نووسیار و خه‌ڵات … غه‌مگین بۆڵی
نووسیاری قووڵبین و جواننووس، عه‌شقی جاویدانی ته‌نیا نووسینه، نه‌وه‌ك خه‌ڵات و ناوی فوودراو. هیچ نووسیارێكی ئه‌ده‌بی به خه‌ڵاتكردن نابێـته نووسیاری جواننووس، ئه‌گه‌ر نووسینه‌كانی هێزی جوانیناسیی به شێوه‌یه‌كی قووڵ و هونه‌ریانه تێدا به‌رجه‌سته نه‌بووبێت. هیچ خه‌ڵاتێك نووسیاری ساده‌نووس و خه‌یاڵئاڵ ناكات، به نووسیاری جاویدانی! من هیچ باوه‌ڕم به خه‌ڵات نییه، باوه‌ڕ به‌و واتایه‌ی كه نه له پێناوی ئه‌وه ده‌نووسم خه‌ڵات بكرێم ، نه له‌سه‌ر وه‌ختی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانمدا له بیری خه‌ڵاتكردندام. ته‌نانه‌ت نووسینی هیچ نووسیارێكی ئه‌ده‌بیش به پێوه‌ری خه‌ڵاتكراو هه‌ڵناسه‌نگێنم. خه‌ڵات! ئه‌و به‌هایه‌ی له‌لای من نییه كه له‌ناو خودی نووسین خۆیدا هه‌یه، نووسین: خه‌ڵاتی خۆی له‌ناو خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌و پێویستی به خه‌ڵات نییه، گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی هه‌ر نووسینێك خوێندنه‌وه‌یه‌تی – خوێنه‌ره‌كانیه‌تی – . نووسیار ئه‌گه‌ر كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، چۆن خه‌ڵات بكرێت؟ یان نووسینی خۆی گونجاند له‌گه‌ڵ سیسته‌می لێژنه، ئه‌وه كاری له‌سه‌ر مردنی ئه‌و نووسینه‌ی كردووه، نه‌وه‌ك خه‌ڵاته‌كه! نووسیار ئه‌گه‌ر كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، چۆن ژماره‌ی خوێنه‌رانی له رێگه‌ی ناوی فوودراوه‌وه زیاد بكات؟ ئه‌وه كاری له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی به‌های نووسینه‌كه‌دا كردووه. هه‌ر شاعیرێك له پێناوی رازیكردنی ویست و حه‌ز و چێژه‌كانی لێژه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كان، شیعری نووسی، ماڵی ئه‌و شیعره‌ی وێرانه‌یه! ئاخر شیعره‌كه‌ی هێزی فڕینی ته‌نیا تاكو كاتی خه‌ڵاتكردنه‌كه‌یه، یان توانستی شیعره‌كه تاكو كۆتایی ڤیستیڤاڵه‌كه‌یه. دیاره نموونه‌ی له‌م چه‌شنه له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا زۆره!
نووسیار نالوێت به‌های نووسینی خۆی بێنێته خواره‌وه له پێناوی رازیكردنی لێژه‌ی ڤیستیڤاڵ و خه‌ڵاتكردن. ئاخر گه‌وره‌ترین خه‌ڵات به بڕوای من خوێنه‌ری به توانایه، خوێنه‌ری به‌توانا ئه‌و خوێنه‌ره‌یه كه له ناو نووسینه‌كه‌دا ده‌یه‌وێت قسه‌یه‌كی تری هه‌بێت، به‌دوای ئه‌وه له نووسینه‌كه‌دا نه‌گه‌ڕێت، كه خۆی ده‌یه‌وێـت! ئه‌و خوێنه‌ری ده‌یه‌وێت ره‌هه‌ندێكی تری فیكری هه‌بێت له پاڵ نووسینه‌كه‌دا. له رێگه‌ی نووسینه‌كه‌وه دواجار بیربكاته‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بدات بگات به خۆی! وه ” خود “ێكی ته‌واو سه‌ربه‌ست و رووت رووت به ئایدیای به‌رجه‌سته‌كراو. هه‌ر نووسیارێك له پێناوی خه‌ڵاتكردن و زۆری ژماره‌ی خوێنه‌رانی نووسی، به‌دوای سڕێنه‌وه‌ی خۆیه‌تی! وه‌ك خود. ناشێت نووسیار كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات چۆن زۆرترین خوێنه‌ر به ده‌وری نووسینه‌كانیدا كۆبكاته‌وه، نووسیار نالوێت بۆ خوێنه‌ر بنووسێت! ئه‌مه ئه‌م رسته‌یه‌یه كه زۆرێك به‌هه‌ڵه تێی ده‌گه‌ن! هه‌میشه وه‌ڵامی ئه‌وان وه‌هایه: (( ئه‌گه‌ر نووسیار بۆ خوێنه‌ر نه‌نووسێت، بۆچی نووسینه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه؟ )). نووسیار هه‌رگیز ناشێت بۆ ویست و حه‌زی خوێنه‌ر بنووسێت، خوێنه‌ر حه‌ز به‌چی بكات و ئه‌ویش بینووسێت، خوێنه‌ر چێژ له‌چی جۆره ده‌ربڕێن و شێوه‌یه‌كی نووسین بكات، وه‌ها بنووسێت. هه‌رگیز نووسیار ناشێت بۆ رازیكردنی دڵی خوێنه‌ران و لێژنه بنووسێت، هیچ نووسیارێك ناتوانێت كۆی خوێنه‌ارن رازی بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌وه كاری نووسیاری جواننووسیش نییه! نووسیار هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌مدا نییه، تاكو زۆرترین خوێنه‌ر – خه‌ڵك – له خۆی رازی بكات، تاكو ده‌نگی پێبده‌ن و زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌لای خۆیدا مسۆگه‌ر بكات! بۆیه رێژه‌ی كه‌می خوێنه‌ران به‌ده‌وری نووسینه‌كانی هه‌ر نووسیارێكه‌وه نیشانه‌ی خراپنووسی و به‌دنووسی ئه‌و نووسه‌ره نیشان نادات، ئه‌وه نیشانه‌ی خراپنووسی ئه‌و نووسیاره نییه. وه‌ك چۆن به‌های شیعر له پیاهه‌ڵدان و ستایشنووسیدا نییه، وه‌ها و بگره زێتریش به‌های شاعیر له خه‌ڵاتكردندا نییه، به‌ڵكو به‌های ڕاسته‌قینه‌ی شاعیر له ناو شیعره‌كانیه‌تی. راسته له چه‌ند دیدگه‌یه‌كه‌وه خه‌ڵاتیش به‌های خۆی هه‌یه، وه‌لێ به‌های راسته‌قینه‌ی هه‌ر نووسیارێك، به پله‌ی یه‌كه‌م نووسینه‌كانیه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵات له چه‌ند خاڵێكدا كۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
1- خه‌ڵات ژماره‌ی خوێنه‌ران له‌سه‌ر زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه نۆبڵ بێت ژماره‌كه بێ ئه‌ندازه روو له هه‌ڵكشان ده‌كات.
2- خه‌ڵات فرۆشی كتێبه‌كان زۆر ده‌بێت و به‌رده‌وام كتێبه‌كان له چاپ ده‌درێنه‌وه.
3- خه‌ڵات ( به‌تایبه‌ت نۆبڵ یان خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی) ده‌بێته فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ زیاتر وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی نووسیاری خه‌ڵاتكراو بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تری دونیا.
4- خه‌ڵات ناو و نازناوی زیاتر و گه‌وره‌تر بۆ نووسیاری خه‌ڵاتكراو به‌رجه‌سته ده‌كات.
5- خه‌ڵات ( به‌تایبه‌ت نۆبڵ یان خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی) بژێوی نووسیار خۆشتر ده‌كات، به‌هۆی فرۆشی زیاتری كتێبه‌كانییه‌وه.
6- هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان بۆی كرد: ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه نۆبڵ بێت، یان خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی، خه‌ڵات ژماره‌ی كه‌ناڵه‌كانی گه‌یاندن و میدیاكاران زۆر ده‌بن.
7- له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا نووسینه‌كانی نووسیاری خه‌ڵاتكراو به دیدگه‌یه‌كی گه‌وره‌تر سه‌یر ده‌كرێت.
8- خه‌ڵات جیا له‌هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌ركی نووسیاری خه‌لاتكراویش قورس‌تر ده‌كات.
