نه‌خوێنده‌واری به زمانی ته‌كنه‌لۆژیا
به تێپه‌ڕ بوونی كات زۆربه‌ی شته‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ر دێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می پێشوو پێوه‌ر بۆ خوێنده‌واری ته‌نیا پێوه‌ری خوێندنه‌وه و نووسین بوو، ئه‌وا له سه‌رده‌می ئێستای زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانین بڵێین گۆڕانكاری به‌سه‌ر پێناسه‌ی خوێنده‌واری هاتووه، چونكه ناكرێت و نابێت تۆ له‌م سه‌رده‌مه پێشكه‌وتووه دا بژیت و شاره‌زای ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م نه‌بیت، لانی كه‌م ئاشنایه‌تیت له‌گه‌ڵی نه‌بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر له نێو جێهانی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ پێناسه‌یه‌ك بۆ نه‌خوێنده‌واری بكه‌ین ده‌بێت بڵێین: “نه‌خوێنده‌وار ئه‌و كه‌سه‌یه كه نه‌توانێ سوود له ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ وه‌ربگرێت” دیاره مه‌به‌ست له ته‌كنه‌لۆژیا هه‌موو ئه‌و بواره زانستیانه ده‌گرێته‌وه كه مرۆڤ ده‌توانێت لێیه‌وه خۆی ڕۆشنبیر و به‌هه‌ره‌مه‌ند بكات، وه‌ك كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت و…هتد.
بۆیه زۆر پێویسته خوێنده‌واری ئێستا ته‌نیا خوێنده‌وارییه‌كه‌ی له چوار چێوه‌ی خوێندنه‌وه و نووسین نه‌مێنێت، به‌ڵكو خۆی خوێنده‌وار بكات به زۆربه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیاو زانسته سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهان دا باوه.
دیاره كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێتیش یه‌كێكن له‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ی سه‌رده‌م كه ئێستا هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه كاری پێیه‌تی و كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو كارێك كردووه. له‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌توانم بڵێم زانستی (كۆمپیوته‌ر + ئه‌نته‌رنێت) وه‌ها به‌ره‌و پێش چووه كه‌سێ نییه بڵێت من كارم پێی نییه، چونكێ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه خۆی خزاندووه‌ته هه‌موو كایه‌كانی ژیان، به جۆرێك وای لێهاتووه به‌ڕێوه‌چوونی ژیان هه‌مووی بووه‌ته سیسته‌می كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێتی.
ئه‌گه‌ر جاران ده‌یان كاتژمێر و ماندووبوونێكی زۆرت پێویست بوایه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ندێ زانیاریت بێته به‌ر ده‌ست له‌سه‌ر بابه‌تێك یا كه‌ل و په‌لێك، ئێستا ته‌نیا به چه‌ند چركه‌یه‌ك و كلیك كردنێك ئه‌م زانیاریه‌ت به شێوازێكی زۆر ورد و سه‌رنج ڕاكێش و سود به‌خش دێته به‌ر ده‌ست. تۆ ئه‌گه‌ر كاسبی و فه‌رمانبه‌ری و مامۆستای و خوێندكاری و یا هه‌ر كارێكت له‌به‌ر ده‌سته ده‌توانێت زۆر سود له‌م ته‌كنه‌لۆژیایه وه‌ربگریت بۆ جۆره‌ها مه‌به‌ستی گرنگ.
من زۆر به پێویستی ده‌زنم مامۆستایانی ئایینی خۆیان به‌م زانسته شاره‌زا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای جۆره‌ها فه‌توای سه‌رده‌م و گۆڕانكارییه‌كانی ژیاری جیهانی ئیسلامی ببن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم به‌شێكی كه‌میان نه‌بێت ئه‌گینا زۆربه‌یان شاره‌زایی یان له‌م بواره نییه.
من زۆر به گرنگی ده‌زانم له ئێستادا هه‌موو كه‌سێك له بواری خۆیدا ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه به‌كاربێنێت، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و فراوانی بیری خۆی پاشان كاره‌كه‌ی، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س به بیانووی جیا جیا خۆیان له‌م ته‌كنه‌لۆژیایه ده‌دزنه‌وه، كه گوایه مرۆڤ تووشی خراپه و لادان ده‌كات یاخود سودێكی ئه‌وتۆی نییه. به‌ڵێ وایه سودی بۆ كه‌سێ نییه كه نه‌زانێت لێی به‌هره‌مه‌ند بێت، ته‌نیا بۆ كات به‌فیرۆدان به‌كاری بێنێت.
هاوكار عبدالله
Hawker_ash@yahoo.com