نامه‌یه‌ك بۆ هاوری شانۆكاره‌كانم له تیپی شانۆی سالار
رێژنه‌یه‌ك له بارانی خه‌ون بۆ ئاسمانی ئێوه كه بۆته وه‌رزی قات وقڕی و باران.. موحیبه‌ت سه‌ر به مالتان بكا‌و هه‌ڵچوون وتوره‌بوون له‌به‌ر ده‌رگاكانتان دوور بخه‌نه‌وه.
خۆشه‌ویستانمان دامه‌زراندنی ئه‌و تیپه شانۆییه ئێوه له‌رۆژگارێكدا بووه كه پێویستیه‌كی زینده‌گی وئاماده‌بوونێكی پته‌و بووه له بزووتنه‌وه شانۆییه‌كه‌مان وه‌ك چۆن به‌پێی هه‌موو ئارگۆمێنته‌كانمان ده‌بینین ئه‌و تیپه به‌شداریه‌كی پته‌وی له‌بزووتنه‌وه‌ی شانۆی كوردیی كردووه به‌لام جێگای نیگه‌رانیمانه ده‌بینین ئه‌و تیپه له‌چه‌ندین هه‌ولی به‌دوا یه‌ك هاتوو بۆ زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی (ئاره‌زوو.. بێكه‌س.. رۆژژمێری شارێك) نه‌ك به‌ته‌نیا شانۆی جێ هێشتوه به‌لكو گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی به‌شداری له بێتاقه‌تكردن وشێواندنی هه‌ستی جوانی بینه‌ری كورد بكه‌ن عه‌یبه‌یه‌ك نیه شاره‌زایتان له كاری ته‌له‌فزیۆنی نه‌بێت خه‌وشه‌كه ئه‌وه‌یه تیپی شانۆی سالار به‌و شێوه‌یه په‌نای برۆدته به‌ر كاری ته‌له‌فزیۆنی…. له‌رۆژانی رابردوو له‌په‌یجی تایبه‌تیمان له فه‌یس بوك كۆمه‌لیك سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر دواكاری ئێوه نوسی كه نامه‌وێ له‌م نامه‌یه دوباره‌ی بكه‌مه‌وه به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده‌تان پێ ده‌ڵێم كاری ته‌له‌فزیۆنی جێ بێلن چونكه ده‌ركه‌وت شاره‌زایتان له‌و بواره‌دا زۆر كه‌مه ئه‌و كاره بۆ ئه‌و نه‌وه نوێیه جێ بێلن كه به عه‌قلی شانۆوه كار ناكات به‌لكو نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه خه ونی له‌گه‌ل دراما‌و فیلمسازیدا هاتووه ئه‌وان هه‌ر چۆنێك بن نه‌وه‌ی ئومێدی كاری ته‌له‌فزیۆنی ئێمه‌ن با ئیوه‌ش نه‌بن به نه‌وه‌ی نائومێدی ئێمه
هاورێیانی خۆشه‌ویستم…
تیپی شانۆی سالار ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا بگه‌رێته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له گۆڤاری شانۆی سالار ئه‌وه گه‌وره‌ترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بزووتنه‌وه شانۆییه‌كه‌مان ده‌كات نه‌وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار ی خۆشه‌ویست بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه بفه‌رمویت ئه‌وه‌ی له ئێمه باشتری پێیه با بیكات…. مامۆستا سالاری ئازیز ئێمه له‌تۆ باشترمان پێ نیه چونكه ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنه و كاری ئێمه شانۆیه به‌لام ده‌شبێت ئێوه‌ی ئازیز ئاگادار بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ن پریه‌تی له‌هه‌له‌و خه‌وش و كه‌موكورتی ئێوه شانۆكاری ئێمه‌ن شانۆ هه‌تیوه‌كه‌تان پیویستی پیتانه ئه‌گه‌ر كاری پراكتیكیشتان نه‌كرد به‌ته‌نیا گۆڤاری شانۆ و كتیبی شانۆیی چاپ بكه‌ن گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به شانۆكاری كورد ده‌كه‌ن تكایه مامۆستایانی ئازیمان ئه‌حمه‌د سالار كامه‌ران ره‌ئوف عه‌بدولی حه‌مه جوان بونس حه‌مه كاكه و به‌دیعه دارتاش هه‌موو ئه‌وانیتریش پیویستیان به ده‌ركه‌وتن نیه بینه‌ری كورد به‌هۆی شانۆكانیانه‌وه خۆشیان ویستوون ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ش كه عه‌شقی شانۆ هیناویه‌تیه بوون با له‌پیناو حاله‌تی ده‌ركه‌وتن و ناسینی سه‌ر شه‌قام به‌شداری له‌شیواندنی هه‌ستی جوانی نه‌كه‌ن و بیرتان بیته‌وه ئیوه شانۆكارن و خاوه‌نی تیپیكی شانۆیین بۆیه بۆ دواجار داوا ده‌كه‌ین واز له زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و دراماكان بیینن و بگه‌رینه‌وه باوه‌شی شانۆ.
له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی بێ سنورم بۆ یه‌كه به یه‌كه‌ی ئه‌ندامان و هاورییانی ئازیزم له شانۆی سالار
نیهاد جامی
12-2-2013
كه‌ركوك