ده‌شێت خه‌ڵات ژماره‌ی خوێنه‌ران به ده‌وری نووسینه‌كانی نووسیاری خه‌ڵاتكراوه‌وه زیاد بكات، وه‌لێ ئه‌مه بۆ خوێنه‌ری هۆشیار ته‌واو جیاوازه. چۆن ته‌نیا خوێنه‌ری ساده و خوێنه‌ری ناوه‌ند به‌ده‌وری نووسینه‌كانیه‌وه ده‌بن. ئاخر خوێنه‌ری هۆشیار زوو دڕك به‌مه ده‌كات. خوێنه‌ری هۆشیار به خه‌ڵاتی نۆبڵیش هزری قورمیش ناكرێت، ئه‌و هزری خۆی هه‌یه، دیدگه‌ی خۆی هه‌یه، بۆیه خه‌ڵاتی نۆبڵیش به‌لای ئه‌وه‌وه جێگه‌ی پرسیاره! هه‌روه‌ك له چه‌ند رسته‌یه‌كی سه‌ره‌وه باسمان له خه‌ڵاتی نۆبڵ كرد و وه‌ك نموونه هێنامانه ناو نووسینه‌كه‌مانه‌وه، بۆیه به كورتی باسی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌كه‌ین و چه‌ند بۆچوونێكی خۆیمان له‌باره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه به‌ر باسه‌وه.
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی:
گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی دونیایی گومانی تێدا نییه، تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌ڵاتی نۆبڵه. كه‌واته پێویسته بزانین نۆبڵ خۆی چییه؟
خه‌ڵاتی نۆبڵ، خه‌ڵاتێكی سوێدیی بنچینه‌یی پێشكه‌شكراوی نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن زانای سوێدیی ( ئه‌لفرێد نۆبڵ)ه‌وه دانراوه، له 27ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1895، كه سه‌رمایه‌داری سوێدیی ئه‌لفرێد نۆبڵ له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا واژووی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو، كه به‌شێك له سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ته‌رخان بكرێت بۆ به‌خشین له‌بواره‌كانی داهێناندا. ئه‌لفرێد نۆبڵ كه خۆی زانای زانستی ته‌قه‌مه‌نی و ته‌قینه‌وه بوو، دڕكی به‌كاره‌كه‌ی كرد و زانی ئه‌مه‌ی ئه‌و ده‌یكات ساڵانه چه‌ندین خه‌ڵكی پێ ده‌بێته قوربانی، بۆیه وازی له كاره‌كه‌ی هێنا. دیاره ئه‌م خه‌ڵاته بۆ یه‌كه‌مجار له بواری ئه‌ده‌بیدا، كه ئێمه‌یش مه‌به‌ستمان بواری ئه‌ده‌بییه له ساڵی 1901 هاته بواری جێبه‌جێ كردن و تائێستایش به‌رده‌وامی هه‌یه. نۆبڵ وه‌ك گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی و رووداوی ئه‌ده‌بی دێته ژماردن. ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێته ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ته‌واو جیاواز نووسراون و داهێنانی جیاوازیان له‌ناودا كراوه، دواجار وه‌رگێڕدراونه‌ته چه‌ند زمانێكی زیندووی دونیا. ئه‌كادیمیای سوێدیی ساڵانه چه‌ند نوسیارێك ده‌پاڵێون و دواجار ده‌یده‌ن به یه‌كێكیان. حه‌وت ساڵ ئه‌م خه‌ڵاته به هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مه‌وه راگیراوه. ئه‌وه‌ی وه‌ك جوانییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر ساڵێك داهێنانی نموونه‌یی نه‌بوو، خه‌ڵاته‌كه نادرێت و بۆ ساڵی دواتر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ساڵی دواتر ده‌درێت، واته مه‌رج نییه هه‌موو ساڵێك ئه‌م خه‌ڵاته بدرێت.
