نووکه‌قه‌ڵه‌م(19) ماڵه – کۆلێژه‌کانی هونه‌ره جوانه‌کان
نه‌قاشی و نیگاره‌کانی مرۆڤه کونه‌کانی پیش مێژووی نووسین، به‌ڵگه‌نه که خۆشه‌ویستی و مه‌یلی مرۆڤ بۆ (جوانی) و رازاندنه‌وه‌وئارایشت، له ناو جیینه‌کانی میشک و جه‌سته‌دا بوونیان هه‌یه. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندن و پێگه‌یشتنی مێشکه‌یش به‌ره به‌ره هونه‌رو ئامراز‌و که‌رسته‌کانی ئه‌و جوانکاریه به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوو و داهێنانی پڕ حونه‌ری و ده‌ستڕه‌نگینی و لێهاتووی خاوه‌نه‌کانی، ئه‌قڵی ئاسایی مرۆڤیان زۆر جار سه‌رسام کردوه. سه‌ردانێکی سه‌رپێی مۆزه‌خانه به‌ناوبانگه‌کانی که‌لتوورو هونه‌ری – وڵاته قه‌درزانه‌کانی هونه‌رو که‌لتوورو مێژوو- ئاشنای ده‌ها بگره سه‌ده‌ها هونه‌رمه‌ندی جیهانییت ده‌که‌ن که هه‌ڕه‌یان له‌بڕه نه‌کردۆته‌وه‌و ، نه سیواددارو نه خوێنده‌وارو نه ده‌رچووی زانکۆکان بوون. به‌ڵام کار‌و به‌رهه‌مه‌کانیان له به‌رزترین زانکۆی دونیادا بۆته مادده‌ی خوێندن و بڕوانامه‌ی باڵایان لیده‌خه‌مڵێت. چاوخشانێکی هاکه‌زای به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌کان، ئه‌وه‌ت پێده‌سه‌لمێنی که ئه‌وان عه‌وداڵ و مه‌فتوون ودێوانه‌ی (جوانیین)، بگره هه‌رچی ئاین و ئه‌ده‌ب و هونه‌رو که‌ڵتوورو داهێنانه له ناو یه‌ک بازنه‌ی داخراودا کارده‌که‌ن و یه‌ک په‌یام و خیتابیشیان پێیه ئه‌ویش: جوانکردنی ناشیرینه‌کان و جوانترکردنی جوانه‌کانه.
هونه‌ره‌جوانه‌کان – وه‌ک بابه‌تێکی خوێندن له خوێندنگه‌کانی کوردستانی مندا، ئه‌وه‌ندی من که وه‌ک و خوێندکارو مامۆستا په‌نجاو دوو ساڵی ته‌مه‌نم تێدا زایعکردبێ، نابینم دارێکێان له‌سه‌ر به‌ردێ دانابێ و ده‌ستی ناسکی منداڵیکی لادێیان گرتبێ و په‌نجه‌ی نازداری کچۆڵه‌ێکی به‌رمه‌کته‌بیان ڕاهێنابی و هه‌ر به خه‌ڵۆزو گه‌چ و قه‌ڵه‌می ڕه‌ش فێری نیگار‌کێشانی سه‌لکه که‌رێک یان کڵکه رێویه‌کیان کردبن، هه‌ر بۆیه‌ش مامۆستاکانیان ،ره‌مه‌کی نمره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یان به‌سه‌ر خوێندکاره نه‌خوێنده‌واره‌کانیان دا ده‌به‌خشنه‌وه – که خوێندکاران هیچ سووچ و قه‌باعه‌تێکیان له‌و ده‌ست و پێ سپی بووبه‌دا نییه. مامۆستا محه‌ممه‌د عارف و مامۆستاعه‌لی جۆڵاوو مامۆستا دارا محه‌ممه‌د عه‌لی و رۆسته‌م ئاغه‌له و …. و….. و….. خڕ هه‌موویان خۆڕسک و به‌هره‌دارو خۆ- پێگه‌ییوبووین و ده‌ستی هیچ عیبادی خوایان له‌پشت نه‌بووه‌و قه‌د مامۆستایه‌کی هونه‌ر، فێری خه‌تخه‌تۆکه‌ێکی شه‌قلیپه‌قلیشی نه‌کردوون. ئیمرؤشی له‌گه‌ڵ دابێ، حاڵی هونه‌ره‌جوانه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کۆلێژو په‌یمانکه هونه‌ریانه، له دوێنێ باشتر نییه!
