ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی دژی سه‌رمایه‌داری پێویستی به‌ڕێکخراوبوون و حزبی مارکسیستی هه‌یه!
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئه‌زمه‌یه‌کی قوڵی ئابوری سه‌رتاپای ڕژێمی سه‌رمایه‌داری داگرتوه‌و له‌م ماوانه‌ی دواییشدا سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی وڵاته گه‌وره سه‌رمایه‌داریه‌کان به‌ڕۆشنی دانیان به‌بوونی ئه‌م ئه‌زمه‌یدا ناوه‌و ده‌رگای میدیای بۆرژوازی و ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری به‌ڕووی ئه‌م ڕاستیه‌دا کراوه‌ته‌وه، که‌له‌سێ ساڵی ڕابردوودا ده‌یانویست کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی چه‌واشه‌بکه‌ن و له‌بوونی ئه‌زمه‌ی مالی و ئه‌زمه‌ی بانکه‌کاندا بیشارنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه چیتر ده‌وامی نه‌هێناو ئه‌و ڕاستیانه که‌وتنه ڕوو که‌ئه‌م نیزامه‌ی به‌ئه‌به‌دی ناویان ده‌برد، ئیتر مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوت و برسیکردن و چه‌واشه‌کاری ناکات. ئیتر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌ڕابه‌ری چینی کرێکار پێویستی به‌سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێکی ئینسانی تر‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی واهه‌یه که‌یه‌کسانی وخۆشگوزورانی بۆ هاولاتیان دابین بکات وهه‌رچی نابه‌رابه‌ری وبیمافی هه‌یه، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، یانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆسیالیستی بنێته جێگای.
وه‌ک به‌رئه‌نجامێکی بابه‌تی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی که‌به‌رۆکی به‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی گرتووه، بزوتنه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کی جه‌ماوه‌ری له‌دژی سه‌رمایه‌داری پێی ناوه‌ته مه‌یدانی نێوه‌ندی شاره‌کانه‌وه، بزوتنه‌وه وناڕه‌زایه‌تیه‌ک که‌به‌دژی تاڵانچێتی و گه‌نده‌ڵی، هه‌ژاری وبێکاری ولێگرتنه‌وه‌ی ئابوری وخزمه‌تگوزاریه‌کان و له‌دژی شه‌ڕوکوشتار وبیمافی پێیناوه‌ته مه‌یدانه‌وه، بزوتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی دژی سه‌رمایه‌داری کرێکاران و نه‌وه‌کانیانه، که‌به‌ڕووی ئه‌م سیسته‌مه‌و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌کانیان له‌هه‌موو گۆشه‌و شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بانگه‌وازی کۆتایهێنان به‌م سیسته‌مه‌و له‌ده‌ستدانی کارامه‌یی له‌وه‌ڵامدانه‌وه به‌ژیانی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی ڕاگه‌یاندووه وهاوکات کۆمه‌لگای به‌ره‌و هه‌لومه‌رجێکی شۆڕشگێرانه وده‌ستبردن بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ڕاپێچداوه. ئه‌وه‌تا له‌ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌م بزوتنه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریانه به‌شێوه‌ی خه‌بات بۆ ئازادی وباشبژێوی و بۆ کۆتایهێنان به‌حکومه‌ته سه‌ربازی و سه‌ر‌کوتگه‌ر و تاڵانچیه‌کان خۆی ده‌رخست و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌من و زیندان وسوپا ومیللیشیایه‌کانی هه‌ڵپێچا. شۆڕشه‌کانی تونس، میسر، نمونه‌ی حکومه‌تی دیکتاتۆری بۆرژوازی هه‌ڵته‌کاندو له‌ئێستاشدا ڕێگای کردۆته‌وه بۆ ڕوخانی حکومه‌ته‌کانی سوریا‌و یه‌مه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ندێکی تر له‌ده‌سه‌ڵاته بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داریه‌کانی له‌به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشاندا داناوه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌کرێ که‌لافاوی شۆڕش ئه‌وانیش به‌ره‌و ڕاماڵین به‌رێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که‌هێشتا ناڕه‌زایه‌تی فراوانی جه‌ماوه‌ری به‌رۆکی پێنه‌گرتون و له‌ڕواله‌تدا سه‌لامه‌ت دێنه به‌رچاو، به‌ڵام له‌ترسی شۆڕشه‌کانی ناوچه‌که، ده‌ستیانداوه‌ته ریفۆرمێک بۆمانه‌وه‌ی خۆیان نمونه‌کانی سعودیه، کوێت، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین وهه‌ندێکی تر وانیشان ده‌ده‌ن که‌خه‌ریکن له‌ڕێگای ڕیفۆرمه‌وه، ئاڵۆگۆرده‌که‌ن تاترس له‌شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی شۆڕشگێڕانه، تێپه‌ڕێنن. هه‌رله‌م ده‌وره‌ی قه‌یرانی رژێمه