نه‌وه‌یه‌كی تر، له‌ودیو نه‌خوێندنه‌وه‌یانه‌وه ….. كارزان ڕه‌حمان
چونكه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان نییه، چه‌ندان ده‌قی جوان بڵاو ده‌كرێنه‌وه و كه‌س باسیان لێوه ناكات. ئه‌وانه‌ی گوتاری ڕه‌خنه‌یی ده‌نووسن، ته‌نیا له باره‌ی هه‌ندێك ناوی دووباره‌وه ده‌نووسن، ئه‌ویش ته‌نیا بۆ پێداهه‌ڵگوتن و گه‌وره و گه‌وره‌تركردنی ئه‌وی تر، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام فه‌رامۆشكراوه و ده‌كرێت، ئه‌و شیعرانه‌ن كه نووسه‌ره‌كانیان ته‌مه‌نیان گه‌نجه. به زه‌حمه‌ت ڕێ ده‌كه‌وێت كه‌سێكی به ته‌مه‌ن شیعری ئه‌م نه‌وه به جورئه‌ت و جواننووسه‌ی ئێسته هه‌ڵسه‌نگێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕه‌خنه‌گره‌كانمان عادیلانه نین و پێیان نه‌نگییه باس له ئه‌زموونی كه‌سێك بكه‌ن كه ئه‌زموونه‌كه به چه‌ند ساڵێك پێگه بۆ خۆی دروست ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندی له شیعره‌كانیدا، ده‌رده‌كه‌ون. لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت: كاتێك ڕه‌خنه هاته ئاستی ته‌مه‌ن و پێڕ و ناوچه‌چێتییه‌وه، له ڕه‌خنه‌ییی خۆی ده‌كه‌وێت و ده‌چێته ژێر ناوێكی تره‌وه، كه ئێمه به پێویستی نازانین به دوایدا بگه‌ڕێین.
كه ڕه‌خنه له ڕه‌خنه‌ییی خۆی كه‌وت، نامێنێت، ئومێده‌كان لاواز ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، كه هه‌رگیز نابێت و ناشێت نه‌وه‌ی تازه له به‌رده‌م نه‌خوێندنه‌وه‌یان له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه، توشی شۆك بن، چونكه ئه‌مه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌رده‌وام هه‌بووه و تا ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش وه‌ها بێت، پرۆسه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی هه‌ر وه‌ك ئێسته ته‌ماشایان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر خراپتر به كار نه‌هێنرێن. ناكرێت ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه نه‌كه‌ین كه به‌رده‌وام له ڕۆژنامه و گۆڤار و سایت و وێبڵاگه‌كاندا به‌رهه‌می لاوازی كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌بینرێن و به‌شێكیشیان هی ئه‌وه نین بخوێندرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیان هه‌ن له په‌راوێزه‌كانه‌وه هه‌ناسه‌ی داهێنان هه‌ڵده‌كێشن و جوان ده‌نووسن، بۆیه ده‌بێت ئه‌م دووانه له یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه و ئه‌وه‌ی دووه‌میان به وردیی له باره‌یانه‌وه بنووسرێت، به‌و مانایه‌ی خاڵه ئیجابی و سلبییه‌كانی ده‌قه‌كانیان ده‌ستنیشان بكرێن.
ئێمه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه به ڕاگوزه‌ریی به چه‌ند كه‌سێك بڵێین ده‌قی جوان ده‌نووسیت، به چه‌ندێكی تریش بڵێین پێویسته نه‌نووسیت، نه‌نووسین شتێكی نامومكینه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی ئێسته خراپ ده‌نووسن، ڕه‌نگه بتوانن له داهاتوودا جوان بنووسن و له ژێر قاڵب و دروشم و بریق و باقه‌كان خۆیان قوتار كه‌ن. ناكرێت تۆ ڕه‌خنه‌گر بیت و بڵێیت ئاگاداری ئه‌زموونه‌كانی شیعری كوردیم و خۆت له هه‌ندێك ناوی تازه، به‌ڵام جیاواز، به دوور بگریت، كه ئه‌مانه زۆربه‌یانن: (ڕامیار مه‌حموود- ڕابه‌ر فاریق- شاڵاو حه‌بیبه- ڕێبین ئه‌حمه‌د خدر- محه‌مه‌د قادر یوونس- ئاری عه‌بدولله‌تیف- ماردین ئیبراهیم)، چونكه كاتێك ئه‌م ناوانه‌ت فه‌رامۆش كرد، ئیدی قۆناغێكی تازه‌ی ئه‌ده‌بی میلله‌تی كوردیش، كه كولتووری خۆته، فه‌رامۆش ده‌كه‌یت و له‌نگیی ده‌كه‌وێته پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌كاریته‌وه.
ئارنێ یوهنسۆن، كه شاعیرێكی سوێدییه، پێی وایه: "نووسین مانای خۆكردنه‌وه‌یه له ئاست شتێك‌دا كه فشارت بۆ دێنێت و گه‌ره‌كیه‌تی بپه‌یڤێنرێت و له ڕه‌وه‌ندی چڕكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدا، له ناخت‌دا بێته چڕین"، واتا خۆكردنه‌وه له پاڵ هۆیه‌كی سه‌ره‌كی، یان ناوه‌كی و ده‌بێته هۆی كرده‌ی نووسین. ئه‌وه‌ی هه‌میشه فشار بۆ ئینسان دێنێت، مه‌رگه، به تایبه‌ت بۆ كه‌سی شاعیر، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و شاعیره‌ش له ڕۆژهه‌ڵات بێت، بێجگه له ده‌روونپشێوی و ته‌نیایی و نامۆبوون، به‌ره‌و ڕه‌ش دیتنیش ده‌چێت. لێره‌وه‌یه ده‌بێت بڵێین: هیچ شاعیرێكی دنیادیته نییه غه‌می گه‌وره له نێو شیعر و پرۆسه‌ی ژیانكردنیدا نه‌بن، ئیدی هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن نووسین بپه‌یڤێنرێت و ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ش به مه‌رگی شاعیر كۆتا بێت، ئه‌م مه‌رگه‌ش به شێوه‌یه‌كی پۆستمۆدێرنه، به‌ڵام پۆست‌مۆدێرن به‌و مانا ڕووت و فه‌رهه‌نگییه نا، كه شاعیران و نووسه‌رانی ئێمه لێی تێگه‌یشتوون… ئه‌و ڕه‌شبینییه‌ی باسمان كرد، به‌شێكی گه‌وره له پانتاییی شیعری ئه‌و ناوانه ده‌گرێته‌وه، كه له سه‌ره‌وه ڕیزمان كردوون، ده‌شكرێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه ڕه‌ش دیتنه‌كه به‌شێكی له ڕابردووه‌وه هاتووه، یه‌عنی نه‌وه‌ی پێش خۆیان. هه‌ندێك جار ئه‌و ڕه‌ش دیتنه به‌ره‌و سووریالیزم و دادایزمیشمان ده‌به‌ن. ده‌گه‌ڕێینه‌وه كن (ئارنێ یوهنسۆن) كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر نووسه‌ر جورئه‌تی چوونه نێو ئه‌م حاڵه‌ته‌ی نه‌بێت، با نه‌نووسێت!"، ئه‌مه كێشه‌ی زۆربه‌ی شاعیرانی كورده، كه جورئه‌تی چوونه نێو ئه‌م حاڵه‌ته‌یان نییه، حاڵه‌تی په‌یڤاندنی نووسین، هه‌ر بۆ نموونه‌ش ده‌توانین به‌ختیار عه‌لی بێنینه‌وه، كه له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانه‌وه خۆی تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام من پێم وایه بێجگه له هه‌ندێك ده‌قی شیعریی جوان، ئه‌گینا شكستی هێناوه، ئه‌مه بۆ ئه‌زموونی (قوبادی جه‌لی زاده)ش وه‌هایه، كه ده‌شێت بڵێین بێجگه له چه‌ند ده‌قێكی جوان، ئه‌زموونی پێشكه‌ش نه‌كردووین.
له‌بیریشمان نه‌چێت (هیوا قادر- سه‌باح ڕه‌نجده‌ر- به‌رزان هه‌ستیار- جه‌مان غه‌مبار) و كۆمه‌ڵێك ناوی تر، به زۆر خۆیان به شیعره‌وه شۆڕ كردووه‌ته‌وه. هیوا (سه‌فه‌رنامه)كه‌ی جوانه، شێركۆ بێكه‌سیش شیعر وازی لێ هێناوه و ئه‌و وازی لێ ناهێنێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه جه‌ماوه‌ر – نه‌ك خوێنه‌ر – واز له شیعره‌كانی بێنن و شیعره‌كانی ڕابردووشی به هه‌مان ئه‌وانه‌ی ئێسته‌ی بچوێنن. له نێو لاپه‌ڕه‌كانی (كورسی) و (حه‌فتا په‌نجه‌ره‌ی گه‌ڕۆك) و (زێ و زنه) و … دا، چه‌ند دێرێكی كه‌م ده‌ربێنین، ئیدی به‌ره‌و ڕووی شیعر نابینه‌وه، به‌ڵام هه‌رچی شاعیرانی گه‌نجن، ته‌واو پێچه‌وانه‌ن؛ چالاك و ئه‌كتیڤ، توانای به‌رهه‌م هێنانیان نه‌بێت، خۆیان له شتێك ناده‌ن؛ هیچ په‌له‌كردنیان پێوه دیار نییه، كه‌چی هه‌ندێك كه‌س پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌میان هه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یان هه‌بێت؛ كارێك ناكه‌ن، تا دڵنیا نه‌بن له سه‌ركه‌وتووییی كاره‌كه! من كه‌مته‌رخه‌میش ده‌بینم له‌م نه‌وه تازه‌یه، كه زۆربه‌یان ته‌نیا زمانێك ده‌زانن، كه زانینی زمانێكیش كافی نییه بۆ پرۆسه‌ی نووسین، به‌ڵكوو ده‌كرێت بێژین گه‌وره‌ترین كێشه‌یه له وه‌ها كاتێكدا، چونكه ناكرێت له هه‌موو به‌رهه‌مه جوانه‌كانی دونیا بێ ئاگا بیت، ئاخر وه‌رگێڕان ته‌نیا هۆكار نییه بۆ گه‌یشتن به هه‌موو سه‌رچاوه‌كان و خۆ ڕۆشنبیركردن.
