نا بۆ به‌هاری عه‌ره‌بی و حکومه‌تی لیبراڵ، به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌وه 2 ساڵ و نیو به‌سه‌ر یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی هه‌وری ده‌نگی ناڕه‌زایی و جۆش و خرۆشی هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی وڵاتی تونس و ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی خه‌ڵکی له‌و وڵاته‌دا دژی گه‌نده‌ڵی و بێ‌کاری و گرانی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، که هه‌موو ئه‌مانه کرۆکی سیاسه‌تی لیبراڵ و نیو-لییبراڵن، تێپه‌ڕی و کۆتایی به ڕژێمی پێشینه‌ی ئه‌و وڵاته هێنا. له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایییه هه‌ندێکی تری له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان گرته‌وه و تا ئێستاش له سوریا زیاتر له 2 ساڵه به‌رده‌وامه‌و ناو به‌ناویش له شێوه‌ی جیاجایادا له کوێت و به‌حره‌ینیش سه‌ر هه‌ڵده‌دات له (ئه‌رده‌ن) یش له واده‌و ساتی خۆیدایه.
له کاتێکدا ئه‌وه‌ی به به‌هاری عه‌ره‌بی ناوده‌برێت و ماسمیدیای ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی خۆراوا پاگه‌نده‌یه‌کی چڕوپڕی بۆ ده‌که‌ن و به‌و په‌ڕی خۆشییه‌وه به‌ره‌وپیری ڕوداوه‌کان چوون و ده‌چن ، هاوکاتیش له کوردستانی ئێمه‌شدا ڕه‌وتێکی سیاسی فراوان له سه‌رجه‌می پارته ئۆپۆسۆێنه‌کاندا له ڕێگای ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره کوردیه‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به شانوباڵی ئه‌و ” به‌هاره‌ی عه‌ره‌ب” دا هه‌ڵده‌ده‌ن و ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌ن که “به‌هاری کورد” یش له کوردستان دا ڕوبدات به بێ ئه‌وه‌ی دووربین بن له ئاینده‌ی ڕووداوه‌کان و ده‌ستتێوه‌ردان و ململانێی هێزه گه‌وه‌رکان و وڵاتانی خۆراواو پاوان‌کردنی بزوتنه‌وه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بێگوێدانه وێرانکردنی ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌و کوژران و له‌ناوچونی خه‌ڵکانێکی زۆر‌و ده‌ربه‌ده‌ربوونی زۆری تریش. به داخه‌وه که ئه‌زموونه‌کانی میسر‌و لیبیا‌و به‌حره‌ین و سوریا زیاتر ئه‌مانه‌یان پێڕاگه‌یاندین ، نه ئومێدێک و پاشه‌ڕۆژێکی باشتر . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ڕه‌چاوی ئاینده‌ی ڕوداووه‌کان و سه‌رئه‌نجام کێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌برێت ، له‌لای ئه‌م ڕه‌وته سیاسییانه‌وه گرنگ نییه، یا ڕه‌نگه بۆیان ئه‌سته‌م بێت، تاکو خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی ئه‌وه‌ی، که له سه‌ره‌وه هێمام پێ‌کرد، بۆ بکه‌ن.
گومانی تیادا نییه، داخوازییه‌کانی خه‌ڵکانی چه‌وساوه‌و به‌شخوراو له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئازادخوازه‌کان و سۆشیالیسته‌کانه‌وه پێداگرییان لێبکرێت وله بواری جیاجیاشدا به‌پێی توانا ده‌بێت کۆمه‌کیان پێبکرێت.
ئه‌وه‌ی که گرنگه لێره‌دا به‌تایبه‌ت له‌به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی وڵاتانی عه‌ره‌بی، “به‌هاری عه‌ره‌بی” بینینی چه‌ند فاکته‌رێک و په‌یوه‌ندی نێوانی ئه‌و فاکته‌رانه‌یه‌و تێگه‌یشتن لێیان، گرنگه. له‌وانه‌ش بارودۆخه‌که‌و شیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاستی واقیعیانه، له‌ته‌ک ناسین وهه‌ڵسه‌نگاندنی کێش و سه‌نگی ئه‌و هێزانه‌ی که له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌پان و مه‌یدانه‌دان. هه‌روه‌ها داخوازییه‌کانیان، مه‌یل و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکییه‌کانی جیهان و وڵاتانی خۆراوا، شکانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به لای کێداو و کێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و گه‌لێکی تر له‌م هاوکێشانه خاڵی گرنگن که قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وه‌رگیرێت و دواتریش هیوایان پێوه‌گرێبدرێت. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که به حوکمی گۆڕانی ئه‌و هاوکێشانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌بێت سه‌رئه‌نجامی بۆچوون و بڕیاره‌کانیش سه‌باره‌ت به‌و ڕاپه‌ڕین و جۆشوخرۆشانه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، بگۆڕێت.
