Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌سه‌ربه‌خۆو حزبییه‌وه‌

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌سه‌ربه‌خۆو حزبییه‌وه‌

Closed
by May 4, 2009 گشتی

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌سه‌ربه‌خۆو حزبییه‌وه‌

ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یانكارانی كوردستان داواكاریین له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ نووسراوو بینراوو بیستراوه‌وه‌، كه‌ كار بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ لێدوان و راگه‌یانراوێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی بارگرژی نێوان لیست و قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم كه‌ ئه‌وه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌كردنیاندایه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دیاره‌ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌م بانگه‌وازه‌ نیشانه‌ی دڵسۆزی و خه‌مخۆری ئه‌و ده‌زگایانه‌یه‌ بۆ به‌دیمكراتیزه‌و به‌مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ و ئه‌ركی راگه‌یاندنیش له‌ئێستادا با هێوركردنه‌وه‌ بێت له‌بری ئه‌وه‌ی زمانی زبرو ره‌ق و ته‌شهیركردن به‌یه‌كتری به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ له‌بارچوونی ره‌وشه‌كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا زیان به‌هه‌موو لایهa‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ خوازیارین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رۆڵی ئیجابی بگێڕن ، له‌وه‌ی یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن‌و رێگه‌نه‌ده‌ن هه‌ڵه‌ی رابردوو دوباره‌بێته‌وه‌ كه‌ خۆی له‌ هاندانی توندوتیژیدا ده‌بینیه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌
راگه‌یاندنی ئازادی-سلێمانی
ئاسۆس هه‌ردی-به‌ڕێوبه‌ری ئاوێنه‌
مه‌م بورهان قانع-رۆژنامه‌نووس
ئومێد عوسمان-رۆژنامه‌نووس
گۆران فه‌تحی-رۆژنامه‌نووس
سمكۆمحه‌مه‌د-رۆژنامه‌نووس
شوان محه‌مه‌د-رۆژنامه‌نووس
سۆران عومه‌ر-سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رێگا
زریان رۆژهه‌ڵاتی –رۆژنامه‌نووس
سه‌میره‌ عه‌لی –رۆژنامه‌نووس
شیلان محه‌مه‌د-رۆژنامه‌نووس
عارف قوربانی-سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ
ئه‌نوه‌رحسێن"بازگر"-سه‌رنووسه‌ری رێبازی ئازادی
 فاروق جه‌میل كه‌ریم-سكرتێری نووسین-رۆژنامه‌ی ئاسۆ
مه‌جید ساڵح-رۆژنامه‌نووس
مه‌هدی  ئه‌بو به‌كر-رۆژنامه‌نووس
عه‌داله‌ت  عه‌بدوڵڵا –رۆژنامه‌نووس
ئاسۆ شه‌یدا-رۆژنامه‌نووس
كاژاو جه‌مال-رۆژنامه‌نووس- هاوڵاتی
جه‌بار سابیر-رۆژنامه‌نووس
هاشم ئه‌مین-رۆژنامه‌نووس
ئاریان محه‌مه‌دخدر-سه‌رنووسه‌ری ئاڵای ئازادی
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج-رۆژنامه‌نووس
ئه‌حمه‌د میره‌-سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین
دانا عه‌سكه‌ر-شاعیرو رۆژنامه‌نووس
رابه‌ر ته‌لعه‌ت –رۆژنامه‌نووس
ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ریی خۆرهه‌ڵات نیوز
                  _____________________________________

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.