Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
نابىَ لە عەفو كردنى سوڵتان هاشم بێدەنگ بین!…هێمن میرانى

نابىَ لە عەفو كردنى سوڵتان هاشم بێدەنگ بین!…هێمن میرانى

Closed
by January 27, 2008 گشتی

 راگرتنى بڕیارى جێبەجێكردنى قانون بەسەر تاوانبارانى ئەنفال بەهەر بیانووێك بىَ كارێكى نەشیاو بوو، لە سەنگى سەربەخۆیى دادگایى عێراقى تازەى كەمكردەوە، بۆ ئێمەى كورد كارێكى زەحمەتتر بوو بە تایبەت چونكە ئەو تاوانبارانە بە هۆى ئەنجامدانى تاوانى ئەنفالەوە دادگایى كرابوون و ئەو سزایەیان بەسەر سەپێنرابوو، دوێنىَ 2007/01/26 رایان كرۆكەرى باڵیۆزى ئەمریكا لە عێراق لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى رایگەیاند كە دواى ( رێككەوتنى نێوان سەرۆكایەتى كۆمار و سەرۆك وەزیرانى عێراق تاوانبارانى ئەنفال تەسلیم بە حكومەتى عێراق دەكرێنەوە بۆ جێبەجێكردنى حكومى دادگا بەسەریاندا. هەروەها رایگەیاند كە سەرۆكایەتى كۆمار حوكمى لەسێدارەدانى بەسەر سوڵتان هاشمدا رەتكردۆتەوە چونكە ئەو تەنها بڕیارى حكومەتى عێراقى جێبەجێكردووە, و ئازادكردنیشى هاوكارى سەرخستنى پڕۆسەى ئاشتەوایى نیشتمانى لە عێراق دەكات)، ئەو هەڵوێستە كارێكى ( وەكو كورد دەڵىَ تا بنى كودى) دەستێوەردانە لە كاروبارى قەزا و بڕیارەكانى، چونكە نە ئەركى باڵیۆز كرۆكەرە و نەهى تاڵەبانى و هاشمى و عادل عەبدولمەهدى كە بڕیارى لە سێدارەدانى سوڵتان هاشم هەڵوەشێننەوە، بڕیارى دادگا پاش وەرگرتنى دەرەجەى قەتعى هەڵوەشانەوەى نیە، هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى دادگا بڕیارێكى سیاسیە و دژى ئەنفال و قوربانیانى ئەنفال و قانوونە لە عێراق… پێم وایە نابىَ بێدەنگى لىَ بكرىَ، پێویستە قانوونزانانى عێراقى و ئەوانەى دەیانەوىَ لە عێراقى تازە هەرچى تاوان بكات قانون مامەڵەى لە گەڵ بكات، بێدەنگ نەبن، چونكە ئەمە كەى بیانووە سوڵتان هاشم لە پرۆسەى ئەنفال تەنیا بڕیارەكانى حكومەتى عێراقى جێبەجىَ كردووە! بەو پاساوە بىَ عەلى كیمیاویش تەنیا بڕیارى جێبەجىَ كردووە! پێویستە لە كوردستانیش كەسوكارى ئەنفالەكان (كە تا ئێستاش ژمارەیەكى زۆرى قوربانیەكانیان بىَ سەر و شوێنن ) و دامەزراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى دژى ئەو بڕیارە سیاسیە هەڵوێست وەربگرن.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.