به‌ڕای من له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر ڕوداوێکی ئاوادا دوو خاڵ گرنگن که یه‌که‌میان ئه‌سڵی کێشه‌کانه که ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵگه ده‌یانکاته هۆی ڕودانی ناڕه‌زایی و هاتنه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵکی، که له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌کو له سه‌ره‌وه په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا ئه‌رکی سۆشیالیست و ئازادیخوازه‌کانه پشتگیری لێبکه‌ن و کۆمه‌کی پێبکه‌ن. خاڵی دووهه‌میشیان ئایه ڕووداوه‌کان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆن و ده‌یانه‌وه‌ێت چی به‌ده‌ستبهێنن؟ به واتایه‌کی تر هه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و هاتنه سه‌ر شه‌قام هه‌موو شتێک نییه.
که‌واته خاڵی یه‌که‌م ، به‌ته‌نها، کافی نییه بۆ وه‌ر‌گرتنی هه‌ڵوێستی سه‌رومڕی و سه‌رانسه‌ری و کۆمه‌ککردنی ته‌واوی بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌تا سه‌ر. گه‌رچی ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه، ڕه‌وایه‌تی به کرۆکی دروستبووونی ڕوداوه‌کان یا بزوتنه‌وه‌کان، ده‌ده‌ن، به‌ڵام له پرۆسه‌ی پێشه‌وه‌چونیدا گۆڕانکاری هه‌مه جۆره‌ی به‌سه‌ردا دێت. ئه‌وه گرنگه که له‌وه بگه‌ین که دروستبوونی ناڕه‌زایی و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ڕاپه‌ڕین هه‌میشه هۆکاری خۆیان هه‌یه‌و هه‌میشه‌ش زه‌مینه‌یه‌کی ئاوا له‌بار هه‌یه تاکو ببێته هانده‌ری خه‌ڵکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات ، له‌لایه‌ن لایه‌نی جیاجیاوه چۆن ده‌قۆزرێته‌وه بۆ چ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی و چ هێزێک و چ ده‌سه‌ڵاتێک به‌دووی خۆیدا به‌کێشیده‌کات ئه‌مه‌یان له سه‌ره‌تادا، ئاشکرا نییه، بۆیه هه‌ڵوێسته‌کردنێک ئا لێره‌دا و به وردی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ئا له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر پێویسته.
که‌واته کۆپیکردنی کتومتی “به‌هاری عه‌ره‌بی” و به‌زۆر خولقاندنی زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام، یا به هاندان و ویستی پارتێکی سیاسی که زیاتر ده‌سکه‌وتی سیاسی بۆ خۆیان و ڕابه‌ره‌کانی، نه‌ک ده‌ستکه‌وتی خه‌ڵکی ، له پشتی ئه‌م کاره‌وه‌یه، نه‌ک هه‌ر ماڵوێرانکاری و کوشتن و بڕینێکی زۆریش ڕه‌نگه به‌دووی خۆیدا بهێنێت، به‌ڵکوئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌کیش بمانباته دواوه و ئه‌وه‌شی که به‌ده‌ستمان هێناوه یا هه‌مانه له ده‌ستی بده‌ین، وه‌کو ئه‌وه‌ی که له لیبیادا ڕویدا یاخود ئه‌وه‌ی که له ئاینده‌دا له سوریادا ڕووده‌دات، دیاره ئه‌مه‌ش نه به‌رگریکردنه له ڕژێمی کۆنی لیبی و ئێستای سوریا‌و نه هه‌رێمی کوردستانیش، نه پشت‌تێکردن و دژایه‌تیکردنی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه. به‌ڵکو ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه بوترێت لێوه‌فێربوون و خۆپاراستنه له‌و ئه‌زموونه فاشیله‌ی که چ له لیبیا ڕویدا‌و چ له سوریاش ڕووده‌دات.
