونیسته‌وه به هه‌مان ده‌رده‌ی یەكێتی بێكاران بران. بۆیه به‌رده‌وامیش ئه‌م سێ ڕێكخراوە سه‌ریان لەنێو یەكدیدا بوو، كه دواتر حزبی كۆمونیست له هه‌وڵێكی فۆرماڵی بێبنه‌مادا، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا، كه له‌ژێر یه‌ك چه‌ترێكی كارتۆنیدا كۆیان بكاته‌وه، ئه‌ویش كە فیدراسیۆنی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییەكان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی تێكه‌وتبوون، به‌كۆكردنه‌ویان هێز په‌یدابكه‌نه‌وه، به‌ڵام به پێچەوانه‌وه بووه مایه‌ی گرتنی په‌تای پووكانه‌وه زیاتر. به‌نسبه‌ت ڕێكخراوكانی تر پێمانده‌وتن “ڕێكخراوه زه‌رده‌كان” و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆمان له‌گه‌ڵیاندا نه‌بوو.
گۆران عەبدوڵڵا :
یەكێتی بێكاران لە كوردستان لەگەڵ هەموو ئەو ڕێكخراوانەی كە لە فەزای كۆمۆنیزمی كرێكاری‌دا دەسووڕانەوە، پەیوەندییەكی باشی هەبوو. بە بریارێكی لەپشتپەردەوە، ئەم ڕێكخراوانە لە فیدراسیۆنێكدا كۆكرانەوە، لەو سەردەمەی كەوتبووینە لێژییەوە، بەڵام فیدراسیۆنەكەش بەدەردی نەخواردین. كێشەیەكی ترمان هەبوو، لە چۆنیەتی پەیوەندی دروستكردن، ئەوەش ئەوەبوو لەگەڵ ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی تری حیزبە سیاسییەكان ڕاستەوخۆ دانیشتنمان نەدەدكرد، بەڵكو دەچووین لەگەڵ مەكتەبی سیاسییەكانیان دادەنیشتین.
ئاكۆ محەمەد :
بەڵێ، وەك ئێوە وتتان و بە وردی ڕۆشناییتان خستەسەر، گرفتە ھەم خۆیی بوو و ھەم دەرەكیش بوو، لەلایەك بەھۆی زاڵیی پاوانگەریی ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاریی لەنێو یەكێتی بێكاران ڕێگری لەو پەیوەندییانە دەكرد، چونكە لەوەدا مەترسی لەقبوونی زاڵییەتی خۆی بەسەر ڕێكخراوەكەدا دەبینی. لەلایەكی دیكەوە لە بەرامبەردا ڕێكخراوە پاشكۆكانی پارتە دەسەڵاتدارەكان، لە ڕوانگەی دەسەڵات و پارتەكانییانەوە دەیانڕوانییە یەكێتی بێكاران و هەمان بۆچوون و هەڵوێستیان هەبوو و بەو جۆرەش ڕەفتاریاندەكرد.
