نامه‌یه‌ك له ئاینده‌ی عه‌شقه‌وه پڕه له مێژووی نه‌زانین
ن:غه‌مگین بۆڵی
به‌ر له مردن نامه‌ی چه‌قۆ بۆ سێ‌و به‌ره
نامه‌ی ڕووت بوونه‌وه‌ش بۆ پێش سپی كردنی پڕته‌قاڵا
وه‌سیه‌ته‌كانی مانگه‌شه‌و بۆ گزنگ بنووسه‌وه
نۆستالیژیای مۆتیڤه‌كانی شه‌به‌نگ
له‌سه‌ر پشتی ماسیه‌ك شیكه‌وه
خاڵیم كه‌وه له واتای جوانی مانگه‌شه‌و
تا: سنووری ته‌ریق بونه‌وه‌ی مۆز له خۆ ڕووت كردنه‌وه
تا: سه‌ره‌تای هه‌ڵه‌ی ماچێكی گه‌رم،
له‌دوای بارانی عیشق
تا: كۆكردنه‌وه‌ی پچڕانی ته‌سبێحی پیره‌پیاوێكی بن مزگه‌وت
تا: دوا كۆڵانه‌كانی خۆشنودی، له‌شاری خه‌مێكی ڕه‌زاگران
تا: میهره‌بانی تیمساحێك له‌نێو قه‌فه‌زی كۆیله‌یه‌ك
تا: گوێچكه‌ی مێژوو له چاوی ئاینده‌وه
چیتر له‌سه‌ر پشتی مێژوو ڕامه‌مێنه، تا باوه‌شی ئاینده هه‌بێ
تا منیش له دامێنی مردنه‌وه
نه‌ڕوانمه گوڵه نێرگزه‌كانی فیرده‌وس
داوه‌ت نامه‌ی مه‌رگ ئامانه‌تی پاشای مه‌مله‌كه‌تی ته‌نیایی ده‌كه‌م
من هه‌نووكه له‌نێو به‌د گومانی په‌رتی ناو هه‌قیقه‌ت بوومه
هاوڕێم..
له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته شیعره خه‌ریكه دڵم شه‌ق به‌رێ
((نازانم ژیان نازانێ عه‌شقت پێ ببه‌خشێ..
یاخود تۆ نازانی عه‌شق به ژیان ببه‌خشی))؟!
له‌سه‌ر به‌رماڵی نوێژی شیعرته‌وه نزا ((ئه‌ی خوداوه‌ندی ئه‌ده‌ب))
مۆڵه‌تم ده تازه ده‌مه‌وێ تامی ئاو له بارانێكی به‌خوڕ بكه‌م
تازه ده‌مه‌وێ له دوا ده‌روازه‌ی ته‌ریق بوونه‌وه..
له‌مانای شیعرێكی لێوان‌لێو له نۆستالیژیای شه‌نگوڵا بگه‌م
تازه ده‌مه‌وێ به‌ربانگی ڕۆژوه‌كانم به‌شه‌كراوی لێوی ئه‌و كچه بشكێنم
كه دڵی دوو به‌قه‌د دڵم پڕه له عیشق
تازه ده‌مه‌وێ خۆدڕانی وێنه ڕه‌ش و سپیه‌كه‌ی مام دادگا بكه‌م
تازه ده‌مه‌وێ چه‌شنی دایكم میهربان و
به‌قه‌د باوكم دڵا فراوان بم بۆ ژیان
تازه ده‌مه‌وێ له زه‌رده په‌ڕی سه‌حه‌رێ سڵاوێك له خۆر ئاوا بوون بكه‌م
تازه ده‌مه‌وێ له فه‌لسه‌فه‌ی مه‌له‌كردنی كیسه‌ڵێك
خۆم له گوناهه‌كانی ماسی بسمیل بكه‌م
تازه ده‌مه‌وێ له نێو خه‌ونی كه‌روێشكێك
بیر له گێزه‌ر خواردن بكه‌م
تازه ده‌مه‌وێ به باوه‌شێك گوڵا…
سه‌ردانی په‌پوله ڕه‌شه بابردووه‌كان بكه‌م
تازه ده‌مه‌وێ له بن ڕه‌شماڵی ماڵه ڕه‌وه‌ندێك…
تا ڕاده‌كشێم ماستاوی بۆن سۆ بخۆمه‌وه
منی خه‌و بردووی نێو خه‌ونی ئه‌ندێشه‌یه‌ك
بیر له‌و هه‌موو خۆكوژتنه بێنازه‌ی ته‌نیایی ده‌كه‌مه‌وه
شه‌وی مێژوو ژووره‌كه‌م كه‌له‌سه‌ری ئاینده بوو
به زمانی فانتازیای (به‌رد) بۆم ده‌دوا
كه‌چی ئیمشه‌و…
ئه‌ویش لێم زوویره
هاوڕێكه‌شم خه‌وتووه
ته‌له‌فۆنی یاریش داخراوه
برا بچكۆڵانه‌كه‌شم دووشكه له‌گه‌ڵم
خودا‌ش دڵی شكاوه لێم