سه‌رمایه‌داریه‌کاندا، هه‌نێک له‌ده‌وڵه‌تانی تر بۆ ڕآگرتنی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داران که‌وتونه‌ته ده‌ستبردن بۆ توندکردنه‌وه‌ی پایه‌کانی سه‌رکوت و ئیستبداد و خۆچه‌کدارکردن وپێککهێنانی فه‌زای جه‌نگ و میلیتاریزم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه، نمونه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی له‌ئێران، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جه‌زایر، مه‌غریب و تورکیا، … ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بۆ به‌رگرتن به‌سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری په‌نایان بۆ سوپا‌و چه‌ک و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ریه‌کان و نانه‌وه‌ی بارگرژیه جه‌نگیه‌کانه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ورانی ئه‌زمه‌که له‌هه‌موو ده‌ورانه‌کانی پێشووتر فراوانتره‌و هه‌مه‌گیرتره. ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری سه‌رۆکه‌کانیان به‌به‌رگرتن له‌ته‌نینه‌وه‌ی دامێنی ئه‌م قه‌یرانه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان و په‌یتاپه‌یتا رێگاچاره‌و هه‌نگاوی ئابوری وسیاسی جۆراوجۆر داده‌نێن و کۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌به‌ستن.کۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی پێشه‌سازی، کۆبونه‌وه‌ی کیتله ئابوری و بازرگانیه‌کان، تاسیاسه‌تی قه‌رزکردن و قه‌رزدان به‌و وڵاتانه‌ی که‌له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌دا ڕاوه‌ستاون، له‌نمونه‌ی وڵاتێکی وه‌ک یۆنان که‌له‌باری واقعیه‌وه وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی نۆرماڵ نه‌ماوه‌و به‌قه‌رزی وڵاتانی ئه‌وروپا خۆی ڕاگرتووه، تا نه‌بادا ئاسه‌واره‌کانی شکستوقه‌یرانی ئابوری، ته‌شه‌نه‌بکات بۆ وڵاتانی تر. به‌تایبه‌تی که‌له‌یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی وڵاتی یۆنان‌دا، ئیسپانیا‌و پۆرتوگال و ووڵاتانێکی تری وه‌ک ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاش له‌سه‌ر لێواری شۆڕبونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوریدان.
به‌ڵام هه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه فراوانه‌کانی یۆنان، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و به‌ریتانیا زه‌نگێکی ترسناکی به‌ڕووی هه‌موو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا لێدا، به‌تایبه‌ت 15ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی دژی سه‌رمایه‌داری، که‌له‌ژێر ناوی “ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن”دا، له‌ئه‌مریکاوه به‌ڕیکه‌وت ودواتر هه‌موو وڵاتانی سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپاو ئوسترالیا‌و یابانی گرته‌وه، به‌کرده‌وه خواستی کۆتایی پێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ڕاگه‌یاند.
ئه‌م ده‌ورانه شۆڕشگێرانه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ئاسیاو وڵاتانی باکوری ئه‌فریقادا به‌هه‌ڵپێچانی راسته‌وخۆی حکومه‌تی عه‌سکه‌ری و سه‌کوت وتاڵانچی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاته‌کانی گرتبێته به‌ر، ئه‌وا له‌ئه‌ورپادا شێوه‌ی جۆراجۆری به‌خۆوه گرتوه، له‌یۆنان به‌دژی سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی کۆمه‌ڵگاوه ده‌رکه‌وتوه، له‌فه‌ره‌نسا به‌ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی کرێکاران وله‌به‌ریتانیا له‌فۆڕمی ناڕه‌زایه‌تی فراوانی کرێکاران وبزوتنه‌وه‌ی په‌لاماردانی لاوانه‌وه بۆسه‌ر شوێنه بازرگانه‌یان خۆی نواندووه. که‌وایه ئه‌گه‌رچی شکڵ و شێوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌یه‌کتر جیاوازن، به‌ڵام له‌ماهیه‌تدا هه‌ڵگری یه‌ک په‌یامی دژی سه‌رمایه‌داری و ئه‌زمه‌ی سه‌رمایه‌داریه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه کاردانه‌وه‌ی جیاوازی هه‌بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌زمه‌گرتوو و وه‌ڵام به‌داواو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکارانه‌وه، که‌به‌شێکی کاردانه‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵات چه‌واشه‌کاری و ترساندن بوو، به‌ڵام بۆخۆی میدیای بۆرژوازی هه‌ر له بی بی سی یه‌وه بگره تا زۆرێکی تریان ناتوانن بوونی