ناسك، ناسك ،ئاڵ، ئاڵ شه‌پۆلی دڵم ئاوبده
به‌شه‌و رۆژ لێم ده‌روِانیت
هێنده ووردی
له‌كانی چاوت وردبوومه‌وه
كاتێ زانیم ناسك ناسك
به‌سه‌ر دیده‌ی تۆدا ده‌گریم
بووم به‌منداڵ ژیربوومه‌وه
2
من نازانم فریشته بووی
یاگوڵێكی باخچه‌ی ئاشتی
بووی به‌پۆلێ ئه‌ستێره‌ی گه‌ش
بوویته په‌ڵه‌ی هه‌وری سپی و
له‌سه‌ر خونچه‌ی گوڵی لێوم
به‌ئه‌سپایی داده‌نیشتی
3
په‌نجه‌كانت له‌سه‌ر مانگ و
تریفه‌ی سینه‌م هات و چوون
له‌ناوخۆیاندا نه‌غمه‌ی سپی و
بوونه كلوه شعر‌و
قژی ره‌شیش
به‌چه‌ند پۆلێ په‌ره‌سێلكه
منیش بووم به‌ئاوازو،،
خه‌رمانه، بۆخۆشه‌ویستی
4
ئه‌وه‌نده‌ی خۆت دایه
به‌رهه‌وازی شه‌پۆلی رۆحم
تاوام لێ هات
له‌زمانی سێبه‌ری ئاو گه‌یشتم
بۆیه هه‌رده‌م ئه‌وشه‌پۆله ئه‌ناسمه‌وه
نازناوی تۆی هه‌ڵگرتووه
5
هه‌موو رۆژێ جارێك ئه‌بی به‌په‌پووله‌و
ئاڵ ئاڵ گه‌ش گه‌ش
له‌سه‌ر په‌ره‌ی گوڵه‌كانم دێت و ده‌چی
له‌خه‌وێكدا بووم به‌ماسی
به‌زمانی ئاو ئه‌منوسیی
دڵۆپه‌كان بوون به‌ووشه
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م به‌رَیواسی به‌هار
شه‌پۆل به‌ده‌فته‌ری عشقم
6
من له‌وه‌ته‌ی تۆم ناسیووه
هه‌موو كه‌سی هه‌موو شتی
ژن بێ یاپیاو،داربێ یابه‌رد
په‌رداخی بێ،، یاشه‌رابی عه‌شق نۆشین
له‌لام ئه‌بنه گوڵی شعر
7
ئه‌و دولبه‌ره عاشقه
ئه‌وه‌نده شعری منی خوێندۆته‌وه عاشقیه‌تی
ئه‌زانن خۆشه‌ویستی منه
له‌خوێندنگه‌ش
هه‌روه‌ڵامێك بنوسێته‌وه
ووشه‌كانی كۆتری شعری منه‌و
په‌پوله‌ی هه‌ست و خه‌یاڵی، باڵای منه
8
كه‌تۆهاتی چی به‌سته‌ڵه‌كی به‌فر بوو توایه‌وه
هه‌رچی جوانی ناوسروشتی تارمایی بوو
خۆی شارده‌وه
كاتێ بینیان سه‌ماده‌كه‌یت
سنوری دڵم داگیر ده‌كه‌یت
بوویته بووكه شووشه‌ی منداڵی و گه‌شایته‌وه
9
تارمایی ژیان سێوێكه دووله‌ت
چه‌ندین ساڵه ده‌بنه خامۆشی و ، بێده‌نگی
به‌ڵام زامێكی زۆر قووڵه
وه‌كوو شعر خه‌یاڵ ده‌گرێ
ئه‌وه‌نده لێمان نزیكه
هێند ناسكه
وه‌كوو ره‌زی ترێی كوێستان
ئه‌مرۆمان چاوی لێ یه‌تی
10
كاتێ شعر ده‌خوێنمه‌وه
ده‌نگم ده‌بێ به‌ئاوازو
ووشه‌ش به‌گڕ
ئه‌وكاتانه ته‌نها له‌به‌رده‌می تۆدا
ده‌خوێنمه‌وه
شعر ده‌بێ به‌هه‌ڵۆیه‌كی به‌رزه فڕ
11
روبارێكم نیوه‌ی ئاوه‌كه‌م