ماڵ، که خانه‌ی نهێنی و خۆشی و سه‌ترکردنی مرۆڤه، هێورکه‌ره‌وه‌و جوانیبه‌خش و ئارامگای ڕۆحی مرۆڤه‌کانیشه. ئه‌وان پتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان له نێو چواردیواری ماڵه‌کانیان به‌سه‌رده‌به‌ن، که‌واته پێویسته فێر بکرێن ، چۆن ئه‌م شوێنه پیرۆزه ،( جوان ) و پاک و دڵگیرو دڵکه‌ره‌وه بکه‌ن. چۆن ئاشنایه‌تی رۆحی له نێوان ده‌رگاو شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌و قولابی جلکان و فه‌رشی به‌رپێ و به‌رماڵی نوێژ و وێنه‌ی سه‌ردیواره‌کان و ئاده‌مییه‌کانی ئه‌و ماڵه دروست بکه‌ن. به‌داخه‌وه، زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ڕۆژانه، به‌ره‌و ماڵ ده‌بنه‌وه ، وا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن هه‌ر وه‌ک بڵێی به‌ره‌و کووڕه‌ی جه‌حه‌نه‌م یان ده‌روازه‌ی به‌ندیخانه ده‌به‌ن. وه‌ک بڵێی ، ئه‌و حوجره‌و هه‌یوانه‌ی ئه‌وان سه‌ری پێداده‌که‌ن ، خاڵی بێ له هه‌رچی شتێ پێیبڵێن : (جوانی). ڕه‌نگ بێ گله‌ییه‌که زۆرتر به‌ر ژنانی ناو ماڵ و که‌یبانووه‌کان بکه‌وێ، به‌حوکمی پیاوساڵاری کۆمه‌ڵی کورده‌واری و خانه‌ته‌پیوه که‌لتووره کۆنه‌که‌ی ئێمه. جگه له که‌م ته‌رخه‌می مامۆستایانی هۆنه‌ره‌جوانه‌کان ، که له‌سه‌ریان ، فه‌رزو سونه‌ته، شاگرده‌کانیان فێره خۆشه‌ویستی (جوانی) بکه‌ن.
راسته، بوژانه‌وه‌ی گوزه‌رانی خه‌ڵک ، به به‌راورد به ژیانی کوله‌مه‌رگی سه‌رده‌می به‌عس، به‌ره‌و هه‌وراز ده‌ڕوا و خان‌و و دێزاینی هێندی له ماڵه‌کان گۆڕانکاری جوانی پێوه‌دیاره، به‌ڵام بۆ که‌سێکی هه‌ستی ناسکی خۆمئاسا، جوانییه‌کان پتر به روخساری (جوانیی) پلاستیکی و بووکه‌شووشه‌یی وسینه‌مایی دێنه به‌رچاو. که‌م ،زۆر که‌م هه‌ست به بوونی رۆحێکی زیندوو وه‌به‌ر که‌رسته‌وئامرازو شتومه‌که‌کانی ئه‌وان ده‌که‌ی. بۆ؟ چون ئه‌وان هه‌ر ڕه‌نگه ته‌ڵخ و قه‌باره زڵ و شێوه ڕه‌زاگرانه‌کان ده‌حوبێنن و له هونه‌ری هارمۆنی ڕه‌نگ و ده‌نگ و نیگاکان تێناگه‌ن و ئاستی رۆشنبیری هونه‌ری و چێژی زه‌وق وه‌گرتنیان نه‌خاراوه. ئاساییه گاشه‌به‌رێکی دوو حۆقه‌یی به‌به‌ر ده‌رگای دیوه‌خانی ماڵێکی مه‌رمه‌ری سێ چوار نهۆمی ببینی و ساتمه‌شی لێبه‌که‌ی! ئاسایه، کیسه خاشاکی دڕوای به‌رده‌روازه دارساجه نه‌قاشکراوه‌که له پێت بئاڵی و هێلنجیشت بۆ بێنێ! یان ئاسایه، وێنه شانخزاوه‌که‌ی سه‌ردیوار ، ته‌پوتۆزی زه‌مانی عوسمانلی له‌سه‌ر نه‌ته‌پا بێ!
