مێزگردێک سەبارەت بە ئەزموونی یەکێتی بێکاران لە کوردستان …9
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی نۆھەم: (دوابەش)
ئه‌وانه‌ی كه به ڕه‌خنه له ڕێكخراوی دایك (یه‌كێتی بێكاران) جیابوونه‌وه، ئایا توانییان له‌و ڕێگری و ناكاڕێكیانه ڕزگاری بكه‌ن؟ ئایا ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وان لە پاش نەمانی یەكێتی بێكاران درێژەی ھەبوو و ماوهیە، ئه‌گه‌ر وەڵام “نە”، بۆچی؟
سیروان عەلی :
نه‌خێر نه‌یانتوانی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له ده‌رەوه‌ی ویستی هه‌ندێكیان پرۆژه‌یه‌ك بوون، كه ده‌سه‌ڵات یان پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌پشتییه‌وه وه‌ستابوون. واته‌ی هه‌ر به‌ده‌ست هه‌مان ده‌رد و نه‌خۆشی ده‌یانناڵاند، ئه‌ویش نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی بوو. ڕێكخراوه‌كەی ئه‌وان نه‌مایه‌وه. بۆچی، پێموابوو په‌یوه‌ندی به چوەنه‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌سه سه‌رەكییەكانی ئه‌و ڕێكخراوه، لەوانە حاجی ئه‌نور، هه‌ره‌وها هه‌ندێكیان وه‌ك ئه‌كرم فەوازا، كه ئێستا به ئه‌كرم میهرداد ناسراوه به ئاشكرا ڕوویانكردە‌وه نێو (یه‌كێتی نیشتیمان كوردستان) و هه‌ندێكشیان جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه نێو یه‌كێتی بێكاران. به‌م جۆرە ئەم پرۆژه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا پووكایه‌وه.
گۆران عەبدوڵڵا :
ئەوانیش لە كێشە سەرەكییەكە تێنەگەیشتن، كە كێشەكان دەنگە دەنگەكانی نێو ڕێكخراوەكە نەبوون، بەڵكو شتێكی تر بوو، هەر بۆیە نەیانتوانی نموونەیەكی جوانتر یان باشتر لە (یەكێتی بێكاران) پێشكەش بە خەڵكی بێكار بكەن.
جیابوونەوەو دامەزراندنی (ڕێكخراوی بێكاران) زۆرتر لەسەر تۆڵە و ڕق بوو تا ئەوەی بەدیلێك بێت بۆ دەربازبوون لە چەقبەستووی كارەكانی (یەكێتی بێكاران). هەر بۆیە لە كۆتایدا جارێكی‌تر گەرانەوە نێو خودی یەكێتی بێكاران لە كوردستان).
ئاكۆ محەمەد:
پێشتر وتمان، كێشمەكێشی ڕامیاری نێوان ئاراستەی جیاوازی ئەندامانی باڵای ڕێكخراوەكە بەتایبەت لە سلێمانی، كە بە هەموو شێوەیەك پرسە كۆمەڵایەتییەكانیان ڕامیارییدەكردەوە، تاوەكو بتوانن باشترین سەرمایەگوزاری ڕامیارییان لەسەر بكەن، ئەمەش دەبووە هۆی شەڕەدەنووكی ئایدیۆلۆجی و ململانێ لەپێناو پێگە و مۆنۆپۆلكردنی زیاتری ئەندامان و پاوانكردنی ڕێكخراوەكە. كاتێك كە پاوانگەران و پێگەخوازان دەكەونە ململانێی یەكلاییكردنەوەی پرسەكان بەلای خۆیاندا، ئیدی هەرچی هەیە و نییە، دەبێتە قوربانی و تیادەچێت و كەسانی دڵسۆزیش نائومید دەكەن.
ئه‌ی (یه‌كێتی بێكاران لە كوردستان) خۆی چی به‌سه‌رهات، دەسەڵات سه‌ركوتی كرد یا هه‌ڵوه‌شایه‌وه؟ ئه‌گه‌ر هۆی یه‌كه‌م بوو، چۆن و كه‌ی؟ ئه‌گه‌ر هۆی دووه‌م بوو، بۆچی؟ ئایا ئه‌م ڕێكخراوه خۆی به ئاشكرا هه‌ڵوشانده‌وه، واتا به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه؟
سیروان عەلی :
(یه‌كێتی بێكاران) هه‌ڵنه‌وەشایه‌وه، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه شتێكی ڕاگه‌یێندراوه، بەڵكو له جێگه‌ی خۆیدا توایه‌وه و وه‌ك هه‌ر چۆن هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ش به‌بێ هیچ ڕاگه‌یاندنێك نه‌مان، ئه‌ویش و‌رده و‌رده لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا پووكایه‌وه.