ئه‌و چالاكی و كار و خه‌باتانه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئەنجامیدان، كامانه بوون؟ ئه‌و ڕێكخراوه هیچ بڵاوكراوه و ڕاگه‌یاندنی هه‌بوو؟ ده‌توانی له‌و باره‌وه به شێوه‌یه‌كی چڕ بدوێیت؟
سیروان عەلی :
یه‌كه‌م كار، كه ئه‌م ڕێكخراوه كردی، له دوای پێكهێنانی كردنه‌وه‌ی سجلێك بۆ ناونووسكردنی بێكاران، كه دواتر له سه‌ر زانیارییەكانی ناو ئه‌و سجیله پێناسه بۆ بێكاران ده‌كرا. ئه‌م ڕێكخراوه له ئا‌ستی كوردستاندا زیاتر له بیست بنكه‌ی هه‌بوو، كه پاره و كرێی ئه‌و بنكانه خۆی دابینیده‌كرد. هه‌روه‌ها لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تییەكانی شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه خۆبه‌خشانه كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌دا. ئه‌م ڕێكخراوه ڕۆژنامه‌یه‌ی (ده‌نگی بێكاران) ده‌رده‌كرد، كه زمانحاڵی ڕێكخراوه‌كه بوو و چه‌ندین ژماره‌ی ده‌ركرد، چه‌ندین سیمنار و كۆبوونەوە گشتی و كۆڕی ئه‌نجامداوه. لەپێناو گه‌یشتن به ماف و به دیهێنانی داخوازییەكانی چه‌ندین خۆپیشاندان لە شێوازی جیاوازی گرتووەته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ توێژه‌كانی تر وه‌ك ئاواره‌كان، ژنان، لاوان به‌رده‌وام هاوپشت و هاوخه‌باتكار بوو. دابینكردنی فه‌حصی دكتۆر بەبێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌ندامانی بێكاران له ڕێگه‌ی چه‌ندین دكتۆری خۆبه‌خشی جۆری پسپۆری جیاواز له هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر. دابینكردنی چه‌ندین به‌شی ئازووقه بۆ بێكاران دیاره به‌ڕێژه‌ی كه‌م له بێكاران سوودیانوه‌رده‌گرت. به‌هۆی كه‌می كۆمه‌كێك كه ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان دەیانبه‌خشییە یه‌كێتی بێكاران. ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت وه‌ك خاڵێك درخشان باسی لێ بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو كێشه و هه‌ڵه‌یه‌ك له كاركردندا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مرۆڤی سه‌رسه‌خت وپڕ قوربانی له هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌ختی ئابوورییدا له‌سه‌ر گۆشت و ئیسقان كاره‌كانی ئه‌م ڕێكخراوەیان ئه‌نجامده‌دا. ته‌نانه‌ت تا ئا‌ستی گیانبازی قوربانیدان له پێشی پێشه‌وه بوون.
ئاكۆ محەمەد :
كۆبوونەوەی گشتی، كۆڕ و سیمینار و خۆپیشاندان و ڕێپێوان و دانیشتن لەتەك ناوەند و كارگێرییە پەیوەندیدارەكان و دانیشتن لەتەك پارت و ڕێكخراوەكانی دەرەوەی دەسەڵات، خۆپیشاندان دژی جەنگی ناوخۆ و تیرۆر و ڕەشەكوژی ژنان و زۆر شتی دیكە. هەروەها ئۆرگانێكی بەناوی “دەنگی بێاكاران” دەردەكرد و لە هەموو بۆنە و ڕووداوەكاندا بەیاننامە و ڕاگەیاندنی دەردەكرد. بێجگە لەو كار و چالاكییانەی ھاوڕێ سیروان ناوی ھێنان، لە سلێمانی بێجگە لە ھاریكاری و ئامادەیی چەند دكتۆر بۆ پشكنین و نووسیینی چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشانی بێكار بەخۆڕایی، یەك دوو سەرتاشخانە ئامادەییان دەربڕیبوو، كە بە خۆرایی لە ڕۆژێكی ھەفتەدا ئاراییش (پڕج و ڕدێن بڕین و تاشین)ی بێكاران بە خۆرایی بكەن. حەزدەكەم لێرەدا دوو بیرەوەریی خۆم لەمەڕ چالاكییەكانی یەكێتی بێكاران لە ھولێر و ھاریكاری و كاری ھاوبەشی لەتەك ڕێكخراوەكانی دیكە، بگێڕمەوە؛
یەكەم خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەریی لە مێژووی میرایەی ھەرێمی كوردستاندا، لەلایەن كۆمەڵەی ئاوارەكان و یەكێتی بێكارانەوە بەرەو بەردەم پارلەمانی ھەرێم بەڕێخرا و چەند ھەزار كەسێك بەتایبەت ئاوارەكان بەشدارییان تێدا كرد، بەدەم ڕێگەوە قسەكردنەوەكانی ئەندامانی لێژنەی باڵای یەكێتی بێكاران و كۆمەڵەی ئاوارەكان، لەوانە ھاوڕێی گیابەختكردوو شاپوور و ھەروەھا ھاوێ عەلی مەحموود بوو و ھاڕێ گۆران عەبدوڵڵا لەتەك ئەوانی دیكە، ڕێبوارانی سەر شەقامەكانی بۆ بەشداریكردن ڕاكێشدەكرد. بە دروشم‌دان و وتنەوەی داخوازییەكان، گەیشتینە بەردەم تەلاری پارلەمان و پاسەوانەكان و فەرمانبەران و ئەندامپارلەمانەكان، تووشی شۆك بوون، كەسێك ھاتەخوارەوە و لەتەك دەستەی نوێنەرایەتی خۆپیشاندانەكە گفتوگۆی كرد. دواتر پاگەندەیەك بڵاوبووەوە، كە گوایە یەكێك لە شالیارانی “میرایەتی فیفی بە فیفتی” گوتوویەتی “ئەگەر نان نییە بخۆن، با بڕۆن بیسكویت بخۆن”. چەندێك ئەمە ڕاستبوو و بەو شێوە وترابوو، نازانم، بەڵام لە چاپەمەنی چەپەكاندا زۆر جار لێدەدرایەوە.