به‌ڵام، نابێ (جوان)ی ئه‌وده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینانه‌ش په‌راوێز که‌ین که هێندێ له ژنان به‌هره‌مه‌ندانه به‌کاری ده‌هێنن و تابلۆی شاکاری (جوانی) پێده‌خولقێنن! له کاتێکا ئه‌وان ته‌نیا بڕوانامه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی ماڵه‌ویان هه‌یه! ماڵه‌کان زانکۆ و کۆلێژ و په‌یمانگه‌ی ئه‌وانن، مامۆستاکانین گۆشه‌ی نه‌خشاو و گوڵاودانی بریقه‌دارو په‌رده‌ی هێمن و ئاوێنه‌ی بریسکه‌دارو گه‌سکی نه‌گه‌چراوی ئه‌وانن. هێشتا پام نه‌خستبووه ناو داڵانه‌که‌ی ماڵی مامۆستا که‌مال غه‌مبار، هه‌ستم به بوونی مرۆڤێکی هونه‌رپه‌رستی جوانیناس کرد. تا زۆرتر هه‌نگاوه‌کانم به‌ره‌و ژووره‌و ڕییان کرد، قه‌باره‌و که‌ناری ڕووبارکه‌ی (جوانی) فراوانتر و دڵگیرتر ده‌بوو. ئاخر هێشتا ته‌عارفم له گه‌ڵ خاتوو ( زیبا)ی هاوسه‌ری مامۆستا نه‌کرد بوو، وامده‌زانی ئه‌و خاتوونه مامۆستای یه‌کێ له کۆلێژه‌کانی هونه‌ره‌جوانه‌کانه، نه‌مزانی ئه‌و که‌سێکی ئاسایی وخاکییه، به‌ڵام ده‌کرێ مامۆستاکانی هونه‌ر له بابه‌تی
(Work Experience) خوێندکاره‌کانیان بێنن بۆ ماڵی ،ئه‌و تا چێژی هونه‌ر له که‌رسته ئاسایه‌کانی ئه‌وێ وه‌رگرن: باخه‌که‌ی به کونج و کۆنه شه‌ربه‌و ساپه‌به‌ردی رووباران و چه‌قه‌نه‌ی به‌یاران ته‌یمانکردوه. هه‌ر بنجه‌گوڵه‌ی له‌سه‌ر سه‌کۆی بووکێنی خۆی دانیشتووه‌و چاوان ده‌گێرێ! خورج وکۆچ وپه‌ت وکاری داری قه‌دیمی دیکۆری سه‌ردیواره‌کانن. هه‌موو گۆشه‌کانی ژوور هێلانه‌و گاڕه‌ی ته‌یروتوارانه!. له ژێریان خوڕه‌ی ئاوی نافوره بچکۆڵاکان دێ و که‌روێشکان به‌دوریان بازنه‌یان به‌ستووه! حه‌وزه پر ماسییه‌ره‌نگاو ره‌نگه‌کان هێنده ساو و خاوێن و بێگه‌رده ، هه‌ر ده‌ڵێی شووشه‌ش نییه! په‌لک و گه‌ڵای گوڵه‌کانی ژووره‌وه ده‌ڵێی له ئارایشگه هاتوونه‌ته‌وه و ده‌چن بۆ مالێ زاوا! گوشه‌ی کتێبێ نابینی نووشتابێته‌وه‌و په‌ڕه کاغه‌زێکی مامۆستا نییه وه‌ک توحفه‌ی موزه‌فه‌ریه له شوێنی خۆی هه‌ڵنه‌گیرابێ! له گه‌ڵ هه‌ر فڕه چاێک ، چه‌هچه‌هه‌ی بولبولی ناو ماڵه‌که سه‌رمه‌ستت ده‌کا! گۆشه‌یه‌ک شک نابه‌ی له‌م ماڵه‌دا رۆحی له‌به‌ر نه‌بێ و قسه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌کاو نه‌تدوێنێ. هه‌موویان هه‌ر باسی (جوانی) ده‌که‌ن و ئافه‌رینیش به‌سه‌ر سه‌ری خاتوو ( زیبا) دا ده‌بارێنن! منیش هه‌ر هێنده‌م پێده‌کرێ بڵێم: هه‌ر ساغ و ده‌ستره‌نگین و به‌هره‌مه‌ند بێ ئه‌و په‌نجانه. ماڵتان ئاوا‌و ژیانتان سه‌رفیرازی ئه‌به‌دی بێ له گه‌ڵ (جوانیدا)!