گۆران عەبدوڵڵا :
بەو مانایەی هێزێك هەڵبكوتێتە سەری و دەرگاكەی دابخات، سەركوت نەكرا، بەڵام داخستنی هەموو ئەو ڕێگایانەی كە ڕێكخراوەكە دەیگرتەبەر بۆ خزمەت بە بێكاران، بۆ خۆی سەركوت دەگەیەنێت. كاركردن لەگەڵ دەسەڵاتێكی وەكو یەكێتی و پارتی بێهودەیی بوو، ئەوان لە ئاشتی و شەڕەكانیاندا، لە هەژاری و دەوڵەمەندیاندا، هەمیشە دەرگاكانیان بە ڕووی داخوازییەكانی خەڵكدا داخراوە. نەك هەر یەكێتی بێكاران لە كوردستان دەیان ڕێكخراوە و ڕۆژنامە لە تەمەنی ئەم دەسەڵاتەدا بە ئومێدی خزمەتكردن و جوانكردنی كۆمەڵگەی كوردستان، هاتنە مەیدان، لەبەرئەوەی كە لە ئەتمۆسفیری سیاسەتی ئەواندا نەدەسوڕانەوە، چارەنووسیان لە (یەكێتی بێكاران لە كوردستان) باشتر نەبوو، هەر بۆیە بە نائومێدی و دڵێكی شكاوەوە دەرگاكانیان داخست.
ئاكۆ محەمەد :
بە بۆچوونی من نموونەی پووكانەوە و مردنی ڕێكخراوەی ڕامیاریی و جەماوەریی بەو جۆرەی (یەكیتی بێكاران) و (كۆمەڵەی ئاوارەكان) و (ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان) و چەند ڕێكخراوێكی دیكە [كە چەپ ڕۆژانە وەك ناوی سەر كاخەز و واژۆگەر قوتیدەكردنەوە] لە مێژوودا زۆر نییە. بەزۆری ڕێكخراوەكان یا سەركوتكراون یا سازشیانكردوە و بوونەتە بەشێك لە دەزگەكانی دەسەڵات. بەڵام (یەكێتی بێكاران) و ڕێكخراوە هاوجۆرەكانی كە دەستكردی چەپبوون، وەك بەفر توانەوە و لەبیری خەڵك چوونەوە، تەنانەت پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە خوارووی عیراقدا دەست بۆ ئەو پڕۆژانە برایەوە، كە دیسانەوە بە هەمان سەرەنجامەوە كۆتاییان هاتەوە. چونكە دارەكە لە بوونەوە كڕمۆڵ بوو و چەپ هەروەك ڕاست، تەنیا وەك دەزگەیەكی ڕاگەیاندن و وەك ئامرازێكی ڕاوكردنی تاكە ناڕازییەكان بۆ نێو ڕیزەكانی خۆی ڕۆڵی بەو ڕێكخراوانە دەدا و دەدات.
باشه له‌و كاته‌دا ڕێكخراوێك به‌و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگره‌وه، چۆن هیچ پاشینه‌یه‌كی له دوای خۆی به‌جێنه‌هێشت یا لایه‌نیكه‌م له هه‌ڵچوون و ناره‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ساڵی دواییدا شێوه‌یه‌ك له‌و ڕێكخراوه نه‌هاته‌وه مه‌یدان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌بینین ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له چاو ساڵانی ١٩٩١ و ١٩٩٢ زیاتر و ئاشكراتر و داخوازی ئاڵوگۆڕ چ له بواری ئابووریی و داهاتدا چ له بواری ڕامیاریی و كارگێڕیدا زیاتره و پێشتر قه‌ت وه‌ها نه‌بووه؟
سیروان عەلی :
ئه‌وەی چۆن پاشینه‌یه‌كی به‌جێنه‌هێشت، نازانم مه‌بەستت لە چییه، به‌ڵام هه‌وڵی له‌و جۆره وه‌ك له سه‌ره‌تاشدا باسمكرد، په‌یوه‌ندی به‌هه‌لومه‌رجی كۆمەڵگەوه هه‌یه. دواتر هیچ كه‌س ئه‌مڕۆكه چاوه‌ڕوانی دووباركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دنیا گۆڕاوه و هیچ شتێك خۆی دووباره ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر دووبارەش بێته‌وه، ئەوا له شكڵ و شێوه‌ی به‌رخودانی جیاوازتردا دێته‌وه