ڕه‌نگه ده‌قی یه‌كێك له باشترین نووسه‌رانی جیهان وه‌رگێڕدرێته سه‌ر زمانی كوردی، به‌ڵام به نزمترین ئاست، به گواستنه‌وه‌ی كه‌مترین خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی و جوانییه‌كانی ئه‌و زمانه‌ی ده‌قه‌كه‌ی پێ نووسراوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی مردنی ده‌قه‌كه له لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه كوشتنی خه‌ونی تۆ بۆ دیتن و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی نووسراوی ئه‌فرێنه‌رانه، باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م كێشه‌یه، وه‌ها باشه نووسه‌ر به زمانی یه‌كه‌م، خودی ده‌قه‌كه بخوێنێته‌وه، كه به‌م شێوه‌یه له سه‌رئێشه‌كه قوتاری ده‌بێت. ئازاد به‌رزنجی هه‌ندێك هه‌وڵی جوانی هه‌ن بۆ وه‌رگێڕان، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه و پێویستمان به كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕی تره، كه بتوانن به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌قه‌كان وه‌رگێڕن و هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌كوو خۆیان بیانگوازنه‌وه بۆ نێو زمانی كوردی، نه‌ك لێ قرتاندن و لێ زیادكردن و كۆمه‌ڵێك شتی تری ناپێویست و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ كرده‌ی وه‌رگێڕانی به‌رپرسیارانه.
لایه‌نێكی تر، كه پێویسته گه‌نجان بایه‌خی پێ بده‌ن، ئه‌وه‌یه كه سه‌فه‌ر بكه‌ن، چونكه سه‌فه‌ریش وه‌ك خوێندنه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌رگه به ڕووی ئه‌زموونی نووسه‌ردا ده‌كاته‌وه و به كۆمه‌ڵێك شتی نائاشنا، ئاشنای ده‌كات و ده‌بێت به هۆكار تا نووسه‌ر له نزیكه‌وه شته‌كان ببینێت و له جوانی و ناشیرینییان تێبگات و هه‌ڵیانسه‌نگێنێت. ئه‌م سه‌فه‌ركردنه‌ش پێوه‌ندیی به (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری) و (وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان)ه‌وه هه‌یه، كه پێویسته به جددی خه‌م له وه‌ها كێشه‌یه‌ك بخۆن، كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م نووسه‌ره گه‌نجه جواننووسه‌كانه‌وه. سه‌فه‌ركردن، ئاشنابوونه به فه‌رهه‌نگی تازه و كه‌سی تازه و هه‌وا و كه‌شی تازه، ده‌شتوانین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌زموونی (گوننار ئێكێلۆف)، كه ئه‌گه‌ر هاتبا ئه‌م شاعیره سه‌فه‌ری نه‌كردبا به ڕۆژهه‌ڵاتدا، ڕه‌نگه نووسه‌رێكی جواننووسی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێسته ده‌یخوێنینه‌وه، لێ ده‌رنه‌چووبا، هه‌روا (پیره‌مێرد) و (گۆران)، بۆیه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی خۆیانه‌وه ژیاون و ده‌ژین، له زۆربه‌ی كاتدا جوانتر و جیاوازتر ده‌نووسن له‌وانه‌ی له نیشتمانن.
كرۆكی باسه‌كه ئه‌وه‌یه: هه‌ر كاتێك له لایه‌ن ڕه‌خنه‌كار، بڵاوكراوه، وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، دواتریش خودی گه‌نجه‌كان خۆیانه‌وه، بایه‌خ بۆ نووسینه‌كانیان دانرا و قۆناغ قۆناغ خوێندرانه‌وه، به‌رهه‌میان ده‌بێت، ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی نووسینی نووسه‌رانی پێشووتر، مه‌گه‌ر تا ئێسته كه‌س توانیویه‌تی ئاستی ده‌قێكی به‌رزی نالی، به ئاستی به‌رزی ده‌قێكی خۆی، نه‌وی بكات؟ هه‌ڵبه‌ته نه‌خێر، ئێ كه‌واته ئه‌و هه‌موو ترسه چییه له‌م نه‌وه جه‌ریئه‌ی (كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور) ناوی ناوه "نه‌وه‌ی دووه‌می ڕاپه‌ڕین"؟! هه‌ڵبه‌ته من نه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین نیم، ده‌نا ده‌زانم وه‌ڵام چییه و به كورتیش ده‌منووسی!