Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی كورد لە سویدەوە بۆ بەغداد دەستی پێكرد..!!

ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی كورد لە سویدەوە بۆ بەغداد دەستی پێكرد..!!

Closed
by March 12, 2008 گشتی

 ئەمڕۆ هەڵگورد محەمەد بەزۆر نێردرایەوە بۆ بەغداد
 
 وەزارەتی كاروباری پەنابەری لە سوید Migrationsverket ماوەیەكە بڕیاری ناردنەوەی 1400 كوردی عێراقی پەسەند كردووە، لەم بارەشەوە بەشێوازی جۆراوجۆر دەستی كردووە بە فشار هێنان بۆسەر پەنابەران، بۆ ئەوەی بەخۆشی خۆیان بێت یان بە زۆر و چاو سوركردنەوە بیان نێرێتەوە بۆ كوردستان. هەڵگورد محەمەد نموونەی یەكێك لەو پەنابەرانەیە كە ماوەیەكی زۆرە لە زیندانی میگراشوندا دەست بەسەرە و چەندین جار هەوڵی ناردنەوەی لە لایەن پۆلیسی سویدەوە دراوە.
 دوای ئەوەی كە لە ناوەڕاستی مانگی 11 ی 2007 پۆلیسی سویدی هەوڵەكانی مایەپووچ مانەوە بۆ ناردنەوەی بەزۆری هەڵگورد بۆ كوردستان، لەو كاتەوە بە دەستبەسەری ماوەتەوەو زیندانییە، هەموو تاوانی هەڵگورد ئەوەیە كە  لە ووڵاتی خۆی ژیانی لەمەترسیدا بووەو بە دوای ووڵاتێكی ئامن و ژیانێكی ئامندا گەرەوە، وە ماوەی 7 ساڵە لەسوید دەژی و داوای مافی پەنابەری لە ووڵاتی سوید كردووە، وە بۆ ماوەی نزیك بە دووساڵیش ژیانی هاوسەری لەگەڵ كچێكی سویدی پێكەوە نابوو. 
 ئەوەبوو لە ڕۆژی 30 ی 11 ی 2007 داو لە شاری یاڤلە لە سوید سەنتەری بەرگری لە مافەكانی مناڵان بەبەشداری نزیكەی 100 كەس لە ڕێپێوانێكدا بۆ بەردەم Migrationsverket ناڕەزایەتی دەربِری و داوای ئازاد كردنی هەڵگورد و بەخشینی مافی پەنابەری بۆ هەڵگورد و هەموو پەنابەرانی عێراقی كرد. بەڵام بەداخەوە حكومەتی سوید لەسەر سیاسەتی خۆیان بۆ ناردنەوەی پەنابەران بە زۆر بەردەوامبون، دوای ئەوەی كە كەس بە ئارەزووی خۆی نەیویست سوید بەجێبهێڵێ ئەمجار وەزیری كاروباری پەنابەری لە سوید لە دووهەفتەی ڕابردوو دا و لە ڕێگەی بلاِوكراوەو تەلەفیزیۆنەكانی سویدەوە ڕایگەیاند كە "هەرپەنابەرێك بەئارەزووی خۆی ناڕواتەوە، دەبێت بەزۆر بنێردرێتەوە".
 ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ هەڵگور بە دەستبەسەركراوی و بە یاوەری دوو پۆلیس لە سوید دەركراو برایەوە بۆ بەغداد. مانگی 11ی 2007 حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتنەوەی هەڵگوردی لە فڕۆكەخانەی هەولێر ڕەتكردەوە، دوابەدوای ئەوە، Migrationsverket بە هاوكاری پۆلیسی سوید بە دوای ڕێگەیەكی تردا دەگەران بۆ ناردنەوەی هەڵگورد، ئەوەبوو بەزۆر بردیان بۆ سەفارەتی عێراق لە ستۆكهۆڵم، ئەو قبوڵی نەكرد نە جەوازی بۆ دەربهێنن و بینێرنەوە، بۆیە ئەمجا بە ڕێكەوتنێك لە گەڵ حكومەتی عێراقدا هەوڵی ناردنەوەی هەڵگوردیان دا. ئەوەبوو سەرلە ئێوارەی شەوی ڕابردوو، هەڵگور دەبەنە فڕۆكەخانەی ئەڵمانیا، لەوێشەوە كاتژمێر 2:35 دەقەی سەرلەبەیانی بۆ فڕۆكەخانەی عەممان = ئوردن و ئەمڕۆ دوانیوەڕۆی 11=3\2008 دەیگەیەننە فڕۆكەخانەی بەغداد.
 ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بەم شێوەیە، بەڕاستی كارێكی دژی دیموكراسی و هەتا بگرە دژی ئینسانیشە، كەسێك كە ماوەی 7 ساڵ لەم ووڵاتە بژی، بەزۆر بنێردرێتەوە بۆ ناو شەڕو تەقینەوەو مرۆڤ كوشتن بۆ بەغداد بەڕاستی مەگەر تەنها و تەنها كاری لەم شێوەیە لە دەستی ڕژێمێكی دكتاتۆربێت، نەك ڕژێمێك كە بە دیموكراسی ترین ووڵاتی دنیا ناسراوە و سەری زمان و بنی زمانیان دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤە.
 بۆیە بەتوندی ئەم كارە دژی مرۆڤانەیە مەحكوم دەكەم و ڕوودانی هەر كێشەیەك كە ڕووبەڕووی هەڵگورد ببێتەوە لە عێراقدا، وە پاراستنی سڵامەتی گیانی هەڵگورد لە ئەستۆی حكومەتی سویدو وەزارەتی Migrationsverket ی سویدە.
 
 شێرزاد فاتح
 11=03\2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.