مه‌یدان. ئەوەی مه‌سه‌له‌ی ناڕه‌زایەتییەكان ڕوونتر بن، من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م پێوانییه، به‌تایبه‌ت له ڕووی سیاسیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی باسمانكرد، له سه‌ره‌تادا (یه‌كێتی بێكاران) زاده‌ی بارێكی مه‌وزعی و و بابه‌تی بوو. من پێموانییه ئێستا به‌تایبه‌ت له كوردستان دیارده‌ی بێكاری به‌و ئاسته‌ی كه پێشتر هه‌یبوو ئێستاش وابێت. به‌نیسبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی ڕامیاری چی لەنێو خودی چینی كرێكار و چی وه‌ك هێزێكی سیاسی ڕێكخراو، ئاسۆی كاركردنی زۆر نادیار و لێڵ و لاده‌ره. پێشووتر ڕێكخراوه سیاسییەكان چی له ڕووی بنه‌مای میتۆدۆلجیاوه چی له ڕووی زمانی ئه‌ده‌بی و سیاسیه‌وه بناغه‌ی كاركردنیان چینی كرێكار بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆر له مێژه خه‌ریكی لاوان و ژنان و بێدینی و مامۆستایانن ،،هتد كه زیاتر له‌ژیر كاریگه‌ری ڕێبازێكی چه‌پی لیبراڵ و پرۆمه‌دنییه‌ت و سیكولاریزمدا خه‌باتده‌كه‌ن.
گۆران عەبدوڵڵا :
من بۆ خۆم هەر لەسەرەتاوە بڕوام بەوە هەبوو، ئەوە ئێمەین كۆمەڵێك خەڵكانی سیاسی دەمانەێت ڕێكخراوەی جەماوەی دروستبكەین، ئەوە جەماوەر نییە خەریكی دروستكردنی ڕێكخراوەی خۆی بێت، واتە لەسەرەوە دەست بەدروستكردن كرا. بەهۆی ئەو هەموو كێشانەی كە لە وەڵامی پرسیارەكانی پێشوتردا وەڵامدرانەوە، ڕێكخراوبوون نەبوو بە عەقڵییەتێكی جێكەوتە لە نێو خەڵكدا. بۆیە لەگەڵ ساردبوونەوە و چوونەدرەوەی بەشێك لە دامەزرێنەران و هەڵسوڕێنەرانی ئەو ڕێكخراوەیە، ڕێكخراوەكەش كۆتاییپێهات.
ئاكۆ محەمەد :
بەڵێ لە ساڵانی پاش پووكانەوەی ئەو ڕێكخراوەدا، ئاستی هوشیاری تاكی كۆمەڵگەی كوردستان فرەتر و فراوانتر بووە و بێكاری و تەنگەتاوی زیاتر بوو. ئەمەش سەرەنجامی كۆتایی هەموو جەنگێكە چ بە سەركەوتن و چ بە دۆڕان. چونكە لە پاش جەنگ ئیتر پێویست بە هیزی زۆر نییە و خەڵكی بواری فرەتری بۆ بیركردنەوە لە هۆكارەكانی بێكاری و ناداوەری هەیە. تەنانەت لە ئێستاشدا بۆ بوونی ڕێكخراوی سەربەخۆی جەماوەری توێژ و چینەكانی كۆمەڵگە، زەمینە زیاتر و پێداویستی فرەترە. بەم لۆجیكە بێت، دەبوو ئەو ڕێكخراوە تیانەچووایە و ئێستا هەژماری ئەندامانی زیاتر بووایە. ئەمەش هۆكاری خۆی هەبوو وەك پێشتر باسمكردن، بۆ ئەوەی باشتر لە هۆكارەكان بگەین، لێرەدا جێی خۆیەتی نموویەیەك لە سەردەمێكی چارەنووسازی تەمەنی ئەو ڕێكخراوەدا بخەمە بەرچاو. ئایاری ١٩٩٤ ئێمە چەند كەسێك لەوانە هاوڕێیان گۆران عەبدوڵڵا، سیروان عەلی ، كاوە حەسەن، چەند كەسی دیكە، كە دواتر پاشگەزبوونەوە، بڕیارمان مەراسیمی یەكی ئایاری ١٩٩٤ بكەینە هۆكارێك بۆ هەستانەوەی (یەكێتی بێكاران) و كۆكردنەوەی جەماوەرەكەی و مەراسیمەكە لەلایەن ئەم ڕێكخراوەوە بەرپابكرێت و هاریكاری و بەشداری ڕێكخراوە ڕامیارییەكانیش پێشوازی لێبكرێت. بەڵام هەر لەتەك ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارەدا قسەگەرانی حزبی