له‌خۆشه‌ویستی به‌فری قژته‌وه بۆهاتووه
نیوه‌ی ترم
له‌كانیاوی چاوه‌كانت بۆیه
به‌رده‌وام ده‌ڕۆم و ووشك ناكه‌م
12
كه‌ترس په‌لاماری دام
خۆم به گه‌رده‌لوولی چاوته‌وه
هه‌ڵواسی‌و هێنده‌ی نه‌برد
ره‌شه‌با خستمیه خوارێ
كه‌وتمه به‌هاری ئه‌وینته‌وه
بووم به‌چڵێ نێرگز، بووم به‌شنه‌ی شه‌ماڵێ
13
سێبه‌رێكی به‌رهه‌تاوێكی ناوه‌ختی
تینویه‌تی دڵم ده‌شكێنی
رێگه‌ی ئازادی شعرم لێ وون ده‌كه‌ی
من ده‌مه‌وێ له‌دوای فڕین
به‌ئازادی بێته وه‌ڵام
ره‌نگی ئاسمانی چاوانت و
شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ناسه‌ت
جوانی بداته‌وه رۆحم
14
حه‌زم ده‌كرد له‌كونجێكی ئه‌م ژیانه پیاوبوومایه
به‌ومه‌رجه‌ی له‌قووڵای دڵمه‌وه
هه‌ر وه‌ك ئێستا
خاوه‌ن هه‌ست و سۆز بوومایه
حه‌زم ده‌كرد ئاوێنه‌ی هێشتووه ترێی
ژووری خه‌وبینینی تۆبام
هه‌موو سپێده‌یه‌ك به‌ر له‌رۆیشتن
چاوم روخساری تۆی ببینیایه
15
حه‌زم ده‌كرد چڵێ نێرگزی كه‌ناری
خه‌ونه‌كانت ،،
به‌ر له‌بروسكه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌و
به‌رله شكانی پارچه شووشه‌ی دڵم
هه‌موو به‌هارێك به‌ئیخه‌و سنگی تۆوه
تێر تێر بۆنت كردبام
حه‌زم ده‌كرد بوویتایه تریفه‌ی مانگه شه‌و
هه‌موو شه‌وێك
بڕژایه شكانی رۆحمه‌وه
گه‌رووی ووشكه‌وه‌بووی ته‌ڕكردایه‌و
له‌ئامێزت گرتبام
16
حه‌زم ده‌كرد رووباری سه‌ره‌رۆی سیروان و
نه‌غمه‌ی ئاوازی بولبول و
شنه‌ی شه‌ماڵی ئێواران و
له‌گه‌ڵ نمه‌ی هه‌ناسه‌ی تۆدا برۆیشتمایه
بۆدواجار یش حه‌زم ده‌كرد دوای مردنم
له‌باوه‌شی تۆدا گۆریان بۆهه‌ڵ بكه‌ندمایه
17
دڵی من
خوڕه‌ی ئاو‌و په‌ڕه‌ی گوڵ و
گڤه‌ی باو په‌پوله‌ی تێدایه
دڵی من
هه‌ندێ جار تینویه‌تیت ئه‌شكێنێ
بۆنت پێوه‌ده‌كاو،فێنكت ده‌كاته‌وه
نه‌فره‌ت له‌رابردوو ده‌كاو
وه‌كوو كۆترێكی ئاشتی
به‌سه‌ر لق و پۆپی باڵاتدا ده‌نیشمه‌وه
18
به‌به‌ر تیشكی زه‌رده‌په‌ردا
ئه‌چووم بۆلای عاشقی چاوه‌ڕوانیم
وه‌ختێ گه‌یشتمه به‌رده‌می
ده‌ستم برد چوار پێنج گوڵم
له‌باخچه‌ی لێوم كرده‌وه‌و دام له‌سه‌ری
19
ئه‌وساتانه‌ی له‌گه‌ڵتا بم
كۆتره باڵ نه‌خشینه‌كه‌ی
نێو رۆحی تۆم
چۆنم بوێ ئاوا ده‌فڕم
كه‌لێم دووربیت
له‌قه‌فه‌زێكدا به‌ند ده‌بم و ئۆقره ناگرم