ئه‌ی ده‌بێت چی بکه‌ین، تاکو ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ئه‌و وڵاتانه دووباره نه‌بنه‌وه؟
ئه‌وه‌ی که ڕویداوه‌و ڕوده‌دات له‌و وڵاتانه‌ی که به” به‌هاری عه‌ره‌بی” ناسراوه‌و ده‌ناسرێت، کارێکی ئه‌وه‌نده گران نییه تاکو هه‌ر به ته‌نها شیکه‌ره‌وانی سیاسی و ئابوری‌ناسان و خه‌ڵکانی ئاوه‌زدار په‌ی پێبه‌رن و بزانن سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی، به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات. ناڕه‌زایی ده‌ر‌بڕین و هاتنه سه ر شه‌قامی خه‌ڵکی پێش خۆڕێکخستنیان ڕووداوێکه‌و له زۆربه‌ی وه‌ختدا درێژه ناکێشێت و له‌و‌به‌په‌ڕی سه‌رکه‌وتنیشیانا گۆڕینی ده‌مووچاوه‌کانه و کردنی چه‌ند ڕیفۆرمێکه که هه‌ر خودی زۆربه‌ی ئه‌و ڕیفۆرمانه له ئاینده‌دا به زه‌ر‌ه‌ر له‌سه‌ر خه‌ڵکانی زه‌حمه‌تکێش و کرێکاران و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ئافره‌تان، ده‌شکێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵک و هاتنه سه‌رجاده‌شیان کۆتاییه‌که‌ی به جه‌نگی ئه‌هلی هه‌روه‌کو له لیبیا و ئێستاش له سوریا کۆتایی هات ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا یانی له‌باربردنی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی و قۆستنه‌وه‌و به‌کارهێنانیان چ له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێکی موعاره‌زه‌ی نێوخۆ‌وه و چ له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه بۆ به‌رژه‌وندی تایبه‌تی خۆیان . ئیدی ئا لێره‌دا جگه له ماڵوێرانی، ده‌ربه‌ده‌ری و کوشتن و بڕین و هه‌ڵکه‌ندنی خه‌ڵکی له شوێنی خۆیان و دواکه‌وتنی ژیان و ته‌شه‌نه‌کردنی هه‌ست و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی و گه‌لێکی تر له‌مانه ، شتێکی تر نادات به‌ده‌سته‌وه ، که له هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا منداڵان و ئافره‌تان و پیرو په‌ککه‌وتان، که هه‌ره توێژه بارخواره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن، به‌شی شێری ئه‌و نه‌هامه‌تییانه به‌ر ئه‌وان ده‌که‌ون.
له‌مه‌ش گرنگتر زانینی ئه‌و ڕاستییه که شۆڕش ڕووداو نییه، ڕاپه‌ڕینی چه‌ند ڕۆژێک یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک نییه ، کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی و پیلانگێڕانێکی پارتیانه نییه. شۆڕش پرۆسێسێکی ڕۆژانه‌یه ، پرۆسێسێکی درێژخایه‌نه ، پرۆسه‌یه‌که که له‌سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ست پێناکات به‌ڵکو له خواره‌وه له بنی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ست پێده‌کات ، له کێشه‌ی سییاسییه‌وه ده‌ست پێناکات به ڵکو له کێشه ئابوورییه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات. پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ک پارتایه‌تی ، پرۆسه‌یه‌که که به کردنی رێفۆرم له ده‌وڵه‌ت و به‌ڕیوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت و یاساکان و سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خۆێندن و ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن و ریفۆرم له شوێنه کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی تردا، ته‌واو نابێت و کۆتایشی نایه‌ت. پرۆسه‌یه‌که که خه‌ڵکی پێشوه‌خت ده‌بێت خۆی له گروپی ڕادیکاڵی ناقوچکه‌یی (ناهیراشی) وه‌کو دژه سه‌روه‌رێتی، دژ به ده‌سه‌ڵات له هه‌موو بواره‌کاندا، له سه‌رانسه‌ری شوێنه‌کاندا بۆ ڕێکبخات . گروپانێک که سه‌پۆرتی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی تاکی نێو کۆمه‌ڵگه‌و بڕابوون به‌خۆیان له کۆنترۆڵکردنی کۆمۆنێتییه‌کانیان، شوێنی کاریان، له هاوپشتی یه‌کتری و هاوکاری یه‌کتر ، هاندانی سۆڵیدارێتی نێوانیان به کرده‌وه، شه‌یرکردنی به‌هره‌و توانا‌و زانیاری له نێوانی یه‌کتریدا له خه‌بات کردن بۆ خولقاندنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری یه‌کگرتو .