كۆمونیستی كرێكاری عیراق، واتە ئەو سێ ڕێكخراوەی كە پێشتر شەڕەدەنووكی پاوانكردن و مۆنۆپۆكردنی (یەكێتی بێكاران)یان دەكرد و كردبوویانە مەیدانی جەنگی ئایدیۆلۆجیا، شمشێریان لە كلان دەركێشا و بەدژایەتی حزب و ئەنارشیستبوون تاوانبارییانكردین و هەموو هەوڵێكیان دا، تاوەكو خۆیان بسەپێنن، [لێرەدا ناچمە نێو وردەكاری، ئەگەر پیوێست بێت، لە كاتی خۆیدا هەموو پیلان و دژایەتی و خراپكارییەكانیان دەخەمەڕوو] لەبەرئەوەی نیوەی ئەوانەی كە بریاری مەرسیمی سەربەخۆی یەكێتی بێكارانمان دابوو، هێشتا لەو پارتەدا بوون، نەدەتوانرا هەموو دەرگەكان بەڕووی پیلانگێرییەكانیاندا دابخرێت و تەنانەت لە ڕۆژی مەراسیمەكەشدا هەوڵیاندەدا هەموو شتێك مۆنۆپۆڵ بكەن. ئەم كێشمەكێشە تا لە كار و چالاكییەكانی دژی جەنگی ناوخۆ و پێشتریش لە پیلانی دروستكردنی فیدراسیۆنی سەرتاسەری كرێكارانی كوردستان [من ناوی دەنێم پیلان، چونكە پێش ئەوەی وەك پێشنیار بخرێتە بەردەم یەكێتی بێكاران لە هەولێر، لە سلێمانی ئۆرگان و سەرنووسەری ئۆرگانیان خانەوادەییانە دیاركردبوو و تەنیا پرسە گورگانە مابوو، ئێمەش دژی ئەوە وەستاینەوە، نەك تەنیا لەسەر، بەڵكو لەسەر جیاوازی تێڕوانینمان بۆ فیدراسیۆن و چۆنیەتی پێكهاتنی و میكانیزمی كاركردنی و ڕۆڵی ڕێكخراوە پێكهێنەرەكانی هەبوو. ئەوان قسەگەرانی حزب، كە ئەوكات بە قات و بۆینباخەوە وەك قسەگەرانی دەسەڵات لە ڕێكخراوە زەردەكاندا دەردەكەوتن و گوێیان لە كەس نەدەگرت و پێیانوابوو، كە فیدراسیۆن بە واتای توانەوەی ڕێكخراوەكان و نێوەندییكردنەوە (سێنترالیزەكردنی) بڕیار و چالاكییەكان دێت. ئێمە، بە دیاریكراوی من دژی وەها تێڕوانین و تێگەیشتنێك بووم و بەڵگە و وەلامی ئەوان تەنیا تۆمەتباركردن بوو بە ئەنارشیزم و خۆسووركردنەوە و دەنگبەرزكردنەوە. ئەوان مەرگی خۆیان دەبینی و دەیانویست بۆ ماوەیەكی دیكە بەرگێكی دیكە بە تێروانین و كارەكانیاندا بكەن. ئەمە شێوازێك بوو لە ڕاكردن لە كەتوار (واقیع) و ڕاكردن و بێتوانایی یا دووریگرتنە لە تێگەیشتنی هۆراكاری شكستەكان. من دەزانم كە ڕێكخراوە ڕامیارییەكان ئەوە دەزانن بۆ، بەڵام لەبەرژەوەندییان نییە، شێوازی كاركردنیان بە باری بەھێزكردنی خەبات و ڕێكخراوەی جەماوەرییدا بگۆرن. ھەر لەبەرئەوە، دوا فیشەكی بەزەیی لەلایەن خۆیانەوە بەو ڕێكخراوەوە نرا و كردیانە ئەزموونێكی شكستخواردوو، كە نەك نەوەكانی دواتر لە ناڕەزایەتییەكانی ئەمڕۆدا، بەڵكو تەنانەت ئەندامانی خۆشیان نەچنەوە پای وەھا پرۆژە و ڕێكخراوێك. ڕاستە ھاتنەدەرەوەی ھەر یەكە لە ئێمە كارایی لەسەر خێراكردنی ڕەوتی پووكانەوەی ئەو ڕێكخراوە ھەبوو و دانا، بەڵام ھاوكات دەرچوونی ئێمە، بەرەنجامی نائومێدییەك بوو، كە ڕامیاریی پاوانگەرانەی ئەو ڕەوتە بەسەر بزووتنەوەكەدا بەگشتی و ڕێكخراوی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان)دا بەتایبەتی سەپاندی و سەرەتا بووە ھۆی لێكترازان و جیابووەنەوە و دواجار بەكردەوە، بوونی بنكەی یەكێی بێكاران بە بنكەی ئەو پارتە خۆی.
