مێژووی كورد ده‌بێت به ده‌نگێكی گرنگی كورد له ئیستانبوڵ؟
با له بری ئه‌وه‌ی بڵێین “دره‌نگه و له مێژه ده‌بوو ئه‌وكاره بكرێت” ده‌ستخۆشییان لێبكه‌ین و پیرۆزباییان پێشكه‌ش بكه‌ین.
ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤارێك “مێژووی كورد” به زمانی توركی له شاری ئیستانبوڵ كارێكی گرنگه. دره‌نگ یان زوو ده‌ستپێكردن ئه‌م گۆڤاره له گرنگی كاره‌كه كه‌م ناكه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كه له ئاستی پێویست و له رێكاری نووسین و به‌رهه‌می ئاكادیمیكاراندا بێت.
له ته‌مه‌نی به‌ره‌و سه‌دساڵه‌ی خۆیدا، تۆماری شێواندنی دیرۆك و ریسواكردنی كورد، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه گه‌وره و غه‌مگینه.
بێگومان ئه‌وه‌ی به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری توركیا دژ به كورد و به بوون و مێژووی كراوه، راستكردنه‌وه‌ی ئاسان نییه. به گۆڤارێك و تاكه هه‌وڵ و تاكه ده‌نگێك ناكرێت. دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی پێویسته. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و “هه‌وڵی راستكردنه‌وانه” له هه‌نگاوێكی وه‌ها هێمن و دوور له ده‌رمارگیرییه‌وه ده‌ست پێده‌كات. من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارنه كردیان و نووسییان، ده‌بێت وه‌ڵامه‌كانی ئێمه وه‌ها نه‌بێت، خاڵی بێت له‌و گیانه‌ی شێواندن و ریسواكردنی ئه‌وانی تر. وه‌ڵام و داكۆكیكردن له خۆ، به هه‌ستی پاكژ و به گیانی دوور له دوژمنكاری و ره‌گه‌زپه‌رستانه، نیوه‌ی پێكانی ئامانج مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
له‌و سۆنگه‌وه‌یه كاری ئه‌م گۆڤاره نوێیه‌ی “مێژووی كورد” دڵخۆشكه‌ره. دڵخۆشكه‌ره چونكه كۆمه‌ڵێ ئه‌كادیمیكار و نووسه‌ری كورد و بیانی تێدان كه دوور له‌و هه‌سته، هه‌ستی هه‌ڵچوونی وه‌ڵامدانه‌وه و ناجۆری ئاستی كار ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌مان په‌یامێك گرنگه، ئه‌ویش به‌خشینی زانیاری راست و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانیاریی نادروسته.
كارێكی سه‌خته، به‌ڵام مه‌حاڵ نییه و ئه‌و كۆمه‌ڵه نووسه‌ر و ئه‌كادیمیكاره ده‌توانن گۆڤاره‌كه بكه‌ن به “سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی كوردناسی” به زمانی توركی و بۆ خوێنه‌رانی تورك. تورك ئه‌و گه‌له‌ی ئه‌گه‌ر به‌یه‌كیشه‌وه نه‌ژین، ئه‌وا له پاڵ یه‌كدا ده‌ژین و چه‌ندین سه‌ده‌ی تریش بێت، ناچاره له‌م دۆزه حاڵی بێت، راستی ببینێت و كورد و ئه‌وانی تر په‌سه‌ند بكات.
له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێ ناوی گرنگ هه‌ن، دیاره نازاندرێت هه‌موو ئه‌و ناوانه تا چه‌ند له گۆڤاره‌كه‌دا ئاماده‌بوونیان ده‌بێت، به‌ڵام پشتگیری‌یان بۆ كاره‌كه واتایه‌كی گرنگی به پرۆژه‌كه به‌خشیوه. جگه له‌وان له نزیكه‌وه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه، پرۆفیسۆر مه‌سعود یه‌گه‌ن ده‌ناسم. كه‌سێكه زانستكار و دیموكرات. ئه‌و مه‌به‌ستی له‌م كاره هه‌وڵی زانستانه‌یه بۆ خستنه‌ڕووی راستی. ناوبراو مامۆستایه زانستگه‌یه له “ئیسته‌نبوڵ شه‌هیر ئونیڤێرسیته‌سی”، پسپۆری بواری كۆمه‌ڵناسییه، خه‌ڵكی شاری سوێره‌كه.
روویه‌كی تری گرنگی ئه‌م كاره، واته ده‌رچوونی “گۆڤاری مێژووی كورد” ئه‌وه‌یه، یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی حیزبی و ئایدۆلۆژیدا ده‌كرێت. كه ئه‌و كاره بۆ كوردی باكور سه‌خته و هه‌ندێ جار كاری نه‌كرده‌یه. حیزب و رێكخراوه‌كانی كورد له‌وێ ده‌ستیان به‌سه‌ر “نزیكه‌ی” هه‌موو بواره‌كانی كار و ده‌ربڕیندا گرتووه و بووه به “كو‌لتور” كه ده‌بێت ئه‌و كارانه یان ئه‌وان بیكه‌ن یاخود ئه‌وانی له پشته‌وه بن.
باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌م كاره هیچ حیزبێكی له پشته‌وه بێت، بۆیه گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی، به تایبه‌تی سه‌ركه‌وتنی “زانستانه‌ی” بچوك نییه.