دووەم، وەرگرتنی بەشە خۆراكێك بوو لە ڕێكخراوە بیانییەكان بۆ ئاوارەكان و ئێمەش لەتەك كۆمەڵەی ئاوارەكان، سەرپەرشتی دابەشكردنمان كرد و شەوێك تا بەیانی بە ئامادەبوونی ھاوڕێیانی گیانبەختكردوو (شاپوور و قابیل) لە خانووەك لە پشت فێرگەی سەرەتایی ئەیوبییەی تەیراوا، خەریكی دابەشكردن و ئامادەكردنی بەشەكان بووین، بەیەكەسانی و تەنانەت تاكە یەك گرام برنج و شەكر، ھەم لە دابەشكردن و ھەم لە بەفیڕۆداندا لەبەرچاودەگیردرا. لە كۆتاییدا ئەوانەی كە سەرپەرشتیاندەكرد و بەخۆشیان ئاوارە و بێكار و برسی بوون، وەك ھەر ئاوارە و بێكارێكی دیكە بەشیان بەركەوت، لە كۆتاتییدا، كە خەریكی پێچانەوە و ڕۆیشتن بووین، كەسێك ھات و وتی من بەشم بەرنەكەوتووە، گەر یاداوەرییم باش كۆمەكم بكات، ھاوڕێ شاپوور یەكسەر وتی ” … گیان، وەرە من بەشەكەی خۆم بەتۆ دەدەم، كەسەكە وتی “ئەی خۆت كورم، لە وەڵامدا وتی “من لەتەك ئەم ھاوڕێیەم (دەستی بۆ ھاوڕێ قابیل ڕاكیشا) بەیەكەوە دەژین و بەیەكەوە بەشەكەی ئەو دەخۆین”. ھەڵبەتە ئەمە بێجگە لەوەی كە خودی كۆمەڵەی ئاوارەكان (٢٥) بەشە خۆراكی زیادەی پێ‌درابوو بۆ خۆمان، بەڵام ئەو بەشانەش دران بە كەسانێك كە ھاتبوون و خۆراكیان بەرنەكەوتبوو. بەدڵنیاییەوە چ ئەو كات و چ ئێستا، ئەگەر ئەو بەشە خۆراكە بدرایەتە دەست دەسەڵاتداران یا یەكێك لە پارتەكان و ڕێكخراوە پاشكۆكانیان، ئەگەر دوو لەسەر سێیان بۆ خۆیان و خزم و كەس و كاریان گلنەدایە، ئەوا نیوەیان بۆ خۆیان دەدزی. یادی ھاوڕێیان شاپوور و قابیل و ھەموو مرۆڤە پاك و ڕاستگۆكانی ئەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ نەبوونی و برسییەتە، بە خۆشی و مایەی ئاسوودەیی ویژدانیی بێت، بۆ ئەوانەی كە ڕاستگۆ و پابەندی ئەو پرنسیپڵانە ماونەتەوە و ھێشتاكە خەبات بۆ ئەو خەونە بەرزانە دەكەن.