ئه‌و ئه‌زموون و وانانه كامانه‌ن، كه له كاركرد و شێوازی ڕێكخستن و خه‌باتی ئه‌و ڕێكخراوه‌وه بۆمان به‌جێماون و ده‌كرێت یا ده‌توانن بۆ ئه‌مڕۆكه یا داهاتوو به‌سوود بن؟ یا به جۆڕێكی تر ئه‌و ڕێكخراوه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
سیروان عەلی :
ئه‌و ئه‌زموونه به شێك بوو له ئه‌زموونی سیاسی چه‌پ و هه‌روه‌ها له به‌شێكی تردا، ئه‌زموونێكی پڕ له خه‌باتی نه‌بڕاوه و تێكۆشانی چینی كرێكار دژ به نیزامی سه‌رمایه‌داری، كه بوو به‌شێك له میژووی ململانێ ئه‌و چینه له‌و سه‌رده‌مەدا. یه‌كه‌م وانه بۆ كرێكاران ئه‌وه‌یه ڕێكخراوه‌كانیان له كه‌لتووری داگیركاریی حزب بپارێزن، دووه‌م ئا‌مانجی ئه‌و ڕێكخراوانه ده‌بێت ده‌ربڕی گشتێتی یا سەراپای ئاواتی ئه‌و توێژه بێت، هه‌موو هه‌ڵسوڕان و به‌رخودانه‌كانی له‌و پێناوه‌دا بن. سێیه‌م بۆ بزوتنه‌وه‌ی چه‌پیش خۆی له لاساییكردنه‌وه‌ی بۆرجوازی دووربگرێت و هه‌وڵنه‌دات ڕێكخراوه فۆرماڵی به‌ناوی توێژه‌كان دروستبكات. چواره‌م سه‌ربه‌خۆی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییەكان هێزێكی گه‌وره به ئامانجه‌كانی چه‌پ ده‌به‌خشێت، بۆیه ده‌بێت له دامه‌زراندنی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆكاندا پشتگیر بێت. پێنجه‌م تێكه‌ڵنه‌كردن له‌نێوان كاری جه‌ماوه‌ری و كاری حزبی. شه‌شه‌م و كۆتایی :كۆبوونەوەی گشتی بناعەییترین بنه‌مای دیموكراسیه و نابێت ترسێك هه‌بێت له‌وه‌ی بۆرجوازی و كه‌سانی سه‌ر به‌وان قۆرخی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوویدا، ئه‌وه هه‌ڵه له ئێمه‌یه نه‌ك له بنه‌ماكه، چونكه ئه‌گه‌ر كرێكاران ئازادانه به‌بێ ته‌زوێركردن ده‌نگیان به نوێنه‌رێك دا، كه بۆچوونی ناسیۆنالیستی یان ئاینی هه‌بوو، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه كارا تر بووه یان له ده‌ره‌وه‌ی بیر و بۆچونێك، كه خۆی خاوه‌نێتی و لەنێو ژیانیدا داكۆكیكارێكی به ئه‌مه‌كی توێژه‌كه‌یه‌تی، واته پێداگری لەسەر مافه‌كانی كرێكاران ده‌كات، هه‌رچه‌نده هه‌ڵگری ئایدیایه‌كی بۆرجوازییش بێت، كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی زۆر نه‌گونجاوه.