بۆ ئه‌وه‌ی که خۆمان له هه‌مان تاقیکردنه‌وه و هه‌مان ڕێڕه‌و هه‌مان سه‌رئه‌نجام بپارێزین، من ته‌نها لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌ده‌لێک له لای خوێنه‌ری کورد دروست بکه‌م به کردنی چه‌ند پرسیارێک و دروستکردنی حیوارێک لایان. باشه ئێمه چه‌ند ساڵی ترمان ده‌وێت، چه‌ند وه‌چه‌ی ترمان ده‌وێت تاکو فێری ئه‌وه ببین، که سه‌ربه‌خۆ له پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان خۆمان ڕێکبخه‌ین و چیتر پشت به‌وان و ڕابه‌رو سه‌رکرده‌کانیان نه‌به‌ستین؟! با هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و چاوێک بگێڕین به مێژوی حیزبه‌کاندا چ له کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، له ئێستا‌و له کۆنیشدا که کاتێک له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی بوون، له چ شوێنێکدا له چ کاتێکدا توانیویانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکانی کرێکار‌و هه‌ژارانی وڵات بکه‌ن؟! باشه هه‌ڵبژاردن و گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له چ وڵاتیکدا توانیوێتی گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاوو سه‌ره‌کی له ژیانی زۆربه‌ی زۆری هاووڵاتیانیدا، بکات؟! ئێمه ده‌وڵه‌تگه‌لێکی زۆرمان له دیمۆکراسی، دیکاتۆری حیزب و دیکتاتۆری جێنڕاڵه‌کان و لیبراڵ و دینی و کرێکاری یا پڕۆلیتاری و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ و سۆشیالیستی و کۆماری و پاشایه‌تی و .. هتد بینیوون ، به‌رگوێمان که‌وتوون یاخود خوێندومانه‌ته‌وه ، نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو له جیهاندا، با ته‌ماشایه‌کی مێژویان بکه‌ین و بزانین کامه‌یان دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ره زۆرینه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه بوون؟! باشه گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت که ده‌وڵه‌ت ئامرازێکی چینایه‌تییه‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش کار له به‌رژه‌وه‌ندی چینێک یا توێژاڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی ئه‌وانی تر ده‌کات، باشه له کوێی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌وڵه‌تێک دروست بووه یاخود ئێستا هه‌یه که پشتگیری خه‌ڵکانی کرێکار‌و هه‌ژارانی کردبێت یا بیکات؟ با سه‌رنجێک له واژه‌ی بێمانای ” کۆمه‌ڵگه” بده‌ین له چاوی پارت یاخود پارتانی فه‌رمانڕه‌واوه، با بزانین ئایه له که‌تواردا ئه‌و پارته یا ئه‌و پارتانه نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ن، یا نوێنه‌ری چه‌ند توێژاڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی تایبه‌تی؟! ئایا له‌و باره‌دا نابینین که وشه‌ی ” کۆمه‌ڵگه” ته‌نها ده‌بێته خا‌که‌نازێک و خۆڵ ڕۆده‌کاته چاوماناوه، ئایا دێوجامه‌یه‌ک نییه‌و نابێت بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی ڕاستی ئه‌و پارتانه؟! له سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی کردندا ئیدی له په‌ڕله‌ماندا بێت یاخوود له شاره‌وانییه‌کاندا، بۆچی ده‌بێت ئێمه ده‌نگ به‌م نوێنه‌ره سیاسیانه بده‌ین تاکو نوێنه‌رایه‌تمیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانمان بپارێزن؟! بۆچی ده‌بێت ئه‌وه تێنه‌گه‌ین که کردنی ئه‌م کاره یانی به‌که‌مگرتنی خۆمان ، به‌وه‌ی