ئه‌زمه هه‌مه‌گیره ئابوریه‌که‌ی سه‌رمایه‌داری بشارنه‌وه، ناتوانن چیتر له‌ناوهێنانی مارکس و سۆسیالیزم وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌رمایه‌داری خۆپارێزی بکه‌ن، ناتوانن له‌ناڕه‌زیه‌تیه‌کی ملیۆنی کرێکاران که 15ئۆکتۆبه‌ر هیچ مه‌جالێکی نه‌هێشته‌وه به‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دنیای سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاته ئه‌زمه‌گرتووکه‌یدا ناره‌زایه‌تی زۆربه‌ری زۆری کۆمه‌ڵگا له‌مه‌یداندایه، خۆپارێزی بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که‌شانسی داوه به‌مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانیان، که‌ده‌مێکه ته‌مه‌نی نه‌گریسی خۆیان ته‌واوکردوه‌و ده‌بێت بڕۆن، ئه‌وه‌یه که‌ئه‌م بزوتنه‌وانه وئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه وچینی کرێکار که‌کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیه‌تی، ناڕیکخراوه وبه‌بێ حزبی چینایه‌تی خۆی وبه‌بێ ئاڵای سیاسی وکۆمۆنستیه‌وه هاتۆته مه‌یدانه‌وه. ئه‌مه به‌و مانایه‌ی که چینی کرێکار به‌سه‌ندیکاو ئیتحادیه‌کانیان چه‌ندیش نارازی بن و ناره‌زایه‌تی ڕێکبخه‌ن وگیانفیدایی بکه‌ن، به‌لام به‌بێ بوونی رێکخرابوون و بوونی حزبی مارکسیستی و کۆمۆنیستی مه‌یداندار ناتوان ئه‌و سیسته‌مه بڕوخێنن و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانه به‌دی بهێنن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه سه‌رتاسه‌ریه‌کان بتوانێ وه‌ک وڵاتانی ئاسیا و حکومه‌ته‌کانیش بروخێنێ، ئه‌وا ناتوانن ئه‌لته‌رناتیفی کرێکاری بێته‌جێگای و کۆمه‌ڵگاو ژیانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێش به‌ره‌و ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی به‌رێت. واته بۆ ئاڵوگۆڕی ریشه‌یی له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانیان ته‌نیا هه‌ڵپێچانیان کافی نیه، به‌ڵکو گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێ چی له‌جێگای دامه
زرێنیت، ته‌جروبه‌کانی عێراق، میسر، تونس و لیبیا ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌لته‌رناتیفی ده‌سه‌ڵات، واته ئه‌و هێزه‌ی که‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌کات و ئه‌وه‌ی که‌رابه‌ری ده‌کات کێیه‌و به‌دیله‌که‌ی چیه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که‌مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگ و ئه‌ساسیه. نموونه زۆره له‌م روه‌وه هه‌ر له‌روخانی رژێمی به‌عس تا ده‌گاته رژێمه‌کانی باکوری ئه‌فریقا و تاناڕه‌زایه‌تی 62 رۆژه‌ی کوردستان‌مان بینی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه شۆڕشگێرایه‌نه‌ی ناوچه‌که‌دا سه‌ریانهه‌ڵدا ودواتریش بینیمان که‌چۆن له‌لایه‌ن هێزگه‌لێکی بۆرژوازیه‌وه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌ڵاڕیدابراو له‌به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کوردا، ئاڕاسته‌یان پێگۆڕی. هه‌رله‌م باره‌وه ئێمه ده‌خاڵه‌ته سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی ولاتانی غه‌رب و ئه‌مه‌ریکامان بینی که‌چۆن له‌رێگای ناتۆوه شۆڕشی لیبیایان له‌ڕێڕه‌وی خۆی لاداو گۆڕیان به‌جه‌نگێکی کۆنه‌په‌رستانه و ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌ن رێره‌ی شۆڕش له‌سوریا و یه‌مه‌ن به‌هه‌مان سیناریۆی لیبیادا به‌رن وله‌به‌رژه‌وه‌ندی چینی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داریدا کۆتایی پێبهێنن.
له‌کۆتایدا تاکیدات له‌سه‌ر ئه‌زمه‌یه‌کی ئابوری که‌یه‌خه‌ی سه‌رمایه‌داری گرتوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌بعادێکی فراوانی هه‌یه و ده‌ستی خستۆته گه‌روی به‌سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش روونه که‌هێشا ئیمکاناتی مالیان هه‌یه، ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستیاندایه، پۆلیس و ئه‌من و سه‌رباز و ده‌زگای سه‌ر‌کوتیان له‌ئیختیاردایه و ئه‌گه‌ر چینی کرێکار و کۆمۆنیزم له‌ژێر ئالای مارکسیزمداو ڕیکخراو له‌حزبی چینایه‌تی خۆیادا نه‌یه‌ته مه‌یدانه‌وه ئه‌وا تێپه‌ڕکردنی قه‌یرانی ئێستا ودرێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی تر کارێکی حه‌تمیه.
نۆڤه‌مبه‌ری2011
نوری به‌شیر
Noori Bashi
Email: nooribashir1@yahoo.com
Mob: 0044 7960 669 896