گۆران عەبدوڵڵا :
كۆمەڵەی ئاوارەكان لە كوردستان، ڕێكخراوەی ژنان و یەكێتی بێكاران لە كوردستان لە ئاستی كوردستاندا، سێ ڕێكخراوەی كارابوون، پێمانوانەبێت كاریگەری خۆیان بەسەر كۆمەڵگەی كوردستانەوە جێنەهێشتبێت. من دەبینم زۆر ڕێكخراوەی تر لە كوردستان دروستبوونە، كە بە قازانجی فیكری و ڕێكخراوەیی خۆیان. ڕاستەوخۆ لە مێژووەكەی ئێمە سوودمەندن، بەدڵنیایشەوە دەڵێم بزووتنەوەی ماركسیستی لە كوردستان كە بڕبڕەپشتی دروستبوونی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی ئەو سەردەمەبوو، تاوەكو ئێستا نەهاتووە و نەیویستووە لە بووارە جیاجیاكاندا هەڵسەنگاندن و ڕاڤەكردنێكی واقعیانە بۆ ئەو مێژووە بكات، هەر بۆیە لە پاش ٢٠٠٣ بەبێ لەبەرچاوگرتنی خاڵە پۆزەتیڤ و نیگەتیڤەكانی ساڵانی ڕابردووی كاری ڕێكخراوەی جەماوەری لەكوردستان، دەستی بۆ دروستكردنەوەی ڕێكخراوەی جەماوەری لە ناوەڕاست خوارووی عێراق برد بەهەمان ئەو عەقڵیەتەوەی كە پێشتر شكستی تێدا هێناوە. دیارە نەك هەر نەیتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵكو مەدالیایی شكستێكی تریشی بەنسیب بوو.
ئاكۆ محەمەد :
پێشتر لە بارەی هۆكاری شكست و پوكانەوەوە زۆرمان قسەكرد، تێگیشتن لەو هۆكارانە و هەڵسەنگاندنی كار و چالاكی و پێشنیار و تێڕوانینەكانی ئەو كات، دەتوانێت ئەزموونگەلێكی بەكەڵك بۆ ئەمڕۆ دەسەبەربكات. مەرج نییە، تەنیا ئەزموونە سەركەوتووەكان لە ئەمڕۆدا كۆمەكمان بكەن، بەڵكو بەپێچەوانەوە وەها دیتنێك تووشی شكستی دیكەمان دەكاتەوە. چونكە بەبێ تێگەییشتن لە شكستەكانی ڕابوردوو، قسەكردن لە ئایەندەیەكی سەركەوتوو، ئەستەمە و دەچێتە خانەی خەیاڵپڵاوییەوە. ئەمڕۆ لەسەر بناخەی پێگەیشتنەكانی دوێنێ و سبەینێش لەسەر بناخەی تێگەیشتنەكانمان لە دوێنێ، دەتوانێت هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بمانبات. دەبێت ئەوە بزانین، كە هەموو پێشكەوتنێك بە ڕەتكردنەوەی پێشتر یا جێكەوتە و ڕێگرەكان مەیسەردەبێت و هەموو پەرەسەندنێك بە بەجێهێشتنی بازنەی سوڕانەوە لە پیرۆزییەكانی دوێنێ، دێتەدی. شانازایكردن بە ڕابوردووەوە تەنیا ڕابوردوو بەرهەم دەهێنێتەوە، بەڵام دەكرێت لە بری شانازیییكردن، لە شرۆڤەی دوێنێدا، تێگەییشتنی گونجا و لۆجیكی لە ڕێگرییەكانی ئەمڕۆ بەدەستبهێننین. ئەگەر هەڵەكردن، بۆ بێئەزموونی و نەزانین بگەرێتەوە، ئەوا دووبارەكردنەوەی هەڵە بۆ كەلەڕەقی و دەبەنگی دەگەڕێتەوە. ھەر كەس و ڕێكخستنێك، كە خۆی لە سەرووی هەڵەوە ببینێت، بێگومان سەری لە شكستگەلێكەوە دەردەچێت، كە بەرهەمھاتووی ئەو دەبەنگییەن.