که ڕاپه‌ڕاندنی کار‌و فرمانه‌کانی خۆمان و داکۆکیکردن له به‌رژوه‌ندییه‌کانی خۆمان ده‌بێت بده‌ینه ده‌ست یه‌کێکی تر چونکه به‌خۆمان توانای ئه‌و کاره‌مان نییه؟!! له‌مه‌ش خراپتر چۆن ده‌توانرێت زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکرێت که نوێنه‌ره سییاسییه‌کانمان له لایه‌ن کۆمپانیاو بانقه‌کان و خه‌ڵکانی پایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ندانی ناو کۆمه‌ڵگه، ناکڕرین و گه‌نده‌ڵ نابن؟! له‌وه‌ش واوه تر ئه‌ی خۆ ئێمه نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که ئه‌م گه‌مه سییاسییه به‌رده‌وامه ، هه‌مان پارت چه‌ند جارێک ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست و هیچ گۆڕنکاریه‌کی جه‌وهه‌رییشیان نه‌کردوه‌و که‌چی هه‌ر هه‌ڵیانده‌بژێرینه‌وه، ئه‌مه بۆ؟! باشه بۆ بیرله‌وه نا‌که‌ینه‌وه که هه‌موو گۆڕانه سیاسییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه که له سه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردوه، ئایا بۆ چرکه‌یه‌کیش توانیویانه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه دروست بکه‌ن ؟ باشه که‌سێک ده‌توانێت بۆمان بسه‌لمێنێت که ئه‌و گۆڕانه سیاسییانه‌ی که له کۆنیش و ئێستاشدا ڕویانداوه‌و ده‌موو چاوه‌کانیان گۆڕیوه، ئه‌م سیسته‌مه‌ی به‌هێزترنه‌کردبێت؟! بۆچی ئێمه بۆ ته‌نها ساتێکی که‌میش بیرناکه‌ینه‌وه بزانین جیاوازی نێوانی حوکمی دیمۆکراسی، دیکتاتۆری یا لیبراڵ و ئه‌م دوانه‌ی تر چییه جگه له هه‌بوونی مافی گۆڕانی بکوژه‌کانی خۆمان هه‌موو 4 تا 5 ساڵێک؟! باشه با بیر له سه‌روه‌رێتی یاسا بکه‌ینه‌وه و بزانین چییه؟! یاسا چیانیه‌تی نییه؟ کێ یاسا داده‌نێت و له به‌رژه‌وندی کێده‌شکێته‌وه؟ باشه گێلێتیش به‌وه ده‌رجه‌یه که وا بزانرێت که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ، ده‌سه‌ڵاتداران بکوژه‌کانمان ، یاسایه‌ک داده‌نێن له دژی خۆیان بێت؟!!! باشه ئێمه له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردندا گه‌ر ئیختیاری هه‌ڵبژاردنی یه‌ک پارت (مان) هه‌بێت له نێوان چه‌ند پارتێکدا، باشه بۆچی نا‌توانیین، که به‌بێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و یه‌که‌ش بژین ، کاروباری ژیانی خۆمان به هه‌ره‌وه‌زی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌ڕیوه‌به‌رین و بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ین؟ باشه با ته‌ماشایه‌کی مێژوی به‌شه‌رییه‌ت بکه‌ین که بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌کجار درێژ ده‌گه‌ڕیته‌وه، که به‌شه‌رییه‌ت کاروباری ژیانی خۆی به بێ پارت و به بێ ده‌وڵه‌ت، تیادا ڕێکخستوه ، که له کاتێکدا مێژوی ته‌مه‌نی پارت و ده‌وڵه‌ت له 2000 ساڵ زیاتر نییه؟!!
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ندێک پرسیاره له پرسیارگه‌لێکی بێ کۆتاییانه‌ن ، که هه‌قه بیریان لێبکه‌ینه‌وه و له سه‌ریان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی دوا بڕیارمان له‌سه‌ر کردنی هه‌ر کارێک بده‌ین.
خوێنه‌ری هێژا تکایه تێبینی ئه‌وه بکه که ئه‌م وتاره له پێش خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکییه‌وه له تورکیا نوسراوه ، به‌ڵام له‌کاتی خۆیدا بواری ناردنیم بۆ بڵاوکردنه‌وه، نه‌بوو.
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن- 20/05/2013