گۆران عەبدوڵڵا :
هاوڕێیان سیروان و ئاكۆ باستان لە زۆر بواری كارەكانی یەكێتی بێكاران كرد ، من لێرەدا دەمەوێ باسی ئەو ڕۆژنامانە بكەم، كە ڕێكخراوەكەمان لە كاتی جیاجیادا بڵاوی كردوونەتەوە:
یەكێتی بێكارانی هەولێر مانگنامەیەكی بەناوی (دەنگی بێكاران) هەبوو، یەكەمین ژمارەی لە ئابی ١٩٩٢ بڵاوكرایەوە و لە ژمارە ٧ بەولاوە بوو بە زمانحاڵی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان)، ئەم ئۆرگانە ١٨ ژمارەی لەگەڵ چەند پاشكۆیەك لێدەرچوو. دەستەی نووسەرانی لە سەرەتادا ئەم كەسانە بوون ( جەمال چاوشین، عەبدوڵڵا سلێمان، عەبدولرەحمان مەولود ، جاسم محەمەد و گۆران عەبدوڵڵا). پاش سەرتاسەریبوونەوە، هاورێیانی سلێمانیش بەشداربوون، لەو هاورێیانەی كە لەیادمدا ماون؛ فەرهاد فەرەج ، ئازاد، سەلام مارف و چەندان هاورێی تر، بەڵام زیاتر وەك نووسین. تایپكردنی هەموو ژمارەكان لەسەر شانی من بوو. وەكو نووسین زۆربەی هەڵسوڕاوانی بێكاران لە نووسین و دارشتنی هەواڵدا بەشداردەبوون، دەكرێت لەو بارەوە بۆ زانیاری زیاتر بگەرێینەوە بۆ ئەرشیڤی ژمارەكانی (دەنگی بێكاران).
بەرەو ئایار
بەناوی كۆمیتەی مەراسیمی یەكی ئایارەوە دەرماندەكرد. لە ١٤/٤/١٩٩٣ یەكەمین ژمارەی دەرچوو، پاشان چەند ژمارەیەكی تریشی بەدواداهات. دەستەی بەرێوەبردنەكەی پێكهاتبوو لەم كەسانە: ( یوسف ، سەڵاح ، گۆران). لە نیسانی ١٩٩٤ بەهەمان شێوەی ساڵی ڕابردوو بەرەو ئایارماندەركرد، دەستەی بەڕێوەبردنەكەی پێكهاتبوو لەم كەسانە:(عەبدولرەحمان ، سەردار، گۆران).
هەواڵنامەی خۆپیشاندان
لەلایەن یەكێتی بێكارانی سلێمانییەوە دەردەكرا، تایبەت بوو بە خۆپیشاندانی ١٩/٦/١٩٩٣ كە بریاربوو بەرپابكرێت. لەوە دڵنیانیم، كە چەند ژمارەی لێدەرچوو، بەڵام یەكەمین ژمارەی لە ٢١/٦/١٩٩٣ بڵاوكرایەوە. نووسەرەكانی (سەڵاح، ئەنوەر، كاژاو، عەبدولرەحمان) دەستەی بەرێوەبردنی دیارینەكرابوو.
ڕێگای كرێكاران
زمانحاڵی (یەكێتی كرێكاران لە كوردستان”فیدراسیۆن”) بوو، ئەم ڕێكخراوە لە ٨/٧/١٩٩٤ لە ئەنجامی یەكگرتنی چەند ڕێكخراوەیەكی تری كرێكاران لەگەڵ یەكێتی بێكاران ئەم ڕێكخراوەیە پێكهات. ژمارە ١و٢ی (ڕێگای كرێكاران) لە نۆڤەمبەری ١٩٩٤ بڵاوكرانەوە، بەو پێیەی ناوی دەستەی نووسەران نەنوسراوە، دڵنیانیم لەوەی دەستەی نووسەرانەكەی لە كێ پێكهاتبوو، بەڵام سەرنووسەرەكەی كاك عەبدولرەحمان مەولود بوو.
درێژەی ھەیە ….