ئەوكات لە كێشمەكێشی بەرپاكردنی مەرسیمی یەكی ئایاری ١٩٩٤ و مشتومڕی ڕەتكردنەوە و سەپاندنی فێدراسیۆنی كارتۆنیدا بە قسەگەری (حككع)م گوت، ئەگەر ڕێكخراوە جەماوەرییەكان پایەی جەماوەی خۆیان چێبكەن و كۆمەڵایەتیی ببنەوە، نەك ئازادی ڕامیاریی مسۆگەردەبێت، بەڵكو پارتەكەی ئێوەش لە سایەی بزووتنەوە جەماوەرییەكان و بنكە كۆمەڵایەتییەكانیاندا، دەتوانن لە ئازادایدا بمێننەوە و ئەگەر لەبەرەی جەماوەردا بن، ئەوا جەماوەری ئەو ڕێكخراوانە پشتیوانی و پارێزگاری لە ئازادی هەڵسوڕانتان دەكات، بەڵام ئەگەر ڕێكخراوە جەماوەرییەكان بكرێنە پاشكۆی پارتەكەتان، ئەوا چۆن ئەوڕۆكە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ئودووگەكانی عیراق و وڵاتی ئەوروپی خەون بە ڕۆژانی ڕاپەینی ١٩٧٩ و ئازادی ئەو سەردەمەوە دەبینن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و ساڵ لە دوای ساڵ، تەنیا دەتوانن بڵێن “خۆزگە بە پار”، ڕۆژگارێك دێت ئێوەش لە هەندەرانەوە خۆزگە بە ئازادی هەڵسوڕان لە هەولێر و سلێمانی بخوازن. شەش ساڵ زیاتری نەخایاند و پاش لە گۆڕنانی ڕێكخراوەكان لەلایەن ئاوەزی سكتاریستی ئەو حزبەوە، بینیمان كە لە ساڵی ٢٠٠٠دا چی‌یان بەسەرهات و ئێستاش هەر خۆزگە بەو ڕۆژانە دەخوازن و لەبری تێگەیشتن لەو هەڵانە، هاتن و لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ لە خوارووی عیراقدا هەمان دەزگەی سكتاریستییان خستەوەگەڕ و هەمان خەرمانیان دوورییەوە. ئایا بەتێڕامانی ئێوە، دووبارەبوونەوەی مێژووی ١٩٩٤ لە ٢٠٠٨دا، بێجگە لە ڕامیاریی چ واتایەك بەدەستەوەدەدات؟
باشه ئه‌گه‌ر زه‌مینه و هه‌لی سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوێكی دیكەی ئاوا بڕه‌خسێت، چۆن كار بۆ سه‌ركه‌وتن و درێژه‌دان به‌و كاره ده‌كه‌یت؟
سیروان عەلی :
بێگومان ئه‌گه‌ر ته‌مەن باقی بێت و ئه‌و هه‌له هاته ئاراوه. هه‌وڵدده‌م یه‌كه‌م شت ڕێكخراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت. دووه‌م ئه‌ندامه‌كانی به‌ته‌واوی له دروستكردنیدا به‌شداربن. گه‌ر له كاره‌كه‌مان سەركەوتووو نه‌بووین، جێیناهێڵم بپۆكێته‌وه، به‌رپرسیارانه هه‌وڵی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وەكه‌ی ده‌ده‌م. سێه‌م، هه‌رده‌م خۆم گرێده‌ده‌م به كۆبوونەوەی گشتییەوە بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر خۆی له شته‌كاندا بریارده‌ر بن.
ئاكۆ محەمەد :
بە بۆچوونی من، ئەم جارە نابێت تەنیا بە گۆڕینی ناوی ڕێكخراوەكان، بڕوا بە خۆمان بهێنین، كە شتێكی جیاوازمان لەوەی كە ھەبووە و هەیە و باوە، پێشبنیاركردووە، بەڵكو پێویستە بەر لە هەر شتێك لە پێكهاتەی قوچكەیی (هەرەمی) ڕێكخستنەكان بدەین و میكانیزمی كاركردن و هاوئاستیی بیریاردان و جێبەجێكردن جێبخەین و شێوازی فەرماندەر و فەرمابەری لە خەباتدا وەلا بنێین و بوارێك بۆ قسەگەرانی پارتەكان نەهێڵینەوە، تاوەكو بین و وەك مێگەڵ بۆ لەوەڕگە و لەوێوە بۆ كوشتارگەمان بەرن. پێویستە تاكەكان و ئەندامانی ڕێكخراوەكان فێری گیانی خۆبڕیاردان و خۆبیركردنەوە و خۆبەخشانەكاركردن و خۆجێبەجێكردن ببن، واتە خۆڕێكخستن لە بری ڕێكخستن لە سەرەوە، خۆبڕیاردان لە بری گوێڕایەڵی لە شوانە ڕامیارەكان، خۆبیركردنەوە لەبری سەرسووڕمان لە توانانی جادووگەرانەی ڕامیارپیشان، خۆبڕیاردان لە بری فەرمانبردن، خۆكارابوون لەبری نادەربەستی و دۆشدامان و پاشكۆیی، خۆجێبێجێكردن لەبری سپاردنی كارەكان بە كەسانی دیكە، بەكورتی واتە لێدان لە سیستەم و میكانیزم و كولتووری سەروەری، بەبێ ئەم بنەمایانە و پێداگری لەسەریان لەلایەن چالاكانی خۆھوشیارەوە، سەربەخۆیی خەباتی جەماوەری ئەستەمە و هەرگیز نابێتە بەشێك لە كەتواری ڕۆژ.