له‌وانه‌ی كه خه‌ڵاتی نۆبڵیان ڕه‌تكردۆته‌وه، دووانن. یه‌كه‌میان ( بۆریس پاستێرناك 1890- 1960) شاعیر و رۆماننووسی رووسییه كه له ساڵی ( 1958) بوو، له‌سه‌ره‌تا بۆریس پاستێرناك خه‌ڵاته‌كه‌ی قبووڵ كرد، دواتر ڕه‌تی كرده‌وه. دوای ئه‌و، واته دوومیان: نووسیار و بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی ( ژان پۆل سارته‌ر 1905- 1980) بوو، كه له‌ساڵی 1964پێی به‌خشراو ڕه‌تی كرده‌وه. ئه‌مه وه‌ك مێژووی بوونی خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌ده‌بیدا، دیاره ئه‌م خه‌ڵاته پێوه‌ری شوناس و ئایده‌لۆژیا و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تیشی له پشته‌وه‌یه، ئه‌گینا فارسه‌كان كه خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێكی تۆكمه و پتر له پینچ هه‌زار ساڵه كولتووری ئه‌ده‌بیاتێكی به‌رزیان هه‌یه، كه‌چی تائێستایش هیچ نووسیارێكییان به‌ر ئه‌م خه‌ڵاته نه‌كه‌وتووه! ئاخر ده‌شێت به درێژایی مێژووی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیاتی فارسی نووسیارێك شیاوی ئه‌م خه‌ڵاته نه‌بووبێت؟ له كاتێكدا ( سادقی هیدایه‌ت) بوونی هه‌بێت! دیاریكردنی ئه‌م خه‌ڵاته پێوه‌ری شوناس و ئایده‌لۆژیا و سیاسه‌ت رۆڵی كارا هه‌یه، ئه‌گینا بۆ فارسه‌كان كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ی گومانگه‌ریییه، كه تائێستایش هیچ نووسیارێكیان به‌ر ئه‌م خه‌ڵاته نه‌كه‌وتووه. عه‌ره‌به‌كان تا ئێستا یه‌كجار ئه‌م خه‌ڵاته‌یان به‌ركه‌وتووه، كه ئه‌ویش ( نه‌جیب مه‌حفوز) بووه، كه زۆرێك ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه نه‌جیب مه‌حفوز پشتگیری له ڕێككه‌وتننامه‌ی ( كامپ د‌یڤید) كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌م له‌م هه‌ڵوێسته و هه‌میش له هه‌ڵوێسته‌كانی دیكه‌ی دژی ئایینی ئیسلام بووه. ئاخۆ ( ئه‌دۆنیس) كه ساڵانه پاڵێوراویش بێت بۆ ئه‌م خه‌ڵاته، ده‌بێت چی بكات تاكو ئه‌دۆنیس به ڕه‌وا ببینن بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ؟ ئه‌م ئه‌كادیمیایه خه‌ڵاتی نۆبڵی داوه‌ته ( ئۆرهان پاموك)، وه‌لێ ( یه‌شار كه‌مال ) به شیاوی ئه‌م خه‌ڵاته نازانن! ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌م پێوانه بوونیان نه‌بێت، ئاخۆ ده‌بێت یه‌شار كه‌مال چه‌ندین ساڵ به‌ر له پاموك ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ ره‌وا نه‌بینرابوایه؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند نووسیارو بیرمه‌ندێك بێ به‌شكراون له‌م خه‌ڵاته، ئه‌وانه به‌شێكن له‌و نووسیارانه: ( لیۆ تۆلیستۆ)ی بیریاری رووسی. نووسیار و بیرمه‌ندی یۆنانی ( نیكۆس كازانتزاكیس). نووسیاری چیكی ( فرانتز كافكا) و ( جۆرج ئۆریۆل)ی ئینگلیزی و ( سه‌لمان روشدی) هیندی و چه‌ندانی تریش…! ئایا ئه‌وانه شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته نه‌بوونه؟ ئه‌گه‌رچی هیچ یه‌كێك له‌م نووسیارنه به‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵ نه‌كه‌وتوون، وه‌لێ ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه هێزی نووسینه‌كانیان توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه، به بڕوای من جیا له‌و كێشانه‌ی خستنانه روو، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به رێژه‌یییه‌وه‌یش هه‌یه! واته ده‌ستنیشانكردنه‌كه زۆرجار ده‌چێته خانه‌ی رێژه‌گه‌ریییه‌وه‌ش.
سوودم له گۆڤاری ( 23)ی ژماره ( 6) ی تشرینی دووه‌می ساڵی ( 2011) وه‌رگرتووه.*