گۆران عەبدوڵڵا :
من تازە لە كوردستان ناژێم و ناتوانم لەگەڵ جیلێك جیاوازتر لە من بیردەكاتەوە و هەڵگری فەرهەنگێكی سیاسی زۆر جیاوازترە، بەو نەفەسەی جارانەوە كاربكەم. كوردستان ئێستا گۆڕانی گەورەی بەسەرداهاتووە، شیرازەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان وەكو جاران نەماوە. كوردستان خاوەنی بودجەی زۆر گەورەیە، هەزاران كارگە كراوەتەوە، ئەگەر قسەیەكم هەبێت بۆ كرێكاران و بێكاران، ئەوەیە دەڵێم ئەگەر بەنیازن لەم ژیانەی ئێستاتان باشتر بژێن، برۆن خۆتان ڕێكخراوەی خۆتان دروستبكەن و لەپێش هەموو كارێكیتر و بەرژەوەندییەكی تردا ماف و بەرژەوەندێكانی خۆتان لەبەرچاوبێت، لەكار و هەڵسورانتاندا زۆر شێلگیرانە بنەماكانی دیموكراسییەت لەبەرچاوبگرن، هەوڵبدەن سیستەمی كاری سوید و كەندا بكەنە بنەمایەك بۆ چۆنیەتی ڕێكخستنی پەیوەندێكانی نێوان كرێكار و خاوەنكار و چۆنیەتی بەرپرسیارێتی دەوڵەت، لەو بوارەدا.
كۆتایی
****************************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تر کلیکی بەشەکان بکەن لەخوارەوە:
بەشی یەکەم …بەشی دووەم…. بەشی سێیەم …..بەشی چووارەم….
بەشی پێنجەم …. بەشی شەشەم …. بەشی حەوتەم …. بەشی هەشتەم
ئیمەیل y.beekaran@post.com
ئەرشیڤی http://issuu.com/yekeeti-beekaran
فەیسبووك https://www.facebook.com/yeketi.bekaran
****************************************************************
خوێنەرانی ھێژا، چالاكانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی ئێستا، دامەزڕینەرانی ڕێكخراوەكانی (یەكێتی بێكاران لە كوردستان) و (كۆمەڵەی ئاوارەكانی كوردستان) و (ڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان) و ڕێكخراوەكانی كارگە ئەھلییەكان و ڕێكخراو و كۆمەڵە و كۆڕ و كۆمەڵە كرێكارییەكانی دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو لە كوردستان، ھیوادارین ئەم لێدوانەی ئێمە ببێتە سەرەتایەك بۆ بەشداری و ھاندان و ڕاكێشانی ئێوەی دڵسۆز لە ھەر كوێییەكی ئەم جیھانەدا دەژین و ھەنووكە سەر بە ھەر ڕەوت و گروپێكی ڕامیاریی ھەن، بۆ بەشداریكردن و سەرنجدان و ڕەخنەگرتن و دیالۆگ چ لە تەك ئێمەدا و چ لە دژی بۆچوونەكانی ئێمە، چونكە تەنیا ئامانجێك كە ئێمە (گۆران عەبدوڵڵا و سیروان عەلی و ئاكۆ محەمەد) لە ھەستان بەم كارەدا ھەمانە، پاراستن و نووسینەوەی مێژووی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و یاداوەرییەكانی چالاكانی ئەو سەدەمە و شڵەقاندنی گۆمی مەنگی بێدەنگییەكە، كە دەخوازێت ئەزموونەكان لەبیری جەماوەردا بسرێتەوە و بە فەرامۆشییان بسپێرێت. بە دڵنیاییەوە ھەروەك چۆن ئەمڕۆ نەوەی ئێمە بێبەزەییانە ڕەخنە لە نادەربەستی نەوەكانی پێش خۆمان لەسەر نەنووسینەوە و نەگواستنەوەی ئەزموون و یاداوەرییەكانیان بۆ ئێمە دەگرێت، كە دەیانتوانی ئێمە لە زۆر ھەڵە و چەوتییەك بگێڕنە دواوە، ھەروا نەوەكانی داھاتوو نادەربەستی و تەمەڵییی ئێمە لە نووسینەوەی مێژوو و ئەزموونەكانی سەردەمی خۆماندا، بێبەزەییانە دەدەنەبەر ڕەخنە و مێژوو لەسەر ئێمە ناوەستێت و بەزەیی بەھیچ ھەڵە و نادەربستییەكدا نایێتەوە.